Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13789 بابەت
هەواڵ
04-02-2021

شه‌پۆڵێكی دیكه‌ی به‌فر و باران هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند‌: ‌سبه‌ی هه‌ینی کاریگەریی یەکگرتنى نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى سوور درێژدەبێتەوە بۆ سەر ناوچەکەمان سەرەتا بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانى بەشى رۆژهەڵاتى هەرێم و سنوورى پاڕێزگاى سلێمانى وسنوورى پارێزگاى کرکووک و ئیدارەى گەرمیان بارانى مامناوەند دەبێت دواى زیادبوونى کاریگەرى ئەم شەپۆڵە لە ئێوارەى رۆژى هەینى درێژدەبێتەوە بۆ سەر تەواوى ناوچە جیاجیاکانى هەرێم.به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان دەشڵێ: كه‌رۆژى شەممە 6 ى 2 ى 2021 کاریگەرى ئەم شەپۆڵە بەردەوامی دەبێ و ئاستى باران مامناوەند دەبێت هەندێ ناوچەى پارێزگاى سلێمانى و ئیدارەى گەرمیان لێزمە بارانى دەبێت لەگەڵ هاتنى ئەم شەپۆلە لووتکە شاخەبەرزەکان و ناوچە سنوورییەکان بەفربارین دەبێت و پلەکانى گەرما بەنزیکەیی (4-6 ) پلە نزم دەبێتەوە وە ئەگەرى هەورە تریشقە ش هەیە لەکاتى باران بارین .

گشتی
04-02-2021

بەهەڵە لەجیاتی ئاو، تەعقیمی خواردەوە

بەرپرسێکی هیندستانی لەکاتی کۆبوونەوەیەکدا بە هەڵە لە جیاتی ئاو پاککەرەوە ( تەعقیم) دەخواتەوە. بەپێی ئەو گرتەیەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەتەوە ڕامیش باوار، ئەندامی جێبەجێکاری شارەوانیی مۆمبای لە هیندستان، شلەی پاککەرەوەی دەست دەخواتەوە. https://www.facebook.com/DY365/videos/804466256775970

هەواڵ
04-02-2021

سلێمانی؛ لە مانگێکدا 6رێستوورانت داخراون و 45یش سزادراون

لیژنه‌ی ریستۆرانتی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماری كاروچالاكی مانگی رابردودی بڵاوده‌كاته‌وه‌ كه‌ زیاتر له‌ (200) سه‌ردانی ئه‌نجام داوه‌ و سێ شوێنیشی داخستوه‌. كوردۆ عه‌زیز، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ریستۆرانتی سه‌ر به‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: له‌ مانگی رابردودا (2021.1) لیژنه‌كه‌ (210) سه‌ردانی بۆ کافتریا، کۆفی شۆپی کێشانی نێرگەلە، ریستۆرانت، ئۆتێل، مۆتێل و هەمو ئەو شوێنانەى هاوڵاتیان، میوانان و گەشتیارانی شارى سلێمانی بۆبەسەر بردنی کاتێکی خۆش روی تێدەکەن، ئه‌نجامداوه، له‌و ژماره‌‌ (13) شوێنیان ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌ پایه‌ندی رێنمایه‌كانی كاركردن بن وه ‌هه‌روه‌ها (45) پسوڵه‌ی سه‌رپێچیش تۆماركراوه. وتیشی: به‌شێكی زۆری شوێنه‌كان پابه‌ندی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی، ڤێتێرنه‌ری، گه‌شتوگوزار و مه‌رجه‌كانی دیكه‌ی كاركردنن، به‌ڵام هه‌ندێ جار به‌هۆی چه‌ند باره‌كردنه‌وه‌ی سه‌رپێچییه‌وه‌ بڕیاری داخستنی شوێنه‌كان ده‌ده‌رێت،‌ لیژنه‌ی ریستۆرانت له‌ مانگی رابردودا سێ شوێنی داخستوه‌‌ و خاوه‌نه‌كانیشیانی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند كردوه‌ته‌وه‌‌. ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: لیژنەى ریستۆرانت یەکێکە لەلیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی، ئەندامانی لیژنەکە لەكه‌سانی شاره‌زا و نوێنەرى فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانی (گەشتوگوزار، تەندروستی، ڤێتێرنەرى، ئاسایشی ئابوری و نشینگه‌)ـی سلێمانی پێكهاتون كه ‌به‌شێوه‌یه‌كی زانستی پشكنین بۆ هه‌مو ئه‌و خوارده‌مه‌نی و خزمه‌تگوزاریانه‌ ده‌كه‌ن شوێنه‌كان پێشكه‌شی میوانه‌كانیانی ده‌كه‌ن.

هەواڵ
04-02-2021

پاش چەند ڕۆژێک بکوژی گەنجە کوردەکەی دانیمارک دەستگیرکرا

گەنجێکی کورد بە ناوی ئەمین شۆڕش لە شەوێکی درەنگدا ماڵەکەی جێدەهێڵێت، پاش چەند کاتژمێرێک لە دەرچوونی هەواڵی مەرگی لەلایەن پۆلیسی دانیمارکەوە بڵاو دەکرێتەوە. پاش لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کە گەنجەکە کوژراوە. لەگەڵ ئەوەشدا چەند کەسێک دەستگیرکران و بەهۆی لێدوانی ئەم چەند کەسەوە بکوژی ڕاستەقینەی ڕووداوەکە دەستنیشان کرا و وێنە و زانیارییەکانی بکوژەکە لە دانیمارک و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کرایەوە. بکوژەکە گەنجێکی بە ڕەگەز عەرەبە و ناوی عەلی کازمە و خەڵکی شاری حلەیە. بەپێی زانیارییەکانی دەزگای لوتکە، پاش چەند ڕۆژێک بکوژەکە خۆی ڕادەستی پۆلیسی دانیمارک کردووە و دانی بە تاوانەکەدا ناوە. لە ئێستاشدا پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەی زیاترن سەبارەت بە هۆکاری تاوانەکە.

گشتی
03-02-2021

به‌خته‌وه‌ریی ساخته‌ چییه‌؟

ساڵی 2014 له‌ كۆنگره‌ی كۆڕبه‌ندی ئابووریی جیهانی (WEF) له‌ داڤوس، ماتیۆ ریكارد، پیاوی ئایینیی بودایی فڕه‌نسی كه‌ به‌ "به‌خته‌وه‌رترین مرۆڤی جیهان" ناوبانگی ده‌ركردووه‌، به‌شداریی تێدا كرد، ئه‌مه‌یش بۆ زۆرینه‌ی خه‌ڵك شتێكی سه‌یر بوو، چونكه‌ له‌و كۆنگره‌یه‌دا هه‌میشه‌ بابه‌تی ئابووریی چڕ باس ده‌كرێ، كه‌چی له‌و ساڵه‌دا ته‌كنیكه‌كانی خۆهێوركردنه‌وه‌ و كۆمه‌ڵێ بابه‌تی دیكه‌ی ته‌ندروستیی مێشك و زۆربوونی قه‌ڵه‌وی له‌ ناو كۆمه‌ڵگه‌كان خرانه‌ ڕوو، هه‌روه‌ها چۆن مرۆڤ وا لێ بكه‌ن، خۆی به‌ به‌خته‌وه‌ر بزانێ. گفتوگۆ له‌سه‌ر به‌خته‌وه‌ری ته‌نیا بابه‌تێكی سه‌رپێیی نه‌بوو، به‌ڵكوو گرینگییه‌كی زۆری پێ درا و 25 دانیشتی ته‌واوی بۆ دانرا و بووه‌ كۆنگره‌یه‌كی جیاواز له‌ هه‌ر ساڵێكی تر. پرسیار لای هه‌موان دروست بوو، بۆچی كۆنگره‌یه‌كی ئابووریی تایبه‌ت، بایه‌خ به‌ بابه‌ته‌ هه‌سته‌وه‌رییه‌كانی وه‌ك به‌خته‌وه‌ری ده‌دات؟ پێش وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره‌ و تێگه‌یشتن له‌ سه‌یروسه‌مه‌ره‌یی بابه‌ته‌كه‌، ده‌بێ سرووشتی گفتوگۆكانی نێو ئه‌و كۆڕبه‌نده‌ له‌ یه‌كه‌م كۆنگره‌یانه‌وه‌ بزانین كه‌ له‌ ساڵی 1971 ده‌ستی پێ كردووه‌. ساڵانی حه‌فتای سه‌ده‌ی ڕابردوو، كۆبوونه‌وه‌كان له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری ئه‌و دابه‌زینه‌ی گه‌شه‌ی وه‌به‌رهێنانی ئه‌وروپای پێدا ده‌ڕۆیشت ده‌كران. ساڵانی هه‌شتا له‌سه‌ر له‌ لابردنی گرێیه‌كانی بازاڕ ده‌كرا به‌ تایبه‌تی دوای ڕووخانی یه‌كێتیی سۆڤێت. له‌ ساڵانی نه‌وه‌ت گرینگی به‌ داهێنانه‌كان و ئینته‌رنێت ده‌درا. له‌ سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی نوێ، بابه‌ته‌كان زیاتر به‌ دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌به‌سترانه‌وه‌، له‌ ساڵی 2008 و پێنج ساڵی دواتریش كه‌ شكسته‌ گه‌وره‌كه‌ی به‌ر بانكه‌كانی هه‌موو جیهان كه‌وت، بابه‌ته‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ چڕ ده‌كرانه‌وه‌ چۆن خۆیان له‌و دۆخه‌ ئابوورییه‌ ڕۆچووه‌ ڕزگار بكه‌ن. به‌مانه‌ی سه‌ره‌وه‌ بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ، كۆنگره‌كانی كۆڕبه‌ندی ئابووریی جیهانی، پێوه‌ست بووه‌ به‌ گرینگترین بابه‌ته‌كانی سه‌رده‌م به‌ ئابوورییه‌وه‌، بۆیه‌ كاتێك له‌ ساڵی 2014 بایه‌خه‌كان له‌سه‌ر به‌خته‌وه‌ری چڕ ده‌كرێته‌وه‌، ده‌رده‌كه‌وێت گرینگیی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ قه‌تیس بووه‌. بۆ نموونه‌ ساڵی 2010 حكوومه‌تی بریتانیا بڕیاری دا "یه‌كه‌ی توێژینه‌وه‌ ڕه‌فتارییه‌كان" بكه‌نه‌وه‌ و تێیدا خوێندنه‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ هه‌موو گۆڕانكارییه‌كانی به‌سه‌ر ڕه‌فتاری هاووڵاتیاندا دێت ده‌كرێ، ئامانجه‌كه‌شی بۆ دۆزینه‌وه‌ی ژیانێكی باشتر و دروستكردنی سیاسه‌ته‌ له‌ناو حكوومه‌تی بریتانیا. ئه‌و یه‌كه‌یه‌ هێنده‌ گرینگی پێ درا، تا گه‌یشته‌ ئه‌و ڕاده‌یه‌كی زۆرینه‌ی حكوومه‌ته‌كانی جیهان سوودی لێ بكه‌ن. له‌ ساڵی 2016 وه‌ك به‌شێك له‌و هه‌ڵكشانی ته‌وژمه‌ی ڕووی له‌ جیهان كردوه‌، وه‌زاره‌تی به‌خته‌وه‌ری دامه‌زراند كه‌ ئامانجه‌كه‌ی هه‌مان ئه‌و ئامانجانه‌ی سه‌نته‌ره‌كه‌ی حكوومه‌تی بریتانیایه‌ تا توێژینه‌وه‌ له‌سه‌ر ڕه‌فتاره‌كانی تاكی ئیماراتی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ هۆكارێك بۆ داڕشتنی سیاسه‌ته‌كانیان. ویلیام دیفینز له‌ كتێبی"دروستكردنی به‌خته‌وه‌ری" ڕوونی ده‌كاته‌وه‌، چۆن حكوومه‌ت و كۆمپانیا زله‌كان، به‌خته‌وه‌ری و خۆشگوزه‌رانیمان پێ ده‌فرۆشن! له‌وێدا ده‌یخاته‌ ڕوو، هه‌موو پڕۆژه‌ سیاسییه‌كان له‌ كڕۆكدا له‌سه‌ر یه‌ك فكر دروست بوون: چۆن بتوانن ئاراسته‌ی ڕه‌فتاری هاووڵاتی و چالاكییه‌كانی به‌ره‌و ئه‌و ئاڕاسته‌ و ئامانجانه‌ ببه‌ن كه‌ هێزی نوخبه‌ بۆی هه‌ڵبژاردوون، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زۆره‌ملێیه‌كیان لێ بكرێ یان دیموكراتییان لێ بستێندرێته‌وه‌. دیفینز ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، هۆكاری یه‌كه‌می خه‌مۆكی و دڵته‌نگیی خه‌ڵكی دونیا پێوه‌ندی به‌ سرووشتی سه‌رمایه‌دارییه‌وه‌ هه‌یه‌ و بۆ گه‌واهیی ئه‌وه‌ش گوته‌ی یه‌كێك له‌ ئاماده‌بووانی كۆنگره‌ی كۆڕبه‌ندی ئابووریی جیهانی ساڵی 2014 ده‌هێنێته‌وه‌ كاتێك تێبینییه‌كی خسته‌ ڕوو، زۆرێك له‌ ڕاستی شاراوه‌ی ئاشكرا كرد و گوتی: "ئێمه‌ ئه‌و كێشه‌یه‌مان دروست كردووه‌ كه‌ ئێسته‌ هه‌وڵی چاره‌سه‌ری ده‌ده‌ین". ئه‌و شێوازه‌ ژیانه‌ی خه‌ڵكی ئێسته‌ و دروستبوونی ئه‌و هه‌موو گرفت و ئاڵۆزی و خه‌مۆكیی و ویستی ده‌ستكه‌وتی زیاتر و هه‌میشه‌ ناڕازیبوونه‌ و ئه‌و هه‌موو به‌كارهێنانی كه‌ره‌سته‌ و كاڵای نوێیه‌، ئه‌نجامی ئه‌و په‌ستانانه‌ن كه‌ ده‌كرێته‌ سه‌ر مرۆڤی سه‌رده‌م. چۆن كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كان توانیان ئه‌و هه‌موو ته‌نگژه‌یه‌ له‌ناو گه‌لاندا دروست بكه‌ن؟ چۆن توانیان فێڵ له‌ به‌كارهێنه‌ر بكه‌ن و به‌خته‌وه‌ریی ساخته‌یان پێ نیشان بده‌ن و هه‌وڵی ده‌ستكه‌وتنی بده‌ن تا خۆیان زیاتر قازانج بكه‌ن؟ هه‌وه‌سی بازاڕكردن و كڕینیه‌كه‌م سوپه‌رماركێت له‌ جیهاندا ساڵی 1852ز له‌ شاری پاریس كرایه‌وه‌ و ئه‌و چالاكییه‌ی پێی ده‌گوترێ "بازاڕكردن" تێیدا گه‌شه‌ی كرد. ڕه‌نگه‌ وا ده‌ركه‌وێت، بازاڕكردن ته‌نیا چالاكییه‌كی چێژبه‌خش بێت یان به‌فیڕۆبردنی كات بێت له‌ كۆمه‌ڵگه‌ بازرگانییه‌كاندا، به‌ڵام كاتێك ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ ئالووده‌بوون، ئیتر مه‌ترسییه‌كانی ده‌ست پێ ده‌كات، وه‌ك مه‌ترسیی ئالووده‌بوون به‌ قومار یان ئینته‌رنێت. ئه‌م ئالووده‌بوونه‌ نوێیه‌، له‌ سه‌رده‌می نیولیبرالییه‌وه‌ سه‌ری هه‌ڵداوه‌، واته‌ له‌ ساڵانی حه‌فتای سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه‌ گه‌شه‌ی كردووه‌ و پێی ده‌گوترێ "شڵه‌ژانی هه‌وه‌سی بازاڕكردن" كه‌ بریتییه‌ له‌ دووباره‌كردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی بازاڕكردن و كڕینی كاڵا و كه‌ره‌سته‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی گوێی بده‌یتێ ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته‌ت چ زیانێك به‌ باری داراییت ده‌دات و چ كێشه‌یه‌كی خێزانی له‌ ئه‌نجامدا دروست ده‌بێ. تا ئێسته‌ "شڵه‌ژانی هه‌وه‌سی بازاڕكردن" نه‌خراوه‌ته‌ لیستی نه‌خۆشییه‌ ده‌روونییه‌كانه‌وه‌ و هیچ كه‌سیش هۆكاره‌ ڕاستییه‌كه‌ی پشتی ئه‌و هه‌وه‌سه‌ نازانێ، به‌ڵام به‌ دڵنیایییه‌وه‌ هۆكارێكی لۆژیكی نییه‌. ڕه‌نگه‌ نه‌چوونی ئه‌و هه‌وه‌سه‌ بۆ لیستی نه‌خۆشییه‌ ده‌روونییه‌كان له‌به‌ر كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كان بێت، چونكه‌ ئه‌وان زیانێكی زۆر ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر خه‌ڵك بزانێ ئه‌و كاره‌ی ده‌یكه‌ن به‌و هه‌موو بازاڕكردن و كڕینی كاڵا و شته‌ومه‌كانه‌ی زۆربه‌شی له‌ ڕاستیدا پێویست نین نه‌خۆشییه‌، ئه‌وه‌ له‌وانه‌یه‌ به‌خۆدا بچنه‌وه‌ كه‌می بكه‌نه‌وه‌. ده‌بێ بیرمان نه‌چێ، زانست و ته‌ندروستیش وه‌ك خۆی ناگه‌نه‌ خه‌ڵكی، به‌ڵكوو لۆبیی ده‌سه‌ڵاته‌ ئابوورییه‌ گه‌وره‌كان ڕۆڵیات تێیدا هه‌یه‌. وه‌ك چۆن ساڵانێكی زۆر له‌به‌ر كۆمپانیاكانی وه‌به‌رهێنانی شه‌كری سپی، له‌ ئه‌مه‌ریكا هیچ توێژینه‌وه‌یه‌ك دژی شه‌كر بڵاو نه‌ده‌كرایه‌وه‌. له‌م ڕوانگه‌یه‌وه‌ ده‌توانین بۆمان ده‌ربكه‌وێ، چۆن كۆمپانیاكان ده‌ستیان به‌سه‌ر مێشك و لایه‌نه‌ سۆزدارییه‌كانی به‌كارهێنه‌ردا گرتووه‌. ساڵی 2013 ده‌سته‌ی ئه‌مه‌ریكی بۆ ده‌روونناسی ویستی توێژینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ بڵاو بكاته‌وه‌، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چۆن كۆمپانیا و سیاسه‌ته‌ گه‌وره‌كان كاریگه‌رییان له‌سه‌ر مێشكی خه‌ڵكی كردووه‌ و ناچاریان كردوون به‌بێ ئه‌وه‌ی زۆریان لێ بكه‌ن، پابه‌ندی هه‌موو ئه‌وانه‌ بن كه‌ خۆیان ده‌یخوازن؟ له‌و ساڵه‌دا ده‌سته‌كه‌ هاوكارییه‌كی گه‌وره‌ی به‌ 50 ملیۆن دۆلار پێ گه‌یشت، نیوه‌ی ئه‌و هاوكارییه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی ده‌رمانه‌وه‌ بوون و له‌و 11 كه‌سه‌ی ده‌سته‌كه‌، هه‌شتیان خۆیان به‌شێك بوون له‌ دامه‌زراوه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی ده‌رمان. ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه‌، هه‌رگیز ڕاپۆرتێك بڵاو نه‌كرایه‌وه‌ به‌رژه‌وه‌ندیی كۆمپانیاكان تێك بدات.پێش دروستبوونی سوپه‌رماركێت، ئه‌وه‌ دروست نه‌بووبوو كه‌ كاڵا و به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كه‌ی لێك جیا ببنه‌وه‌ و له‌ شوێنێكی تر بفرۆشرێن. پێشتر هه‌ر به‌رهه‌مهێنه‌ره‌ كاڵاكه‌ی لای خۆیه‌وه‌ ده‌فرۆشت، ئێسته‌ تۆ له‌ سوپه‌رماركێت، ده‌گه‌یت به‌ كاڵای هه‌موو به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی له‌ وڵاته‌كه‌دا هه‌ن. هه‌ر بۆیه‌ به‌ هاتنی ئه‌م جۆره‌ بازاڕه‌ سه‌رمایه‌دارییه‌، ئه‌ركی بازاڕكردنی له‌ پڕكردنه‌وه‌ی پێویستییه‌كانی مرۆڤ گۆڕی بۆ هه‌نگاوێكی تر و دۆزینه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی چۆن كڕیار ناچار بكرێ ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێ یان ناشیه‌وه‌ێ بیكڕێ. لێره‌وه‌ سه‌رمایه‌داری چووه‌ ناو بواری ئه‌زموونی ده‌روونی و دۆزینه‌وه‌ی حه‌زی كه‌سه‌كان و ئیتر كاڵاكان له‌وه‌ ده‌رچوون پێداویستی ماڵ بن، به‌ڵكوو بوون به‌ به‌شێك له‌ به‌رهه‌مهێنانی هه‌سته‌كانی تاك و دۆزینه‌وه‌ی چه‌مكی "كاڵا به‌پێی باڵا" و مرۆڤ له‌ ڕێی بازاڕكردنه‌وه‌ ده‌یه‌وێ چێژه‌كانی ده‌ست بكه‌وێ و ئازاره‌كانی له‌بیر بباته‌وه‌. ئێسته‌ كه‌مێك ڕوون بووه‌وه‌، بۆچی له‌ كۆنگره‌ی كۆڕبه‌ندی ئابووریی جیهانی (WEF) له‌ داڤوس ساڵی 2014، به‌خته‌وه‌ریی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ كرایه‌ به‌شێكی گرینگ له‌ بابه‌ته‌كانیان! بازاڕكردن له‌م چوارچێوه‌ تازه‌یه‌دا، یه‌كه‌م ئامانجی دۆزینه‌وه‌ی حه‌زه‌كانی ژنه‌، چونكه‌ ده‌ركه‌وت ئه‌و ڕه‌گه‌زه‌ زیاتر یاریكردن به‌ هه‌سته‌كان كاریگه‌رییان لێ ده‌كات و 90%ی كڕیارانی ئه‌و بازاڕ و سوپه‌رماركێتانه‌ ژنن. به‌پێی یه‌كێك له‌ توێژینه‌وه‌كان له‌سه‌ر ژنانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا، ده‌ركه‌وتووه‌ 80%ی داهاته‌كانیان ده‌ده‌ن به‌ به‌رگ و كه‌ره‌سته‌ و جوانكاری و زۆر بواری تر كه‌ زۆربه‌یان له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا به‌كار ناهێنن و ڕه‌نگه‌ هه‌رگیز هه‌ر به‌كاریشی نه‌هێنن. فراوانكردنی بواره‌كانی بازاڕ له‌ جیهاندا، له‌ ساڵانی نه‌وه‌تی سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه‌ ده‌ستی پێ كرد زیاتر مۆڵ و سه‌نته‌ری بازاڕكردن دروست كران كه‌ واڵته‌ر بنجامین فه‌یله‌سووفی ئه‌ڵمانی پێیان ده‌ڵێ "شاری خه‌ونه‌كانی سه‌رمایه‌داری". هه‌روه‌ها ئه‌نكا بۆسكا، توێژه‌ری زانكۆی له‌نده‌ن ده‌ڵێ، ئه‌و سه‌نته‌ره‌ بازرگانییانه‌ له‌وپه‌ڕی ئه‌زمووندان بۆ ئه‌وه‌ی وا له‌ مرۆڤ بكه‌ن ببێته‌ بوونه‌وه‌رێكی "سه‌یر" چونكه‌ هه‌موو ئه‌گه‌رێك ده‌خه‌نه‌ به‌رده‌م بازاڕكه‌ر تا نه‌توانێ بێته‌ ده‌ر به‌بێ ئه‌وه‌ی شتێك بكڕێ. سه‌نته‌ره‌ بازرگانی و مۆڵه‌ گه‌وره‌كان، به‌ دیمه‌نه‌ دڵڕفێن و دیكۆره‌ كه‌شخه‌ و دووكانه‌ سه‌رنجڕاكێشه‌كان، ئینجا به‌ زۆریی و جیاوازیی ئه‌و كاڵایانه‌ی هه‌یانه‌، كولتووری بازاڕكردنیان له‌ كۆمه‌ڵگه‌كان دروست كردووه‌ و هه‌لێكی زێڕین ده‌ده‌ن به‌ خه‌ڵك بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌ به‌خته‌وه‌ری بكه‌ن، به‌ڵام به‌خته‌وه‌رییه‌كی ساخته‌ كه‌ كۆمپانیا و وڵاته‌ زلهێزه‌كان دروستیان كردووه‌ و به‌ ویستی خۆیان بۆ ئه‌و شوێنه‌ت ده‌به‌ن كه‌ ده‌خوان و ده‌شبێ تۆ هه‌موو یان زۆربه‌ی داهاته‌كه‌شتیان له‌سه‌ر دابنێی. وەرگیراوە لە کوردۆ شابان - نووسەر

هەواڵ
03-02-2021

ڤیدیۆ.. هاوپەیمان بۆردومانی داعش دەکەن

بەپێی زانیارییەکان، لە 72 کاتژمێری ڕابردوودا ھاوپەیمانان پێنج جار بۆردومانی حەشارگەکانی تێرۆریستانی داعشیان کردووە. لە هێرشەکەدا چەند تێرۆریستێکی داعش کوژران و کۆکایەکی گەورەی تەقەمەنیش کرایە ئامانج کە (تی ئێن تی) و بۆمبی چێندراوی تێدا بوو.

هەواڵ
03-02-2021

سیڤی ئۆمێد خۆشناو، بۆ پۆستی پارێزگار گەیشتە ئەنجوومەنی پارێزگا

سیڤی ئۆمێد خۆشناو، بۆ پۆستی پارێزگار گەیشتە ئەنجوومەنی پارێزگا

هەواڵ
03-02-2021

بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی گۆڕدرا

لیوا حه‌سه‌ن نووری، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی سلێمانی بڕیاری خانه‌نشین دەرچوو و لە شوێنی ئەو (عه‌مید هیوا ئه‌حمه‌د)، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانی دەستبەکار دەبێت.

هەواڵ
03-02-2021

راگه‌یەنراوێك له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه‌ لەبارەی جوڵاندنی هێز

له‌باره‌ی ده‌نگۆی جوڵه‌ پێكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌، له‌ ناوچه‌كانی مه‌خمور و قه‌ره‌چوغ، لێره‌وه‌ رایده‌گه‌ێینین: هیج جوڵه‌ پێكردنێكی نائاسایی به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی عیراق نه‌كراوه‌و ئه‌وه‌شی روویداوه‌، به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كه‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆریستانی داعش‌ له‌ناوچه‌كانی چیای قه‌ره‌چووغ و مه‌خمور زیادبووه‌و، زانیارییه‌ هه‌واڵگرییه‌كان ئه‌وه‌ دووپاتده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ داعش ده‌یه‌وێت كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له‌و ناوچانه‌ ئه‌نجامبدات. وه‌ك ئاماده‌سازی بۆ هه‌ر مه‌ترسی و جموجۆڵێكی تیرۆریستان له‌و ناوچانه‌دا، به‌شێك له‌یه‌كه‌ سه‌ربازییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ناوچه‌كانی چیای قه‌ره‌چووغ و باكوری مه‌خمور خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە.تەنها مه‌به‌ست لەو ئامادەسازییەی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌، رێگریكردنه‌ له‌ کردەوەی تیرۆریستان و پاراستنی سه‌قامگیری و ئاسایشی ناوچه‌كه‌.پێشووتریش هۆشداریمان دابوو، له‌مه‌ترسییه‌كانی تیرۆریستان له‌و ناوچانه‌دا، كه‌ به‌هۆی بۆشایی ئه‌منی له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراقدا هەیە. له‌مڕوه‌شه‌وه‌ به‌رده‌وام داوای هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شی سەربازیمان كردووه‌ بۆ تێکشکانی تیرۆریستان.وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان3ی 2ی 2021

هەواڵ
03-02-2021

دەرگای خۆ کاندیدکردن بۆ پۆستی پارێزگاری هەولێر کرایەوە

ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر دەرگای کاندیدکردنی بۆ پۆستی پارێزگاری هەولێر کردەوە و بەپێی مەرجەکان، هاووڵاتییان دەتوانن لە ئەمڕۆ چوارشەممە 3.2.2021ەوە تا 6.2.2021 سیڤی خۆیان بۆ ئەنجوومەنی پارێزگا بنێرن.

هەواڵ
03-02-2021

په‌رله‌مان داوا ده‌كات حكومه‌ت باجی‌ سه‌ر ئۆتۆمبیلی‌ تایبه‌ت هه‌ڵوه‌شێ...

به‌ پێی‌ نووسراوێك كه‌ ئاراسته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران كراوه‌، په‌رله‌مانی‌ كوردستان داوا ده‌كات حكومه‌ت بڕیاری‌ تایبه‌ت به‌ وه‌رگرتنی‌ باج له‌ ئۆتۆمبیلی‌ تایبه‌ت هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌هۆی‌ نایاساییبوونی‌.نووسراوه‌كه‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان، كه‌ ژماره‌ (4 / 3 / 340)ی‌ له‌سه‌ره‌و له‌ به‌رواری‌ (1ی‌ 2ی‌ 2021) ئاراسته‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران‌ كراوه‌، پشتی‌ به‌ستووه‌ به‌ هه‌ردوو نووسراوی‌ ژماره‌(38)و (41)ی‌‌ عومه‌ر گوڵپی‌، ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی‌ كه‌ به‌ نووسراوی‌ فه‌رمی‌ به‌ڵگه‌كانی‌ نایاساییبوونی‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ حكومه‌تی‌ خستووه‌ته‌ ڕوو و داوای‌ كردووه‌ ئه‌و بڕیاره‌ هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌.له‌ نووسراوه‌كه‌ی‌ په‌رله‌ماندا هاتووه‌: ده‌قی‌ نووسراوی‌ په‌رله‌مانتار (عومه‌ر عه‌بدوڵڵا گوڵپی‌) ده‌نێرین، تایبه‌ت به‌ (نایاساییبوونی‌ باجی‌ ئۆتۆمبیلی‌ تایبه‌ت) به‌مه‌به‌ستی‌ به‌دواداچوون‌و جێ به‌جێكردنی‌.به‌ پێی‌ ئه‌و به‌ڵگانه‌ی‌ ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی‌ كوردستان ئاراسته‌ی‌ حكومه‌تی‌ كردوون، خاڵی‌ (4)ی‌ بڕیاری‌ (96)ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران تایبه‌ت به‌ وه‌رگرتنی‌ باج له‌ ئۆتۆمبیلی‌ تایبه‌ت نایاساییه‌، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌كانییه‌تی‌:1ـ بە پێی‌ بڕگەی‌ (یەکەم) لە ماددەی‌ (٢٨)ی‌ دەستوری‌ دەوڵەتی‌ عێراقی‌ فیدراڵ، هیچ باج و ڕسوماتێک ناسەپێنرێت، هەموار ناکرێت، وەرناگیرێت، کەسی‌ باجدەر نابەخشرێت لێی‌، تەنها بە دەقێکی‌ یاسایی‌ نەبێت.2ـ لە هیچ بڕگەو ماددەیەکی‌ یاسایی‌ لەو یاسایانەی‌ لە بواری‌ وەرگرتنی‌ باجدا لە هەرێمی‌ کوردستان بەرکارن، و هەموو ئەو هەموارانەی‌ بەسەر یاسا بەرکارەکاندا هاتوون، نەهاتووە باج لەسەر ئۆتۆمبیلی‌ تایبەت(کەسی‌) بسەپێنرێت، کە بریتین لەم یاساو هەمواری‌ یاسایانەی‌ خوارەوە:‌أ. یاسای‌ ژمارە (١١٣)ی‌ ساڵی‌ (١٩٨٢)و هەموارەکەی‌ بە یاسای‌ ژمارە (٢٦)ی‌ ساڵی‌ (٢٠٠٧).‌ب. یاسای‌ ژمارە (٢٠)ی‌ ساڵی‌ (٢٠١١) کە هەمواری‌ یاسای‌ ژمارە(٢٦)ی‌ ساڵی‌ (٢٠٠٧)ە.‌ج. یاسای‌ ژمارە (١٦٢)ی‌ ساڵی‌ (١٩٥٩)و هەموارەکەی‌ بە یاسای‌ ژمارە (٢٥)ی‌ ساڵی‌ (٢٠٠٧).‌د. یاسای‌ ژمارە (٢٦)ی‌ ساڵی‌ (١٩٦٢)و هەموارەکەی‌ بە یاسای‌ ژمارە(٢٤)ی‌ ساڵی‌ (٢٠٠٧).٣ـ سەرەڕای‌ ئەو دوو خاڵەی‌ سەرەوە کە بەڵگەی‌ تەواوو ڕوونن لەسەر نایاساییبوونی‌ بڕیارەکە، باج لە چالاکییەکی‌ ئابوری‌ قازانج هێن وەردەگیرێت، ئۆتۆمبیلی‌ تایبەت چالاکی‌ ئابوری‌ نییەو بە تێپەڕبوونی‌ کاتیش (بەها)و نرخەکەی‌ کەم دەکات بەهۆی‌ ئەو لێخوران (اندپار)ەی‌ هەیەتی‌، ئەمە بێجگە لەوەی‌ هەمان ئەو ئۆتۆمبیلە پێشتر دوو جار باجی‌ لێ وەرگیراوە، جاری‌ یەکەم کاتێک هاتووەتە ناو هەرێم و جاری‌ دووەمیش لە ڕێگەی‌ وەرگرتنی‌ باجی‌ دەرامەت لەو پێشانگاو کۆمپانیایانەی‌ کە کاریان کڕین و فرۆشتنی‌ (ئۆتۆمبیل)ە.

هەواڵ
03-02-2021

دوو تۆمه‌تبار به‌بڕێك ماده‌ی‌ هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌ستگیركران

مه‌فره‌زه‌كانی‌ هێزی‌ تایبه‌تی‌ باره‌گای‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ دو تۆمه‌تباریان به‌بڕێك ماده‌ی‌ هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌ستگیركرد.پاش وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌رو به‌دواداچون‌و كۆكردنه‌وه‌ی‌ زانیاری‌ ورد له‌سه‌ر دو تۆمه‌تبار كه‌ له‌ماڵێكدا له‌شاری‌ سلێمانی‌ سه‌رقاڵی‌ كێشانی‌ ماده‌ی‌ هۆشبه‌ر بون، شه‌وی‌ ڕابردو مه‌فره‌زه‌كانی‌ هێزی‌ تایبه‌تی‌ باره‌گای‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ توانیان هه‌ردو تۆمه‌تباره‌كه‌ ده‌ستگیر بكه‌ن‌و ده‌ستیشبگرن به‌سه‌ر بڕێك ماده‌ی‌ هۆشبه‌ردا له‌جۆره‌كانی‌ كریستاڵ‌و هیرۆین‌و ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی‌ ماده‌كانیان پێ كێشابو.له‌ئێستادا هه‌ردو تۆمه‌تبار (د، ك، گ له‌دایكبوی‌ 1967) و (ش، ن، ر له‌دایكبوی‌ 1991) به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 14ی‌ مخدرات‌و به‌بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه‌ ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ - ڕاگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندییه‌كان

1 2 ... 884 885 886 ... 1149 1150