Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13719 بابەت
هەواڵ
02-11-2025

مەسرور بارزانی پشتگیریی دارایی یانەی وەرزشیی نەورۆز دەکات

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پشتگیریی دارایی یانەی وەرزشیی نەورۆز دەکات. دوای ئەوەی لە چەند مانگی ڕابردوودا یانەی وەرزشیی نەورۆز گیرۆدەی دۆخێکی نالەبار بوو؛ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومـەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێگەی نووسینگەکەیەوە بڕی 450 ملیۆن دینار بە یانەی نەورۆز دەبەخشێت. ئەو هاوکاری و پشتگیرییەی سەرۆکی حکـوومەت، بۆ پشتیوانیی وەرزش و وەرزشوانانی هەرێمە تا بتوانن بە ئاستێکی بەرزەوە نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان بکەن.

هەواڵ
31-10-2025

ڕاگەیەندراوێک لە دژەتیرۆری کوردستانەوە

ئەمڕۆ هەینی 31ی ئۆکتۆبەری 2025، هەواڵێکی ناڕاست لە هەندێ کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و پلاتفۆرمەکانی سۆشیاڵ میدیا بڵاو بووەتەوە، کە گوایە لە ڕێگەی درۆنەوە هێرش کراوەتە سەر قەزای پیرمام و دەنگی تەقە بیستراوە. هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە ئەم دەنگۆیە هیچ ڕاستییەکی تيدا نییە و هیچ ڕووداوێکی لەو جۆرەش ڕووی نەداوە، دەنگی ئەو تەقانەشی بیستراون، مەشق و ڕاهێنانی سەربازی بووە هیچ جێگەی مەترسی نییە.

هەواڵ
30-10-2025

مەسرور بارزانی: كاروانی ئاوەدانی لە كوردستان دەستی پێكردووە و بەردەوام...

ئەمڕۆ پێنجشەممە 10/30، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، یەکەم نەمامی پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی لە شاری هەولێر چاند. لە گوتارێكدا كە لە ڕێورەسمەکەدا پێشكەشی كرد، سەرۆكی حكومەت ئاماژەی بە گرنگیی پرۆژەكە بۆ پاككردنەوەی هەولێر كرد و هۆشداریشی لەوە دا كە بەهۆی گۆڕانی كەشوهەوا و بە بیابانبوونەوە، ئەگەر هەیە خەڵكی ناچار بە كۆچكردن بن كە ئەم كۆچكردنەش تەنیا لە هەرێمی كوردستان ناوەستێت، بەڵكوو خەڵكی بەرەو وڵاتانی ئەورووپاش كۆچ دەكەن، بۆیە داوای لەو وڵاتانە كرد، یارمەتیی هەرێمی كوردستان بدەن لە سەرخستنی پرۆژەكانی تاوەكوو رێگە لە بیابانبوون بگیرێت و كاریگەریی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا كەم بكرێتەوە.هاوكات سەرۆكی حكومەت ئاماژەی بەوە كرد كە پرۆژەكە بەشێکە لە بەرنامەکانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ فرەچەشنكردنی سەرچاوەكانی داهاتی هەرێمی كوردستان، بەوەی كە كەرتی تایبەت سوود لە بەرهەمی ئەو دار زەیتوونانە دەبینن كە لە پرۆژەكەدا بەرهەم دێت.ئەمەش دەقی گوتارەكەیە: بە ناوی خودای گەورە و میهرەبانبەڕێزان زۆر زۆر بەخێر بێن بەختەوەرم لەگەڵتانم لەم رۆژە گرنگ و مێژووییە كە بەڕاستی بۆ نەوەی داهاتوو زۆر گرنگە و بۆ ئێستای كوردستان و ئاوەدانیی ئەمڕۆی كوردستانیش زۆر گرنگە. مەولانا جەلالەدینی رۆمی دەفەرمووێت: گوڵ لەبەر باران شین دەبێت نەك بە دەنگی هەورەبرووسكە. ئێمەش بە نەرمی و لەسەرخۆ بەردەوام دەبین لە ئاوەدانكردنەوەی كوردستان.جێی خۆیەتی من سوپاسی دۆست و پسپۆڕانی یۆنانی بكەم كە ئەمڕۆ لێرە ئامادەن هەروەها وەك نوێنەرانی حكوومەت و ئەو باڵیۆز و پسپۆڕانەی كە ئامادەبوون یارمەتیمان بدەن لە جێبەجێكردنی ئەم پرۆژەیە، بە تایبەتی لە چاندنی داری زەیتوون. پێش ماوەیەك من لەگەڵیان دانیشتم و بۆیان باس كردم كە سەرچاوەی داری زەیتوون لەم دەڤەرانەوە هاتووە، گەڕاندنەوەی داری زەیتوون بۆ ئەم شوێنانە، ئەمە خۆی مانایەكی گەورەی هەیە، هەم بەرهەمێكی بەخێر و بەپیتە بۆ خەڵكی ئەم ناوچەیە، هەم دەكرێ زۆر زۆر سوودی لێ وەربگرین لە بابەتی ئەم مەبەستەی كە هەمانە بۆ دروستكردنی پشتێنەی سەوزایی هەولێر. سوپاسی كەرتی تایبەت دەكەم كە یارمەتیی حكوومەت دەدەن بۆ جێبەجێكردنی ئەم پرۆژەیە، دەمەوێ هاووڵاتیانی خۆشەویست ئەوەش تێبگەن كە ئەم پشتێنەی سەوزە خۆی وەكوو رەگەز، رەگەزی سەوزایەتی دەبێت و خاوەندارێتیشی دەگەڕێتەوە بۆ وەزارەتی شارەوانی، بەڵام لە هەمان كاتدا ئەو كۆمپانیایانەی كەرتی تایبەت كە لەگەڵ حكوومەت بەشدارن بۆ سەرخستنی ئەم پرۆژەیە، دەتوانن بەردەوام بن لە سوودوەرگرتن، بە تایبەتی لە بابەتە بازرگانییەكانی بەرهەمەكانی ئەو دارانەی كە لێرە بەكار دێن، داری بەرهەمدار دەبن. ئەمانە هەمووی كارێكی ئێجگار گەورە دەبێ بۆ دروستكردنی هەلی كار بۆ گەنجەكانی خۆشمان. دۆستەكانمان بەڵێنی ئەوەشیان پێ داوین كە ئەو گەنجانەی دەیانەوێ لەم بوارەدا كار بكەن، راهێنانیان پێ دەكەن تاوەكوو بە باشترین شێوە بتوانن هەڵسوكەوت لەگەڵ ئەم پشتێنەی سەوزاییە بكەن. پشتێنەیەكی سەوز كە وەكوو بازنە بە دەوری شاری هەولێردا دەسووڕێتەوە، ئەمە بێگومان كاریگەرییەكی ئێجگار زۆری لەسەر كەشوهەوای هەولێریش دەبێت. لە لایەكەوە وەرگرتن و هەڵمژینی دووەم ئۆكسیدی كاربۆن یان CO2 و دوای گەڕانەوەی ئۆكسجین بۆ شاری هەولێر و دەوروبەری، دەكرێ ژینگەیەكی تەندروستتر بۆ ئێمە دروست بكات. ژینگەیەكی تەندروستتر، هەوایەكی پاكتر، ژیانێكی باشتر و بەختەوەرتریش بۆ هاووڵاتیان دروست دەكات. ئەمانە هەموویان ئەو پرۆژانەن كە ئێمە هەمیشە بیرمان لێ كردووەتەوە بەوەی كە چۆن بە باشترین شێوە بتوانین خزمەتی هاووڵاتیانی خۆمان بكەین و خزمەتی وڵاتەكەی خۆشمان بكەین. لە بەرنامەكانی ئێمەدا بووە لە پێشتریش كە ئابووریی هەرێمی كوردستان فرەچەشن بكەین، تاك و تەنیا ئێمە هەموو پشت بە نەوت و غاز نەبەستین یاخود تەنیا لە كەرتێكەوە بەرەو پێشەوە بڕۆین، ئێمە لە هەموو كەرتەكان هەوڵی ئەوەمان داوە گرنگی پێ بدەین و بەرەو پێشەوەی ببەین. چەند ڕۆژێك لەمەوبەر بینیتان كە پرۆژەی گەشتوگوزاری هەبووە، بابەتی ژێرخانی ئابووری لە هەموو روویەكەوە، دروستكردنی رێگەوبانە، بەڵام لە رووی ژینگەپارێزییەوە دیسان ئێمە گرنگییەكی زۆری پێ دەدەین هەم بۆ سەلامەتی و تەندروستیی هاووڵاتیان، هەم دەكرێ ببێ بە سەرچاوەیەكی داهات بۆ هەموو هاووڵاتیانیش و ژینگەیەكی تەندروستتر، ژیانێكی تەندروستتریش بۆ هاووڵاتیان دەستەبەر دەكات. بۆیە ئەو كارانەی كە پێشتر كردوومانن، هەموویان بۆ ئەوە بوون كە وڵاتی ئێمە ئاوەدانتر بێ، خۆشتر بێ و خەڵكی ئێمە زیاتر سوود لەو نیعمەتە وەربگرن، لەو سرووشتە جوانە وەربگرن كە خوا بۆ ئێمەی دروست كردووە. دروستكردنی پۆند و دروستكردنی بەنداو و دروستكردنی پشتێنەی سەوز، هەمووی بۆ ئەوەیە كە ئێمە بتوانین بە باشترین شێوە سوود لەو سەرچاوە سروشتییانە وەربگرین كە لە وڵاتەكەی ئێمەدا هەیە. پەرەپێدان بەم پشتێنەیە دەكرێ زۆر زۆر زیاتر یارمەتیی هەولێر بدات لە پاككردنەوەی ئاو و هەوای هەولێر و پاككردنەوەی هەوای هەولێر، وەكوو سیەكان بەكار دێ بۆ ئەوەی خەڵك زیاتر بتوانن هەوای پاك هەڵمژن. پێشتر قسەیەك هەیە دەڵێن كە پێشینیان چاندیان ئێمە بەرهەمەكەمان خوارد، ئێمەش دەچێنین بۆ ئەوەی نەوەكانی داهاتوو بەرهەمەكەی بخۆن. بەڵام هیوادارم ئێوە خۆتان بەرهەمەكەی ببینن و بەرهەمەكەشی بخۆن ئینشائەڵا. ئەمە هەلی كار بۆ گەنجان دروست دەكات، بەڵام هیوادارم جگە لەم پرۆژەیە، پرۆژەكانی تری ئێمەش وا بكەن كە ئێمە ئەوەندە ناچار نەبین تەنیا پشت بە سەرچاوەیەكی داهات ببەستین، پسپۆڕیی فێربوونی ئەم جۆرە كارانە بێگومان توانای گەنجەكانی ئێمە زیاتر دەكا، چانسی زیاتر و بژاردەی زیاتریش بە گەنجەكانمان دەدا بۆ ئەو بوارانەی كە دەیانەوێ كاری تێدا بكەن. ئێمە پێش ئەوەی كە ئەم پرۆژانە هەمووی دەست پێ بكرێ، هیوامان وابوو بتوانین لە ماوەیەكی زوو، جگە لەم پرۆژەیە، چەندین پرۆژەی تریش جێبەجێ بكەین، بەڵام بەداخەوە وەكوو پێویست هاوكارییان نەكردین، بە پێچەوانەوە زۆر زۆر گرفتیان بۆ دروست كردین كە ئێمە نەتوانین پرۆژەكانی خۆمان جێبەجێ بكەین. بەڵام بە پێداگیری و بە دڵسۆزی و خەمخۆریی برادەران، چ ئەوانەی لە نێو حكوومەتن لە وەزارەتەكان من دەمەوێ دەستخۆشییان لێ بكەم، لە وەزیرە بەڕێزەكان، فەرمانبەران، بەڕاستی لە ئۆفیسی خۆشم برادەران زۆر زۆر ماندوو بوون بەم پرۆژەیە، من دەمەوێ لە ئێستاوە دەستخۆشییان لێ بكەم بۆ ئەم ماندووبوونەی كە كێشاویانە و ئەو پێداگیرییەی كە هەبووە، وایكردووە ئێمە نەوەستین و بەردەوام بین لە سەرخستنی ئەم پرۆژانە و ئینشائەڵا بەردەوامیش دەبین. ئێمە چاوەڕێ نین كەس یارمەتیمان بدا ئەگەر نەیانەوێ، بەڵام ئەگەر لایەنێك هەبێ بیەوێ یارمەتیمان بدا، ئێمە زۆر زۆر پێی دڵخۆش دەبین. هەرچەندە ئەوەی بیستم زیاتر برادەرانمان لە دەرەوەی وڵات ئامادەییان نیشانداوە كە یارمەتیمان بدەن لە سەرخستنی ئەم پرۆژەیە، من لە ئێستاوە سوپاسیان دەكەم. كەرتی تایبەتیش ئەوانەی دەیانەوێ بەشدار بن لە بەردەوامبوونی ئەم پرۆژەیە، دیسان من لە ئێستاوە هەم سوپاسیان دەكەم، هەم دەستخۆشییان لێ دەكەم و پێشوازیشیان لێ دەكەین بۆ ئەوەی بەردەوام بن لەگەڵمان بۆ باشتركردنی ئەم پرۆژەیە. بابەتی ژینگە یان ژینگەپارێزی یانیش تێكچوونی كەشوهەوا، كاریگەری خراپیی كەشوهەوا تەنیا لەسەر هەرێمی كوردستان نییە، لەسەر هەموو عێراق و بگرە لەسەر هەموو جیهانیش هەیە. ئێمە لە زۆربەی گفتوگۆكاندا، لە زۆربەی دیدارەكان لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتیش باسی ئەوەمان كردووە كە پێویستە بابەتی ژینگەپارێزی زۆر زۆر بە جددی وەربگیرێ، ئەوەی كە ئێستا دەتوانین بیكەین، لەوانەیە سبەینێ درەنگ بێ، با لە ئێستاوە هەنگاوی پێویست بهاوێژین بۆ پاراستنی ژینگە كە كاریگەرییان لەسەر جۆری ژیان و هەتا پاراستنی دیمۆگرافیای ناوچەكانیش هەیە. شوێنێك كە دەبێتە بیابان كە ئاو نامێنێ، سەوزایی نامێنێ، ژیانی تێدا نامێنێ، خەڵك بیر لە كۆچكردن دەكاتەوە، ئەو كۆچكردنەش لێرە ناوەستێت، بۆ هەر شوێنێكی تری دونیا كە بیری لێ دەكەنەوە، خەڵك بە دوای ژیاندا دەگەڕێ، لە شوێنێكەوە كە بە بیابان دەبێت، كۆ دەكەن بەرەو شوێنێك كە سەوزایی تێدایە، لێرەش ناوەستن بەرەو ئەورووپا و وڵاتانی دەرەوە كۆچ دەكەن. هەر لەبەر بابەتی ژینگە، جگە لە بابەتی تری شەڕ و كێشەكانی تریش كە زۆرجار دەبنە هۆكاری كۆچكردن. بۆیە داوامان لە وڵاتان كردووە یارمەتیی ئێمە لە سەرەتاوەبدەن، بۆ ئەوەی بابەتی گۆڕانی کەشوهەوا نەبێت بە هۆكارێكی تری كۆچكردن. چونكە لەوانەیە ئێستا لە رووی ئابوورییەوە هەندێك تەكلیف بكرێ، بەڵام دواتر لە زۆر بابەتی تر وڵاتانی ئەورووپی دەتوانن خۆیان بپارێزن لە كێشە كۆمەڵایەتییەكان، كێشەی سیاسییە، كێشەی ئەمنییە، هەموو ئەو كێشانەی كە لەگەڵ كۆچ بە یەكەوە دەبن، دەكرێ ببن بە سەرئێشە بۆ وڵاتانی بیانی، بۆیە لە ئێستاوە من داوایان لێ دەكەم كە زیاتر یارمەتیدەری ئێمە بن، ئێمە ئەم كێشەیە لە سەرچاوەكەی چارەسەر بكەین، ئەمە یارمەتیی خۆشیان دەدا، بێگومان یارمەتیی خەڵكی ئێمەش دەدا. ئەوەی لەسەر ئێمەیە وەكوو هەرێمی كوردستان هەم بیرمان لێكردووەتەوە، هەم هەنگاوی كردەییشمان هاوێشتووە لە دروستكردنی بەنداوەكان وەكوو باسم كرد یانیش لە پرۆژەی رووناكی بۆ نموونە لە وەستاندن و هەڵگرتنی ئەو هەموو موەلیدەی كە دەبوونە هۆكاری پیسبوونی ژینگەی شارەكان، ئەمانە هەموویان كارێكی ئەرێنی بوون و ئەنجامەكانیشی وابزانم بە دیار كەوتوون. لە كۆتاییدا من دەمەوێ ئەوە بڵێم كە ئێمە چاوەڕێ نین موعجیزە بخولقێت، دەبێ خۆمان موعجیزە دروست بكەین، خۆمان دەتوانین وڵاتەكەی خۆمان ئاوەدان بكەینەوە و كاروانی ئاوەدانی لە كوردستان كە دەستی پێكردووە، بەردەوام دەبێت، هیوادارین هەمووتان یارمەتیدەرمان بن، تەندروست بن، سەلامەت بن، سوپاسی دۆستەكانمان دەكەین بۆ پشتیوانیكردنیان. زۆر زۆر بەخێر بێن سەرسەر و سەرچاوان، ئینشائەڵا كوردستان هەر ئاوەدان بێت.

هەواڵ
29-10-2025

مەسرور بارزانی پێشوازی لە شێخ نەهرۆ شێخ محەمەد کەسنەزانی دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 10/29 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شێخ نەهرۆ شێخ محەمەد کەسنەزانی سەرۆکی تەریقەتی عەلییەی قادری کەسنەزانی لە جیهان کرد. لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق ئاڵوگۆڕ کرا و جەخت لە گرنگیی داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان کرایەوە.

هەواڵ
28-10-2025

مەسرور بارزانی: سامانە سروشتییەکانی کوردستان سامانی هەموو خەڵكی كوردست...

ئەمڕۆ سێشەممە 10/28، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی ستراتیژیی گەیاندنی بۆڕیی گازی سروشتی لە هەولێرەوە بۆ دهۆک كردەوە کە درێژییەکەی 198 کیلۆمەترە و بە گوژمەی 591 ملیۆن دۆلار لەلایەن کۆمپانیای کارەوە جێبەجێ کراوە. لە گوتارێكدا كە لە ڕێورەسمی كردنەوەی پرۆژەكە لە دهۆک پێشكەشی كرد، سەرۆكی حكومەت ئاماژەی بەوە كرد کە سامانە سروشتی کوردستان، سامان و موڵکی خەڵكی كوردستانە و موڵكی هیچ كەسێك و هیچ حزب و لایەنێكی سیاسیی نییە.ئەمەش دەقی گوتارەكەیە: بە ناوی خودای مەزن و میهرەبان ئامادەبووانی هێژا: گەلێك بەخێر بێن و سوپاس بۆ ئامادەبوونتان. پێش هەموو شتێك سوپاس بۆ خوا كە ئەم دەرفەتەی پێداین بتوانین ئەم پرۆژانە جێبەجێ بكەین و بیانخەینە خزمەتی خەڵكی كوردستان. جێی خۆیەتی من دەستخۆشی لە ئەو وەبەرهێنەر و سەرمایەدار و بەڵێندەر و كەسایەتییە بەڕێزانە بكەم كە بەشدار بوون لە سەرخستنی ئەم پرۆژەیە.پێش ئێستا وێستگەی كارەبا لێرە هەبوو كە بەڕێز كاك ئەحمەد ئیسماعیل ئەو وێستگەیەی دروست كردبوو، بەڵام بەداخەوە لەبەر نەبوونی گازوایل یان دیزڵ، وەك پێویست نەیانتوانیوە سوودی لێ وەربگرن. پاش ئەوە ئێمە داوامان كرد كە بە زیادكردنی گازی سروشتی، دەتوانین بۆڕیی گاز لە كۆرمۆرەوە بۆ هەولێر و تا دهۆک رابكێشین تاوەكوو ئێمە بتوانین ئەم وێستگەی كارەبایە بخەینە كار. من داخوازم لە برای بەڕێزم کاک شێخ باز كرد كە ئەم كارەمان بۆ بكەن، لە كۆمپانیای كار، ئەوانیش بەڕاستی تەقسیرییان نەكرد، كاك شێخ باز رۆڵی خۆی گێڕا و لە ماوەی ساڵ و نیوێكدا ئەم ئەركەی بەجێهێنا و ئەم بۆڕییەی راكێشا. ئەمە هەمووی بەشێکن لە بەرنامەكانی چاكسازیی حكومەتی هەرێمی كوردستان تاوەكوو ئێمە بتوانین زیاتر سوود لە سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان وەربگرین و خزمەتگوزارییەكی زیاتر پێشكەش بە خەڵكی هەرێمی كوردستان بكەین. پاش ئەوەی حكومەتی هەرێم وەبەرهێنانێكی زیاتری لە بەرهەمهێانی گاز كرد و پشتیوانییەكی زیاتری كرد لەگەڵ كۆمپانیای داناگاز و كۆمپانیای دیكەش، تەنانەت كۆمپانیای كار كە بەرهەمی گاز لە كوردستان زیاتر بكەن، ئێستا وەك بەڕێز كاك كەمالیش ( وەزیری کارەبا و وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت) باسی كرد، بەرهەمی گاز ئێستا گەیشتووەتە دوو بەرامبەر جاران، ئەمەش هاوكارییەكی ئێجگار زیاد دەكات هەم لە لایەنی دابینكردنی كارەبا بۆ هەرێمی كوردستان و بگرە پاش ئەوە ئێمە دەتوانین كوردستان بكەینە جێیەك بۆ دابینكردنی كارەبا بۆ هەموو عێراق و ناوچەكانی دەوروبەریش. ئێمە پێمان خۆشە كە كوردستان جگە لەوەی دەتوانێت كارەبای 24 كاتژمێری بۆ خۆی دابین بكات، بتوانین ئەو كارەبایە بدەینە ناوچە کوردستانییە دابڕێنراوەکان و بەشەكانی دیكەی عێراق و ناوچەكەش. لە لایەكی دیكەوە ئەم پرۆژەیە زیاتر هاریكار دەبێت بۆ ژینگەیەكی پاقژتر، چونكە پێش ئێستا دیزڵ و گازوایل كاریگەرییان هەبوو لەسەر پیسكردنی كەشوهەوا، بەڵام گازی سروشتی بێگومان تا ئاستێكی زیاتر پیسبوونی هەواش چارەسەر دەكات. لە رووی دەرامەتی ئەم بابەتەش یانیش ئەو دەرخستەیەی كە بەكاردەهێندرێت بۆ گەیاندنی گاز، زۆر كەمتریش دەبێت، واتە تەنانەت تێچووی لەسەر هاووڵاتیانیش كەمتر دەبێت. ئێمە پرۆژەی دیكەشمان زۆر هەیە، بۆ ئەوەی ئێمە زیاتر بتوانین گاز لە هەرێمی كوردستان زیاتر بەرهەم بهێنین، ئەویش بۆ نموونە راكێشانی بۆڕیی گاز لە نێوان كۆرمۆر بۆ چەمچەماڵ ئەویش یەكێكی دیكەیە لە بەرنامەكانی حكومەتی هەرێم، هیوادارم ئەویش لە كاتێكی زوودا بە ئەنجام بگات. بە شێوەیەكی گشتی دەڤەرەكانی هەرێمی كوردستان لە ڕووی سەرچاوە سروشتییەكانەوە دەوڵەمەندن، هەم گاز، هەم نەوت و كانزاکان لە هەرێمی كوردستان زۆرن، ئەو سامانە سروشتییەش، سامانی هەموو خەڵكی كوردستانە، موڵكی هیچ كەسێك و هیچ حزب و لایەنێكی سیاسیی نییە، پێویستە ئێمە بە باشترین شێوە بتوانین سوود لەو سامانە سروشتیانە وەربگرین و بیخەینە خزمەتی هاووڵاتیانی كوردستان، چۆن نەوت لێرە بەكار دەهێندرێت بۆ هەموو بەشەكانی هەرێمی كوردستان، هەموو شار و پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان، هەر جێیەكیش گازی لێبێت، بێگومان بۆ هەموو هەرێمی كوردستان بێ جیازازیی بەكار دەهێندرێت. پڕۆژەی ڕووناكی كە پرۆژەی 24 كاتژمێریی كارەبایە بۆ هەموو هەرێمی كوردستان، هەتا ئاستێكی زۆر كەوتووەتە كار، ئێستا زیاتر لە چوار ملیۆن كەس لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان سوودی لێ وەردەگرن، گەلێك شار و سەنتەری شارە مەزنەكانمان بووەتە كارەبای 24 كاتژمێری و هەتا ساڵی داهاتوو، ئینشائەڵا هەموو كوردستان دەبێتە كارەبای 24 كاتژمێری. بێگومان ئەم پرۆژەیە كە پرۆژەیەكی زۆر ستراتیژی و گرنگە، هاریكار دەبێت لە زیادكردنی بەرهەمهێنانی كارەبا تاوەكوو دیسان بۆ ئاسانكردنی سەرخستنی پرۆژەی كارەبای 24 كاتژمێری ئەویش دیسان بكەوێتە كار. ئێمە پێمان خۆش بوو بتوانین زیاتر لەوەش هاریكاریی حكومەتی فیدرال بكەین، بەڵام ئێمە پێمان باشە حكومەتی فیدرالیش زیاتر هاریكاریی ئێمە بكات تا ئێمە دەستی هاریكاری بگەینینە هەم ئەو جێیانەی كە بڕاون لە هەرێمی كوردستان و شارەكانی دیكەش كە لە ئێمە نزیكن و لە داهاتوو بەڵكوو بتوانین زیاتر هاریكاریی حكومەتی فیدرالیش بكەین. حكومەت بەرنامەی دیكەشی هەیە، لە پاشەڕۆژدا سوود لە وزەی خۆر وەربگرێت، وەزارەتی كارەبا بەرنامەی هەبووە بۆ ئەوەی هاووڵاتیان خۆیان بتوانن وزەی خۆر بەكار بهێنن و لە ڕێگەی بانكەكانەوە قەرز بدەینە هاووڵاتیان، پاشان لەگەڵ حكومەت بگەنە رێككەوتن و میكانیزمێك بەكار بهێنن بۆ ئەوەی ئەویش بكەوێتە خزمەتی هاووڵاتیان. هەرچەندە پێش ئێستاش زەحمەتییەكی زۆر، ئاستەنگی زۆر، رێگرییەكی زۆر بۆ ئێمە هاتووەتە پێش تاوەكوو نەهێڵن ئەم پرۆژانە سەربكەون، بەڵام سوپاس بۆ خوا بە ماندووبوونی ئێوە هەموان، ئێمە توانین ئەم پرۆژانە جێبەجێ بكەین و ئەو خەونەی كە زۆر هەیانە، بكەینە ڕاستی. لێرە جێی خۆیەتی من سوپاسی وەزارەتی كارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتیەكان و جەنابی وەزیر و هەموو ستافی وەزارەت بكەم كە بەڕاستی ئەوانیش زەحمەتیەكی زۆریان كێشا بۆ ئەوەی ئەم پرۆژەیەیان كرد بەڕاستی. سوپاسی تیمی رووناكیش بكەم كە ئەوانیش بەردەوام بوون بۆ سەرخستنی پرۆژەی رووناكی. ئەم پرۆژانە بەردەوام دەبن، هیوای من ئەوەیە كە ئێمە بتوانین زیاتر خزمەتی خەڵكی كوردستان بكەین، جارێكی دیكە دەستخۆشیی لە كاك شێخ باز، كاك ئەحمەد ئیسماعیل، كاك كەمال و هەموو برادەران، هەموو خوشكان و هەموو ئەو بەڵێندەرانەی كە بەردەوام بوون و بەشدار بوون لە سەرخستنی ئەم پرۆژانە بكەم، هیوادارم هەر سەركەوتوو بن و تەندروست بن. داخوازیی من لە هاووڵاتیان جارێكی دیكەش ئەوەیە كە ژینگەی خۆیان بپارێزن، ئەم پرۆژەیە بەشێكە لە پاككردنەوەی هەوای كوردستان، بەڵام ئێوە دەتوانن گەلێك زیاتریش هاریكاریی ئێمەش بكەن لە چەندین رووەوە، كارەبا بێ هۆكار بەفیڕۆ مەدەن و ژینگە بە هەر جۆرێك كە دەتوانن بپارێزن، ئێمەش دەتوانین زیاتر خزمەتی ئێوە بكەین. جارێكی تر هیوای تەندروستیەكی باش بۆ ئێوە هەموان دەخوازم، كوردستانیشمان هەر ئاوەدان دەبێت.

هەواڵ
28-10-2025

بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی پێنجەمین کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی تا...

ئەمڕۆ سێشەممە،10/28 بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێنجەمین کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی تایبەت بە جینۆسایدی گەلی کورد، لە شاری دهۆک دەستیپێکرد کە ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت. کۆنفرانسەکە بەشێکە لە هەوڵەکانی بەدیکۆمێنتکردنی زانستییانەی تاوانەکانی ئەنفال و گۆڕە بە کۆمەڵەکان، بەرەو دانپێدانانی نێودەوڵەتیی بە جینۆسایدی گەلی کوردستان.

هەواڵ
28-10-2025

ناوی ئەو کەسانەی زەوی وەردەگرن

ئەمڕۆ سێشەممە، 7500 کەس لە پارێزگای هەولێر زەوی وەردەگرن. لێرە ناوی ئەو کەسانە ببینە تاوەکو ئێستا لە سنووری شارەوانیی شاری هەولێر دوو جار زەوی دابەشکراوە، جارێک چوار هەزار پارچە و جارێکیش 14 هەزار پارچە. 27ـی ئاداری 2024، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری دابەشکردنی زەوی بۆ ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانە دا، کە سوودمەند نەبوون. رووبەری ئەو زەوییەی بۆ هەر فەرمانبەر یان پێشمەرگە و خانەنشینێک تەرخان دەکرێت 200 مەتر دووجایە و دابەشکردنەکەش بە تیروپشک و بە گوێرەی سیستمی خاڵبەندی دەبێت.

هەواڵ
27-10-2025

مەسرور بارزانی دەچێتە سۆران و چەند پڕۆژەیەك دەكاتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە 27/10/2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەکات و بڕیارە بە فەرمی پڕۆژەی بەرزەپردی دەروازەی شارەکە بکاتەوە. لە کاتی سەردانەکەیدا، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ چۆنیەتیی بەرێوەچوونی کارەکانی دوو پڕۆژەی دیکە بە سەردەکاتەوە، کە بریتین لە پڕۆژەی ماستەرپلانی نوێی گەلیی عەلی بەگ و پڕۆژەی جادەی ٤٠ مەتری (قۆناغی یەکەم). پڕۆژەی بەرزەپردی دەروازەی سۆران، یەکێکە لە پڕۆژە گرنگەکانی کابینەی نۆیەم لە بواری رێگەوبان، کە گوژمەی گشتییەکەی زیاتر لە 34 ملیار دینارە و کارکردن لە ناوەڕاستی مانگی شوبات دەستی پێکرد و ئێستە کارکردن تیایدا کۆتایی هاتووە. ئەم پڕۆژەیە لە دوو بەرزەپرد پێک دێت، یەکێکیان 154 مەترە و ئەوی دیکە 57 مەترە. پڕۆژەی بەرزەپردی دەروازەی قەزای ناوەندیی سۆران، ڕێگەی بازرگانی لە دەروازەی حاجی ئۆمەران ئاسانتر دەکات، قەرەباڵغیی ناو شاری سۆران کەم دەکاتەوە و بە شێوەیەکی بەرچاو ڕووداوەکانی هاتوچۆ لەم سنوورە کەم دەکاتەوە.

هەواڵ
27-10-2025

مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 10/27، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئیلبروس کوتراشیڤ، باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق کرد.لە دیدارەکەدا کە ماکسیم ڕوبین، کونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و دوایین گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە تاووتوێ کرا. لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، بیروڕا لەبارەی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاڵوگۆڕ کرا.

هەواڵ
26-10-2025

مەسرور بارزانی: بەردەوام دەبین لە پاڵپشتیكردنی كەرتی تایبەت لە هەموو ک...

ئەمڕۆ یەکشەممە 10/26، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی (مێگەل)ی لە هەولێر كردەوە، کە پڕۆژەیەکی کشتوکاڵی و ئاژەڵداری و پیشەسازیی خۆراکی کەرتی تایبەتە و لەسەر ڕووبەری نزیکەی 366 دۆنم و بە تێچووی سەت ملیۆن دۆلار دروست کراوە. لە سەرەتای ڕێورەسمەکەدا، سەرۆکی حکومەت تەواوی بەشەكانی پرۆژەكەی بەسەر كردەوە وەک یەكەی سەربڕخانە، سەنتەری بازرگانی، سەنتەری کۆنترۆڵی ئاژەڵان و پاڵاوتنی ئاوی پیس، یەكەی سووتاندنی پاشەڕۆ و یەكەی سەوزایی. دواتر لە گوتارێكدا جەختی لە بەردەوامیی پاڵپشتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ كەرتی تایبەت كردەوە.هاوكات خۆشحاڵیی خۆیشی لەوە دەربڕی كە لە پرۆژەکەدا زیاتر لە هەزار هەلی كار بۆ خەڵكی كوردستان ڕەخسێندراوە. ئەمەش دەقی گوتارەكەیە: بە ناوی خودای گەورە و میهرەبانبەڕێزان زۆر زۆر بەخێربێن، خۆشحاڵم كە ئەمڕۆ لەگەڵ ئێوەم لە كردنەوەی پرۆژەی (مێگەل) كە بێگومان پرۆژەیەكی زۆر گرنگە ئەمڕۆ لە هەرێمی كوردستاندا.بە كردنەوەی ئەم پرۆژەیە، خزمەتێكی زیاتری هاووڵاتیان دەكرێ. خۆشحاڵبووم كە سەردانی پرۆژەكەمان كرد و چەندین بەشی پرۆژەكەمان بەسەر كردەوە. ئەوەی جێی دڵخۆشییە، ئەم پرۆژەیە بە دەست و بازووی خەڵكی خۆمان دروست كراوە و تەكنەلۆژیا و ئەو ئامێرە پێشكەوتووانەی كە لە دەرەوە هێندراون، هەموویان بە ستانداردێكی نێودەوڵەتی و بە شێوازێكی زۆر جوان و سەردەمییانە ئامادە كراون و ئەوە یارمەتیدەرێكی زۆر دەبێت بۆ ئەوەی لە چەند روویەكەوە هاووڵاتیان دڵنیا بكاتەوە، لە لایەك، بۆ دابینكردنی پێداویستییە خۆراكییەكان كە خەڵكی كوردستان پێداویستی هەیە و ئەم پرۆژەیە بۆ دابینكردنی خۆراكی گۆشت بۆ ئاژەڵداری، بۆ بەخێوكردنی ئاژەڵ، بۆ كڕین و فرۆشتنی ئاژەڵ، بۆ هەمووی دروست كراوە. ئەو پێداویستییانەی كە هاووڵاتیان هەیانە، ئێستا دەتوانن بە شێوەیەكی زۆر باشتر دڵنیا بن كە بەرهەمە ناوخۆییەكان بە ستانداردێكی نێودەوڵەتی دەتوانن بەدەستی بهێنن، هەروەها بیستم كە بەردەوام ئەم پرۆژەیە دەكەوێتە ژێر كۆنترۆڵی وەزارەتی تەندروستی و هەموو رێكارە تەندروستییەكان دەبێ لەبەرچاو بگیرێن و ئەو هاووڵاتیەی كە بەرهەمە ناوخۆییەكانی ئەم پرۆژەیە لە سووپەرماركێتەكان دەكڕێت، دەتوانێت دڵنیا بێت كە لە كوالێتی كۆنتڕۆڵی وەزارەتی تەندروستی دەرچووە و سەلامەتە بۆ بەكارهێنان. ئەمە بەشێكی تری گرنگی ئەم پرۆژەیەیە، چونكە تاكوو ئێستا زۆرجار دەمانبینی ڤایرۆس و نەخۆشی بڵاو دەبووەوە، چونكە بابەتی بەرهەمهێنانی خۆراكە گۆشتییەكان بە شێوەیەكی ناتەندروست یانیش بەبێ ئەوەی رەچاوی ستانداردە نێودەوڵەتییەكان بكرێت، بەرهەم دەهات. ئێستا بەم پرۆژەیە، دەكرێ هەموو شتێك لە شوێنێكدا كۆبكرێتەوە و هاووڵاتیان دڵنیا بن هەم لە دابینكردنی پێداویستییەكان، هەم لە رووی سەلامەتی و تەندروستی و كوالێتیی ئەو بەرهەمانەی كە دێنە دەست هاووڵاتیان، ئەمانە هەمووی جێی دەستخۆشین، من دەستخۆشی لەو برادەرانە دەكەم، لەو بەڕێزانە دەكەم كە ئەم پرۆژەیەیان جێبەجێ كردووە و هیوادارم پرۆژەی هاوشێوەی ئەمەش لە هەموو بەشەكانی كوردستان بەردەوام بێت و دروست بكرێت. ئەمە بەشێكی ترە لەو هەوڵانەی كە حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوام بووە لە پاڵپشتیكردن و ئاسانكاری بۆ كەرتی تایبەت، ئەم پرۆژەیە لەلایەن كۆمپانیای تایبەت و كەرتی تایبەت دروست كراوە و حكومەت تەنیا پاڵپشت بووە و ئاسانكاری بۆ كردووە. ئێمە بەردەوام دەبین لە هەموو سێكتەرەكان بۆ ئەوەی ئاسانكاری بكرێت، بۆ ئەوەی خزمەتگوزارییەكی باشتر، خێراتر بكەوێتە خزمەتی هاووڵاتیان، حكومەت پاڵپشتیان بێت. پێشتریش چەندین پرۆژەی هاوشێوە هەبووە كە بە تایبەتی لە كەرتی كشتوكاڵی یارمەتیمان داون و هاوكاریی خوشك و برا جووتیارەكانمان كردووە، ئەوانیش توانیویانە بەرهەمەكانیان ساخ بكەنەوە و تەنانەت بتوانن هەناردەی دەرەوەشی بكەن، ئەمەش ببێت بە یەكێك لەو پرۆژانەی كە بتوانێت هەموو پێداویستییە ناوخۆییەكان دابین بكات و ئەگەر پێویست بێت، بتوانێت هەناردەی دەرەوەشی بكات. ئەمانە هەموویان هاوكار دەبن بۆ بەهێزكردنی ژێرخانی ئابووریی هەرێمی كوردستان و بە تایبەتی دابینكردنی ئاسایشی خۆراك لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستاندا. ئەم پرۆژەیە دەكرێت چەندین پرۆژەی تریش پێیەوە ببەسترێتەوە، مەسەلەی ئاژەڵداری، بەخێوكردنی ئاژەڵ، كڕین و فرۆشتنی ئاژەڵ، پێویستیی بە عەلەف هەیە، پێویستیی بە بەخێوكردن هەیە، بەمەش چەندین كۆمپانیای تر دەتوانن سوود لەو پرۆژەیە وەربگرن و ببن بە هاوبەش لە تەواوكردنی ئەو زنجیرەیە. لە لایەكی ترەوە پاشماوەی ئەو ئاژەڵانەی كە دواتر وەكوو خۆراك بەكار دێن، وەكوو پێستە، یان ئەو شتانەی كە دەمێننەوە، دیسان بكرێن بە پرۆژەی تر و كۆمپانیای تر بتوانن سوودیان لێوەربگرن و هەلی كاری زیاتر دروست بكرێ. خۆشحاڵم كە بیستم زیاتر لە هەزار هەلی كار هەر لەم پرۆژەیەدا دەستەبەر کراوە و ئەمە جێی دڵخۆشییە. دیسان هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم و هیوادارم هاووڵاتیان لەمەودوا دڵنیا بن كە ئەم گۆشتەی لەم پرۆژەیە، لەم كارگەیە دەچێتە سووپەرماركێتەكان، گۆشتێكی تەندروست و سەلامەتە و بە كوالێتی كۆنتڕۆڵدا تێپەڕیوە و دەتوانن سوودی لێ وەربگرن. دەستخۆشیتان لێ دەكەم، هەمیشە هەر سەركەوتوو بن، كوردستانمان هەر ئاوەدان بێت.

هەواڵ
26-10-2025

پەکەکە: سەرجەم هێزەکانمان دەکشێنینەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە، 26ـی تشرینی یەکەمی 2025، بەڕێوەبەری تەڤگەری ئازادیی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند "سه‌ره‌ڕای هه‌ڵوێسته‌ ناته‌واوه‌كانی لایه‌نی به‌رامبه‌ر، ڕێبه‌ر عه‌بدوڵڵا ئۆجەلان و بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی كوردستان به‌ ئامانجی وه‌لاوه‌نانی هه‌موو ئه‌و مه‌ترسییه‌ سه‌ختانه‌ی به‌رۆكی كورد و توركیای گرتووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت بناخه‌ی ژیانی ئازادی، دیموكراتیک و برایه‌تی سه‌ده‌ی داهاتوو دابنرێت و پرۆسه‌ی ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی به‌ قۆناخی دووه‌م بگه‌یه‌ندرێت، له‌ هه‌وڵی هه‌نگاوی نوێی كردارییدایه‌. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا و له‌سه‌ر بنچینه‌ی به‌رنامه‌ و بڕیاره‌كانی كۆنگره‌ی 12 و به‌ ده‌ستووری ڕێبه‌ر عه‌بدوڵڵا ئۆجەلان ده‌ستمانكرد به‌ هه‌نگاوی كشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌مان له‌ توركیا له‌به‌رده‌م ئه‌گه‌ری مه‌ترسی پێكداداندان و زه‌مینه‌ له‌بارن بۆ ڕوودانی ئه‌گه‌ری نه‌خوازراو. بە گوێرەی ڕاگەیەنراوەکە "كشانه‌وه‌كه‌ له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی توركیاوه‌ به‌ره‌و هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مەدیا ده‌كرێت.. هەروەها له‌و سه‌نگه‌رانه‌ی ناوچه‌ سنوورییه‌كانیشدا كه‌ ئه‌گه‌ری پێكدانان و هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراویان له‌سه‌ره‌، ڕێوشوێنی هاوشێوه‌ و سازه‌ندانه‌ گیراونه‌ته‌به‌ر."

هەواڵ
25-10-2025

پارتی و یەکێتی داوایەک لە حکومەتی عێراق دەکەن

دوای پێنج خول نوێنەرانی کورد بۆ تێپەڕاندنی یاسای نەوت و گاز چاویان لە خولی شەشەمە، سەرلیستی پارتی لە هەولێر دەڵێت: "یەکێک لە مەرجەکانمان بۆ بەشداریکردنی لە حکومەت داهاتوو دەرچوواندنی یاسای نەوت و گازی فیدراڵییە." سەرلیستی یەکێتیش پێیوایە: "زۆر قورسە بەبێ رێککەوتنی سیاسی یاسای نەوت و گاز پەسندبکرێت"، هاوپەیمانیی عەزمیش داوا دەکات "هەولێر و بەغدا لێکتێگەیشتنیان هەبێ بۆ پەسندکردنی یاساکە"  پارتی دیموکراتی کوردستان لە کارنامەکەیدا بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڵێنی "کارکردنی بۆ دەرکردنی یاسای نەوت و گاز بەپێی مادەی 111 و 112ـی دەستووری هەمیشەیی عێراقی فیدراڵ" داوە کە یەکەم رەشنووسی لە ساڵی 2007ـەوە ئامادەکراوە. رێبوار هادی، سەرلیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "چەند مەرجێکمان بۆ بەشداریکردن لە حکومەتی داهاتوو عێراق دەبێت، یەکێکیان دەرچوواندنی یاسای نەوت و گازی فیدراڵییە." بەربژێرەکەی پارتی پێی وایە "ئەگەر دەرچوواندنی یاسای نەوت و گاز بەشێک نەبێت لە کارنامەی حکومەتی داهاتوو ، حکومەت پابەند نەکرێت بە ناردنی پڕۆژەیاساکە و جێبەجێکردنی، پارتی دیموکراتی کوردستان بەشداری ئەو حکومەتە ناکات." بەگوێرەى کارنامەى حکومەتى ئێستای عێراق، کە لە 27ـی تشرینى یەکەمى 2022 لە پەرلەمان دەنگى لەسەر درا، دەبوو پڕۆژەیاسای نەوت و گاز ئامادە بکرێت بۆ ئەوەى پەرلەمان دەنگى لەسەر بدات. جیاواز لەو هەوڵە ساڵانی 2007 و 2011 دوو رەشنووسی پڕۆژەیاسای نەوت و گاز ئامادەکران، بەڵام بەهۆى ناکۆکیی سیاسى لەبارەى نێوەڕۆکەکەی، بەتایبەت لە نێوان هەولێر و بەغدا، نەتوانراوە هیچکام لەو دوو پڕۆژەیاسایە تێپەڕێنرێن.  عێراق تاوەکو ئێستا  لە پرسی نەوت و گاز کار بە یاسای ژمارە 101ـی ساڵی 1976 دەکات، رێبوار هادی دەڵێ، "یاساکە دەستووریی نییە و  بە بنەمایەکی ناوەندیی تێدایە". هاوشێوەی پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش لە کارنەمەکەیدا بەڵێنی هەوڵدانی بۆ دەرکردنی یاسای نەوت و گاز داوە، هەرێم کەمال ئاغا، سەرلیستی حیزبەکە لە هەولێر رایگەیاند: "لەوباوەڕەدام لەم خولەدا یاساکە پەسند دەکرێت، بەڵام زۆر قورسە بەبێ رێککەوتنی سیاسی یاسای نەوت و گاز ئەوە بکرێت". سەرلیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆ و رێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەسەر ئەو پرسە بە فاکتەرێکی گرنگ بۆ تێپەڕاندنی یاسایی نەوت و گاز دەزانێت و دەڵێ: "چارەسەرێکی بنەڕەتییە بۆ دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان و پارێزگاکان لەگەڵ ناوەند بۆ نەوت و دەرهێنانی نەوت".  هاوشێوەی کورد سوننەکانیش چاویان لە خولی نوێی پەرلەمانی عێراقە بۆ پەسندکردنی یاسای نەوت و گاز، محەممەد دەحام ئەندامی هاوپەیمانیی عەزم رایگەیاند:" دەبێت لە پەرلەمانی داهاتوو لێکتێگەیشتن لە نێوان هەرێمی کوردستان و عێراقدا هەبێت تاوەکو لەسەر یاسای نەوت و گاز رێکبکەون." بە گوتەی بەرپرسەکەی عەزم هۆکاری سەرەکی کێشەکان "هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکانە بەشێوەی ناوەندی، ئەوە وادەکات زمانی گفتوگۆ لەنێوان لایەنەکاندا نەبێ".  نەوت و گاز لە کارنامەی لایەنەکانی هەرێمی کوردستاندا چەند لایەنێکی هەرێمی کوردستان لە کارنامەی بانگەشەی هەڵبژاردندا باسیان لە پەسندکردن و دەرکردنی یاسای نەوت و گاز کردووە، جگە لە پارتی و یەکێتی کە هەردووکیان داوای دەرکردنی یاساکە دەکەن، رەوتی هەڵوێستیش پێیوایە بە بازاڕکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆ؛ کۆتایی بە ناکۆکیی نەوت دەهێنێت و بۆ هەمیشە گەرەنتی مووچەی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکات. یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و کۆمەڵی دادگەری کوردستان بە روونی هیچ ئاماژەیەکیان بە یاسای نەوت و گاز لە کارنامەکەیاندا نەکردووە، تەنیا یەکگرتوو جەختی پابەندبوون بە جێبەجێكردنی مادە دەستوورییە تایبەتەكانی هەرێمی کوردستان وەك نەوت و گاز کردووەتەوە. بەگوێرەى بڕگەى یەکەمى مادەى 112ـی دەستوور، بەڕێوەبردنی کەرتى نەوت بەهاوبەشى لەگەڵ حکومەتى هەرێمەکان و پارێزگاکان دەبێت، ئەوەش بە یاسا رێکدەخرێت کە مەبەست لێى یاساى نەوت و گازە.

1 2 ... 86 87 88 ... 1143 1144