کوردستان

جووڵە بە هێزێکی عێراقی بەرەو کوردستان کراوە

01-02-2021
جووڵە بە هێزێکی عێراقی بەرەو کوردستان کراوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

جێگرى سەرۆکى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، هێزێکی عێراقی، کە لە هێزێکی تێکەڵ پێکهاتووە، بەرەو ناوچە دابڕاوەکان جووڵەى پێکراوە.

جەعفەر شێخ مستەفا، جێگرى سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە کۆنگرەیەکەی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هێزێکی عێراقی، کە هێزێکی تێکەڵن بەرەو ناوچە دابڕاوەکان جووڵەى پێکراوە کە نازانرێت چى جۆرە هێزێکن.

وتیشی" وەک سەرۆکایەتى هەرێم ئامادەن بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان لەبارەى دۆخى هەرێمى کوردستانەوە و بۆ دروستکردنی یەکڕیزی".