کوردستان

مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی یۆنان لە عێراق کرد

28-01-2021
مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی یۆنان لە عێراق کرد
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2021/1/28 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە لیۆنیداس کۆنتۆڤۆنیسۆس باڵیۆزی یۆنان لە عێراق کرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لە دیدارەکەدا کە ئەفسیمۆس کۆستۆپۆلۆس کۆنسوڵی یۆنان لە هەولێر ئامادە بوو، گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی عێراق و پەیوەندییەکانی نیوان هەرێمی کوردستان و یۆنان کرا.

ئاماژە بەوەشکراوە کە باڵیۆزی یۆنان ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بە تایبەتی لە بواری وەبەرهێنان و هاوکاری و هەماهەنگیکردن لە کەرتەکانی کشتوکاڵ و گەشتوگوزاردا.