شێخ نەهرۆ محەمەد كەسنەزانی، رێبەری تەریقەتی قادری كەسنەزانی لە جیهان ڕاگەیەنراوێکی لەبارەی سەردانەکەی پاپا فرانسیس بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند "بەو هیوایە بووین پڕۆگرامی سەردانە پیرۆزەكەتان پێكهاتەی سوننەكانیشی بگرتایەتەوە كە پێكهاتەیەكی گرنگ و سەرەكیە لە پێكهاتەكانی گەلی عێراق."شێخ نەهرۆ وتیشی "پشتگوێخستنی تەریقەتەكانی تەسەوف لەنێوانیاندا تەریقەتی قادری كەسنەزانی كە لە 75% ی موسوڵمانانی جیهان پێكدێنێت لە سەردانەكەی پاپای ڤاتیكان هەڵەیەكە و بەرپرسیارێتیە گەورەكەی دەكەوێتە ئەستۆی ڕێكخەرانی پڕۆگرامی سەردانەكە كە ئەم بەرە بەرفراوانەیان لەبیركرد و پشتگوێخست."
بەشداریکردنی ئەکتەرێکی فیلمە سێکسییەکان لە کلیپی هونەرمەندێکی ئێرانیدا هەڵا دەنێتەوە و ئێڕان کلیپەکە فلتەر دەکات.سایتی حوڕە نووسیویەتی "میدیاکانی ئێران ئەوەیان ئاشکراکردووە کە دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە لێکۆڵینەوەیان لەسەر بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆ کلیپێکی گۆرانبێژی پۆپی ئێرانی (ساسی) کردووە کە تێیدا کچە ئەکتەرێکی ئەمریکیی فیلمە سێکسییەکان دەردەکەوێت".ڤیدیۆیەکە لە ئەپلەکێشنی (ڕۆپیکا) بڵاوبووەتەوە و ناوی (تاران تۆکیۆ)یە و لە ئەمریکا تۆمارکراوە و ئەو کچە ئەکتەرەشی تێیدا بەشدارە ناوی ئەڵێکس تەکساسە کە ئەکتەرێکی فیلمە سێکسیەکانە. https://www.youtube.com/watch?v=8j8_CYbm9Bo&t=15s
سەرلەبەیانیى ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/3/7 لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى هەولێر، نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە پاپا فرەنسیس، پاپاى ڤاتیکان کرد. لە کاتى دابەزینیدا قەداسەتیان پەنجەى بۆ خاک درێژ کرد و بە سەرۆک نێچیرڤان بارزانى گوت: خۆشحاڵم کە لێرە یەکتر دەبینینەوە. دواتر لە کۆبوونەوەیەکدا کە مەسروور بارزانى، سەرۆک وەزیران، مستەفا سەید قادر، جێگرى سەرۆک، قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆک وەزیران و مونا قەهوەچى، سکرتێرى پەرلەمانى کوردستان ئامادەی بوون، نێچیرڤان بارزانى بەخێرهاتنى قەداسەتى پاپای کرد و گوتى: به ناوى ههموو پێكهاتهكانى گهلى كوردستانهوه، زۆر به گهرمى بهخێرهاتنى قهداسهتتان دهكهم. سهردانتان ڕووداوێكى مێژووييى مهزنه، جێگهى ئهوپهڕى شهرهفمهندى و خۆشحاڵيى ئێمه و شانازيى ههموو گهلى كوردستانه. لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا نێچیرڤان بارزانى گوتى: بڕواى تهواومان به ئازاديى ئايينى و فرهئايينى ههيه. لێبوردهيى و پێكهوهژيان و يهكترقبووڵكردنى نێوان پێكهاتهكان، ناسنامه و كولتوورێكى دێرينى كوردستانه، به ههموو شێوهيهك پارێزگارى لهو كولتووره دهكهين. ئێمه ههميشه لهگهڵ ئاشتى و ديالۆگين، تيرۆر و توندڕهوى ڕهتدهكهينهوه، ههرگيز ڕێگه نادهين هيچ پێكهاتهيهكى ئايينى يان نهتهوهيى له ههرێمى كوردستان، ببێته قوربانيى تيرۆر و توندڕهوى. نێچیرڤان بارزانى هەروەها گوتى: پێكهاتهكانى كوردستان ساڵانێكى زۆر پێكهوه بهرهنگارى دكتاتۆرى و تيرۆر بوونهوه. پێكهوه قوربانيى زۆر گهورهيان داوه. ههموومان پێكهوه ڕابردوويهكى هاوبهشمان ههيه. ههموومان بۆ ئايندهيهكى هاوبهشى باشتر، پێكهوه كاردهكهين. فرهيى و پێكهاته ئايينى و نهتهوهيييهكان بۆ ههرێمى كوردستان هێز و دهوڵهمهندين. نامانهوێت مهسيحى و ئێزدى و هيچ پێكهاتهيهك كۆچ بكهن و وڵات جێ بهێڵن. لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا نێچیرڤان بارزانى دووپاتى کردەوە کە مهسيحييهكان پێكهاتهيهكى ڕهسهن و سهرهكيى كوردستانن، كۆمهڵگهيهكى ئاشتهوان، ڕۆڵێكى گهورهيان له بنياتنان و پێشخستن و پاراستنى وڵاتدا گێڕاوه و دهگێڕن. چى له دهستمان هاتووه، بۆ پاراستنيان درێغيمان نهكردووه. لە کۆتاییشدا سەرۆکى هەرێمى کوردستان گوتى: سهردانى قهداسهتتان بهرهكهت لهگهڵ خۆيدا دههێنێت. بۆ يارمهتيدانى كوردستان و پێكهاتهكانى، له ههموو ڕوويهكهوه چاومان له دوعا و پشتگيريتانه. لاى خۆیەوە پاپا فرانسیس لە بەشێکى قسەکانیدا گوتى: زۆر سوپاس بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەى لێتان کردین. زۆر دەمێک بوو دەمویست سەرەدانى هەرێمى کوردستان بکەم و خۆشحاڵم کە ئەمڕۆ بە دەنگ بانگهێشتەکانتانەوە هاتم. زۆر پێزانینم هەیە کە وێڕاى ئەوەى لە شەڕدان بوون، بەڵام پێشوازیتان لە ئاوارە مەسیحییەکان لە مووسڵ و دەشتى نەینەوا و قەرەقووش و لە پێکهاتەکانى دیکە کرد. ئێوە باوەشتان بۆ مەسیحییەکان کردووتەوە. هەروەها گوتى: هاتووم تا پێکەوە لەگەڵ ئێوە دوعا بۆ ئێوە و بۆ مەسیحییەکان و بۆ هەموو مرۆڤایەتى بکەین. دوژمن هات بۆ ئەوەى ئەم وڵاتە تێکبدات، بەڵام ئێوە بە ڕەسەنیى خۆتان خزمەتتان کرد و پێشوازیتان لە ئاوارەکان و پێکهاتەکانى دیکە کرد. شەڕ ڕووخاندن و وێرانکردنە، بەڵام ئێوە دوژمنتان بەزاند و وڵاتەکەتان ئاوەدان دەکەنەوە. لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا پاپا گوتى: هاتووم موبارەکەى ئەم خاکە بکەم. ئێوە پاکن، دەستى بەزەییتان بۆ هەمووان درێژ کردووە، بۆ منیش دوعا بکەن. سوپاس بۆ هەموو ئەوەى لەگەڵ هەموو ئایینەکان و هەموو پێکهاتەکان دەیکەن. لە کوردستان ئازادى بەرقەرارە. دووبارە سوپاس بۆ پێشوازیى گەرم و میوانداریتان.
سهرۆك بارزانی، دوای كۆبوونهوهی لهگهڵ پاپا فرانسیس، له تویتێكدا دووپاتی كردهوه، سهردانهكهی پاپای بۆ ههرێمی كوردستان پشتڕاستكردنهوهی بهها هاوبهشهكانه. ئهمڕۆ یهكشهممه 7/3/2021، سەرۆک بارزانی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لەگەڵ پاپای ڤاتیکان کۆ بووەوه و لە کۆبوونەوەکەدا، پاپا فرانسیس سوپاسی سەرۆک بارزانیی کرد بۆ پاراستنی مەسیحییەکان و پێكهاتهكانیان و لەخۆگرتنیان لە هەرێمی کوردستان. سهرۆك بارزانی دوای كۆبوونهوهی لهگهڵ پاپا فرانسیس، له تویتێكدا ئاماژهی بهوه كرد: "بەختەوەربوون بە پێشوازیکردن لە پاپا فرانسیس لە هەولێر. سەردانەکەی پاپا فرانسیس بۆ هەرێمی کوردستان پشتڕاستکردنەوەی بەها هاوبەشەکانمانە کە بریتین لە ئاشتی و پێکەوەژیان و یەکترقبوڵکردن".
پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانەوە پێشوازی لێکرا.
بە پێی زانیارییەکانی باڵکێش، لاھوری شێخ جەنگی، پاش ئەوەی لە بەغدادیش ھەوڵی لە نزیکەوە بینینی پاپای دا، ھاوکات داوای لە بەرپرسانی باڵای حکومەتی ھەرێم کردووە کە سبەینێ لە ھەولێریش بەشداری پێ بکرێت و پاپا ببینێت. بۆیە بڕیار وایە سبەینێ خۆی و ھاوسەرەکەی لە ستادیۆمی فرەنسۆ ھەریری لە شاری ھەولێر، بەشداری بکەن لە میواندارێتی پاپا.
ئایا دەوڵەت دەتوانێ کاری بازرگانی بکە؟ بۆ ئەنجامدانی کاری بازرگانی لەلایەن دەوڵەتەوە گرنگە؟کاری بازرگانی تا ئێستا پێناسەیەکی دیاریکراوی بۆ نەکراوە بەڵام بە شێوەیەکی گشتی دەتوانین بڵێین ئەو کارانەن کە مەبەست لە ئەنجامدانیان بە دەست هێنانی قازانج و زیاد کردنی بەرهەمە ناوخۆییەکانە، کاری بازرگانیش لە یاسا دیاری کراوە وەک کاری دابین کردن و هەناردەکردن و هاوردەکردن و کاری پیشەسازی… هتد.لە هەرێمی کوردستان و عێراق تا ئێستا بەشێوەیەکی سەرەکی پشت بە هەناردەکردنی مادەی خام دەبەسترێ بەتایبەتی نەوت بۆ دابین کردنی پێداویستی ناوخو، کە بەشی زۆری ئەو داهاتە بۆ مووچە دەڕوا و دەوڵەت دووبارە نایخاتە گەڕ و لە کاری بازرگانی بە کاری ناهێنێ.ئەو پرسیارەی کە هەمووان دەمانەویێ وەڵامەکەی بزانین ئەوەیە، ئایا هەناردەکردنی نەوت دەچێتە ژێر ستانداردی رێکخراوی بازرگانی نێودەوڵەتی؟ لە وەڵامدا دەڵێین نەخێر ناچێتە ژێر ستانداردی ڕێکخراوی بازرگانی نێودەوڵەتی لە بەرئەوەی مادەی خامە و دیاریکردنی نرخی نەوت لە دەسەڵاتی دەوڵەت نییە بەڵکو لە لایەن رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان نرخەکەی دیاری دەکرێت و ڕێژەی هاوردەکردن کۆنترۆڵی نرخی نەوت دەکات لە بازاڕی جیهانیدا بۆیە بەردەوام جێگیر نییە، جێگای پشت بەستن نییە بۆ نمونە رێکخراوی ئۆپیک رۆڵێکی کاریگەر دەگێرێت لەم بوارەدا، بۆیە دەبێت دەوڵەت پەنا بۆ کاری تری بازرگانی ببات بە تایبەتی کاری پیشەسازی چونکە دەبێت دەوڵەت پێشبرکێی ئابووری لەگەڵ وڵاتانی تر بکات لە رێگای زیادکردنی بەرهەمە دروستکراوە ناوخۆییەکان و زیادکردنی ڕێژەی هەناردەکردن بۆ ئەوەی بگاتە ستانداردی ڕێکخراوی بازرگانی نێودەوڵەتی و بتوانێ لەسەر پێی خۆی بوەستێ و پێشبرکێی ئابووری لەگەڵ وڵاتانی جیهان بکات.لەڕۆژگاری ئێستاماندا دەوڵەتیش وەکو هەر کەسایەتیەکیی تری یاسایی لە پێناو دابین کردنی پێداویستی گشتی و بەرژەوەندی گشتی دەتوانێ بێتە ناو کاری بازرگانی وکاری بازرگانی بکات وەك پیشەسازی ، بیمە، گواستنەوە، هاوردەکردن ، هەناردەکردن و کردارە بانکییەکان، … هتد ، هەروەها ئەگەر سەرنج بدەین پێشتر کارگەی مافور و جگەرە لە کوردستان هەبوو پێداویستی ناوخۆیی بە شێوەیەکی باش دابین دەکرد ئەگەر گرنگی پێدرابا تا ئێستا بەرهەمی زیاتر بەردەست دەبوو و دڵنیام هەناردەی دەرەوەش دەکرا.لێرەدا پرسیارێکی تر دروست دەبێت ئەویش ئەوەیە، ئایا دەوڵەت ملکەچی یاسای بازرگانی دەبێت؟ بەڵێ دەوڵەت یاسای بازرگانی لەسەر جێ بەجێ دەبێت وەك هەرکەسێکی یاسایی تر..بەڵام دەربارەی ئەو پرسیارە ئایا دەوڵەت دەتوانێ ببێت بە بازرگان یاخود نا؟ لە وەڵامدا دەڵێین دەوڵەت نابێتە بازرگان چونکە بۆ بەرژەوەندی گشتی کاری بازرگانی ئەنجام دەدات و ملکەچی سیستەمی مایەپووچبوون نابێت. لە کۆتاییدا دەڵێین پێویستە دەوڵەت لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا بیر لە سەرچاوەی تری داهات بکاتەوە، هەروەها بێتە مەیدانی ئەنجامدانی کاری بازرگانی لە پێناو بەرژەوەندی گشتی. عەلی کانیمامۆستای زانکۆپسپۆر لە بواری یاسای بازرگانی
1- ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییان دەکەینەوە، بەیانی ڕۆژی یەکشەمە 2021.3.7، بازگەکانی پارێزگای هەولێر لەگەڵ پارێزگاکانی موسڵ و کەرکوک بە داخراو دەمێنەوە. 2- وێڕای داوای لێبوردن لە هاوڵاتییان و شوفێرانی شارەکەمان، بەهۆی هاتنی قەداسەتی پاپا فرانسیس و پێشوازیکردن لەبەڕێزیان لەشاری هەولێر، داواکارین لەبەشێک لە شەقامە گشتییەکانی هەولێری پایتەخت هاوکاری پۆلیسی هاتوچۆ بکەن و وەک هەمیشە وێنەی جوان و سەردەمیانەی پایتەخت لە میوانداری و میوان دۆستیدا نیشانی جیهان بدەن، هاوکارییتان مایەی سوپاس و ڕێزە. نووسینگەی پارێزگاری هەولێر2021.3.6
حكومەتی هەرێمی كوردستان هەموو ژمارە و داتاكانی تایبەت بە داهات وخەرجیی نەوتی و نانەوتی و تۆماری بایۆمەتری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی پێشكەش بە بەغدا كردووە. لە کاتێکدا پەسەندکردنی یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2021، لە دوایین قۆناخەکانییەتی، دوای گفتوگۆیەکی زۆر لەگەڵ هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان، حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندبوونی خۆی بە گشت پابەندییەکانی دووپات دەکاتەوە و بڕوای بە شەفافیەت هەیە وەک لە کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتدا هاتووە. حكومەتی هەرێم بە نووسراوی ژمارە (7-تایبەت) لە 1-2-2021، لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی ئاگادارکردووەتەوە لە هەموو وردەكارییەكانی پەیوەست بە پرۆسە و داهات وخەرجییەکانی نەوتی (پشتبەست بە ڕاپۆرتی ووردبینی و پێداچوونەوەی كۆمپانیای دیلۆیتی نێودەوڵەتیی) سەرەڕای ناردنی ژمارەکانی پەیوەست بە سەرچاوەکانی داهاتی نانەوتی و دەروازە سنووریەکان و بڕی داھاتەکانیان پشتبەست بە بەیانی دارایی ساڵانەی وەزارەتی دارایی وئابووری ھەرێم. ئەمە سەرەڕای ناردنی خشتەی ژمارە و زانیاری تایبەت بە مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان، پشتبەست بە پڕۆگرامی تۆماری بایۆمەتری. حكومەتی هەرێمی كوردستان، هەمیشە جەخت لەسەر پابەندبوون بە پڕەنسیپی شەفافیەت دەكاتەوە لەبارەی ئاشكرا كردنی داهاتی نەوتی و نانەوتی خۆی ، بۆ ڕای گشتی و حکومەتی فیدڕاڵ، تا ئێستاش بە نووسراوی فەرمی وەڵامی وردی هەموو پرسیارەکانی ھەردوو وەزارەتی دارایی و نەوتی عێراق و ھەروەھا لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانیشی داوەتەوە. هاوكات ھەرێم جارێکی تر، ئامادەیی خۆیشی دووپات دەكاتەوە بۆ ڕوونكردنەوەی هەر پرسیارێكی دیکەی پەیوەست بەم بابەتەوە، بۆلادانی هەموو ئەو تەمومژیانەی كاریگەریان بەسەر ڕێڕەوی لێكگەیشتن و ڕێككەوتنی نێوان هەردوولا دەبێت. د.جوتيار عادلگوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان2021/3/6
بڕیاری داخستنی بازگەکانی پارێزگای هەولێر لەگەڵ پارێزگاکانی تری عێراق تا کاتژمێر 6:00ی ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە درێژکرایەوە.موقەدەم سەلام خۆشناو، بەرپرسی بازگەکانی هەولێر ڕایگەیاند، بڕیاردرا کردنەوەی بازگەکانیه هەولێر بۆ کاتژمێر 6:00ی سبەی یەک شەمە دوابخرێت.تەنیا رێگە بە هاتووچۆی شاندە فەرمییەکانی حکومی، دیبلۆماسی، هاوپەیمانان، ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوەکان دەدرێت. بڕیارەکەش هاتووچۆی هاووڵاتییانی پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پارێزگای هەولێر ناگرێتەوە.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فێركاری سلێمانی ڕایگەیاند، لە شەڕێكدا مێردمنداڵێك دوای بەركەوتنی بەرد بەر سەری گیانی لە دەستداوە . سامان نادر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فێركاری سلێمانی بە خەڵكی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ شەممە 6ی ئازاری 2021 لە شەڕێكدا لە سی مەترییەكەی شاری سلێمانی مێردمنداڵێك گیانی لەدەستدا .ڕاشیگەیاند، بەهۆی ئەوەی لەكاتی شەڕێكدا بەرد بەر سەری كەوتووە لەكاتی بردنی بۆ نەخۆشخانە خوێنی زۆری لێڕۆیشتووە گیانی لەدەستداوە، مێردمنداڵەكە تەمەنی 12 ساڵە ناوی ( ر. هـ) گیانی لەدەستدا.