Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13789 بابەت
هەواڵ
01-02-2021

مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 2021/2/1 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ستیفن هیکی باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد. حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگویەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، لە دیدارەکەدا بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا تاووتوێ کرا.  ئەوەشی ڕاگەیاند، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق،  ئاماژەی بەوەدا کە وڵاتەکەی ئامادەی هەر هاوکارییەکە بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بگەنە ڕێککەوتنێکی دادپەروەرانە و درێژخایەن لە سەر بنەمای دەستوور.  سەرۆکی حکومەت جەختی لەوە کردەوە،  کە هەرێمی کوردستان هەمیشە پابەندبوونەکانی خۆی لە چوارچێوەی دەستووردا جێبەجێ کردووە، بە ئاراستەی گەیشن بە ڕێککەوتن لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی کە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان دابین بکات.  میکانیزمەکانی سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق ، گرنگیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و دەرچوونی میلیشیا و هێزە چەکدارە نایاساییەکان لە ناوچەکە ، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوون .

هەواڵ
01-02-2021

جووڵە بە هێزێکی عێراقی بەرەو کوردستان کراوە

جێگرى سەرۆکى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، هێزێکی عێراقی، کە لە هێزێکی تێکەڵ پێکهاتووە، بەرەو ناوچە دابڕاوەکان جووڵەى پێکراوە. جەعفەر شێخ مستەفا، جێگرى سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە کۆنگرەیەکەی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هێزێکی عێراقی، کە هێزێکی تێکەڵن بەرەو ناوچە دابڕاوەکان جووڵەى پێکراوە کە نازانرێت چى جۆرە هێزێکن. وتیشی" وەک سەرۆکایەتى هەرێم ئامادەن بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان لەبارەى دۆخى هەرێمى کوردستانەوە و بۆ دروستکردنی یەکڕیزی".

هەواڵ
01-02-2021

رۆژنامەیەکی عێراقی: هەوڵێک هەیە بۆ بەستنەوەی سلێمانی بە بەغدا

رۆژنامەی فەرمیی عێراق لە مانشێتی سەرەكیی خۆیدا ئاشكرای كرد كە لە سلێمانییەوە هەوڵێك هەیە تاوەكوو لە ڕێگەی جێگیركردنی ماددەیەك لە یاسای بودجەی ٢٠٢١ی عێراق، سلێمانی راستەوخۆ بە بەغداوە ببەستنەوە. ڕۆژنامەی (سەباح)ی سەر بە حكوومەتی عێراق كە لە زاری رێكەوت زەكی، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانییەوە گواستوویەتیەوە، ئەگەر هەرێمی كوردستان و بەغدا نەیانتوانی بگەنە ڕێككەوتن لەبارەی دۆسیەی نەوت، نوێنەرانیان هەوڵدەدەن ماددەیەك لە یاسای بودجەی ٢٠٢١ی عێراق جێگیر بكەن كە ڕێگە بە مامەڵەكردنی ڕاستەوخۆی سلێمانی لەگەڵ بەغدا بدات، چونكە بەهۆی نەبوونی دەقی یاسایی و نادەستوورییەوە لە ڕابردوودا نەتواندراوە ئەم جۆرە مامەڵەیە لەگەڵ بەغدا بكرێت. ئەو بەرپرسەی یەكێتی ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە ئەوان تائێستا دەتوانن داهاتەكانیان رادەستی بەغدا بكەنەوە لە كاتێكدا بەپێی لێدوانی بەرپرسانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، تائێستا داهاتەكانی سلێمانی بە شێوەیەكی تەواوەتی رادەستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ناكرێت.

گشتی
01-02-2021

مەیکەپ ئاڕتیستێکی کورد دەبێتە باڵاپۆش

کچە مەیکەپ ئاڕتیستی کورد ئیڤۆن وەهاب بڕیاریدا ببێتە باڵاپۆش. ئیڤۆن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا نووسیویەتی" خەونی بە پێغەمبەرانەوە بینیوە، بۆیە بڕیاریداوە ببێتە باڵاپۆش و هاوسەرەکەشی ڕێگری لێ ناکات".

هەواڵ
01-02-2021

سەرۆکی پەرلەمان پارێزبەندی لەسەر بەهمەن کاکە عەبدوڵا هەڵگرت

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پارێزبەندی لەسەر بەهمەن کاکە عەبدوڵا، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان هەڵگرت. بەهمەن کاکە عەبدوڵا بە باڵکێشی ڕاگەیاند، سەرۆکی پەرلەمان لەسەر داواکاری خۆم پارێزبەندی لەسەر هەڵگرتووم، چونکە یاسا لەسەرووی هەموو کەسێکەوەیە و ئامادەم وەڵامی هەموو تۆمەتەکان بدەمەوە. لە خۆپیشاندانەکانی ساڵی 2015ی کەلاردا، کەسێک لەبەردەم ناوچەی پارتیدا کوژرا، هەرچەندە کاتی رووداوەکە بەهمەن کاکە عەبدوڵا کە ئەوکات بەرپرسی ناوچە بوو لەوێ نەبووە، بەڵام کەسوکاری کوژراوەکە وەکو بەرپرسی ناوچە سکاڵایان لەسەر تۆمارکردووە.

هەواڵ
01-02-2021

كوده‌تای سه‌ربازی به‌سه‌ر حكومه‌تی میانماردا كرا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ له‌ میانمار كوده‌تای سه‌ربازی روویداو، زۆربه‌ی سه‌ركرده و به‌رپرسانی وڵات له‌لایه‌ن سوپاوه‌ ده‌ستگیركراون، میدیا فه‌رمییه‌كانی وڵاتەکە داخراون و ناتوانن پەخش بكه‌ن. ئۆنگ سان سووکی سەرکردەی میانمار لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەرە، تەلەفۆن و ئینتەرنێت لە ناپیتاوی پایتەختی وڵاتەکە پچڕاوە، دوای کودەتاکەش سوپای میانمار باری نائاسایی ڕاگەیاند و دەسەڵات گواستراوەتەوە بۆ فەرماندەی باڵای هێزە چەکدارەکان. سوپای میانمار کە بە تاتماداو ناسراوە رایگەیاندووە "ساختەکاری زۆر لە هەڵبژاردن کراوە"، بێ ئەوەی وردەکارییەکان بخاتەڕوو. هەفتەی رابردووش کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی وڵاتەکە دەنگۆی بوونی ساختەکاری رەتکردەوە. سان سووکی، سەرۆکی میانمار

هەواڵ
31-01-2021

شاندەکەی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا

شاندەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆ لەبارەی بودجەی هەرێم لەگەڵ لیژنەی دارایی گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق.

گشتی
31-01-2021

ڤیدیۆ.. لۆرییەک کەسێک دەشێلێت کە نەخۆشی داونی هەیە

کاتژمێر5و3ی سەرلەئێوارەی ئەمرۆ لەسەر رێگای هەولێر کەرکوک لەنزیک مەفرەقی قوشتەپە کەسێکی خاوەن پێداویستی تایبەت کە کێشەی داون ساندرۆمی هەیە، لەکاتی پەرینەوە لەشەقامی سەرەکی توشی شێلان بوو وەبەسەختی زامداربوو.  فازڵ حاجی، وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر دەڵێ"لەکاتی لێکۆلینەوە و تەماشاکردنەوەی ڤیدیۆی کامیراکانی چاودێری، دەرکەوت کە کەسەکە لەشوێنێکی هەڵە و بەشێوەیەکی هەڵە لەشەقام دەپەرێتەوە، بۆیە شوفێری بارهەلگرەکە ناتوانێت خۆی بەدوور بگرێت لەشێلانی، بۆیە شوفێرەکە بە بێتاوان دانرا . https://www.facebook.com/100000983853823/videos/3763412607034831/

هەواڵ
31-01-2021

سلێمانی دوو ئۆتۆمبێلی دزراو بۆ هەولێر دەگەڕێنێتەوە

لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی و لەژێر ڕۆشنایی زانیارییەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ، دوو ئۆتۆمبێل لە ناو پارێزگای سلێمانی دۆزرانەوەو دوای تەواوكردنی ڕێكارەیاساییەكان ڕەوانەی پۆلیسی هەولێر دەكرێتەوە . دوای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر - بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان ، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاگاداركردەوە لە هاتنی دوو ئۆتۆمبێل بۆناو پارێزگای سلێمانی كە دزراون ، بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سەرجەم بەش و بنكەكانی سنوری پۆلیسی سلێمانی ئاگاداركردەوە كە لێكۆڵینەوەو بەدواداچوون بكەن بۆ دۆزینەوەی ئەو ئۆتۆمبێلانە . لەژێر ڕۆشنایی زانیارییەكانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی هەولێر و لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس توانرا هەردوو ئۆتۆمبێلەكە بدۆزرێتەوە كە یەكێكیان لە قەزای چەمچەماڵ و لەلایەن بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ ئەوی تریان لە قەزای شارەزورو لەلایەن بنكەی پۆلیسی وارماواوە دۆزراوەتەوەو دوای تەواو كردنی ڕێكارەیاساییەكان ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەكرێتەوە.

هەواڵ
31-01-2021

دوو ئافرەت بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیر کران

بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی خەبات، دوای ئەوەی ئاگادار کرانەوە بە بوونی دوو حاڵەتی دزینی پارە لە دوو هاووڵاتی لەسەر ڕێگای نێوان هەولێر - خەبات، نزیک بازگەی کانی قرژاڵە، دەستیان بە لێکۆڵینەوەیەکی ورد کرد و توانییان دوو ئافرەت بە ناوەکانی (ی.س.ع) و (چ.س.ص) بە تۆمەتی ئەنجامدانی دزییەکان دەستگیر بکەن.تۆمەتبارانی ناوبراو، دانیان نا بە تاوانەکەیاندا کە لە دوو کاتی جیاوازدا بڕی (6 هەزار دۆلار) و (2 ملیۆن و 550 هەزار دینار)یان دزیوە، بۆیە پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کرایەوە و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان، بەند کران.

هەواڵ
31-01-2021

کۆمەڵ وەک پڕۆژەی ئێران

ئێران بۆ بەهێزکردنی نفوزی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا تەنها پشت بە هێزە شیعییەکان نابەستێت، بەڵکو بەشێکی پارتە ئیسلامییە سونییەکانیش بەشێکن لە پڕۆژەی ئێرانیزم. حەماسی فەلەستینی هەرچەندە حیزبێکی ئیسلامی سونییەو لە ڕووی عەقائیدی و مەزهەبییەوە پێچەوانەی ئێرانە، بەڵام لە ڕووی سیاسیەوە یەک ئامانجیان هەیە کە دژایەتیکردنی دەوڵەتی ئیسڕائیلە، حەماس بە شێوەیەکی سەرەکی پشت بە پشتیوانی دارایی و سەربازی ئێران دەبەستێت بۆ ململانێی لەگەڵ ئیسڕائیل.کۆمەڵی ئیسلامی لە سەردەمی بزوتنەوەی ئیسلامی و دواتریش وەک هێزێکی سەر بە ئێران و ژمارەی ئێران لە هەرێمی کوردستان دەناسرێت. ئەو هێزەو ئەمیرەکەی و بەرپرسانی لە چەندین قۆناغی مێژوویی جاسوسیان بۆ ئێران کردوە بۆ لێدان لە حیزبی دیموکرات و پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.ئێران لە ڕووی دارایی و میدیای پشتیوانییەکی ئاشکراو بێ پەردەی کۆمەڵی ئیسلامی دەکات و لە بەرامبەردا کۆمەڵ لە هەرێمی کوردستان و پەرلەمانی عێراق پشتیوانی لە بەرەی ئێرانی و شیعی دەکات.کۆمەڵی ئیسلامی و میدیاکەی پڕوپاگەندە بۆ سینەماو کولتووری ئێرانی و لەو ڕێگەیەشەوە بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات. ئەوەی کە کەناڵی پەیام و کۆمەڵی ئیسلامی شەڕی فیلمە ئێرانیەکە دەکەن بە شەڕی خۆیان و لە دژی پارتی و بارزانی دەچنە سەنگەری ئێران هەروا لەخۆڕاو بێبەرامبەر نیە. ئێران ڕێکخراوی خێرخوازی نیە پارەت بداتێ بێبەرامبەر، قەڵەوت دەکات بۆ ڕۆژی تەنگانە. شەوقی کانەبیرۆژنامەنووس

هەواڵ
31-01-2021

لە حەسەکە شەڕ لە نێوان ئاسایش و هێزەکانی ئەسەد روویدا

بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە شاری حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان، شەڕ و ئاڵۆزی لەنیوان هێزەکانی ئاسایشی خۆجێی و هێزەکانی سەر بە بەشار ئەسەد ڕوویدا.بە گوێرەی زانیارییەکان تا ئێستا کەسێک کوژراوە و چواری تریش بریندارن.تا ئێستاش دەنگی تەقە لە سەنتەری شاری حەسەکە دەبیسترێت و دۆخەکە ئاسایی نەبووەتەوە.

1 2 ... 886 887 888 ... 1149 1150