مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە خلوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا کرد. ئەمڕۆ سێشەممە 2021/1/19، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە خلوسی ئاکا، وەزیری بەرگری تورکیا کرد. بەپێی ڕاگەیەندراوێکی حکومەتی ھەرێم، لە دیدارەکەدا بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا تاووتوێ کرا. ھەروەھا جەخت لە گرنگیی هەماهەنگيی و بەردەوامیی پەیوەندی دۆستانە لە نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا کرایەوە. بەتایبەتی بەهێزکردنی هەماهەنگیی و هاریکاریی لە پێناو سەقامگیرکردنی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکەدا. ئاماژە بەوەشکراوە، لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە گرنگیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و دەرچوونی میلیشیا و هێزە چەکدارە نایاساییەکان کرایەوە لە پێناو ئاساییکردنەوەی دۆخی دەڤەرەکە و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان.
نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرانبەر دیناەی عێراقی بەرزبوونەوەیوکی دیکەی تۆمار کرد و ئێستا بەهای 100$ ئەمریکی بەرانبەر 145800 دیناری عێراقییە.
مهفرهزهكانی بهشی پۆلیسی نههێشتنی تاوانی سلێمانی سێ تهقهكهریان دهستگیركرد كه لهچهند شوێنێكی جیاجیای ناو شاری سلێمانیدا تهقهیان كردبو. دوای بهدواداچونو كۆكردنهوهی زانیاری ورد لهسهر سێ تۆمهتبار كه لهچهند شوێنێكی شاری سلێمانی تهقهیان كردبو، پاش وهرگرتنی بریاری بهڕێز دادوهر، مهفرهزهكانی بهشی پۆلیسی نههێشتنی تاوانی سلێمانی توانیان ههرسێ تۆمهتبارهكه دهستگیر بكهنو ڕوبهڕوی یاسایان بكهنهوه. لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکانیشدا دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێک لەجۆری (شۆفرلێت- ئۆپترا). لهئێستادا ههریهك لهتۆمهتباران (ت، ع، م لهدایكبووی 2004) و (م، ح، م لهدایكبووی 2001) و (ب، ن، ج لهدایكبووی 2002) بهبڕیاری بهڕێز دادوهر ڕاگیراونو لێكۆڵینهوه لهگهڵیاندا بهردهوامه. بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگهیاندنو پهیوهندییهكان
بەشی پۆلیسی رێككاری سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە درێژەی هەڵمەتی دەستگیرکردنی سواڵکەرەکان، لە ترافیكلایت و چوارڕیان و ناوبازاڕ و سەرشەقام و شوێنە گشتییەكان، ژمارەیەكی دیکە سواڵکەریان دەستگیر كرد. سواڵکەرەکان پێکهاتبوون لە پیاو و ئافرەت و منداڵ، كە بە وتەی پۆلیس، داوای ھاوکاریان لە خەڵك دەكرد و ببوونە مایەی بێزاری بۆ هاووڵاتیان. سواڵکەرەکان بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (390) لە یاسای سزادان، ڕاگیران.
حاخامێکی ئیسرائیلی هۆشداری دەدا لەوەی کە ڤاکسینی کۆرۆنا کاریگەری لەسەر هۆرمۆناتی مرۆڤ دەبێت و دەیکاتە هاوڕەگەزباز.دانیال ئاسۆر، حاخامێکی ئیسرائیلییە، لەبارەی ڤاکسینی کۆرۆناوە دەڵێ" هەرکەسێک ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆڕۆنا وەربگرێت، دەبێتە هاورەگەزباز".دانیال ئاسۆر کەسایەتیەکی ئاینی ناسراوە و شوێنکەوتەیەکی زۆری هەیە، ئەو دەشڵێ" هەڵمەتی کوتانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا ئامانجی دیکەی لە پشتە وەک رێکخستنەوەی جیهان بە نیەتێکی خراپ".
وەزیری نەوتی عێراق بەڕێز ئیحسان عەبدولجەبار لە چاوپێکەوتنێکدا ئاماژەی بە چەند بابەتێکی پەیوەندیدار بە نەوتی هەرێمی کوردستان کردبوو ، لێرەدا بە پێویستی دەزانین چەند ڕوونکردنەوە و ڕاستکردنەوەیەک سەبارەت بەو بابەتانە بدەین کە لە چاوپێکەوتنەکەدا باسکراون: یەکەم: بەڕێز وەزیری نەوتی حکومەتی فیدراڵی ئاماژەی بەوە کردووە کە تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت لە کوردستان بەرزە و نەوتی هەرێمی کوردستان بە 10 دۆلار کەمتر لە نرخی نەوتی خاوی عێراق دەفرۆشرێت .بێگومان ئەمە چەند هۆکارێکی هەیە، لەوانە پێکهاتە و سروشتی ئاڵۆزی کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکە کە تێچووی دەرهێنانی زیاتر بێت لە کێڵگە نەوتییەکانی عێراق . سەبارەت بە نرخەکەشی بەداخەوە بە هۆی ئەو کێشە و ئاستەنگانەی لە لایەن حکومەتی فیدراڵی و کۆمپانیای سۆمۆوە بۆ نەوتی هەرێم دروست دەکرێت ، نرخی نەوتی هەرێم کەمترە لە نرخی بازاڕەکانی جیهان. دووەم: لە چاوپێکەوتنەکەدا بەڕێز وەزیری نەوتی فیدراڵی ، داوای ئەوە دەکات دۆسیەی نەوتی هەرێم ڕادەستی سۆمۆ بکرێت و بە شێوەیەکی ( مەرکەزی) بەڕێوە ببرێت . لە کاتێکدا بە پێی دەستوور ، عێراق دەولەتێکی فیدراڵییە و مەرکەزیی نییە . بە پێی دەستووریش ، کە زۆرینەی عێراقییەکان دەنگیان پێداوە ، هەرێمی کوردستان مافی دەرهێنان و فرۆشتنی نەوتی هەیە . بۆیە داوای ڕادەستکردنی دۆسیەی نەوتی هەرێم، داوایەکی نا دەستوورییە . بەڵام لە هەمانکاتدا ئێمە ئامادەیی خۆمان دەربڕیوە بۆ ئەوەی داهاتی 250 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە ڕادەستی حکومەتی فیدرالی بکەین لە بەرامبەر ئەوەی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم دابین بکەن. هەمیشە ئامادەشین کێشەکانی نێوانمان بە پێی دەستوور چارەسەر بکەین و بگەینە ڕێککەوتنێکی هاوبەش کە لە بەرژوەوەندی هەموو هاووڵاتییانی عێراقدا بێت. سێیەم: سەبارەت بە پابەندبوون بە بڕیارەکانی ئۆپێک ، هەرێمی کوردستان پابەندبووە بەو بڕەی بۆی دیاریکراوە کە 430 هەزار بەرمیلی ڕۆژانەیە، لە کاتێکدا هەرێم تەنیا نزیکەی بیست و پێنج هەزار بەرمیلی بۆ بەکارهێنانی ناوخۆیی داناوە، بەڵام حکومەتی فیدراڵی یەک ملیۆن بەرمیلی بۆ بەکارهێنانی ناوخۆییە.بەپێی ڕێژەی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵی بێت کە 12.67% دەبووایە هەرێم زیاتر لە شەشسەت هەزار ( 600,000 ) بەرمیل بەرهەم بهێنێت لە کۆی پێنج ملیۆن بەرمیلی بەرهەمی عێراق، بەڵام هەرێم تەنیا چوارسەد و پەنجا هەزار بەرمیل بەرهەم دێنێت، واتە هەرێمی کوردستان زۆر لە بەشی خۆی کەمتر بەرهەم دەهێنێت. بۆیە ئەوەی لە بەشی خۆی زیاتر نەوتی بەرهەمی هێناوە حکومەتی عێراقە نەک هەرێم ، بۆیەش دەبێت حکومەتی عێراق بەرهەمی خۆی کەم بکاتەوە نەک ئەو داوایە لە هەرێم بکات. سەرەڕای ئەوەش هەرێمی کوردستان بۆ بەشداری لە کەمکردنەوەی بەرهەمێنان، سی هەزار (30.000 ) بەرمیلی لە بەرهەمهێنانی خۆی کەم کردووەتەوە.چوارەم : بەڕێز وەزیری نەوتی فیدراڵی ئاماژەی بەوە کردووە کە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک سەر بە بەغدان . لە کاتێکدا ئاشکرایە کە کەرکووک بە پێی دەستوور، ناوچەیەکی کێشە لەسەرە و پێویستە بە پێی ماددەی 140 خاوەندارێیتی ئەو ناوچانە چارەسەر بکرێت. لە کۆتاییدا جارێکی دیکەش ئامادەیی خۆمان بۆ چارەسەرکردنی بابەتەکانی پەیوەست بە دۆسیەی نەوت دەردەبڕین بە شێوەیەک لە بەرژەوەندی هەردوولاماندا بێت . وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ناوەندی وەستانەوەی یەکێتی دەڵێ: یەکێتی لە هەولێر جاران نزیکەی 180 نوسەر و رۆژنامەنوس و ئەدیبی ئەندام و لایەنگری بوون ، بەڵام دوای هەوڵێکی زۆر و پەیوەندیەکی زۆر ئەمڕۆ تەنها 22 کەسیان بۆ کۆکرایەوە و ئەوانی تر ئامادە نەبون بچنە کۆبونەوەی رێزلێنانەکە.ناوەندی وەستانەوەی یەکێتی کە بە "ناوک" خۆیان ناساندووە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە هەولێر بە ماندووبونێکی زۆر تەنها ژمارەیەکی کەمیان بۆ کۆکرایەوە و ڕێزلێنانیان بۆ کردن. رێزلێنانەکە بریتی بوو لە کاغەزێکی A4 کە ئیمزای دەرباز کۆسرەتی لەسەرە ، لەگەڵ کاتژمێرێکی دەستی کە بەقسەی یەکێک لە ئامادەبوانی کۆبونەوەکە نرخەکەی لە بازاڕ دە دۆلار نابێت.
خوڵوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا گەیشتە هەولێر و لەلایەن شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەوە پێشوازی لێکرا.
بەهۆی مەترسیی ئەمنی، باڵەخانەی کۆنگرێسی ئەمریکا داخرا و ژمارەیەکی زۆر لە هێزە ئەمنیەکان لە دەوروبەری باڵەخانەکەدا بڵاوەیان پێکراوە.
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٣٢٧) ١. پشکنین: (٤٥٩٨ پشکنینی نوێ)• (١٨٩٩) هەولێر• (٥٥٨) سلێمانی• (٢١١٠) دهۆك• (٠) هەڵەبجە• (١٨) گەرمیان• (١٣) ڕاپەڕین•٢. تووشبوو: (٩٧ تووشبووی نوێ)• (٢١) هەولێر• (٣١) سلێمانی• (٤٥) دهۆك• (٠) هەڵەبجە• (٠) گەرمیان• (٠) ڕاپەڕین•٣. چاکبوون: (٩٦٣ چاکبوون)• (٣٨١) هەولێر• (١٧٥) سلێمانی• (٣٢٤) دهۆك• (٠) هەڵەبجە• (٣٥) گەرمیان• (٤٨) ڕاپەڕین•٤. مردن: (٢ مردن)• (٠) هەولێر• (١) سلێمانی• (٠) دهۆك• (٠) هەڵەبجە• (١) گەرمیان• (٠) ڕاپەڕین ئاماری گشتی:کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ١٠٠٤٩١٧ (٣٤٨٥٤٩ هەولێر، ٢١٣٣٨٣ سلێمانی، ٤٣٥٦٠٢ دهۆك، ٧٣٨٣ هەڵەبجە)تووشبوون ١٠٥١٧١ (٣٦٦١٣ هەولێر، ٣٠٣٩٦ سلێمانی، ٣٥٠٦٣ دهۆك، ٣٠٩٩ هەڵەبجە)چاکبوون ٨٧٧٤٨ (٣١٤٥٠ هەولێر، ٢٥٠٢٩ سلێمانی، ٢٨٣١٣ دهۆك، ٢٩٥٦ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ١٣٩٨٢ (٤٢٤٤ هەولێر، ٣٦٨٧ سلێمانی، ٦٠٥١ دهۆك، ٠ هەڵەبجە)مردن ٣٤٤١ (٩١٩ هەولێر، ١٦٨٠ سلێمانی، ٦٩٩ دهۆك، ١٤٣ هەڵەبجە) بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). وەزارەتی تەندروستیحکومەتی هەرێمی کوردستان١٨ی کانونی دووەم ٢٠٢١
بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ شاندێکی باڵای تورکیا بگاتە هەولێر و لەگەڵ سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان کۆببنەوە.شاندەکەی تورکیا بە سەرۆکایەتی خوڵوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی و یەشار گیولەر، سوپاسالار دەبێت و لە فڕۆکەخانەی هەولێر دادەبەزن.ئێستا ئەو شاندەی تورکیا لە بەغدان و کەمێکی تر بەرەو هەولێر بەڕێدەکەون.
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و خوڵوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا لە بەغدا کۆبوونەوە.بەپێی ڕاگەیەنراوێکی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، کازمی لەگەڵ ئاکار تاوتوێی مەترسیەکانی تیرۆریان کردووە و کازمی وتوویەتی"ڕیگە نادەین خاکی عێراق بۆ هەڕەشەکردن لە تورکیا بەکاربهێنرێت و ئامادەین هێز لە هەموو ئەو شوێنانە بڵاوبکەینەوە کە دەبنە هەڕەشە بۆ سەر تورکیا".