کوردستان

دوو کەس دەستگیرکران کە شۆفێرێکیان بۆ دزینی ئۆتۆمبێلەکەی بێهۆشکردبوو

06-02-2021
دوو کەس دەستگیرکران کە شۆفێرێکیان بۆ دزینی ئۆتۆمبێلەکەی بێهۆشکردبوو
قەبارەی نووسین:
A A 21px

مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی پیرەمەگرونی سەر بەبەشی پۆلیسی دووکان دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە کەسێکیان بێھۆش کردبوو دواتر ئۆتۆمبێلەکەیان بردبوو.

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، پاش ئەوەی کەسێک سکاڵای تۆمارکرد لەسەر دوو تۆمەتبار کە داوای گەیاندنی مادەیەکی خۆراکییان لێ کردووە کە بەشێوەی (دیلیڤەری) بۆیان بگەیەنێتە ناحیەی تاسڵووجە، دوای گەیاندنی مادە خۆراکییەکە، تۆمەتبارەکان ھێرشدەکەنە سەری و بەمادەیەک بێھۆشی دەکەن و ئۆتۆمبێلەکەی دەبەن.
پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەرو ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەو کۆکردنەوەی زانیاری ورد، توانرا تۆمەتبارەکان بدۆزرێنەوەو لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی پیرەمەگرون بەھاوکاری ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دەستگیربکرێن و ئۆتۆمبێلەکەش بدۆزرێتەوەو دوای ڕێکارەکان ڕادەستی خاوەنەکەی دەکرێتەوە.

ھەردوو تۆمەتبار (د، ع، ح) و (ش، أ، ع) بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.