Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13789 بابەت
هەواڵ
06-03-2021

لە سلێمانی کەسێک بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیر کرا

مەفرزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی – نوسینگەی كوردسات تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە لە شاری سلێمانی چەند تاوانێكی دزیكردنی ئەنجامدابوو .پۆلیسی سلێمانی زانیاری پێگەیشت لەبارەی تۆمەتبارێكەوە كە لەناو شاری سلێمانی سۆپەرماركێت و دەرمانخانەكەن دەبڕێت ، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای كۆكردنەوەی زانیاری و زانینی شوێنی تۆمەتبار توانرا لەلایەن نوسینگەی كوردساتی نەهێشتنی تاوانەوە دەستگیربكرێت كە زیاتر لە 10 تاوانی دزیكردنی لە سوپەرماركێت و دەرمانخانەكان ئەنجامداوە .لەئێستادا تۆمەتبار (ر ، ك ، ع ) لەدایكبوی 1996 بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .

هەواڵ
06-03-2021

عومەری باڵ داخرا

لەشکر حەمید سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بەرواری ٦-٣-٢٠٢١ بەھۆی بەکارھێنانی گۆشتی بەستو بۆ دروستکردنی کەباب و تکەی گۆشت و فرۆشتنی بە گۆشتی تازە "فرێش" کە لە کاتێکدا گۆشتی تازە لە ڕوی زانستیەوە تەندروست ترەو بەھای خۆراکی زیاترە بە بەراورد بە گۆشتی بەستو ، ھەروەھا لە ڕوی نرخەوە گۆشتی بەستو زۆر ھەرزانترە کە بە نرخی تازە فرۆشراوە.بۆیە بەفەرمانی قایمقامی سلێمانی بڕیاردرا بە داخستنی خواردنگەی وەستا عومەری باڵ و گرتنەبەری رێکاری یاسای.

هەواڵ
05-03-2021

یەکەم درۆنى دەنگبڕ دروستکرا

بە پێی ماڵپەڕى دەیلى مەیڵ، کۆمپانیایی فڕۆکەوانىKELLEY AEROSPACE سەنگاپوورە یەکەم درۆنى دەنگبڕى شەڕکەرى بەناوى ئەراو (ARROW) دروستکردووە کە دەتوانێت چەند ئەرکێکى شەڕکردن و چاودێریکردن جێبەجێ بکات. ئەم درۆنە دەتوانێت بەشێوەیەکى ئۆتۆماتیکى خۆى ئاراستە بکات، هاوکات لە دووریشەوە لەلایەن فڕۆکەى جەنگییەوە ئاراستە دەکرێت. ئەراو، دەتوانرێت چەندین چەکى لێ ببەسترێت بەشێوەیەک کە چەند ئەرکێکى جیاواز جێبەجێ بکات. نرخى ئەم درۆنە، بە پێى ئەو خاسییەتانەى کە تێیدایەتى لەنێوان 9 ملیۆن بۆ 16 ملیۆن دۆلارى ئەمریکییە. ئەم درۆنە لە کاربۆن فایبەرى سووک دروست کراوە، ئەمەش وای لێدەکات بەربەستى دەنگ ببڕێت. هاوکات، بەشێوەیەک نەخشەکێشراوە کە رادار و تیشکى خوار وەنەوشەیی تیادا دانراوە. ئامانجى سەرەکیش لە دروستکردنى ئەم درۆنە تەواوکردنى ئەرکى فڕۆکەوانەکانە، بەشێوەیەک هەر فڕۆکەوانێک دەتوانێت لە دوورە و لەناو فڕۆکەکەیەوە چەند درۆنێکى لە جۆرى ئەراو کۆنتڕۆڵ بکات و بۆ ئەرکى جیاوازى شەڕکردن بەکاریان بهێنێت.  ئەراو دەتوانێت بەشێوەیەکى سەربەخۆیانە بفڕێت، یاخود لە رێگاى وێستگەى زەمینییەوە ئاراستە بکرێت.

هەواڵ
05-03-2021

نرخی نەوت ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکرد

نرخی نەوت 68 دۆلاری پێپەڕاند و ئەمەش بووە بەرزترین نرخ لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا. نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە 68 دۆلار و نرخى بەرميلێک نەوتی خاوی ئەمريکيش بە 64 دۆلار بوو. لە ئازار و نیسانی ساڵی رابردووشدا، نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ خوار 25 دۆلار و نەوتی خاوی ئەمريکیش بۆ يەکەمجار لە مێژوودا بۆ 37 دۆلار لە خوار سفرەوە دابەزی.

هەواڵ
05-03-2021

باندێکی پێنج کەسی دەستگیرکران

ھێزەکانی بنکەی پۆلیسی وارماوای سەر بە بەشی پۆلیسی شارەزوور، باندێکی پێنج کەسیان دەستگیرکرد کە مامەڵەیان بەدراوی ساختەوە کردووەو لەھەمانکاتدا چەند کەسێکیان فرۆشیارو بەکارھێنەری مادەی ھۆشبەر بوون. دوای کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر پێنج کەس کە لەشێوەی باندێکدا کاری مامەڵە و ساغکردنەوەی دراوی ساختەیان دەکرد (لەجۆری ٢٥ ھەزار دیناری) لە ناحیەی عەربەت و ناو شاری سلێمانی، ھاوکات بەشێک لەو کەسانە فرۆشیارو بەکارھێنەری مادەی ھۆشبەر بون، پاش وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، تونرا ھەر پێنج کەسەکە دەستگیر بکرێن و ڕوبەڕوی لێپرسینەوەی یاسایی بکرێنەوە.لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستگیرا بەسەر بڕێک دراوی ساختەو بڕێک مادەی ھۆشبەر لەجۆری شیشەو دەمانچەیەکی بێ مۆڵەت.لەئێستادا ھەریەک لەتۆمەتباران:(ئ، س، ر)(د، ھ، أ)(أ، ع، أ)(ر، ن، أ)(ن، ع، أ)بەپێی ماددەکانی (٢٨٩ - ٢٩٨) و ١٤ی ماددە ھۆشبەرەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان

هەواڵ
05-03-2021

پاپا لە عێراق قاچی کێ ماچ دەکات؟

پاپا فرەنسیس، لەوەتەی بۆتە پاپی ڤاتیکان لە ٢٠١٣ ەوە، چەند جارێک لە سەردانەکانیدا قاچی دوانزەکەسێک پێکەوە ماچ دەکات.لەسەردانەکەیدا بۆ باشووری سودان، نوشتایەوە سەر ئەژنۆ و قاچی دوانزە سەرکردەی ناکۆکی ئەو وڵاتەی ماچکرد و تکای لێکردن ئاشتبن و جەنگ ڕاگرن.لە کاتی کۆچە بەلێشاوەکەی ئاوارە سوریەکاندا بەرەو ئەوروپا، دوانزە پەناهەندەی لە ئایین و نەتەوەی جیاواز کۆکردەو قاچی بۆشتن و کەوتە ماچکردنی قاچیان.لە سەردانێکیدا بۆناو زیندانیەکانی شاری ڕۆما، دوانزە بەندکراوی لە موسڵمان و مەسیحی کۆکردەوە، قاچیانی شتەوە و ماچی کردن.کڵێسای کاسۆلیکی بڕوای وایە کاتێک مەسیح لە دوا خوانیدا، هەر دوانزە شوێنکەوتووەکەی کۆکردۆتەوە. پێش نان خواردن قاچیانی بۆ شتون . ئەم بەسەرهاتە لەناو کاسۆلیکیەکاندا بۆتە تەقلیدێکی ساڵانە کە پاپ قاچی دوانزە کەس لە پێش جەژنی لەدایک بوونی مەسیحیدا بشوات. بەڵام پاپ فرەنسیس بەزیادەوە جگە لە جەژنی فوسح، ساڵانە چەندجارێک قاچی دوانزەکەس دەشواتەوە. لەوە زیاتریش لەپێناو ئاشتیدا ماچیان دەکات.لەم سەردانەیدا بۆ عێراق، کە هاوشێوەی دۆخەکەی باشووری سودانە، دیارنیە پاپ قاچی کێ دەشواتەوە و لەپێناو ئاشتیدا قاچی کام دوانزەکەس ماچ دەکات ؟! هونەر تۆفیق

هەواڵ
05-03-2021

پاپا فرانسیس گەیشتە عێراق

پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان گەیشتە سنووری ئاسمانی عێراق و پاش کەمێکی تر لە فڕۆکەخانەی بەغدا دادەبەزێت.

هەواڵ
04-03-2021

لاهور هەڕەشەی کوشتن لە ڕۆژنامەنووسێک دەکات

دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو، ڕۆژنامەنووس هەرێم جەمال بەشداری لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنی دەکات و کۆمەلێک ڕەخنەی ئاڕاستەی سیاسەتوانانی سليمانی دەکات، ئەمڕۆ هەڕەشەی کوشتنی لێ دەکرێت. هەرێم جەمال بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی ڕاگەیاند، ئاسایشێکی یەکێتی پەلاماری داوم و پێی وتم: “خواشت لە پشت بێ هەر دەتکوژم، چونکە تۆ لەسەر تەلەڤزیۆن قسەت بە حیزبەکەی من گوتوە". وتیشی: "ئەو کارمەندەی ئاسایشی یەکێتی کە پەلاماری دام، تەنانەت وتی ناھێلم لەو شارە (سلێمانی) بژیت. ھەرێم جەمال ئاماژەی بەوەشدا: "پێم وتووە من رۆژنامەنووس و چاودێری سیاسیم، ئیتر لە دەرەوەی دەوامی خۆم کە لە قائیمقامییەتی سلێمانییە، ئازادم چی بڵێم و بکەم، تۆش کە لە دەوامەکەی خۆت تەواو بوویت، ئازادی لەوەی چی بکەیت".

هەواڵ
04-03-2021

دەقی دانپێدانانی دەستگیرکراوانی بادینان بڵاودەکرێتەوە

پاش کەمێکی دیکە دەقی دانپێدانانی دەستگیرکراوانی بادینان بڵاودەکرێتەوە..

هەواڵ
04-03-2021

پاپا لە سەردانی بۆ وڵاتان چۆن دەپارێزرێت؟

اپا فرانسیس گەورەترین سەرکردەی کاسۆلیکەکانی جیهانە و زیاتر لە ملیارێک کەس لە جیهاندا پەیڕەوی لە رێنماییەکانی پاپا دەکەن، ئەویش لە بەرامبەردا بەردەوام سەردانی وڵاتەکان دەکات و پەیڕەوانی ئایینەکەی بەسەر دەکاتەوە.  پاراستنی کەسایەتییەکی بەنێوبانگی وەکو پاپا فرانسیس پێویستی بە هێزێکی تایبەتی راهێنراو هەیە، ئەوە جگە لەوەی لە گەشتەکانیدا هێزە ئەمنییەکانی وڵاتەکە دەیپارێزن، بەڵام هێزە تایبەتەکەی هەر لەگەڵدا دەبێت، چونکە ئەوان باشتر دەزانن کە پاپا چۆن هەڵسوکەوت دەکات. بڕیارە 05-03-2021 پاپا فرانسیس سەردانی عێراق بکات و لە گەشتەکەیدا لەلایەن هێزی ئاڵتونیی عێراقییەوە پارێزگاری لێدەکرێت کە لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە راهێنانیان پێکراوە. ئەو هێزە پێشکەوتووترین چەکەکانی عێراق بەکاردەهێنن، لەکاتی پێویستیشدا لەگەڵ هێزی ئاسمانیی عێراق هاوئاهەنگی دەکەن و دەتوانن لە ئاسمانیشەوە چاودێریی دۆخەکە بکەن.  ئەو چەکانەی کە هێزی ئاڵتونی بەکاریدەهێنن لە جۆری M4A1 ناسراو بە ئێم 4 ، AK-47 ناسراو بە کڵاشینکۆف و M16A2 ناسراو بە ئێم 16، PKM و M249. دەمانچەکانیش گڵۆک، تاریق و چەند جۆرێکی دیکەن. . نیشانشکێنەکانی هێزی ئاڵتونی لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکان لە دوورەوە چاودێریی رەوشەکە دەکەن و چەند جۆرێک نیشانشکێنیان هەیە وەکو: M24، Mk 14، Steyr HS و HSRـن. جگە لە هێزە عێراقییەکان، پاپا فرانسیس هێزێکی تایبەتی لەگەڵدایە کە بە بچووکترین سوپای جیهان ناسراوە و ژمارەیان لەنێوان 110 بۆ 125 کەسن.  سوپای پاسەوانی سویسرا سوپای سویسرا نزیکەی 500 ساڵ پێش ئێستا دامەزراوە و بەردەوام ئەرکی پاراستنی پاپا یەک لە دوای یەکەکانیان لە ئەستۆ گرتووە. ئەندامانی سوپاکە تەمەنیان لەنێوان 19 بۆ 30 ساڵانە و باڵایان بەلای کەمەوە 174 سانتیمەترە، یەکێک لە داواکارییەکان بۆ دامەزراندن لەو سوپایە ئەوەیە کە دەبێت کەسەکە لە سوپای سویسرا خزمەتی کردبێت و رەفتارێکی پەسنکراو و باشی هەبێت، هەروەها دەبێت کەسەکە کریستیانێکی کاسۆلیک بێت و لەکاتی دامەزراندنی ژن و منداڵی نەبێت. ئەگەرچی کاتێک سەیری جلوبەرگ و چەکەکانی دەستی سوپاکە دەکەیت هێزە مێژووییەکانت بە بیر دەهێنێتەوە کە رم و شمشێریان بەدەستەوەیە، ئەو رم و شمشێرانە بۆ جوانکاری نین و هەموو پاسەوانەکان راهێنان بۆ بەکارهێنانی ئەو چەکانە دەکەن، لەگەڵ ئەوەشدا راهێنان لەسەر چەکە پێشکەوتووەکانی وەکو Sig SG552 و M-16 و دەمانچەی Sig P220 دەکەن. سوپای ڤاتیکان چوار ئەرکی سەرەکی هەیە کە بریتین لە: پاراستنی دەروازەکانی دەوڵەت-شاری ڤاتیکان، پاسەوانیکردنی پاپای ڤاتیکان لە گەشتەکانی دەرەوە، پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی تایبەت بە ئاسایش و پرۆتۆکۆلی تەشریفاتی و پاراستنی پرۆسەی هەڵبژاردنی پاپای نوێ. جگە لەو سوپایە پۆلیسی وڵاتەکەش لە کاتی چوونە دەرەوەی پاپا ئاگاداری دۆخەکە دەبن و یارمەتی سوپای سویسرا دەدەن، بەڵام ئەوەی کە ئەرکی سوپاکە قورس دەکات، لاوازیی ئاستی پارێزراوی ئۆتۆمبێلەکانی پاپا فرانسیسە.  ئۆتۆمبێلەکانی پاپا فرانسیس  پاپا فرانسیس کەسایەتییەکی کۆمەڵایەتی هەیە و حەز دەکات لە نزیکەوە پەیڕەوانی ئایینەکەی ببینێت و دەستیان بگرێت، لە یەکێک لە چاوپێکەوتنەکانی باسی لەوە کردووە کە نایەوێت لەسەر ئۆتۆمبێلەکەی ژوورێکی دژەگوللـەی بە شووشە بۆ دروستبکەن، چونکە ئەو دەیەوێت لە نزیکەوە و بەبێ هیچ بەربەستێک هەست بە پەیڕەوانی بکات.  یەکێک لەو ئۆتۆمبێلانەی بەکاریدەهێنێت هیوندایە لە جۆری سانتافە کە رووکاری پێشەوە ئۆتۆمبێلەکە شووشەیەکی دژەگوللـەی هەیە، بەڵام لە لاکانەوە کراوەیە و پاپا دەتوانێت لەو شوێنەوە قسە لەگەڵ خەڵک بکات و گوێیان لێبگرێت. یەکێکی دیکە لە ئۆتۆمبێلەکانی پاپا فرانسیس لە جۆری جیپنییە کە وەکو پاسە، پاپا ئەو ئۆتۆمبێلەی لە گەشتێکی بۆ فیلیپین بەکارهێنا، چونکە جیپنی لەو وڵاتە زۆر بەکاردەهێنرێت و پاپا دەیویست لەو رێگەیەوە زیاتر هەستی نزیکبوونەوە لە خەڵکی فیلیپین دروستبکات.  کەسێکی نزیک لە پاپا فرانسیس دەیگێڕێتەوە کە جارێکیان پێی گوتووە، "ئۆتۆمبێل بۆ زۆر کار پێویستە، بەڵام تکایە ئۆتۆمبێلێکی سادەم بۆ هەڵبژێرن". ئەو ئۆتۆمبێلەی پاپا لەنێو ڤاتیکان بەکاریدەهێنێت رینۆیەکی مۆدێل 1984ـە و زۆرجار خۆی لێدەخوڕێت. ئەو هەڵوێستەی پاپا جۆن کاریگەرییەکی ئەوتۆی کردە سەر محەممەد کە دوای ئازادبوونیشی بەردەوام پەیوەندیی لەگەڵ پاپا مایەوە و لە ساڵی 2014 بە تاجەگوڵینەیەکەوە سەردانی ئارامگەی پاپای کرد. سەردانی پاپا بۆ عێراق  بڕیارە 05-03-2021 پاپا فرانسیس سەردانی عێراق و دواتر هەرێمی کوردستان بکات، پاپا فرانسیس لەبارەی سەردانەکەی دەڵێت: ساڵی 2000 جۆن پاوڵ، پاپای ئەو کات نەیدەتوانی سەردانی عێراق بکات، "ناکرێت جارێکی دیکە خەڵکی عێراق بێئومێد بکرێن". بڕیارە پاپا فرانسیس سەردانی ئوور بکات کە شوێنی لەدایکبوونی پێغەمبەر ئیبراهیمە کە بە باوکی ئایینە ئاسمانییەکان دادەنرێت، هەروەها سەردانی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکان لە عێراق دەکات، پاپا فرانسیس لەو بارەوە دەڵێت: "لە زەویی ئیبراهیمدا، پێکەوە لەگەڵ رێبەرانی دیکەی ئایینی بەرەو ئامانجی هاوبەش هەنگاو دەنێین".  پێش سەردانەكەی پاپا فرانسیس بۆ عێراق، زۆربەی ئەو شار و ناوچانەی كە بڕیارە پاپای ڤاتیكان سەردانیان بكات رازێندراونەتەوە و لەڕووی ئەمنییەوە رێکاری تایبەت گیراونەتەبەر. شەقام و كەنیسەكان شۆردراون، ئاڵای ڤاتیكان بە ستوون و دیوارەكانەوە هەڵواسراوە.  رۆژی هەینی 5ـی ئادار پاپای ڤاتیكان دەگاتە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و لەلایەن سەرۆكوەزیرانی عێراق پێشوازی لێدەكرێت، دواتر بەرەو كۆشكی سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق بەڕێدەكەوێت و لەگەڵ سەرۆككۆمار كۆدەبێتەوە، پاشان دەچێتە كەنیسەی "سەیدە نەجات"ی سریانی كاسۆلیك لە بەغدا. رۆژی شەممە بەرەو پارێزگای نەجەف بەڕێدەكەوێت و لەوێ چاوی بە ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی دەكەوێت. پاشان بەرەو شاری ئور بەڕێدەكەوێت.  رۆژی یەكشەممەش، بەرەو هەولێر بەڕێدەكەوێت و لە فڕۆكەخانە لەلایەن بەرپرسانی حكومی و ئایینی پێشوازی لێدەكرێت، هەر ئەو رۆژە دەچێتە موسڵ و نوێژ بۆ قوربانیانی شەڕ دەكات. دوای ئەوە دەچێتە كەنیسەی "تاهرە"ی گەورە لە قەرەقوش. هەر یەكشەممە دەگەڕێتەوە هەولێر و ئاهەنگی عەسری یەكشەممەی كریستیان لە یاریگەی فرانسۆ هەریری دەگێڕێت. رۆژی دووشەممە دەگەڕێتەوە فڕۆكەخانەی بەغدا و لەوێ رێوڕەسمی ماڵئاوایی كردنی بەڕێوەدەچێت. رووداو

هەواڵ
04-03-2021

ئاگادارییەک بۆ ئەو کەسانەی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا و ئاڕم و ژمارە کاتییان...

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ئاگاداری ئەو کەسانە دەکاتەوە کە ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا و ئاڕم و ژمارە کاتییان هەیە، لە ماوەیەکی دیاریکراودا سەردانیان بکەن.دەبێ لە رێککەوتی 7.3.2021 تا 25.3.2021 سەردانی بەڕێوبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بکەن بە بۆ پشکنین و جەرد کردنیان.

هەواڵ
04-03-2021

پۆلیس کارتۆنێک ئایپاد دەدۆزێتەوە و بۆ خاوەنەکەی دەگەڕێنێتەوە

شەوی ڕابردو لەکاتی بەجێگەیاندنی ئەرکی چاودێری شەقامی 120مەتری لەلایەن مەفرەزەکانی هاتوچۆی ناوشارەوە کارتۆنێکی پڕاو پڕ لەئایپاد دۆزرایەوە.نرخی کارتۆنە ئایپادەکە 2000دۆلاربووە و بەپێ پسوولەکان کە لەناوی بوون. لەدوای ئاگادارکردنەوەی بەڕێوەبەری هاتوچۆی ناوشار، پەیوەندی بەخاوەنەکەی کرد کەژمارە تەلەفۆنی لەسەر پسولەکان هەبوو و دەرکەوت شوفێری تاکسیەک بووە و لەکاتی گواستنەوە لێی کەوتبوو، بۆیە ئایپادەکان درانەوە خاوەنەکەی.

1 2 ... 870 871 872 ... 1149 1150