دوای ئەوەی لە مانگی تەموزی رابردوو رەزامەندی ئەنجوومەنی پارێزگای بەدەستهێنا، ئەمڕۆ لەیلا عومەر وەکو جێگری پارێزگاری سلێمانی دەست بەکاربوو.ڕاگەیاندنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، بەئامادەبوونی بەڕێزان بریکارانی وەزارەتەکانی ناوخۆو دادو نووسینگەی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و قائمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی و بەڕێوەبەرە گشتی و بەڕێوەبەرانی فەرمانگاکانی پارێزگای سلێمانی، پێشوازیی دەستبەکاربوونیان لە بەڕێز خاتوو لەیلا عومەر عەلی جێگری نوێی پارێزگاری سلێمانی بۆ کاروباری کارگێڕیی کرد. لە وتەیەکدا پارێزگاری سلێمانی پیرۆزبایی و پشتیوانیی پارێزگای سلێمانی پێشکەشکردن و هیوای خواست بە هەماهەنگیی و هاوکاریی و کاری هاوبەشی هەموو لایەک خزمەتی زیاتری هاووڵاتیانی پارێزگاکە بکرێت.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند، لە ئەنجامى دەرچوونى مەفرەزەیەکى بنکەى پۆلیسى دارستان و ژینگەى تانجەڕۆ بەمەبەستى پاراستن و پارێزگارى کردنى سنوورەکەیان بۆ سنوورى گوندى (بێستانسور) توانیان (٤) ڕاوچى دەستگیر بکەن. دەشڵێ"ڕاوچییەکان سەرقاڵى ڕاوکردنى ماسى بوون، هاوکات توانرا دەست بگیرێت بەسەر (٢٢) کیلۆ ماسى ڕاوکراو و (٤) دەستە داو لەگەڵ (٢) تۆڕو (١) چەقۆ و (٢٣) مەتر وایەرو (١) پاترى و (١) بەدلەى مەتەریدا" پەڕاوى لێکۆڵینەوە ڕێکخراوە ڕادەستى بەڕیز دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنى ڕێکارى یاسایى
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگادارییەکی لەبارەی کەمبوونەوەی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا بۆ هاووڵاتییان بڵاوکردەوە.بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی کارەبادا هاتووە: "ئاگاداریی هاونیشتمانیان دەكەینەوە كە بەهۆی گرفتێكی تەكنیكی لەكۆمپانیای داناغاز لەكێڵگەی كۆرمۆری غازی كوژانەوەی گشتی هەناردەی غاز لە كاتژمێر 7ی ئێوارەی ئەمشە و روویدا". ئاماژە بەوەش دراوە، "لەئێستادا تیمەكانی كۆمپانیای داناغاز بەسەرپەرشتی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و بەهەماهەنگی لەگەڵ تیمەكانی كۆنترۆڵی كارەبا و وێستگەكان سەرقاڵی ئاسایكردنەوەی بارودۆخەكەن و ئەگەری زۆر هەیە 12ی ئەمشەو گرفتەكە چارەسەر بكرێت و بارودۆخەكە ئاسایی بێتەوە".
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ناحیەی قوشتەپەی باشووری هەولێر، کەسێک لەکاتی کونکردنی بۆڕی نەوتدا دەستگیرکرا.دەستگیرکراوەکە عەرەبە و تانکەرێکی ژمارە سلێمانی پێیە و لە سلێمانیشەوە هاتووەتە هەولێر، لەکاتی دەستگیرکردنیدا تانکەرەکەی پڕ نەوتی ڕەش کردبوو.تا ئێستا ناوی تۆمەتبارەکە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام دەستبەسەرە و لە هەولێر لەژێر لێکۆڵینەوە دایە.
رۆژنامەنووسێک ئاشکرای دەکات کە بەرپرسێکی باڵای یەکێتی بە بەرچاوی خەڵکەوە دۆنمێک زەویی لە پارکی ئازادی شاری سلێمانی داگیر دەکات و دەیکاتە یانەی خواردنەوە. مەحموود یاسین کوردی، کە رۆژنامەنووسێکی نزیکی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانە لە پەیجی تایبەتی خۆی نووسیویەتی" بەرپرسێکی باڵای یەکێتی بە بەرچاوی خەڵکەوە دۆنمێک زەویی لە پارکی ئازادی شاری سلێمانی داگیر دەکات و دەیکاتە یانەی خواردنەوە، لە کاتێکدا بە هەمان ناو باڵەخانەیەکی دیکە هەیە بەس ناچن لە شوێنی ئەو باڵەخانەیە نادییە نوێیەکە دروست بکەن بەڵکو لە شوێنێکی نوێ دروستی دەکەن". ئەو رۆژنامەنووسە ئاماژەی بەوە کردوە، نرخی زەویەکە دەگاتە ١٢ ملیۆن و نیو دۆلار، هەر بەوە ناوەستێ ٣٣٠ دارو درەختی دەرهێناوە کە بەهای ٧٥٠ ملیۆن دینارە کە زەرەرو زیانێکی گەورەی بە ژینگەو سەوزایی شار گەیاندووە. دەشڵێت" هاوسەرۆکانی یەکێتی سەری زمان و بنی زمانیان باسی مافی خەڵکی سلێمانی و لامەرکەزییەتییە کەچی بەو شێوەیەش رێگا دەدەن دەستدرێژی بکرێتە سەر موڵکی گشتی. با هاوسەرۆکانی یەکێتی وەڵام بدەنەوە بە تایبەتی لاهور شێخ جەنگی پارەو هێزو موخابەرات و ئیعلامی سلێمانی بە دەست ئێوەیە کەس هەیە جورئەت بکات لە پارکێکی ناسراوی سلێمانی زەوییەکی گرنبەها داگیر بکات و بیکا بە نادی و رێسۆرانت ئەگەر پشتیوانی ئێوەی نەبێ؟
بڕیارە ئێوارەی سبەی یەک شەممە، شاندەکەی حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، سەردانی بەغدا بکاتەوە.فارس عیسا، سەرۆکی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغدا ڕایگەیاند، ئێوارەی سبەی یەک شەممە، شاندەکەی حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، سەردانی بەغدا بکاتەوە.بە پێی زانیارییەکانی باڵکێش، سەردانی ئەمجارە یەکلاکەرەوە دەبێ و ئەگەری رێککەوتن یان رێککەوتن بە لایەکدا دەکەوێت.ئەگەر شاندەکەی هەرێمی کوردستان سبەی بگاتە بەغدا، دەبێتە سەردانی هەشتەم، بەڵام تا ئێستا پرسەکان بە یەکلایی نەبووەوە ماونەتەوە.ئەم سەردانە لەکاتێکدایە، حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرقاڵی ئامادەکردنی پرۆژەیاسای بودجەیە بۆ ئەوەی بینێرێتە پەرلەمانی کوردستان.لە ئەگەری رێکنەکەوتنیش لەگەڵ بەغدا، حکومەت پرۆژە یاساکەیەکی تر ئامادە دەکات.عەبدولحەکیم خەسرۆ ڕایگەیاند، لەمەودوا حکومەت 30 رۆژ جارێک بەپێی داهاتی بەردەست مووچە دابەشدەکات.
جڤاتی نیشتمانی گۆڕان کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا دەستلەکارکێشانەوەی سێ ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی قبوڵکرد.وتەبێژێک بەناوی بزووتنەوەی گۆڕانەوە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە داهاتوویەکی نزیکدا شوێنی ئەندامە دەستلەکارکێشاوەکان پڕ دەکرێنەوە.خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان بە رێکخەری گشتییەوە لە 7 ئەندام پێکدێت، ئێستا لەکۆی ئەو 7 ئەندامە تەنیا چواریان ماون. لە ماوەی 6 مانگی رابردوودا جەلال جەوهەر، مانگی رابردووش هەریەک لە عەدنان عوسمان و شەماڵ عەبدولوەفا وازیان لە ئەندامێتی خانەی راپەڕاندن هێنا.
وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردوودا 775 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و 5 تووشبووش گیانیان لە دەستداوە.لەبارەی چاکبووەوەکانیش وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوە کرد، 1317 تووشبوو چاكبوونەتەوە.تا ئێستا 618 هەزار و 922 كەس لە عێراق تووشی كۆرۆنا بوون، 590 هەزارو 857 کەس چاكبوونەتەوە، 13 هەزار و 41 کەسیش مردوون.
تەقینەوەیەکی گەورە لە ناوچەی پیشەسازیی سەنتەری شاری عەفرین روویدا و لە ئەنجامدا ژمارەیەک هاونیشتمانی شەهید و برینداربوون.بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە تەقینەوەکەدا ژن و منداڵیش بوونەتە قوربانی.
سەرۆکی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچووونی ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند، لەمەودوا حکومەت 30 رۆژ جارێک بەپێی داهاتی بەردەست مووچە دابەشدەکات. عەبدولحەکیم خەسرۆ ڕایگەیاند، لەمەودوا حکومەت 30 رۆژ جارێک بەپێی داهاتی بەردەست مووچە دابەشدەکات. ئەمە لە کاتێکدایە کە حکومەت سەرقاڵی ئامادەکردنی رەشنووسی پرۆژەیاسای بودجەی 2021ە بۆ ئەوەی لە مانگی شوباتدا رادەستی پەرلەمانی بکات.
هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان کەجەکە ڕایگەیاند، هیچ کێشەیەکیان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان و پێشمەرگە و پێگەی هەرێمی کوردستاندا نییە و دژایەتیان ناکەین. جەمیل بایک لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تێرک تی ڤی-دا ڕایگەیاند، بە هیچ شێوەیەک لە دژی پارتی و پێگەی باشووری کوردستان نین و دەیانەوێت لە دژی دوژمنانی کورد لەگەڵ پارتی پێکەوە بجوڵێنەوە. لە هەڤپەیڤینەکەدا جەمیل بایک باسی ئەوەی کرد، بۆ گەلی کورد هەلێکی مێژوویی رەخساوە، پێویستە ئەم هەل و دەرفەتە لە دەست نەچێت و دەڵێت: "بە ناوی تەڤگەرەکەمان بەڵێن بە گەلی کورد و هەموو گەلانی جیهان دەدەم، ئێمە لە دژی پێگەی باشوور و حکومەتی باشوور و پێشمەرگە نین و دوژمنایەتی باشووریش بەهیچ شێوەیەک قبوڵ ناکەین. هیچ کێشەیەکمان لەگەڵ ئەواندا نییە".
لەھەندێ پەیجی چەواشەکار گوایا لەمزگەوتی "اسراء و معراج" کەمامۆستای بەڕێز وتاروخوێن لە تەوەری وتاری ھەینی ئەمڕۆ کە تايبەت کردبوو بە بەرگریکردن لەکوردستان مزگەوت چۆڵ بووە و نوێژ خوێنان رۆیشتوونئێمە لە بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ھەولێر رایدەگەێنینیەکەم "مامۆستا مەلا رعد ئۆمەربلی ماوەيەکی زۆر کەمە و چەند هەينیەکە ووتار لەو مزگەوتە دەخوێنێتەوە وبەم ھۆيەوە خەڵکێکی "توندڕەوی راسپێرداو "کە تەنیا چەند کەسێکن کەژمارەیان ١٥ کەس کەمتر بووە قبوڵیان نەبووە چوونەتە دەرەوەی مزگەوت، لەکۆی ھەزار کەس کەئامادە بوون لەمزگەوت ئەمەش نەکاریگەری ھەبووە ، نە وتاریش وەستاوە بەڵکو وتارو نوێژ زۆر بەباشی کۆتایی ھاتووەدووەم "پێمان سەیرو سەمەرەیە خەڵکانێک پیان وابێ بەرگری کردنی مامۆستایانی ئایینی لەپێشمەرگەو خاک و سەرکردەو رەمزە نەتەوەیەکانمان پێیان وابێ کارێکی نامۆیە بەڵام پێیان ئاسایی بێ سوکایەتی بەبەھا پیرۆزەکان بکرێت، ئەو کولتورە نەشیاوە خزمەتی کوردستان و ئایندەمان ناکات ئێمە تەئکید دەکەینەوە بەشانازیەوە بەرگری لە پیرۆزیەکانی کوردستان دەکەین ، ئەگەر ئەو بەرگریە نەبووایە ئەوکەسانەی کە ئێستا قسەی ناشرین و زبر دەکەن ئەو ئازادیایەیان نەدەبوو ئێستا خەڵکێکی بێگانە لەکوردستان ئیھانەی شەرەف و کەرامەتی میللەتەکەمانیان دەکرد بۆیە بەرگری کردن لەنیشتیمان و وڵات بەواجبێکی شەرعی نیشیتمانی دەزانین لەسەر ئەم پەیامەش بەردەوام دەبین ،بەسوپاسەوە ھەزاران مامۆستای کوردستان بەئەوپەری دڵسۆزیەوە باسی رێزگرتنیان لە پیرۆزیە کانی میللەتەکەمان کردوە، ئێمە تەئکید لە بنەمای رێز لێگرتن دەکەینەوە بۆ ھەموو لایە ک بەڵام ھەرکەس و لایەنێ بیانەوێ دەست وەربدەنە کاروباری وتارو پشێوی دروست بکەن بەدڵنیایەوە روبەرووی یاسا دەبنەوە بەڕێوەبەرایەتیئەوقافی پارێزگای ھەولێر٢٩⁄١⁄٢٠٢١