کوردستان

روونکردنەوەیەک لە جەعفەر شێخ مستەفاوە

10-02-2021
روونکردنەوەیەک لە جەعفەر شێخ مستەفاوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ڕوونکرنەوەیەک لە نوسینگەی تایبەتی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٠٢١/٢/١٠ لە بازگەی دەروازەی تاسلوجە، ئاڵۆزیەک دەکەوێتە نێوان چەند پێشمەرگەیەک و برایانی ئاسایشی سلێمانی کە بە داخەوە بوە هۆی شەهید بوونی برایەکی ئاسایش بە ناوی (شاخەوان ئەحمەد محمد)، لێرەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ڕادەگەیەنین لە خوای گەورە داواکارین کە گیانی پاکی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.
لە کاتی ئاگادارکردنمان لەم ڕووداوە ئانیە، دەست بەجێ فەرمانمان دا کە هەر کەسێک دەستی هەبووە لەو ڕووداوە، ڕووبەڕوی یاسا بکرێتەوە، بۆیە ئەو پێشمەرگانەمان دەست بەجێ ڕادەستکرد کە بەشداری ئەو ئاڵۆزییە بوون، ئێمە خۆمان بە بەشێک لە ئاسایشی ئەم هەرێمە دەزانین، هەموو کات ئامادەین بۆ پارێزگاریکردن لە سەروەری یاسا.