کوردستان

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لەبارەی هێرشەکەی هەولێر پەیوەندی بە مەسرور بارزانیەوە دەکات

25-02-2021
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لەبارەی هێرشەکەی هەولێر پەیوەندی بە مەسرور بارزانیەوە دەکات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2021/2/25 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە ژان ئیڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا پێگەیشت.

لە پەیوەندییەکەدا گفتوگۆ دەربارەی هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر شاری هەولێر کرا. سەرۆکی حکومەت سوپاسی وەزیری دەرەوەی فەرەنسای کرد بۆ سەرکۆنەکردنی هێرشەکە و ئاماژەی بەوەدا ، کە زانیاری نوێ لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەی هاوبەشی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی بەدستهاتوون .

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی داعش، هێشتاش هەڕەشەیەکی ڕاستەقینەیە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە و جەختیان لە سەر گرنگیی هەماهەنگی بەهێزی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کردەوە.

لە تەوەرێکی دیکەی پەیوەندییەکەدا، پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دۆستانە و پتەوی نێوان هەرێمی کوردستان و فەرەنسا دووپاتکرایەوە.