سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەمە 2021.3.4، بە ئامادەبوونی د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و دکتۆر دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر دەستکرا بە کوتانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.20 کارمەندی بەشی چاودێریی چڕ لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرت. کارمەندێکی تەندروستیش وەک یەکەم کەس لە هەولێر ڤاکسینەکەی لێدرا.رۆژی 2021.3.2، كاروانی یەكەمی ڤاكسینی سینۆفارمی چینی گەیشته ھەرێمی كوردستان، كە 5 ھەزار پێكوتەیە، لەسەر بنەمای بەشی پێداویستی تەندروستی پارێزگاكان، وەزارەتی تەندروستی بڕەكە بەسەر سەرجەم شارەكانی ھەرێمی كوردستان دابەش دەكات.
ئەم پوپولستیە فیکرییە چییە سەردانی پاپا بۆ«نەجەف»ئاساییە و دەرئەنجامی پەیوەندییەکی دبلوماسی و دۆستانەی ئایینی و مەزھەبییە لە عێراقدا، بەڵام سەردانی بۆ«ھەولێر»دەچێتە خانەی خرووقات بۆ سەر پێکەوەژیانی ئایینی لە کوردستان! ئەمە چ جۆرە سیاسەت و کوردایەتییەکە پێگەی نەجەفت لا لەپشتر بێت تا ھەولێر، ئەم ئیرھابە سیاسی و فەرھەنگی و کەلتوورییە، پاکێجی یەک ئەجندای سیاسی ھاوبەشی دژەکوردستانییە لە ژێر فیکری«جەپئیسلامیزم»ئاڕاستە دەکرێت، تا دۆزی سیاسی کورد و ئینتیمای نەتەوەیی تاک بۆ ناو شار و حیزب و ناوچە و ھۆز بچووک بکەنەوە، کاڵفامییە کورد بیت و پێتوابێت ئەم ڕەوتە کۆکتێلە مادەم دژی ھەولێرە ئیدی دۆستی سلێمانییە، مادەم دژی پارتییە ئیدی دۆستی یەکێتی و گۆڕان و ھەموو ئەو حیزب و قەوارانەیە کە دژی پارتین، لە کاتێکدا ھەرکات بۆیان ڕەخسا دوای پارتی ئەوانیش بە ئامانج دەگرن، یان ھەرکات فەرمانیان پێکرا، وەک ھەولێر مووشەکبارانی سلێمانیش دەکەن. پاپای فاتیکان قوتبێکی گەورەی جیھانییە، ڕاستە پێگەکەی فۆڕمێکی ئایینی ھەیە، بەڵام ھەژموونی لە سەر سیاسەتی دەوڵەتانی جیھان بە گشتی و ڕۆژئاوا بە تایبەتی ئایینی تێپەڕاندووە، لە بەر ئەوە ھەموو نەتەوە و وڵاتانی دنیا خۆشحاڵن پاپا سەردانیان بکات و گرنگیان پێبدات، ئیدی تێناگەم نادیدەگرتن یان دژایەتی کردنی سەردانی پاپا بۆ«ھەولێر»لە چییەوە سەرچاوە دەگرێت! ئێ خۆشحاڵی عێراقیش ھەر لە بەر ئەم پێگە گرنگەی خودی پاپایە، نەک ویستی ڕاستەقینەی مەڕجەعە مەزھەبییەکانی عێراق بۆ پێکەوەژیانی ئایینی! کەواتە ئەگەر بابەتەکە ئایینییە دەشێ سەردانی پاپا بۆ عێراق خراپ بێت نەک بۆ کوردستان. کورد وجوودە سیاسییەکەی، پەیامە ئاشتییەکەی لەلایەن ھاوئاینەکانیەوە قبوڵ ناکرێت، ئەگەر نا وەک نەتەوەیەکی موسڵمان و ئەھلی سوننە حەزیدەکرد بەر لە پاپای فاتیکان، سەرۆکی یەکێتی زانایانی سوننە«ئەحمەد ئەلرەیسونی»سەردانی ھەولێری بکردایە، حەزیدەکرد بەر لە گەورەکەنیسەکانی ڕۆژئاوا، گەورەزانکۆ و زاناکانی جیھانی ئیسلامی و ئەھلی سوننەی وەک جامیعەی ئەزھەر و قورەوی لە سەر مەزڵومیەتی کورد دەنگیان ھەڵبڕیایە، حەزیدەکرد«ئیسماعیل ھەنیە»ی سەرۆکی بزوتنەوەی حەماسی فەلەستین، بەر لە«ئیمانویل ماکرون»ی سەرۆکی فەرەنسا ھەڵویستی لە دژی لەشکرکێشی تورکیا بۆ سەر عیفرین دەربڕیایە نەک پشتگیری ئاردوگان بکات! بە کورتی ئیتر کوردیش حەزیدەکرد برا موسڵمانەکانی لە جیھانی ئیسلامی، بە پێی فەرموودەکەی خودی پێخەمبەر(محمد د.خ)«المسلم اخو المسلم، لا یظلمە ولا…»ھتد، وەک برایەکی موسڵمان مامەڵەیان لەگەڵ بکردایە، گازڕێژكردن و زیندەبەچاڵ کردنی کوردیان حەرام بکردایە، نەک وەک ئێستا برا موسڵمانە کوردەکانیان ناچار ھانا بۆ ڕۆژئاوا و مەسیحییەکان ببەن تا بیانپارێزێت لە مووشەک و کاتیوشای برا موسڵمانەکانی دەور و بەریان. لوقمان بیارەیی
ل گورەی بیردۆزێن کەسێن شارەزا د بوارێ ب رێڤەبرنێ دا کەسێن وەکی (ئەبراھەم ماسلۆ، ماکس ڤیبر، دۆگڵاس ماکریگر و فیریدریک تایلۆر)،ب رێڤەبرنا کەرتێ پەروەردێ ب زەحمەتترین و ھەستیارترین کەرتەلەوما پێدڤیە رێڤەبەر وی ھەم کارێزما و ھەم ئەکتەر بیت،چنکو کەسێن ئاکادمی د بوارێ پەروەردێ دا دبێژن پێدڤیە کەسێن ئەکتەر و ژێھاتی ببنە کاربرێکەرێن وی کەرتی،ژبەرکۆ ھەم پەروەردەکرنە و ھەم فێرکرنە د ئێک دەم دا. ل جیھانا ئێکێ (دەولەتێن پێشکەفتی) گرنگی پتر ب کەرتێ پەروەردێ دھێتە دان ژ ھەر کەرتەکێ دی،ژبەرکۆ ئەو دبینن جیلەکە پاشەرۆژا مللەتان یا ل سەر مللێن وی جیلی، لەوما پێدڤیە ل سەر پلانەکا ستراتیژی و یا دەم درێژ بھێتە پەروەردەکرن و ئامادەکرن بۆ وێ پاشەرۆژێ. بەرامبەر وێ جھێ داخێ یە ل رۆژھەلاتا ناڤین لاوازترین و موھملترین کەرت کەرتێ پەروەردێ یە، ژبەرکۆ ئەگەر ئەم چاڤدێریا ئەنجامێن تاکی بکەین د پرۆسەیا پەروەردە و فێرکرنێ دا، تاکەکێ ھەڕفتی و بێ ئۆمێد و بێ ھیڤی دھێتە بەرھەم ئینان، چنکو نە پەروەردە ب درۆستی دھێتە پەیرەوکرن و نە ژی فێرکرن، ھەلبەتە نە ژ لایێ خێزانێ ڤە و نەژی ژلایێ ماموستایا ڤە و نە ژلایێ جڤاکی و نە ژی ژلایێ سازیێن پەیوەندیدار ب ڤی کەرتی ڤە، کەسێ کاربرێکەر دەرحەق وێ بەرپرسیارەتیێ دەرناکەڤیت یا پێ دھێتە راسپاردن،ئەگەر سەر یان سەرکردەی بڤێت بشێت ب سەرکەڤیت،پێدڤیە رۆحا مەعنەوی و کەرامەتا ئینسانی و بەھا و قیەم ھەبن و تقدیرا دەم و جھی بکەت،نەکو وی پۆستی بۆ مەرام و بەرژەوەندیێن خۆ یێن تایبەت بکاربینیت،جھێ داخێیە یا نەھێلای چ پرۆسە ب سەرکەڤن ئەڤەیە. پرۆسەیا کارگێریێ (العملیة اداریة) دابەشی سێ ئاستێن گرنگ دبیت. ئاستێ ئێکێ: دبێژنێ ئاستێ کارگێریا بلند (ادارە العلیا) کۆ کارێ وێ دانانا پلانا ستراتیژی و بکارئینانا عەواملێن ئامادەکار و زانستێن و نوی و پەیرەوکرنا وان گۆھۆرینایە یێن دەم درێژ و ستراتیژی کۆ پێدڤیە بھێنە کرن و، ژ وەزارەت و جیھەتێن ھەمان ئاست پێکدھێت، ئەڤ ئاستە بتنێ فەرمانا دەر دکەت و بریارا ددەت. ئاستێ دووێ: کارگێریا ناڤەندە (ادارە الوسطی) و ژ رێڤەبەریێن گشتی پێکدھێت و کارێ وێ وەرگرتنا فەرمانا یە ژ ئاستێ بلند و ڤرێکرنە بۆ ئاستێ نزم ئانکو پرەکە دناڤبەرا ھەردوو ئاستێن بلند و نزم دا. ئاستێ سێیێ: ئاستێ کارگێریا نزمە (ادارە الدنیا) ئەڤ جورێ کارگێریێ کارگێریێن نزمترن و پتر یێ د ناڤ خەلکی دا و گرێدای کارێ ڕۆتینیێ رۆژانەنە و کارۆبارێن خەلکی پێ دھێنە برێڤەبرن، ھەروەسا ئەڤ ئاستە بتنێ فەرمانا (اجرائاتا) وەردرگریت و جێبەجێ دکەت و چاڤەرێی فەرمان و بریارێن نوی دبیت یێن کارگێریا بلند دەردکەت و یا ناڤەند ڤرێدکەت. بناغەیێ سیستەمێ زانستێن ئیدارا سەرکەفتی پلاندانانە و،پێنگاڤا دویڤدا رێکخستنا وێ پلانێ یە ھەتا دۆماھیا پرۆسە ب دوماھیک دھێت و قوتابی د چیتە قوناغا زانکۆیێ، پێنگاڤا سێیێ ئاراستەکرنا وان قوتابی و کارمەند و فەرمانبەرایە یێن کاردکەن بۆ ئارمانجەکا دەستنیشانکری (کۆ ئاڤاکرنا تاکەکێ ساخلەمە)، ھەروەسا پێنگاڤا دوماھیێ ژی چاڤدێریکرنا پرۆسێ یە ھەر ژ دەستپێکێ ھەتا دوماھیێ و چاڤەرێکرنا ئەنجامایە و ئەڤ پرۆسەیا یا گشتگیرە بۆ ھەمی بوارێن دی ژی. ژێگر کمال
دوای تۆمەتبارکردنی حکومەت بە دەستوەردان لە دۆسیەی پەرلەمانتار غالب محەممەد لەلایەن هاوسەرۆکی یەکێتییەوە، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، سەرۆکی حکومەت داوادەکات هیچ کەیسێک پشتگوێ نەخرێت، لەوانە کەیسی رادەستکردنەوەی مستەفا سەلیمی و تیرۆرکردنی ئامانج بابانی و هاوژین و منداڵەکەی. ڕاگەیێندراوێک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە سەرۆکی حکومەت پاڵپشتی تەواوی خۆی بۆ دادگاکانی هەرێمی کوردستان دووپات دەکاتەوە کە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و سەربەخۆییانە و دوور لە ئەجێندا و بەرژەوەندی هیچ لایەک و دوور لە فشاری تاک و لایەنە سیاسیەکان، بڕیار لە سەر هەموو کەیسەکان بدات و هیچ کەیسێکیش پشتگوێ نەخرێت، لەوانە کەیسی ڕادەستکردنەوەی مستەفا سەلیمی و تیرۆرکردنی ئامانج بابانی و هاوژین و منداڵەکەی. داواش لە هەموو لایەک دەکات، خۆیان نەکەنە جێگرەوەی دادگاکان. د.جوتیار عادلگوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان 2021/3/3
ڕوونکردنەوەیەک لە پارێزگای هەولێر ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییان دەکەینەوە، کە ئەمشەو کاتژمێر 12ی شەو بازگەکانی پارێزگای هەولێر، لەگەڵ پارێزگاکانی تری ناوەڕاست و باشوری عێراق دادەخرێت، جگە لە هاتووچۆی شاندە فەرمییەکانی حکومی و دیبلۆماسی و هاوپەیمانان و ئاژانسەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکان، ئەم بڕیارە هاتووچۆی هاوڵاتییانی پارێزگاکانی تری هەرێمی کوردستان لەگەڵ پارێزگای هەولێر ناگرێتەوە. ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر2021.3.3
پاپا فرانسیس ڕایگەیاند: سەرەڕای هێرشە موشەکییەکان، سەردانەکەم بۆ عێراق هەڵناوەشێتەوە.پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: سەرەڕای هێرشە موشەکییەکان، سەردانەکەم بۆ عێراق هەڵناوەشێتەوە، و رۆژی 5ی مانگ، سەردانی عێراق دەکەم و بۆ ماوەی 3 ڕۆژ دەمێنمەوە.
بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی هەولێر، لە گەڕەكی (منارە) دەستیان بەسەر دوو ئۆتۆمبێلی جۆری (كیا – بارهەڵگر)دا گرت، كە بڕێكی زۆر دەرمانیان بێ مۆڵەت و بە شێوەیەكی نایاسایی و ناتەندروست باركردبوو. شوفێرانی هەردوو بارهەڵگرەكە بە ناوەكانی (ب.ع.ع) و (ش.ح.س) لەگەڵ هەردوو ئۆتۆمبێلەكە رادەستی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانى ناوەڕاست كران بە مەبەستی گرتنەبەری رێكاری یاسایی بەرامبەریان.
بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار موشەکباران کرا.بەپێی زانیارییەکان ، موشەکەکان چوار دانە بوون، بەڵام تا ئێستا زیانەکان ئاشکرا نەکراون.
خۆشحاڵم به گهیشتنی یهكهم كاروانی ڤاكسینی دژ به ڤایرۆسی کۆڕۆنا (COVID-19 ) بۆ ههرێمی كوردستان، کە لە لایەن وڵاتی چینەوە بەخشراوە.سوپاسی کۆماری چین دهكهین بۆ ئهم هاوكارییه مرۆییە، كه ههنگاوێكی گرنگه بۆ هەوڵەکانی بهرهنگاربوونهوهمان دژ به ڤایرۆسهكه و پاراستننی پزیشكان و كارمهندانی هێڵی پێشهوه. پاش پهسهندكردنی پلانی دابهشكردن، ڤاكسینهكان بۆ سهنتهرەکانی دیاریكراو له هەموو پارێزگاکان، دابین دهكرێت تاکو بدرێ بهو گرووپانەی له هێڵی پێشەوەن و مەترسییان لەسەرە. حکومەتی هەرێمی کوردستان، به ههماههنگی لهگهڵ حكومهتی فیدڕاڵ، کار دهكات بۆ بهدهستهێنانی ڤاكسین و دڵنیابوون لە دابینکردنی بەشی هەرێم لەو بڕە ڤاکسینەی بە حکومەتی فیدراڵ دەدرێت، ئێمە لەگەڵ کۆمپانیا پێشەنگەکانی بەرهەمهێنانی ڤاکسین، ڕاستەوخۆ لە پەیوەندیداین بۆ بەدەستهێنانی ڤاكسینی زیاتر بۆ هەرێمی کوردستان. من بەجیددی کار لە سەر ئەم بابەتە دەکەم و بەدواداچوون دهكهم بۆ دڵنیابوون لەوەی، هەر کوردستانییەک بە زووترین کات ڤاكسینی پێ بگات. بێگومان ئەمە كارێكی ئاسان نابێت، بەڵام دهبێت ڤاكسین بۆ زیاتر له 6 ملیۆن هاووڵاتی هەرێم دابین بكهین، حکومەتی هەرێمی کوردستان ، ئێستا كار له سهر ئەنجامدانی بەرنامەیەکی کوتانی گشتگیر بۆ دانیشتووانی هەرێم دەکات، كه تیمی تهندروستی و کارمەندانی هێڵی پێشهوهی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا و كارمهندانی دهزگا ئهمنییهكان و كهسانی بهتهمهن و ئەوانەی مەترسیی تووشبوونیان هەیە دەگرێتەوە. پاشان كوتانی زۆرترین ڕێژهی هاووڵاتیان بهپێی تهمهن و ڕێنماییە دیاریکراوەکان دەست پێ دەکات . هیوادارین دوای ئەم قۆناغە، بتوانین بگەڕێینەوە سەر ژیان و گوزەرانی خۆمان و دۆخی ئابووریش گەشە بکاتەوە. من دڵنیام دهتوانین باردۆخهكه ئاسایی بکەینەوە، بەڵام بێگومان حکومەتی هەرێمی کوردستان ناتوانێت بە تەنیا ئەمە بکات، بۆیە دەبێت هاووڵاتییان بەگشتی، هاوکار و یارمەتیدەر بن و ڕۆڵی خۆیان لە پێناو بەرژەوەندی گشتیدا بگێڕن . ئهمهش لە ڕێگەی پابەندبوون بە ڕێنماییهكانی تەندروستی و ڕێکارەکانی خۆپارێزی کە لە پێناو پاراستنی کۆمەڵگەیە بە گشتی.
کاتژمێر 4:30 ئەمڕۆ سێ شەممە، ڤاکسینی دژی ڤایرۆسی کۆڕۆنا دەگاتە هەرێمی کوردستان.ڤاکسینەکە لە دەروازەی هەولێر نزیگ بازگەی شێراوە لەلایەن وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە وەردەگیرێت .بڕیارە ڤاکسینەکە بە پزیشک و کارمەندانی تەندروستی بدرێت، لە قۆناخی داهاتووشدا بە بەتەمەنەکان و هێزە ئەمنییەکان و مامۆستایان بدرێت
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد. بڕیارەکان:
دوای وەرگرتنی رەزامەندی حکوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بابەتی داشكاندنی قەرزی داهاتی ئاو لە هاوبەشانی ئاو بەڕێژەی %15، ئێستا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری درێژكردنەوەی ماوەی لێخۆشبوون لە هاوبەشانی ئاو بۆ 31/3/2021 درێژ دەكاتەوە. لەوبارەوە ئەندازیار ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ رایگەیاند، دوابەدوای وەرگرتنی رەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ بابەتی داشكاندنی قەرزی هاوبەشانی ئاو بە ڕێژەی %15، ئێستا بڕیاری درێژكردنەوەكە لە 1/1/2021 تا 31/3/2021 درێژ دەكرێتەوە و هاووڵاتییانیش دەتوانن لەو ماوەیەدا سەردانی بەرێوەبەرایەتییەكانی ئاو بكەن بۆ سوودمەندبوون لە بڕیارەكە. ئاری ئەحمەد وتیشی: پێشووتر چەند جارێك لە مانگی شەشی ساڵی پار كارمان لەسەر بابەتی لێخۆشبوون كردووە و رەزامەندی درابوو، ئێستا ماوەكەی بۆ 31/3ی ئەمساڵ درێژ كراوەتەوە، دەشڵێ بەهۆی ئەو بریارەوە ژمارەیەكی زۆری هاوبەشانی ئاو لێی سوودمەند دەبن، بۆیە داوا لە هاووڵاتییان دەكەین سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاو بكەن بۆ ئەوەی لەو داشكاندنە سوودمەند بن و سەرجەم بەرێوەبەرایەتییەكانی ئاویش ئاگادار كراونەتەوە كە هەر ئەمڕۆ لەگەڵ كۆمپانیاكانی كۆكردنەوەی داهاتی ئاو، ئەو بریارە جێبەجێ بكەن.