Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13789 بابەت
هەواڵ
13-02-2021

یەکێتی بۆ چەند بڕیارێکی یەکلاکەرەوە کۆدەبێتەوە

ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە، کۆبوونەوەکەش بۆ گفتوگۆکردنە لەبارەی چەند تەوەرەێک، گرنگترینیان لامەرکەزی سلێمانی و هەڵبژاردنی عێراق. کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی سبەی یەکشەمە کاتژمێر 11:00 بەڕێوەدەچێت، لە کۆبوونەوەکەدا میوانداری تیمی حکومەتی یەکێتی دەکەن و تێیدا بڕیاری کۆتایی لەبارەی لامەرکەزی سلێمانی دەدەن. هەر لە کۆبوونەوەکەدا باسی ئامادەکارییەکانی یەکێتی بۆ هەڵبژاردن دەکەن، بەتایبەت پێکهێنانی هاوپەیمانی لە هەڵبژاردنی عێراقدا و بەتایبەت لەگەڵ ڕەوتی حیکمە کە گفتوگۆیەکی جدی لەسەرە. کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی بەشێکی تری کۆبوونەوەکە دەبێت.

هەواڵ
13-02-2021

لە سلێمانی کچێکی 27 ساڵان خۆی خنکاند

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە کچێکی تەمەن 27 ساڵان لە گەڕەکێکی سلێمانی بە پەت خۆی دەخنکێنێت، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێرا لە سلێمانیش دەڵێت، لێکۆڵینەوە لە هۆکاری رووداوەکە دەکەن.   سامان نادر، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێرا لە سلێمانی بە رووداوی راگەیاند، ئەو کچە لەگەڵ دایکیدا ژیاوە و پێش ماوەیەکیش دایک و باوکی لێک جیابوونەتەوە. "بۆیە گومان دەکرێت هۆکاری خۆخنکاندنەکەی کێشەی خێزانی بووبێت".  ماڵی ئەو کچە لەسەر شەقامی سالم بووە لە سلێمانی کە دەکەوێتە ناوەڕاستی شارەوە، تەرمەکەی لەلایەن تیمەکانی 122 براوەتە پزیشکی دادی و لەوێ بۆیان دەرکەوتووە کە بەپەت خۆی خنکاندووە.   کچەکە ناوی (ک. فـ)ـە و تاوەکو ئێستاش پۆلیسی سلێمانی روونکردنەوەی لەبارەی رووداوەکە نەداوە. پەیامنێری رووداو چووەتە بەردەم ماڵی ئەو کچەی خۆی خنکاندووە، بەڵام ئەوان رەتیانکردەوە لێدوان لەبارەی رووداوەکە بدەن و قسە بۆ میدیاکان بکەن. هۆکارەکەیشی بۆ "کێشەی خێزانی" دەگێڕنەوە.

گشتی
13-02-2021

رۆمانی مرۆڤی هەرزان چاپ و بڵاو دەبێتەوە

وەشانخانەی نووسیار لە وەرزی نوێی کتێبەکانیدا به‌مزوانه‌ ڕۆمانی (مرۆڤی هەرزان) لە نووسینی (گۆران سەباح) چاپ و بڵاوده‌كاته‌وه.له‌باره‌ی ئه‌م ڕۆمانە گۆران سەباح ده‌ڵێت: مرۆڤی هەرزان ئەزموونێکی نوێیە لە ڕووی ژانری ڕۆمان، زمانی گێڕانەوە، تەکنیکی گێڕانەوە، کات، شوێن، تێما و کارەکتەر. ژانرەکە خەیاڵی زانستییە (خەز). لە ماوەی ڕابردوودا، دە باسی تێروتەسەلم لەبارەی خەز نووسی، بە درێژی باسی چۆنێتیی نووسینی خەزم کردووە. زمانی (مرۆڤی هەرزان) ورد و پاراوە، تایبەتە بە خەز. زمانی خەز ئاسان نییە چونکە دەبێ ڕەچاوی لایەنی زانستی و تەکنیکی بکرێت، ئەمەش پێویستی بە زاراوەی تایبەت هەیە. مرۆڤی هەرزان هەوڵێکە بۆ دانانی بناخەی زمانێکی تایبەت بە خەیاڵ و زانست کە جیای بکاتەوە لە ژانرەیلی تری ڕۆمان. تەکنیکی گێڕانەوەکە کەسی سێییەمی سنووردارە کە ئاستەمترین تەکنیکە، لە دەرفەتی تر بە وردی باسی دەکەم. تێمای (مرۆڤی هەرزان) ڕۆمانەکە جیا دەکاتەوە لە ڕۆمانەیلی تر. باسی خۆکوشتن دەکات، پێمان دەڵێت بۆچی فەلسەفە و هزری رۆئاوا مرۆڤیان بەرەو ئاقاری خۆکوشتن برد. پێشمان دەڵێت فەلسەفەی ڕۆژهەڵات و ئایین و زانست دەتوانن چی بکەن بۆ چارەسەری خۆکوشتن. کاتەکە لە داهاتووە، باسی ساڵی ٢١٠٠ دەکات. (مرۆڤی هەرزان) فرە شوێنە: بۆشایی ئاسمان، هەولێر، نیویۆرک، پاریس، تاران، چەندان شوێنی تر. کارەکتەرەیلی سەرەکیی (مرۆڤی هەرزان) گەنجن، لە نێوان ١٤-٢٠ ساڵی دان، ئەمەش ڕۆمانەکە دەکاتە جۆری (گەنجی تازە پێگەوییو، واتە Young Adult).پەرەگرافیک لە ڕۆمانەکە:'' شووشە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، دەڵێت ئەو باسی خەون ناکات. مردوو خەون نابینێت، شتەکان بە واقیعی دەبینێ و هەستیان پێ دەکات، ئەزموونی مردن دەکات و دەگەڕێتەوە. لە ڕێگەی ئەزموونەکەوە مرۆڤ دەزانێ لە دنیای مردن چی دەگوزەرێ، دەزانن بەرەو کوێ دەچن، بەمەش نرخ و مانای ژیان دەدۆزنەوە.'' وەک هەوڵێکی نوێ، وەشانی نووسیار داوای لە دوو نووسەر و کەسایەتی دیاری بوارەکە کردەووە کە پێشوەخت و پێش لە چاپدانی ڕۆمانەکە، خوێندنەوەی تایبەتی خۆیان بنووسن و دواتر لە بەرگی پشتەوەی ڕۆمانەکە دادەنرێت. ئەد دوو نووسەرش: خانمە نووسەری کورد ''ئاڤە هوما'' کە بە ئینگلیزی ڕۆمان دەنووسێت. لەگەڵ نووسەری بە ئەزموون بەدران ئەحمەد حەبیب. ''مرۆڤی هەرزان'' لێوانلێوە لە داهێنان، هەجوی سیاسی و هۆشیاریی ئیکۆلۆژی. ڕۆمانەکە ئاستێکی نێودەوڵەتی هەیە و چێژ و ڕۆشنایی بە خوێنەر دەبەخشێت، لەسەر بنیاتی فەلسەفە، ئایین و کولتور هەوڵ دەدات گەورەترین پرسیارەکانی ژیان وەڵام بداتەوە. ئاڤە هوما، نووسەری ڕۆمانی بەناوبانگی ''کچانی دووکەڵ و ئاگر''خەونی ''گۆران سەباح'' دوو جار پیرۆزە، جارێکیان وەدۆزینی چارەسەر بۆ دەردێکی کۆمەڵایەتیی ئەو سەردەمە داهاتووە خەیاڵکردە و جاری دووەمیش کە زوانی کوردی و مرۆڤی کوردستان و وڵاتەکەیان دەباتە رێزی هەموو دنیا.بەدران ئەحمەد حەبیبگۆران سەباح: لە دایکبووی شاری هەولێر لە ساڵی ١٩٨٢. خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە بواری ڕۆژنامەوانی و بڕوانامەی دکتۆرا لە ڕۆژنامەوانی (مەیجەر) و نووسینی ڕۆمان (ماینەر) لە زانکۆی کانزەس لە ئەمریکا. یەکەم ڕۆمانی بە ناوی (شاخوێنبەری سەرکردە) لە ٢٠٠٥ دا بڵاو کردەوە، ڕۆمانی دووەم (ترس و ڕق) لە ٢٠١١، ڕۆمانی سێیەم (دووی سوور) لە ٢٠١٣. ڕۆمانی دووەم و سێیەمی بە ئینگلیزیش بڵاو بوونەتەوە لە ئەمریکا. (مرۆڤی هەرزان) چوارەم ڕۆمانیەتی. نووسەر سێ ڕۆمانی چاپ نەکراویشی هەیە. وەک وەرگێڕیش تا ئێستە بیست و پێنج کتێبی لە ئینگلیزییەوە کردووە بە کوردی لەوانەش: هاملێت، بانەکانی وێزەرینگ، تیۆری سیاسی، حکوومەت و گەندەڵی، بەهاری عەرەبی، جووەکانی کوردستان، داهێنانەوەی کۆمەڵگەی مەدەنی، هتد. هەڵگری خەڵاتی کاڵدەر پیکێت و باب سیگمانە لە بواری نووسین و لێکۆڵینەوەی ڕۆژنامەوانی. وەشان و بڵاوکراوەی نووسیار خانەیەکی سەربەخۆ و پڕۆژەیەکی ڕۆشنبیریی بەرفراوانە، کار دەکات بۆ دەرخستنی دەنگ و دیدە جیاوازەکان لە جیھانی نووسین و بیرکردنەوەدا.

هەواڵ
13-02-2021

تەقەکەرەکەی سلێمانی دەستگیرکرا

مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی سلێمانی بەهاوکاری لیژنە ئەمنیەکانی ناوشار تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە لە کۆتایی مانگی ١٠/٢٠٢٠ هاووڵاتییەکی بە گولـلە بریندارکردبوو و دواتر هەڵاتبوو. لە ڕۆژی ٢٣/١٠/٢٠٢٠ تۆمەتبار (س،خ،س) لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٧ لەنزیک سەنتەری فۆریوو، لەشاری سلێمانی هاووڵاتییەکی بە گولـلە بریندارکرد و هەڵات، دوای گەیشتنی مەفرەزەکانی پۆلیسی سلێمانی بۆ شوێنی ڕووداوەکە کەشف و هێڵکاری کراو هەمان ڕۆژ پەڕاوی لێکۆڵینەوە لەلایەن بنکەی پۆلیسی کوردسات بۆ ڕووداوەکە کرایەوە. دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر پۆلیسی سلێمانی لێکۆڵینەوەکانی دەست پێکرد بۆدۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتبار، شەوی ڕابردوو لەلایەن مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتنەوە بەهاوکاری ئەو لیژنە ئەمنییەی کە پێکهێنراوە لەسنوری پارێزگای سلێمانی توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیر بکرێت، لەکاتی دەستگیر کردنیدا دەست گیرا بەسەر چەکێک لەجۆری دەمانچەو ئۆتۆمبێلەکەیدا. تۆمەتبار بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٠٥/٣١ ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

هەواڵ
13-02-2021

هۆشدارییەک لە وەزارەتی تەندروستییەوە

هەر لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID19 لە جیهاندا، بەوپەڕی هەستكردن بە بەرپرسیارەتیەوە وەزارەتی تەندروستی لەگەڵ ڕاوێژكاران و پسپۆران و لایەنە پەیوەندارەکانی ئەم بوارە بە پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە 23 ی مانگی یەکی ساڵی پارەوە بە هەستیاری مامەڵەی لەگەڵ دۆخەكە كردووە و بەردەوام هەوڵی داوە دەستپێشخەری هەبێت لە گرتنەبەری ڕێكاری خۆپارێزی بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیان، بەڵام لەگەڵ كەمبوونەوەی رێژەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا کە ڕێکارەکان و خۆپارێزی هۆکاری سەرەکی بوو هەم لە دواخستنی تەشەنەکردن و زوو کۆنتڕۆڵکردن و هێواشکردنەوەی بڵاوبوونەوە بەڵام بەداخەوە هەستێك لەلایەن هەندێک لە هاونیشتیمانیان وا دروستبووە گوایە نەخۆشی كۆرۆنا نەماوە و مەترسی ئەم ڤایرۆسە نەماوە بۆ سەر گیانی هاووڵاتیان کە ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ چەند هۆكارێك و گرنگترینیان هێنانەوەی پاساوی ئەوەیە گوایە كۆمەڵگا بەرگری بەکۆمەڵ و بەگشتی دروستبووە دژی ئەم ڤایرۆسە بێ ئەوەی هیچ بەڵگەیەكی زانستی پشتڕاستی بكاتەوە ئەمە جیا لەوەی خەڵكانێك هەر لەسەرەتاوە باوەڕیان بەبوونی ڤایرۆسەكە نەبووە بەمەش نەوەستان بەڵكو هەست و سۆزی خەڵكیان ڕادەكێشا و بابەتی تریان دەبەستاوە بە پرسی كۆڕونا و دژی ئەو ڕێكارانە بوون كە حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بەرژەوەندی هاوڵاتیان و پاراستنی گیانیان و دەیگرتە بەر. ئێستاش كە ژیان ئاسایی بۆتەوە لە کردنەوە هەموو شوێنەکانی کەرتی گشتی و تایبەت و کۆبوونەوەی ڕۆژانەی خەڵك و كردنەوەی مۆڵ و چایخانە و چێشتخانە و شوێنە گەشتیاریەكان و مزگەوت و گەشت کردن و زۆر شوێنی تر بەڵام بەداخەوە ڕێنماییەكانی تەندروستی لە زۆربەی شوێنەكان وەك خۆی جێبەجێ ناكرێ بەتایبەتی بەكارهێنان و بەستنی ماسك و لێکدوورکەوتنەوە. وەزارەتی تەندروستی هۆشداری دەدات لە ئەگەری دووبارە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بەشێوەیەكی خێراتر و مەترسیدارتر بەتایبەتی پاش بڵاوبوونەوەی زنجیرەی نوێی گۆڕاوی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە ئێستا زۆربەی وڵاتانی جیهان پێوەی دەناڵێنن. هەر بۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەكەین پابەندی ڕێنماییە تەندروستیەكان و ڕێكارەكانی خۆپارێزی بن بۆ ئەوەی بەكەمترین زیان و بە هاوكاری هەموولایەك ئەم دۆخە تێپەڕێنین بە سەلامەتی. سوپاسی پزیشكان و كارمەندان و فەرمانبەرانی تەندروستی دەكەین كە لە هێڵی پێشەوەی رووبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دان، هەروەها ڕۆلی هێزەکانی ناوەخۆ و دەزگاکانی میدیا و ڕاگەیاندن و لایەنە پەیوەندارەکان و مامۆستایانی ئایینی و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی بەرز دەنرخێنین لەهۆشیاركردنەوە و جێبەجێكردنی رێكارەكانی خۆپارێزی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا. سڵاو بۆ گیانی پاكی قوربانیان لە پزیشكان و كارمەندان و فەرمانبەرانی وەزارەتی تەندروستی و هەموو ئەو کەسانەی کە گیانیان سپارد لە پێناو پاراستنی گیانی هاونیشتیمانیان لە هەرێمی كوردستان. خوای گەورە كوردستان لە هەموو نەهامەتی و نەخۆشیەك بپارێزێت. وەزارەتی تەندروستی 13 شوبات 2021

هەواڵ
12-02-2021

ڤیدیۆ.. رووداوێکی سەختی ھاتوچۆ لە ھەولێر

کاتژمێر 12و2ی پاش نیوەرۆی ئەمرۆ لەسەررێگای سەرەکی هەولێر کەسنەزان لەبەرامبەر فلۆریا سیتی لەسایدی هاتن بەرەو ناوشار تویوتایەکی تایبەت بەرەو ناوشار دەهات بەخێراییەکی زۆرەوە بەهۆی قەرەبالغی رێگاش تیژرۆییەکە نەدەکرا بەردەوام بێت بۆیە شوفێرەکەی کەگەنجێک بوهەولی دا بەشێوەی لولخواردن لەنێوان ئوتومبێلەکان دەربچێت وەبەهەردوولای راست وچەپیان دەربچێت . لەئەنجامیش کۆنترۆلی لەدەستدا وبەرەو لای راستی شەقام هات وخۆی کێشا بە دوو پیادە کەلەسەرشوێنی وەستانی پاس وەستابون ئینجا خۆی کێشا بەشوێنی وەستانی پاس و ستونی کامیرا و کۆمەلێک شتی تر ئینجا وەستا. لەئەنجانی روداوەکەش کەسێکی بەتەمەن کە پیادە بوو گیانی لەدەستداو کەسێکی تریش برینداربو هەروەها لەناو ئوتومبێلەکەش 4کەس کەئەندامانی یەک خێزان بون زامداربون https://m.facebook.com/story.php?story_fbid=3793672240675534&id=100000983853823&d=null&vh=i

بیروڕا
12-02-2021

چەند بابەتێكی سەیر لەبارەی پەكەكە

• چل و چەند ساڵ پێش پەكەكە لە توركیا دروست بوو بەڵام زۆربەی تەمەنی خۆی (چل ساڵ) لە كوردستانی عێراق و كوردستانی سووریا بوونە.• ڕژێمی سووریا ئەو گەنجە كوردانەی لە خزمەتی سەربازی دەبەخشی كە چەكیان بۆ پەكەكە هەڵدەگرت.• لە هەشتاكان پەیوەندیی پەكەكە و بەعس زۆر توندوتۆڵ بووە. دەیان كادیری پارتی ڕفاند و ڕادەستی بەعسی كردن كە تا ئێستاش چارەنووسیان دیار نییە. پەیوەندییەكان بە جۆرێك بوو كە لە هەندێك شوێنی گشتیدا بارەگاكانی پەكەكەش لەگەڵ بارەگا سەربازییەكانی عێراقی لە تەنیشت یەكتر بوون.• لەگەڵ ئێرانییەكان پەكەكە پەیوەندییەكی زۆر تایبەتی هەواڵگری و سەربازییان هەیە. بنكەی مەشق و ڕاهێنانی سەربازیی تایبەت بە پەكەكە لە ئێراندا هەیە.• پەكەكە شەڕ و پێكدادان لەگەڵ سوپای تورك دروست دەكات و ناوچەكان جێدەهێڵێت و توركەكانیش بەدوایانەوە دێن. هەر شوێنێك كە سوپای توركیا گرتی ئیدی پەكەكە بۆی ناچێتەوە.• ئێستا پەكەكە پەیوەندیی ئۆرگانیی لەگەڵ حەشدی شەعبی هەیە. بەشێكیان بە تایبەت لە شنگال مووچە و چەك لە حكوومەتی عێراق وەردەگرن.• پەكەكە بوو ئەوە بیرۆكەیەی لەناو كوردانی ئێزیدیدا برەو پێدەدا كە خۆیان بە كورد نەزانن.• قەت ڕێزی ئاڵای كوردستان ناگرن، خۆشیان زیاتر لە پەنجا و پێنج ئاڵایان داهێناوە.• لای خۆیان كوردستانیان دابەش كردووە لەسەر هەرێم و ناوی سەیر و سەمەرە.• هیچ حزبێك لە ناوچەكە بە قەدەر پەكەكە منداڵ و هەرزەكار لەناو ڕێكخستنەكانیدا نەبووە.• هەر كەسێك چووبێتە ناو پەكەكە خێرا ناویان لێ گۆڕیوە. ئەو ناوەی دایك و باوكی بۆی داناوە.• یەكەم شت كە فێری كەوادیری خۆیان دەكەن، " هەموو حزبێكی كوردی خائینن و دەبێ لەناو بچن".• تەنیا حزبی كوردییە بە ئاشكرا دەڵێ دژی سەربەخۆیی كوردستانین.• زۆر ئیستغلالی دوو چەمكی كرێكاران و نەتەوایەتی دەكەن كەچی نە بۆ كرێكاران هیچیان كردووە و نە بۆ نەتەوە.• لە هەر شوێنێك ئەوان باڵادەست بوون، ڕێگە نادەن یەك حزبی تری كوردی هەبێ.• ئەگەر پەكەكە كوردێك بكوژێ یان زەوی كوردێك داگیر بكات ئەوە خەباتە بەڵام ئەگەر كوردەكە لەسەر خۆی بە جواب بێت و دیفاع لە پەكەكە نەكات خائینە.• كەس نەیبیستووە جارێك پەكەكە سوپاسی خەڵكی كوردستانی كردبێت یان داوای لێبوردنی لە خەڵكی كوردستان كردبێ.• لایەنگر و ڕاگەیاندنەكانیان بەردەوام جنێو و قسەی زبر لەدژی لایەنە كوردییەكانی تر بڵاو دەكەنەوە.• پەكەكە وەك دوژمن سەیری پارتی دەكات و هەمیشە گێچەڵی بۆ دروست دەكات كەچی داواش دەكات پارتی شەڕی توركیای بۆ بكات.• لەوان سەیرتر هەندێ موزایەدەچیی ناو هەرێمی كوردستانن كە كاریان بووەتە پێداهەڵگوتنی پەكەكە. بەڵام هیچكامیشیان ئامادە نین بچن چەك بۆ پەكەكە هەڵگرن و شەڕی دەوڵەتی توركیا بكەن.• لەبارەی پەكەكەوە شت ئەوەندە زۆرە لە هەژمار نایەت. هەموو سیاسییەكی كورد پەكەكە زۆر بە باشی دەناسێ و حەز لە چارەیان ناكەن. بەڵام بۆ ئازاردان و گۆشارهێنان بۆ پارتی موجامەلەی پەكەكە دەكەن و ڕاگەیاندنەكانیان دەخەنە خزمەتی پەكەكەوە. زکری موسا

هەواڵ
11-02-2021

بومەلەرزەیەکی بەھێز شارێکی ھەرێمی ھەژاند

کاتژمێر ١:١٠ ی ئەم بەیانییە، بومەلەرزەیەکی بەھێز کەلار و دەوروبەری ھەژاند، بەڵام بومەلەرزەکە وێرانکەر نەبووە.

هەواڵ
11-02-2021

ڕوونكردنەوەیەک لە گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

لەبارەی گرژی و پێكدادانی نێوان چەكدارانی پەكەكە و سوپای توركیا، دیسان كەجەكە لە بەیاننامەیەکیدا کەوتووەتە بڵاوكردنەوەی قسەی بێ بنەما و تۆمەتبەخشینەوە لە دژی پارتی دیموكراتی كوردستان. وێڕای ڕەتكردنەوەی ئەو قسە و تۆمەتە بێ بنەمایانە، جەخت لەوە دەكەینەوە كە پارتی هیچ پەیوەندیی بە ناكۆكی و گرژییەكانی نێوان ئەو دوولایەنەوە نییە. لە ڕاستیدا، ئەوە پەكەكەیە كە دەستی سوپای توركیای ڕاكێشاوەتە ناو هەرێم و ئاڵۆزی و تێكدان و ناسەقامگیری بۆ هەرێم گواستووەتەوە. كە پەكەكە شەڕی توركیای لەناو خاكی توركیادا نەكردووە و بەردەوام لە هەڵاتندایە و خەڵكی تر بە دوای خۆیدا ڕادەكێشێت، پارتی چ تاوانێكی كردووە؟ دووپاتی دەكەینەوە كە پارتی پەیوەندیی بەم شەڕانەوە نییە و، هیچ ڕێگەشی لە پەکەکە نەگرتووە كە شەڕ بكات یان نا. کە شەڕیان پێ ناکرێ و هەر لە هەڵاتندان هیچ خەتای پارتی نییە و با واز لەو تۆمەتە بێ بنەمایانە بهێنن. پەکەکە خۆی باش دەزانێ کە ئەگەر پارتی بە ڕاستی دەستی لەو شەڕانەدا هەبووایە، پەکەکە لە دۆخێکی خراپتردا دەبوو. پێمان وایە باشترین چارەسەری بۆ ئەو ناسەقامگیرییە ئەوەیە كە پەكەكە بەڵای خۆی لە كۆڵی هەرێمی كوردستان بكاتەوە و چیتر نەبێتە هۆی ناسەقامگیری و تێكدانی ژیانی هاووڵاتیانی هەرێم. مەحمود محەمەدگوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان١١ـی شوباتی ٢٠٢١

هەواڵ
11-02-2021

روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابورییه‌وه‌ بۆ ڕای گشتی

ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ له‌ میدیاكانەوە هه‌واڵی ده‌ركردنی فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ به‌رپرسانی ده‌روازه‌ی په‌روێزخان و گومرك به‌ مه‌به‌ست بڵاوده‌كرێته‌وه‌. به‌ پێویستی ده‌زانین هه‌موو لایه‌ك ئاگادار بكەینەوە، كه‌ فه‌رمانبه‌ر و به‌رپرسانی ده‌روازه‌و گومرك كاری خۆیان به‌ پێی یاسا و رێنمایه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ئه‌م بابه‌ته‌ هیچ لێكدانه‌وه‌ی دیكه‌ هه‌ڵناگرێت.ئه‌م پرسه‌ ده‌رئه‌نجامی‌ پابه‌ندی ته‌واوی به‌رێوبه‌رانه‌ به‌ فه‌رمانی وه‌زاره‌تمان و له‌ داهاتوودا روونكردنه‌وه‌و ورده‌كاری زیاتر ده‌خه‌ینه‌ روو.

هەواڵ
11-02-2021

شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ خەرج دەکرێت

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، نزیکەی دووملیۆن مامۆستا و فەرمانبەر و خوێندکار گەڕاونەتەوە ناوەندەکانی خوێندن، بۆیە تۆمارکردنی حاڵەتی تووشبوون بەکۆڕۆنا هەیە، بەڵام زۆر کەمە، جەختیش دەکاتەوە هەفتەی ئایندە شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ خەرج دەکرێت.د.ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، ئێمە بەپشت بەستن بەهەڵسەنگاندنی تەندروستی دەرگای قوتابخانەکانمان کردۆتەوە، بەڵام بەم مانایە نا کەوا ڤایرۆسەکە نەماوە یان خەمسارد بین، بەڵکو جەخت لە بەکارهێنانی دەمامک و پاککرەوە و تێستی گەرمی پێو دەکەینەوە بۆ خوێندکاران و مامۆستا و فەرمانبەران لەکاتی پێویست.دەشڵێت، ڕۆژانە لەکوردستان حاڵەتی تووشبوون تۆمار دەکرێت ناوەندەکانی خوێندن بەدەر نابن، بۆیە داوا دەکەم میدیاکان زەمینەسازیەکی وەها نەکات بۆ ئەوەی ئێمە دەستماو بەپڕۆسەی خوێندن کردۆتەوە قوتابخانەیەک بەئامانج بگیرێت یان ژمارەیەک خوێندکار تووشی ڤایرۆسەکە بوون، ئێمە تەمەننای ئەوە دەکەین هیچ حاڵەتێکی تووشبوون نەبێت، بەڵام لەبەر ئەوەی لەناو کۆمەڵگا هەیە تووشبوون واردە، حاڵەتیش تۆمارکراوە بەڵام زۆر کەمە، چونکە ئێمە خاوەنی ملیۆنێک و ٧١٥هەزار خوێندکار لەکەرتی حکومی و زیاتر لە ١٠٠ هەزار خوێندکار لە قوتابخانەی ناحکومی هەن لەگەڵ ١٣٠ هەزار مامۆستای میلاک و ٣٠ هەزار فەرمانبەر و وانەبێژ دەبێت ڕەچاوی خۆپارێزی بکرێت.ئەوەشی خستەڕوو، داوا دەکەم بەوریایی مامەڵە بکەن، داواشمان کردوە لەشارەکان چەند بنکەیەک بۆ پشکنینی مامۆستا و خوێندکاران بکرێت بەخۆڕایی.وتیشی، شایستەیەکی دارایی بڕاوەیان بۆ دابین کراوە، سەرۆکی حکومەتیش ڕەزامەندی داوە و ڕەزامەندی وەزارەتی دارییش وەرگیراوە و هەفتەی ئایندە شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ خەرج دەکرێت.

هەواڵ
11-02-2021

وەزارەتی پێشمەرگە 64 ئۆتۆمبێل دەفرۆشێت

(ئیداره‌و میره‌)ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ رایده‌گه‌یه‌نێ، ‌ له‌ كه‌مكردنه‌وه‌یه‌كی ئاشكرادا (64) شه‌ست و چوار ئۆتۆمبێلی جۆراو جۆرو له‌كاركه‌وتووی سه‌ربازی ده‌فرۆشێ. داوا له‌ هه‌ر كڕیارێك ده‌كات كه‌ ده‌یه‌وێت به‌شداری له‌ كه‌مكردنه‌وه‌كه‌دا بكات، له‌ رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م ئاگاداریه‌وه‌ تا ماوه‌ی (10) رۆژ سه‌ردانی (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی میره‌ی سه‌ربازی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ بكات له‌ به‌حركه‌ بۆ كاری پێویست).

1 2 ... 879 880 881 ... 1149 1150