کوردستان

لە هەولێر کەسێک لەکاتی کونکردنی بۆڕی نەوتدا دەستگیردەکرێت

30-01-2021
لە هەولێر کەسێک لەکاتی کونکردنی بۆڕی نەوتدا دەستگیردەکرێت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ناحیەی قوشتەپەی باشووری هەولێر، کەسێک لەکاتی کونکردنی بۆڕی نەوتدا دەستگیرکرا.
دەستگیرکراوەکە عەرەبە و تانکەرێکی ژمارە سلێمانی پێیە و لە سلێمانیشەوە هاتووەتە هەولێر، لەکاتی دەستگیرکردنیدا تانکەرەکەی پڕ نەوتی ڕەش کردبوو.
تا ئێستا ناوی تۆمەتبارەکە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام دەستبەسەرە و لە هەولێر لەژێر لێکۆڵینەوە دایە.