Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13789 بابەت
هەواڵ
02-03-2021

روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی داراییەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم روونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە و دەڵێ: ئەو دۆسیەیەی کە دادگای لێکۆڵینەوەی قۆرەتوو لەسەر ژمارەیەک بەرپرسی دەروازەی پەروێزخان و بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێمی کوردستان جووڵاندبووی، ئەو دۆسیەیە تەنها جێبەجێکردنی بڕیارێکی وەزارەتمان بوو، بەپێی ڕێنماییەکان لە دەروازەی پەروێزخان بە ئەنجام گەیەندراوە. دەقی روونکردنەوەکە ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریەوە بۆ ڕای گشتی دوابەدوای ڕوونکردنەوەمان لە بەرواری (2021/2/11) تایبەت بە پرسی ئەو دۆسیەیەی کە دادگای لێکۆڵینەوەی قۆرەتوو لەسەر ژمارەیەک بەرپرسی دەروازەی پەروێزخان و بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێمی کوردستان جووڵاندبووی، بە پێویستی دەزانین کە ڕوونکردنەوە و زانیاری زیاتر بخەینەڕوو. ئاماژە بە بڕیاری دادگای تاوانی کەرکوک /گەرمیان (بەسیفەتی تەمییزی) بەژمارە (14/ت/2021) لە بەرواری (2021/2/9) تایبەت بە وردینی کردن و پێداچوونەوە بە دۆسیەی ئاماژەپێکراوی سەرەوە بڕیاری لە بەرژەوەندی وەزارەت دەرکرد بە هەڵوەشاندنەوەی (نقص) ی گشت بڕیارەکانی گرتن دەرهەق بە فەرمانبەرانی وەزارەتمان، لە کاتێکدا بابەتی ئەو دۆسیەیە تەنها جێبەجێکردنی بڕیارێکی وەزارەتمان بوو، بەپێی ڕێنماییەکان لە دەروازەی پەروێزخان بە ئەنجام گەیەندراوە. ئێمە لە کاتێکدا و لە سۆنگەی بەرپرسیارێتیەوە پابەندبوونی تەواو بۆ ئیجرائات و فەرمان و بڕیارەکانی دادگاکان دەردەبڕین و هاوکار و هەماهەنگ دەبین بۆ سەروەری یاسا و جێبەجێکردنی دادپەروەری، لە هەمان کاتدا داوا لە دادگاکان و دادوەرە بەڕێزەکان دەکەین کە ئەرک و بەرپرسیاریەتی بەرپرس و کارمەندانمان و ماندووبوون و دڵسۆزیان لە چوارچێوەی یاسا لەبەرچاو بگیرێت. لەگەڵ ڕێزماندا.... ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری

هەواڵ
02-03-2021

ڤاکسینی کۆرۆنا گەیشتە عێراق

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،كاروانی یەكەمی ڤاكسین له‌ وڵاتی چینه‌وه‌ گه‌یشته‌ عێراق و بڕیاریشه‌ له‌ئه‌مڕۆوه‌ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی بكرێت. به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م قۆناغی ژه‌مه‌ ڤاكسینی سینۆ فارمی چینی گه‌یشته‌ عێراق، له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا حه‌سه‌ن ته‌میمی وه‌زیری ته‌ندروستی باڵیۆزی چین له‌ عێراق و فه‌ریق محه‌مه‌د به‌یاتی سكرتێری تایبه‌تی سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی عێراقی پێشوازیان لێكرد. وه‌زیری ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، سوپاسی حكومه‌ت و خه‌ڵكی چینی كرد بۆ هاوكاریه‌كه‌یان و راشیگه‌یاند، له‌گه‌ڵ باڵیۆزی كۆماری گه‌لی چین له‌ عێراق ڕێككه‌وتن كراوه‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌په‌له‌ 2.000.000 (دو ملیۆن) ده‌رمانی ڤاكسینی سینوفارم بۆ عێراق دابینبكرێت، جگه‌ له‌وه‌ش وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رێكه‌وتنی كردوه‌ به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی ڤاكسین بۆ زۆرترین رێژه‌ی هاوڵاتیان. سه‌باره‌ت به‌شكی هه‌رێم له‌و ڤاكسینه‌ ، ئاسۆ حه‌ویزی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی له‌راگه‌یه‌نراویكدا وتی: لەو ڤاكسینەی كە عێراق وەریدەگرێت پشكی هەرێمی كوردستانیش دەدرێت، ئێمە داوامانكردوە بەرێژەی 20%ی ڤاكسینەكەمان پێبدرێت.

هەواڵ
01-03-2021

چەند بڕیارێکی نوێ لەلایەن حکومەتەوە

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوای کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، "رێژەی بڵاوبوونەوە و تووشبوون بە کۆرۆنا لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان زیاتر بووە" و بۆیە بڕیاریانداوە رێکارەکان تووند بکەنەوە.  وتەبێژی حکومەت داوا لە فەرمانگە و هاونیشتمانیان دەکات پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن. رێکارەکان تاوەکو 10-3-2021 دەبێت و دوای ئەو بەروارە لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە و بڕیاری نوێ دەردەکات. یەکێک لەو بژارانەی کە خراوەتەڕوو ئەوەیە ئەگەر دۆخەکە بەوشێوەیە بەردەوام بێت، ناوەندەکانی خوێندن رێکارەکانی خۆپارێزی تێیاندا تووند دەکرێتەوە. جووتیار عادل وتی، "بڕیارماندا خوێندن بەردەوام بێت". گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، لە کاتژمێر 12:00ـی شەو تا 06:00ـی بەیانی شوێنە گشتییەکان دادەخرێن. د. جووتیار عادل داوای لە هێز و لایەنە سیاسییەکان کرد، هاوکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بن و کۆڕ و کۆبوونەوەی جەماوەری بەڕێوەنەبەن. "ئەوەش لەپێناو پاراستنی تەندروستیی هاونیشتمانیان." وتی، ئەوان دۆخی گشتیی خەڵکی هەرێمی کوردستانیان لەبەرچاوگرتووە، بەڵام "دۆخەکە بەڕاستی مەترسیدارە و... ئەگەر هاووڵاتیان پابەند نەبن، ئەوا رەنگە رێکارەکان تووندتر بکرێنەوە، ئەوەش هەموو ئەگەرێک لەخۆ دەگرێت".

هەواڵ
01-03-2021

سەرۆکوەزیرانی پێشووی فەڕنسا زیندانی کرا

کەمێک لەمەوبەر، دادگایەکی فەڕەنسا بە تۆمەتی گەندەڵی، نیکۆلا سارکۆزی سەرکۆماری پێشووی وڵاتەکەی بە بەندکردن سزاداوە.نیکۆلاس سارکۆزی، سەرۆکی پێشووتری فەرەنسا بەهۆی تێوەگلانی لە گەندەڵی، لەلایەن دادگەیەکی پاریسەوە و دوای ساخبوونەوەی تۆمەتەکان بەسەریدا، یەک ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا. سارۆکۆزی کە لە ساڵی 2007 بۆ 2012 سەرۆکی فەرەنسا بووە، تۆمەتبار کرابوو بەوەی هەوڵی پێدانی بەرتیلی بە دادوەرێک داوە و هەوڵی بەکارهێنانی داوە، بەمەش بووە دووەمین سەرکردەی وڵاتەکەی کە لە سەردەمی مۆدێرنی فەرەنسادا تۆمەتباربکرێت بە گەندەڵی.

هەواڵ
01-03-2021

پەرلەمان: دەبێ ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان لە كەیسی رادەستكردنەوەی مستەفا سە...

دوو لێژنەی پەرلەمانی كوردستان داوای ئاشكراكردنی ئەنجامی لێكۆڵینەوە لە كەیسی ڕادەستكردنەوەی مستەفا سەلیمی دەكەن و ئاشكرای دەكەن كە ئەو كەسە پەنای بۆ هەرێمی كوردستان هێنابوو، بەڵام هەندێك كەسی دیاریكراو ڕادەستی ئێرانیان كردەوە و لەسێدارە درا. لێژنەكانی ناوخۆ و مافی مرۆڤی پەرلەمانی كوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، داوا دەكەن ئەو لێژنەیەی پێكهێندرا بۆ كەیسی رادەستكردنەوەی مستەفا سەلیمی بە ئێران، دەرئەنجامی بەدواداچوونەكانی رابگەیەنێت. داواكاریی هەردوو لێژنەكە ئاراستەی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كراوە و جەخت كراوەتەوە كە دەبێت ئەو لێژنەیەی بۆ لێكۆڵینەوە لەم كەیسە پێكیهێنابوو، دەرئەنجامەكانی رابگەیەنێت. جەختیش كرایەوە ”ئێمە ئەو یاداشتەمان بە فەرمی ئاراستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان كردوە، چاوەڕێ دەبین لە ماوەیەكی دیاریكراودا وەڵاممان بدرێتەوە، ئەگینا راستییەكە بۆ رای گشتی دەبێت ئاشكرا ببێت. ئەو كەسە پەنای بۆ كوردستان هێنابوو بۆ ئەوەبوو ژیانی پارێزراو بێت، بەڵام لە لایەن هەندێك كەسی دیاریكراوەوە رادەستی ئێران كرایەوە و ئەنجامەكەش ئەوەبوو كە بینیمان“. پێشتر چەندان سەرچاوە جەختیان لەوە كردۆتەوە كە مستەفا سەلیمی لە سەرەتای مانگی نیسانی ٢٠٢٠ هاتۆتە هەرێمی كوردستانەوە، لە لایەن تاقمی خۆفرۆشی ١٦ی ئۆكتۆبەرەوە ڕادەستی ئێران كراوەتەوە و دواتر لەسێدارە دراوە. ئەمە لە كاتێكدایە كە بەپێی دەستووری عێراق و بنەما و ڕێساكانی مافی مرۆڤ، نابێت هیچ كەسێك كە بە هۆكارێكی سیاسی پەنای بۆ وڵاتێك بردوە و هەڕەشە لەسەر ژیانی هەیە، ڕادەست بكرێتەوە.

هەواڵ
01-03-2021

لە شارەزوور ژنێک بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکرا

مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ شاره‌زوور - بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ وارماوه‌ تۆمه‌تبارێكیان به‌تۆمه‌تی‌ دزیكردن ده‌ستگیركرد.پاش تۆماركردنی‌ چه‌ند حاڵه‌تێكی‌ دزیكردن له‌چه‌ند شۆفێرێك له‌سه‌ر ڕێگای‌ وارماوه‌ - عه‌ربه‌ت، هێزه‌كانی‌ پۆلیسی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردو پاش وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌ر، توانرا تۆمه‌تبار بدۆزرێته‌وه‌و له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ وارماوه‌وه‌ له‌ناو قه‌زای‌ سه‌یدسادق ده‌ستگیربكرێت.له‌كاتی‌ ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تباردا توانرا ده‌ستبگیرێت به‌سه‌ر بڕی‌ (8700 دۆلار) و (570 هه‌زار دینار)دا كه‌ تۆمه‌تبار له‌كاتی‌ لێكۆڵینه‌وه‌دا دانی‌ به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌و به‌وته‌ی‌ خۆی‌ له‌سێ كه‌سی‌ دزیوه‌.له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (خ، ح، ع) به‌بڕیاری‌ به‌رێز دادوه‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه‌و به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 446 له‌یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی ڕاگیراوه‌و لێكۆڵنه‌وه‌كان به‌رده‌وامن.

هەواڵ
01-03-2021

بۆچى ده‌یانه‌وێ كه‌یسى غالیب محه‌ممه‌د گیزه‌ به‌ده‌رخۆنه‌ بكه‌ن ؟

دواى ئه‌وه‌ى حامیده‌ سوورى تاوانبار هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر غالب محه‌ممه‌د، له‌سه‌رى كۆڵانه‌وه‌ له‌ رێگه‌ى ئۆتۆمبێلێكى ته‌كسى پێشتر ئاماده‌كراوه، به‌ره ‌و باڵه‌خانه‌ى دادگاى كۆنى سلێمانى ده‌چێت له‌وێشه‌وه‌ ده‌چێته‌ كۆڵانه‌ باریكه‌كانى داره‌ سوتاوه‌كه‌. هه‌تا ئه‌و شوێنه‌ تاوانبار پێ به‌ پێ له‌ كامێراكانى چاودێرى به‌ روونى  ده‌ركه‌وتووه‌. دواى ئه‌وه‌ى به‌ڕێوبه‌رى گشتیى ئاسایشى سلێمانى ده‌چێته‌ ماڵى غالب محه‌ممه‌د و سه‌رجه‌م هارد و كامێراكانى ئه‌و سنووره‌ له‌ لاى خۆی كۆده‌كاته‌وه‌ و  دڵنیا ده‌بن كه‌ حامیده‌ سوور ئه‌و كاره‌ى كردوه‌، لاهور شێخ جه‌نگى ته‌له‌فۆن  بۆ غالب محه‌ممه‌د ده‌كات، به‌ڵێنى پێده‌دات له‌ماوه‌ى 48 كاتژمێر تاوانبار بهێنێته‌ سه‌ر شاشه‌، به‌ڵام  ئه‌و 48 كاتژمێره‌‌ش تێپه‌ڕى ئه‌و به‌ڵێنه‌ى نه‌برده‌ سه‌ر ! به‌پێى زانیارییه‌كانى نێو پۆلیسى سلێمانى، دواى ئه‌وه‌ى شوێنى  حامیده‌ سوور دیاری ده‌كرێت، پۆلیسى سلێمانى خۆى ئاماده‌كات له‌ پڕۆسه‌یه‌كدا ناوبراو ده‌ستگیر بكات، به‌ڵام ئه‌و پرۆسه‌ى ده‌ستگیر كردنه‌ له‌ لایه‌ن ئاسایشه‌وه‌ به‌ جۆرێك له‌ جۆره‌كان رێگرى لێده‌كرێت و دواتر حامیده‌ سووریش ون ده‌بێت! هه‌موو  ئه‌و ئه‌گه‌ر و به‌ڵگه‌ و وته‌ى خانه‌واده‌ى تاوانبار كه‌ به‌رده‌ستدایه‌، كه‌ تاوانبار پێشینه‌یه‌كى خراپ هه‌یه ‌و بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌و كاره‌ پاره‌ى وه‌رگرتوه‌ و وه‌ك به‌كرێ گیراوێك ئه‌و كاره‌ى ئه‌نجامداوه‌. تاوانبار كه‌ به‌ رۆژى رووناك دیاره‌ كێیه‌ ؟! دیاریشه‌  به‌ ده‌ستى لایه‌نێكى سیاسیى، یاخود كه‌سێك ئه‌و كاره‌ى كردوه‌، ئێستاش به‌ڵگه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن، ئه‌گه‌ر له‌ سلێمانى داڵده‌ نه‌درابێت ئه‌وا به‌ دڵنیایه‌وه‌ گه‌یشتۆته‌ هه‌ولێر. تاوانبار بۆ هه‌ر ئامانجێك ئه‌و كاره‌ى كردبێت؟ كێ له‌ پشتیه‌وه‌ بێت گرینگ نییه‌؟! ئه‌وه‌ى گرینگه‌ ئه‌و كاره‌ى كراوه‌ له‌ ژێر هه‌یمه‌نه‌ى یه‌كێتیى به‌ به‌رچاوى ( لاهور شێخ جه‌نگى و باڤل و قوباد) بووه‌، خه‌رقى ئه‌منى ئه‌و شاره‌یه‌ و ئه‌وان به‌رپرسن له‌ ده‌ستگیركردنى تاوانبار. ئه‌گه‌رچى یه‌كێتیى فشارى پارتیشى له‌سه‌ر بێت، یاخود ناكۆكى ناوخۆیان هه‌بێت له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنى  تاوانبار و ئاشكراكردنى حه‌قیقه‌تى رووداوه‌كه‌، به‌ڵام دواجار لاهور شێخ حه‌نگى به‌ پله‌ى یه‌ك و دواتریش (باڤڵ و قوباد)  به‌رپرسن له‌ ده‌رخستنى راستییه‌كان. ئه‌گه‌ر تاوانبار ده‌ستگیر نه‌كه‌ن و حه‌قیقه‌تى رووداوه‌كه‌ نه‌خه‌نه‌ روو، ئه‌وا  بێ دوو دڵى ئه‌و كه‌یسه‌ یان مامه‌ڵه‌ى سیاسى پێوده‌كرێت ؟ یاخود ئه‌وانه‌ى ئه‌و كرده‌ویان له‌ دژى غالب  ئه‌نجامداوه‌ یه‌كێتین و به‌ پلانى یه‌كێتیش  بوه ‌؟ خۆ ئه‌گه‌ر تاوانبار هاتبێته‌ هه‌ولێریش یه‌كێتیى ده‌توانێت له‌ رێگه‌ى حكومه‌ت ( قوباد، لیوا چه‌تۆ) یاخود ئه‌نجومه‌نى ئاسایشه‌وه‌ داواى راده‌ستكردنى تاوانبار بكات، ئه‌گه‌ر پارتى رازى نه‌بوو ئه‌وا ئه‌وكات بێ شك پارتى ئه‌و كاره‌ى كردوه‌ راستییه‌كان به‌ روونى ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ كێ له‌ پشتى ئه‌و كاره‌وه‌یه‌ ؟!! خۆ ئه‌گه‌ر  پارتى و ماڵى مام جه‌لال ( باڤڵ، قوباد) ده‌یانه‌وێ ئه‌و كه‌یسه‌كه‌ بشارنه‌وه‌، ئێستا باشترین فرسه‌ته‌ بۆ لاهور شێخ جه‌نگى ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ بقۆزێته‌وه‌ و هه‌م راستییه‌كان بۆ خه‌ڵك ئاشكرا بكات، هه‌میش به‌ خسته‌ڕووى راستییه‌كان حه‌قیقه‌تى  پارتى و ماڵى مام جه‌لال له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسه‌ ده‌ربخات ؟! سەرتیپ قەشقەیی

هەواڵ
01-03-2021

ئیسرائیل: لە هەموو شوێنێکەوە لە ئێران دەدەین

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئێران هێرشیکردۆتە سەر کەشتیەکەمان لە ئێران و وتیشی: لە هەموو لایەکەوە لێیان دەدەین. بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل وتیشی: ڕێگە بە ئێران نادەین پەرە بە توانا ناوەکیەکانی بدات.

هەواڵ
28-02-2021

وەزیری پەروەردە هەڵویستی خۆی لەسەر ئەو مامۆستایە راگەیاند کە قۆپی کرد...

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر قسەی ئەو مامۆستایەی کە وتی هەمووساڵێک بە قۆپی دەرچووە رایگەیاند، ئەو کەسە فەرمانبەر و مامۆستا نییە لە وەزارەتی پەروەردە. ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێم رایگەیاند: "سەرکۆنەی هەموو کارێک دەکەین کە تایبەتە بە گزیکردن و رێکاری تایبەت و ئێمە هەموو ساڵێک رێکاری تایبەت بە خۆمان بۆ نەهێشتنی ئەو کارە هەیە، رێکاری پێویستمان بەرامبەر ئەو کەسانە گرتووەتەبەر کە قۆپی دەکەن." وتیشی:" ئەو کەسەی لەو کەناڵەوە رایگەیاندووە هەموو ساڵیک بە قۆپییە دەرچووە، هیچ پەیوەندی بە وەزارەتی پەروەردەوە نییە، ئەو پەیمانگا ناحکومیەشی کە ئەو بەڕێوەبەریەتی لە وەزارەتی پەروەردە بە ناوی کەسێکی دیکەوەیە، بۆیە ناتوانین لێپێچینەوەی لەگەڵ بکەین و ئەو دۆسیەیەش پێویستی بە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی زیاترە."   ئەمە لە کاتێکدایە لە چەند رۆژی ڕابردوودا، لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنیدا مامۆستایەک، باسی گزیکردن و چونییەتییەکەی لە هەموو قۆناغەکانی خوێندنی بە باس کردووە کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

هەواڵ
27-02-2021

مه‌سرور بارزانی: ئەنجامدەرانی هێرشە موشەکیەکە دەستگیرکراون

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، گومانی تێدا نییه‌، هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له‌ فڕۆكخانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، په‌لامارێكی تیرۆرستی بوو و ئاشكرایكرد، سه‌رجه‌م ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و هێرشه‌ ده‌ستگیركراون. ئه‌م گوتانه‌ی مه‌رسرور بارزانی له‌میانه‌ی دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤزیۆنی فرانس24 هاتوون و گوتی: ئه‌و هێرشه‌ی شه‌وی 15ی ئه‌م مانگه‌ كرایه‌ سه‌ر بنكه‌ی ئاسمانی هێزه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، كه‌ تێیدا ژماره‌یه‌ك كه‌س شه‌هید و بریندار بوون، گومانی تێدا نییه‌ كه‌ په‌لامارێكی تیرۆریستی بوو و گوتیشی: لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌باره‌ی ئه‌و هێرشه‌ هه‌نگاوی باشی ناوه‌ و له‌ زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ركه‌وتووه‌، كه‌ چ لایه‌نێك له‌ پشت ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه‌ بووه‌‌، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناسنامه‌كه‌ی ئاشكرا بكات. سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، رێكخراوی تیرۆریستی داعش هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وامی له‌ ناوچه‌كه‌ دروستكردووه‌ و گوتی: "داعش خه‌ریكی خۆ ڕێكخستنه‌وه‌یه‌". وه‌ك مه‌سرور بارزانی گوتی: رێكخراوی داعش سوود له‌و بۆشاییه‌ ئه‌منییه‌ وه‌رده‌گرێت، كه‌ له‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان درووست بووه‌ و توانیویه‌تی‌ چه‌كداری زیاتر بباته‌ ناو ریزه‌كانی رێكخراوه‌كه‌ی و تا ئێستا چه‌ندین كرده‌وه‌یان له‌ دژی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق ئه‌نجامداوه‌، له‌ هه‌ندێك حاڵه‌تیشدا هاووڵاتیانی سڤیلیش ده‌كه‌نه‌ ئامانج، بۆیه‌ داعش تائێستاش كێشه‌یه‌كی سه‌ره‌كییه‌. جه‌ختیشی كرده‌وه‌، پێویسته‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌ وردی چاودێری چالاكی و به‌ره‌وپێشچوونه‌كانی داعش بكات. هه‌ر له‌و دیمانه‌یه‌دا مه‌سرور بارزانی باسی ئه‌وه‌شی كرد، پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه‌" به‌رپرسه‌ له‌ هاتنی هێزه‌كانی توركیا بۆ ناوچه‌كه‌ و گوتی: پێویسته‌ چاره‌سه‌رێكی ئاشتیانه‌ بۆ ئه‌و كێشه‌یه‌ بدۆزرێته‌وه‌. سه‌باره‌ت به‌ سه‌ردانه‌كه‌ی پاپای ڤاتیكانیش بۆ هه‌رێمی كوردستان، كه‌ بڕیاره‌ له‌ هه‌فته‌ی داهاتوودا ئه‌نجامی بدات، ئه‌و سه‌ردانه‌ی به‌ مێژوویی وه‌سف كرد و گوتی: ئه‌و سه‌ردانه‌ی پاپا رێزلێنانێكه‌ نه‌ك ته‌نیا بۆ مه‌سیحییه‌كانی ناوچه‌كه‌، به‌ڵكو بۆ پێكه‌وه‌ ژیانی ئاشتیانه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان. مه‌سرور بارزانی هیوای خواست، ئه‌و سه‌ردانه‌ی پاپا فرانسیس ببێته‌ هۆی پشتیوانییه‌كی زیاتری نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئاواره‌كانی ناوخۆ.

هەواڵ
27-02-2021

هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان و عێراق خرانە ئامادەباشیەوە

هێزەکانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان و عێراق خراونەتە ئامادەباشییەوە و ترس هەیە گرووپە چەکدارەکان لە تۆڵەی هێرشەکەی بەرەبەیانیی هەینی بۆ سەر چەند کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی لە رۆژهەڵاتی سووریا، بنکە و بارەگاکانی ئەمریکا بکەنە ئامانج. فەرماندە وەین مۆراتۆ، وتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە رووداوی وتووە، "بۆ ماوەیەکی کاتی ئاستی هۆشیاریمان بەرزکردووەتەوە بۆ پارێزگاریکردن لەو هێزانەی لە ناوچەکەدا بڵاومانکردوونەتەوە." مۆراتۆ ئاماژەی بەوە کرد، "هاوپەیمانان بەردەوام دەبن لە پێشکێشکردنی پاڵپشتیی پێویست بە هاوبەشەکانمان بۆ ئەوەی دڵنیابین تێکشاندنی یەکجارەکیی داعش بەدەستدەهێنین." چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بابەتەکە بە فۆکس نیوزی ئەمریکیان گوتووە، بەڵێندەران لە بنکەی ئاسمانیی بەلەد، ئەو شوێنەی هەفتەی رابردوو بە چەند مووشەکێک کرایە ئامانج، هۆشدارییان پێدراوە و بە وریاییەوە کاردەکەن. هاوکات وتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەڵێ "بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی ئامادەییەکی رۆتینییە و هاوپەیمانان بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخە جیاوازەکان دەیگرنەبەر." ئەو سەرچاوانەیشی کە ناویان ئاشکرا نەکراوە و بۆ فۆکس نیوز قسەیان کردووە، دەڵێن، "پارێزگاریکردن لە هێزی هاوپەیمانان کاری لەپێشینەیە و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریش کارێکی ژیرانە و لەجێیە."

هەواڵ
26-02-2021

ڕاگەیەنراوێک لە حکومەتی ھەرێمەوە

حكومه‌تی هه‌رێم هێرشی سه‌ر په‌رله‌مانتار غالب محه‌مه‌د شه‌رمه‌زار ده‌كات حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ توندی هێرشی سه‌ر په‌رله‌مانتار غالب محه‌مه‌د له‌ شاری سلێمانی شه‌رمه‌زار ده‌كات.لایه‌نه‌ ئه‌منییه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی هێرشكاره‌كان‌ راسپێردراون، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ زووترین كات رووبه‌ڕووی یاسا بكرێنه‌وه‌.هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌واوی هه‌وڵی خۆی بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان له هه‌ر‌ پێگه‌ و پۆستێكدا بن، ده‌خاته‌ گه‌ڕ و هه‌ر جۆره هێرشێك بۆ سه‌ر هاووڵاتیان به‌بێ سزای یاسایی تێپه‌ڕ نابێت. د. جوتیار عادلگوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان2021/2/26

1 2 ... 872 873 874 ... 1149 1150