جیهان

نرخی نەوت ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکرد

05-03-2021
نرخی نەوت ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکرد
قەبارەی نووسین:
A A 21px

نرخی نەوت 68 دۆلاری پێپەڕاند و ئەمەش بووە بەرزترین نرخ لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا.

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە 68 دۆلار و نرخى بەرميلێک نەوتی خاوی ئەمريکيش بە 64 دۆلار بوو.

لە ئازار و نیسانی ساڵی رابردووشدا، نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ خوار 25 دۆلار و نەوتی خاوی ئەمريکیش بۆ يەکەمجار لە مێژوودا بۆ 37 دۆلار لە خوار سفرەوە دابەزی.