Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13789 بابەت
هەواڵ
06-02-2021

دوو کەس دەستگیرکران کە شۆفێرێکیان بۆ دزینی ئۆتۆمبێلەکەی بێهۆشکردبوو

مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی پیرەمەگرونی سەر بەبەشی پۆلیسی دووکان دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە کەسێکیان بێھۆش کردبوو دواتر ئۆتۆمبێلەکەیان بردبوو. پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، پاش ئەوەی کەسێک سکاڵای تۆمارکرد لەسەر دوو تۆمەتبار کە داوای گەیاندنی مادەیەکی خۆراکییان لێ کردووە کە بەشێوەی (دیلیڤەری) بۆیان بگەیەنێتە ناحیەی تاسڵووجە، دوای گەیاندنی مادە خۆراکییەکە، تۆمەتبارەکان ھێرشدەکەنە سەری و بەمادەیەک بێھۆشی دەکەن و ئۆتۆمبێلەکەی دەبەن.پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەرو ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەو کۆکردنەوەی زانیاری ورد، توانرا تۆمەتبارەکان بدۆزرێنەوەو لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی پیرەمەگرون بەھاوکاری ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دەستگیربکرێن و ئۆتۆمبێلەکەش بدۆزرێتەوەو دوای ڕێکارەکان ڕادەستی خاوەنەکەی دەکرێتەوە. ھەردوو تۆمەتبار (د، ع، ح) و (ش، أ، ع) بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.

هەواڵ
05-02-2021

داعش لە سنووری کەرکووک هێرشیکرد

چەکدارانی داعش لە سنووری کەرکووک هێرشیانکردە سەر هێزە عێراقییەکان و زیانێکی زۆریان پێگەیاندن. بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، هێرشەکە لە داقووق، چوبخان و تەل رەبیعە کراوە و  پۆلیسێکی فیدراڵی کوژراوە و دووی تر برینداربوون . هاوکات هەر ئەمشەو لە سنووری رەشاد هێرشکرایە سەر هێزە عێراقییەکان و شەڕ و پێکدادانی قورس روویدا داعش سوودی لە تەم ومژ وەرگرتووە و لەچەندین ناوچەی پەلاماری هێزە سەربازی و ئەمنیەکانی داوە

گشتی
05-02-2021

ئەو شارەی مردووی لە زیندوو زیاترە

"کۆلما" شارۆچکەیەکی سەر بە ویلایەتی کالیفۆڕنیای ئەمریکایە کە ڕووبەرەکەی نزیکەی دوو میل چوارگۆشەیە و 1700 کەسی تێدا دەژی. بەڵام گۆڕستانێکی ئێجگار گەورەی هەیە. گۆڕستانەکەی شارۆچکەی کۆڵما نزیکەی 1.5ملیۆن گۆڕی تێدایە. کۆلما یەکێکە لە شارۆچکە ئارامەکانی ئەمریکا و دانیشتووانەکەی لە دەیان پشتەوە لەو شارۆچکەیە ژیاون. San Francisco Trip-Oct/Nov 2013

هەواڵ
05-02-2021

قادر عەزیز: ئامادەین بچینە دادگا

نوسینگەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەبارەی شەڕی نێوان كوڕەكەی لەگەڵ ئەفسەرێكی هێزەكانی بەرگری و فریاكەوتن روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە و دەڵێت ئامادەن كێشەكە لەڕێی یاساوە چارەسەر بكەن. نوسینگەی قادر عەزیز، رایگەیاند: ئێوارەی رۆژی (3/2/2021) لەكاتێكدا (ئالان)ی كوری هەڤاڵ قادر عزیز بۆ ماڵەوە دەگەرێتەوە لە شەقامی سالم لەلایەن ئەفسەرێكی لیوای پاراستنی سلێمانی و حیمایەكانی بەبێ هیچ پاساوێك تەنگاو دەكرێت، ئەفسەرەكە خۆی بە دەمانچە هەرەشەی لێدەكات و هەرچی جنێو و سوكایەتی هەیە پێی دەكات ، لەگەڵ ئەوەشدا (ئالان) هەرچۆنێك بێت خۆی لە دەستیان رزگار دەكات. نوسینگەی ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی روونیشیكردووەتەوە "دیسان هەر بە سەیارەكەیان بە چەكەوە چەند كەسێك بەدوای دەكەون و دەیانەوێ هەرچۆنێك بێت لە ئۆتۆمبێلەكەی دایبەزێنن و ئەزیەتی پێ بگەیەنن، دیسان خۆی لێیان رزگار دەكاتەوە بەپەلە بۆ ماڵەوە دەگەرێتەوە لەماڵەوەش لە كاردانەوەدا بەرامبەر ئەوەی لەگەڵی كراوە بەبێ ئاگاداری باوكی مەفرەزەیەك لە حیمایەكانی ماڵەوە لەگەڵ خۆیدا دەبات و لە بەردەرگای ماڵەكەیان لەگەڵ ئەفسەرەكەدا دەستەویەخە دەبێت و لە وەڵامی تەقەی ئەفسەرەكە و حیمایەكانی شەرە تەقەیەك دروست دەبێت، بەڵام خۆشبەختانە هیچ زیانێكی گیانی لێ ناكەوێتەوە".

هەواڵ
05-02-2021

لە ھەولێر باندێکی لەشفرۆشی دەستگیرکران

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ هه‌ینی (5ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2021) به‌ كوردستان24ی راگه‌‌یاند، باندێكی له‌شفرۆشیان ده‌ستگیركردووه‌، كه‌ سه‌رجه‌میان عه‌ره‌بن و كه‌سێكی خه‌ڵكی سووریاشی تێدایه‌. رائید هۆگر عه‌زیز، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر گوتی: "باندێكی له‌شه‌فرۆشیمان ده‌ستگیركردووه‌، ژماره‌ی بانده‌كه‌، (7) كه‌سن، (3) ئافره‌ت و (4) پیاون، سه‌رجه‌میان عه‌ره‌بن، كه‌سێكیان خه‌ڵكی سووریایه‌". گوتیشی: "ئه‌و بانده‌ كاری به‌دڕه‌و‌شتییان ده‌ركرد، به‌ مادده‌ی (4)ی له‌شفرۆشی ده‌ستگیركراون، كاری ئه‌وانه‌ ئه‌وه‌ بووه‌، هه‌ر ئافره‌تێكی باشوور و و ناوه‌ڕاستی عێراق، یان له‌ هه‌ر شوێنێكی دیكه‌، به‌ هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی زویر ببوایه‌؛ ئه‌و بانده‌ ده‌یانهێنان بۆ هه‌ولێر و كاری به‌دڕه‌وشتییان پێده‌كردن". گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "دوای تۆماركردنی چه‌ند حاڵه‌تێك، ئه‌و بانده‌ (7) كه‌سییه‌مان ده‌ستگیر كرد و ره‌وانه‌ی دادگا كراون".

هەواڵ
05-02-2021

وێنە.. دوای دوو مانگ تەرمی گەنجێکی کورد دەردەھێنرێت

بڕیار بەختیاری تەمەن ٣٤ ساڵ دوای ماوەیەک بێسەروشوێن بوونی لەرێگەی کۆچدا، ئەمڕۆ هەینی تەرمەکەی گەڕیندرایەوە کوردستان. بڕیار گەنجێکی دانیشتووی قەزای سەیدسادق بوو بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی بەشیوەیەکی نایاسایی لە مانگی ئابی٢٠٢٠دا کۆچی دەرەوەی وڵات دەکات، لەگەڵ گەیشتنی بە خاکی ئیتالیا بەهۆی رووداوێکی دڵتەزێن و نەخوازراو گیان لەدەستدەدات. بەهۆی نەبوونی ناسنامەی کەسێتی لەلایەن پۆلیس و شارەوانی ئەو وڵاتە بەخاک دەسپێردرێت. دەزگای لووتکە دەڵێ: دوای دوو مانگ لە بێسەروشوێن بوون و پاش دۆزینەوەی تەرمەکەی لە ئیتالیا بەهەوڶەکانی نووسینگەی قوباد تاڵەبانی و جێبەجێکردنی کاوباری یاسایی لەلایەن ( دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران ) و کۆمیتەی ڕیکخستنی ئیتالیای (ی.ن.ک) کاتژمیر ٣:١٥ خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ رۆژی هەینی تەرمەکەی گەڕێندرایەوە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و ڕادەستی کەسوکاریان کرایەوە. تەرمی گەنجەکە لە گۆڕستانی سەیدسادق بەخاکسپێردرا. دەزگای لوتکە بۆ کاورباری ئاوارە پەنابەران

هەواڵ
04-02-2021

روونکردنەوەیەک لەبارەی تەندروستی کۆسرەت رەسووڵەوە

دەرباز کۆسرەت رەسووڵ، ڕوونکردنەوە لەبارەی دەنگۆی کۆچی دوایی باوکی دەدات و دەڵێ"زۆر سوپاسی پەرۆشی خەڵكی كوردستان دەكەین، كە پەرۆشی تەندروستیی كاك كۆسرەتن، هەموو لایەك دڵنیا دەكەینەوە كە تەندروستیی كاك كۆسرەت زۆر باشە".

هەواڵ
04-02-2021

ھەولێر.. لە رووداوێکی ھاتوچۆدا ٤ کەس گیانیان لەدەستدا

کاتژمێر45و8ی ئەمشەو لەسەرشەقامی هەلێر کەرکوک لەنزیک مزگەوتی رەشاد موفتی لەسایدی هاتن بەرەو ناوشار لەئاراستەی کەرکوکەوە ئوتومبێلێکی جۆری یارس تایبەت سالۆن بەهۆی خێرایی زۆرەوە کۆنترۆلی لەدەستدا لەپاش ئەوەی لەبەرزە پردەکە هاتە خوارەوە وەبەرەو دورگەی ناوەندی شەقام رۆیشت وبەسەر دورگەکە کەوت ولەدوایی لەدیوەکەی تری شەقام دابەزی کەسایدی چونە بۆ کەرکوک وەلەوێ خۆی کێشا بەیارسێکی تری تایبەت جانتا فازڵ حاجی، وتەبێژی پۆلیسی ھەولێر دەڵێ: لەنجامی رووداوەکە 4کەس کە شوفێر و سەرنشینی هەردوو ئوتومبێل بوون گیانیان لەدەستدا و زیانێکی ماددی زۆریش کەوتەوە.

هەواڵ
04-02-2021

ئاڵا ھەڵکەرەکانی داعش لە سەیدسادق دەستگیرکران

دەزگای ئاسایشی ھەرێم ، ئەنجامدەرانی کردەوە تیرۆریستییەکەی شارەزوور و دانانی ئاڵای داعش ، لەگوندی بەردەڕەش سەربەقەزای سەیدسادق لەسەر رێگای پێنجوێن دەستگیردەکەن و پیلانێکی گروپێکی تیرۆریستی داعش لەناوچەکە ئاشکرادەکەن ، کە مەرامیان بوون چەندین کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام بدەن. هەر پەیوەست بەم پیلانە، شەوی ڕابردوو لە پارێزگای هەڵەبجە دوو تیرۆریستی بە ڕەگەز عەرەب لە دوو هەڵمەتی جیا جیادا دەستگیرکران . پاش ئەوەی رۆژی ٢٥ / ١٢ / ٢٠٢٠ لە نزیک گوندی میرەدێ لەسەر رێگای سەرەکی ( قەزای شارەزوور - دەربەندیخان ) ئاڵایەكی داعش ھەڵکرا ، لەسەر بڕیاری سەرۆکی دەزگای ئاسایشی ھەرێم ، ژورێکی لێکۆڵینەوەی ھاوبەش لەنێوان بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور و ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی ، پێکھێنراو راستەخۆ لێکۆڵینەوەی ورد لەسەر ئەم کەیسە دەستیپێکرد و چەندتیمێک دەستبەکاربوون . ئەوەبوو لەھەمان کاتی بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری و بەڵگە ، دوای یەک ھەفتە لەڕۆژی( ٢ / ١ / ٢٠٢١ ) لەنزیک گوندی بەردەڕەشە لە قەزای سەیدسادق لەسەر رێگای پێنجوێن نزیک گوندی کانی سپیکەی پەرخ ، ئاڵایەکی تری تیرۆریستانی داعش بەھەمان شێوەی ئەوەی تر ھەڵکرابوو ، کە لەژێرەکەیدا عبوەی پێوەلکێنرابوو . لەکاتی ھەڵگرتنەوەیەدا دووکارمەندی ھێزەکانی ئاسایشی شارەزوو برینداربوون . لێکۆڵینەوەکان چڕترکرانەوە و بەدوو ئاڕاستە ، دوو تیمی لێکۆڵینەوەو سەربازی دەستبەکاربوون ، لەلایەک زانیاری کۆدەکرایەوە ، لەھەمانکاتیشدا کیوماڵی سنورەکەدەستپێکرد . پاش چەندرۆژێک ماندووبوون و شەونخونی ھێزەکانی دەزگای ئاسایشی ھەرێم ( ئاسایشی شارەزوور و ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی ) ، سەرەداو و بەڵگەی دروست بەدەستھاتن و زانیاری تەواو لەسەر شانەیەکی نەنستوی تیرۆریستی داعش ئاشکراکران و ئەندامەکانیان ناسنامەو شوێن و جێگایان دەستنیشانکراو خرانە ژێرچاودێری ورد . رۆژی ٢٤ / ١ / ٢٠٢١ پاش رەزامەندی دادوەری بەڕێز ، بەبڕیاری سەرۆکی دەزگای ئاسایشی ھەرێم ، جوڵە بەھێزەکانی ئاسایش کراو لەچەند ھەڵمەتێکدا لە قەزای سەیدسایدق ھەر سێ تیرۆریست ( ج - ع ) و (ع - ع ) کەھەردووکیان برابوون لەگەڵ ( ع - ع - ح ) دەستگیرکران کە پیلاندانەرو ئەنجامدەرانی کردەوە تیرۆریستییەکە بوون .کە مەرامیان بووە دوای ئەم کردەوە تیرۆریستیانە ، چەند شوێن و جێگایەکی تر ی گشتی لە شارەرزوور دەستنیشانبکەن و بیان تەقێننەوە . بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە بەردەوام بوو ، روونبووەوە چەند تۆمەتبارێکی تر ھاوکاری ئەم کردەوە تیرۆریستی و تۆقێنەرانە بوونە و ، لەئۆپراسیۆنێکدا رۆژی ٢٨ / ١ ئەمساڵ لەقەزای سەیدسادق ( ز- م ) دەستگیراکراو ، لەھەمان رۆژ بەتاوانی ھاوبەش ، ئەندامانی سەرجەم خێزانی تیرۆریستی تاوانبار ( ج - م ) دەستگیرکران ، کە پێکھاتبوون لە دایکی بەناوی ( ب . ک ) و دوو خوشکی بەناوەکانی ( ب.ع / ز . ع / ف .ع ) لەگەڵ ھاوسەری تیرۆریست ( ج -م ) بەناوی ( ب . ع ) . دەستیشگیرا بەسەر ھەموو ئەو کەرەستەو کەلوپەل و پێداویستییانەی بۆ کردەوە تیرۆریستییەکانیان بەکاریانھێنابوو. ناسنامەی تیرۆریستان تیرۆریستی ج - ع و ع - ع کوڕی تیرۆریست ( عومەری دایس ) ن - کە ئەندامی رێکخراوی القاعیدە بوو وە ، و یەکێک بووە لە چەکدارەکانی تیرۆریستانی ( ئەنسار ئیسلام ) لە ناوچەی ھەورامان ،لەسەرەتای دروستبوونی ئەنسار ئیسلام لەساڵی ٢٠٠١ بەشداری چەندین کردەوەی تیرۆریستی کردەوساڵی ٢٠٠٣ دوای راودونانیان ھەڵھاتوون بۆ دەرەوەی سنوری ھەرێم ، و لەگەڵ سەرھەڵدانی داعش دەکەونە ژێر کاریگەری فکری توندڕەوی تیرۆریستی . تیرۆریست ( ع . ع ) ناسراو بە خەڵات لەساڵی ٢٠١٥ لەرێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە دەکەوێتە ژێر کاریگەری بیری توندڕەوی داعش و چەندجارێک ھەوڵی داوە بچێتەناو داعش و دواتر بڕیار ئەدەن لەگەڵ تیرۆریست ( ج - ع ) لەسنوری شارەزوور بمێنەوە و شانەیەکی نەنستوی داعش دروستبکەن و چەند کردەوەیەکی تیرۆریستی لە سنورەکە ئەنجامبدەن . هەر لە میانەی بەدواداچوونەکانماندا، شەوی ٣\4 2/2021 دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێز دادوەر ھێزەکانی دەزگای ئاسایشی ھەرێم لە دوو هەڵمەتی جیا جیادا دوو تیرۆریستی دیکەی عەرەبیان دەستگیرکرد، لە داهاتوودا زانیاری و ناسنامەی ئەم تیرۆریستانەش بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەکەین . لەبارەی ئەم کەیسەوە ، رەوتی لێکۆڵینەوەو بەدواداچوونی ھێزەکانمان بەردەوامە و ، لەبەر سەلامەتی و پاراستنی زانیارییەکان ، چەندین بەڵگەو دیکۆمێنتی تر بەشاراوەیی ھێڵراونەتەوە .کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان -یش دڵنیادەکەینەوە دەزگای ئاسایشی ھەرێم ئەرک و بەرپرسیارێتی نیشتمانی و نەتەوەییەتی ، کە شەونخون بێت و گیانی ھێزەکانی بخاتە مەترسیەوە لەپێنا و ئاسایش و ئۆقرەیی زیاتر لەھەرێمەکەماندا ، تا ھەموولایەک بە ئارامی ژیان بەڕێبکەن و سەروماڵی ھاووڵاتیان پارێزراوبێت .لەماوەی رابردووشدا دوور لەچاوی میدیا ،چەندین پیلانی تیرۆریستان لەھەرێم شکستیپێھێنراو ئەندامەکانیان دەستگیرکران و رووبەڕووی دادگاکراونەتەوە ، لەناوچەدابڕێندراوەکان و شارەکانی عێراقیش ھەماھەنگ و ھاوکاری بەردەوامی ھێزەعێراقییەکان و ھێزەکانی ھاوپەیمانانی نێودەوڵەتین ، بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆرو ئاشکراکردن و دەستگیرکردنی چەندین شانەی تیرۆریستی داعش و پوچەڵکردنەوەی پیلانەکانیان . وەک ھەمیشە سوپاس و پێزانینی دەزگای ئاسایش بە ھاووڵاتیان ( کەسوکارمان ) و خەڵکی خۆمان دەگەیەنین ، کەھەمیشە ھاوکارو ھەماھەنگ بوون لەسەرخستنی ئەرکەکانماندا و شکستپێھێنانی پیلانی تیرۆریستان کە مەرامیانە ژیان لەھەرێمەکەمان تێکبدەن .سوپاس و دەستخۆشیمان بۆ ھێزەکانی ئاسایشی شارەزوور و ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی کەلەپاش کەمتر لەیەک مانگ ئەنجامدەرانی ئەو کردەوە تیرۆرستییەو گروپێکی شانەی نەنستوی داعشیان ئاشکراکرد و ئەندامەکانیان دەستگیرکرد و رادەستی یاساو قانوونیان کرد . دەزگای ئاسایشی ھەرێمی کوردستان

هەواڵ
04-02-2021

سلێمانی.. لە مانگێکدا 33 ئارایشتگا سزادراون

له‌ مانگی رابردوودا لیژنه‌ی ئارایشتگاكانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی زیاتر له‌ (80) ئارایشتگای به‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه‌ و دوو شوێنیشی داخستووه‌.هاوبه‌ش ئاراز، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئارایشتگاكانی سه‌ر به ‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: له‌ مانگی رابردوودا لیژنه‌كه‌ (87) سه‌ردانی بۆ ئارایشتگا و هه‌مو ئه‌وشوێنانه‌ی خانمان بۆ جوانكاری ڕازاندنه‌وه‌ رووی تێدەکەن، ئه‌نجامداوه، له‌و ژماره‌‌یه‌ (9) شوێنیان ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌ پایه‌ندی رێنمایه‌كانی كاركردن بن و‌هه‌روه‌ها (31) پسووڵه‌ی سه‌رپێچیش تۆماركراون. وتیشی: به‌شێكی زۆری شوێنه‌كان پابه‌ندی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و مه‌رجه‌كانی دیكه‌ی كاركردن جێیه‌‌جێ ده‌كه‌ن، ‌ئه‌مه‌ش له‌ ئه‌نجامی چاودێرییه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه‌یه‌ بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنه‌ گشتیه‌كان كه‌ لیژنه‌كان سه‌ردانی شوێنه‌كان ده‌كه‌ن و سه‌رپێچیكاران روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كه‌نه‌وه.‌‌ئاماژه‌ی بەوەشکرد: به‌هۆی دووباره‌ كردنه‌وه‌ی سه‌رپێچییه‌وه له‌مانگی رابردوودا لیژنه‌كه‌ دو شوێنی داخستووه‌‌ و خاوه‌نه‌كانیشیانی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی تووند كردووه‌ته‌وه‌‌.

هەواڵ
04-02-2021

ڤیدیۆ.. کەسێک لە سلێمانی جامی ئۆتۆمبێل دەشکێنێت و کاڵاکانی ناوی دەبات

مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە لەچەند شوێنێكی شاری سلێمانی جامی چەند ئۆتۆمبیلێكی شاكاندووەو دزی لێكردوون . دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەك سكاڵایان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تۆماركرد كە جامی ئۆتۆمبیلەكانیان شكاوەو دزییان لێكراوە ، بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سەرجەم نوسینگەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی ئاگاداركردەوە كە بەدواداچوون بۆ ئەو كێشەیە بكەن و تۆمەتبار بدۆزنەوە.دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەرو هەڵگرتنەوەی كامێراكانی چاودێری و لێكۆڵینەوەكان توانرا تۆمەتبار بناسرێتەوە و دەستگیربكرێت كە تۆمەتبار لە چەند شوێنێكی جیاواز و لەشاری سلێمانی جامی چەند ئۆتۆمبیلێكی شاكاندووەو دزی لێكردوون .لە ئێستادا تۆمەتبار (پ ، و ، أ ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە . https://www.facebook.com/SulaymanyaPolice/videos/775198233106991

هەواڵ
04-02-2021

ڤیدیۆ.. دوو ئۆتۆمبێل لەکاتی پێشبڕکێدا رووداوێکی هاتوچۆیان دروستکرد

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، کاتژمێر50و11ی پێش نیوەرۆی ئەمرۆ لەسەرجوتسایدی تەنیشت شەقامی بنەسلاوەی کۆن لەگەرەکی 5ی حەسارۆک دووگەنج پێشبرکێیان کرد بە ئۆتۆمبێلەکانیان و کاتێک گەیشتنە چەند ئوتومبێلێک کە لەسەر رێگایەکە دەرۆیشتن بە ئاسایی دوو پێشبرکێکارەکان نەیانتوانی کۆنترۆلی ئوتومبێلەکانیان بکەن.ئاماژەی بەوەکرد، شۆفێرێکیان خۆی بەدواوەی ئەوی تریاندا کێشا کە کیایەک بوو، لە ئەنجامدا کیاکە کۆنترۆلی لەدەستدا و بەسەر دوورگەی ناوەندی شەقام کەوت و وەرگەرا، لەپاش ئەوەی لەسەری مەنهۆلێکی ئاوەرۆ گیربوو.لەئەنجامی رووداوەکەش شوفێری کیاکە زامداربوو و زیانێکی زۆری ماددیش بە جادەوبان و ئوتومبێلەکان کەوت. https://www.facebook.com/fizel.hijee/videos/3773007386075353

1 2 ... 883 884 885 ... 1149 1150