وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی رایگەیاند، بە فەرمی بانگهێشتنامەیەکی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی گەیاندووەتە د. ئەحمەد تەیب، شێخی ئەزهەر بەمەبەستی سەردانیکردنیان بۆ هەرێمی کوردستان. دەقی ڕاگەیەنراوی وەزارەتی ئەوقاف د. پشتیوان سادق بۆ شێخی ئەزھەربەخێر بێن بۆ کوردستانلەچوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆکۆماری مسر،ئەمرۆ ١٦ ئادار د.پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی چاوی کەوت بەشێخی ئەزھەر د. احمد طیبدواتر بانگھێشت نامەیەکی فەرمی و ڕێزی بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی کوردستانی گەیاندە بەڕێز شێخی ئەزھەر بەمەبەستی سەردانیان بۆکوردستان و ھەروەھا گەیاندنی پێزانینی سەرکردایەتی ھەرێمی کوردستان و مامۆستایانی ئایینی، بۆرۆڵی میانرەوی ئەزھەر لەگەیاندنی پەیامی پیرۆزی ئیسلام ، دواتر گفتوگۆکرا لەبارەی قوتابیانی ھەرێمی کوردستان لەزانکۆکان و ناوەندەکانی خوێندن لەئەزھەردەخوێننجێگەی باسە شێخی ئەزھەر باسی رۆڵی زانایان و رۆشنبیرانی کورد کرد لەخزمەت ئایین و موسوڵماناندا، ھەروەھا ھەرێمی کوردستانی بەشوێنێکی ئارام و لانەی پێکەوەژیان وەسف کردخۆشحاڵی خۆی بە بانگھێشت نامەی سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان نیشاندا
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شاندەکەی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی دەچێتەوە بەغداجوتیار عادل لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: شاندەکە هەمان شاندی جاران دەبێت و بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی دەبێت.
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی جەژنی نەورۆزی ڕاگەیاند.بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردییەوە، ڕۆژانی یەکشەممە، دووشەممە و سێشەممەی هەفتەی داهاتوو کە دەکاتە ٢١و ٢٢و ٢٣ ی ئاداری ٢٠٢١، بەپێی ڕۆژمێری فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تەواوی دامەزراوەکانی حکومەت، پشووی فەرمییە.جگە لەو ڕۆژانەش، حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژی چوارشەممە و پێنجشەممەی هەمان هەفتە، کە دەکاتە ٢٤ و ٢٥ ئاداری ٢٠٢١، وەکو پشووی فەرمی رادەگەیێنێت.داوا لە هاوڵاتیان دەکەین لە ڕۆژانی نەورۆزدا پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکانی تایبەت بە خۆپارێزی لە پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا بن.د.جوتیار عادلگوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان١٦ی ئاداری ٢٠٢١
پەیامى گوتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە بۆنەى ٣٣ ساڵەی کیمیابارانى شارى هەڵەبجە ئەمڕۆ ٢٠٢١/٣/١٦، سی و سێ ساڵ بەسەر کیمیابارانی شاری هەڵەبجە و شەهیدکردنى پێنج هەزار کەسى بێتاوان و برینداربوونى هەزاران کەسى دیکە لە لایەن ڕژێمى بەعسى ڕووخاوەوە تێدەپەڕێت کە بەداخەوە تا ئێستاش ئاسەوارى ئەو چەکە یاساغە بەسەر شارەکە و زۆرێک لە هاووڵاتیانەوە ماوەتەوە. لەم یادەدا سەرەڕاى دروود بۆ گیانى پاکى شەهیدانى هەڵەبجە، خۆمان بە بەرپرس دەزانین لە ئاست خزمەتکردنى هاووڵاتیانى خۆشەویستى ئەو پارێزگایە و لەگەڵ حکومەتى عێراق هەوڵى بەردەوام دەدەین بۆ قەرەبووکردنەوەى کەسوکارى شەهید و برینداران و ساڕێژکردنى زامى ئەو جینۆسایدە گەورەیەى بەسەر گەلەکەماندا هات و هەر ئەم بۆنەیەش دەکەینە هەوێنێک بۆ ئاشتى و ئارامى و پێکەوەژیانى سەرجەم نەتەوە و ئایین و ئایینزاکان لە کوردستان. بە خۆشییەوە حکومەتى هەرێمى کوردستان لە چوارچێوەی پڕۆژەی وەزارەت و پەرەپێدانی پارێزگاکان، ڕەزامەندی لە سەر جێبەجێکردنى چەندین پڕۆژەی گرنگ و نوێ و دابینکردنى بودجەیەکى تایبەت بە نۆژەنکردنەوەی قوتابخانە و نەخۆشخانەکانى پارێزگای هەڵەبجە دەربڕیوە کە ئەمەش دەبێتە هۆکارێک بۆ زیاتر گەشەسەندن و خزمەتکردنى هاووڵاتیانى خۆشەویستى پارێزگاى هەڵەبجە. د. جوتیار عادلگوتەبێژى حکومەتی هەرێمی کوردستان٢٠٢١/٣/١٦
بەمەبەستی ئاگاداربوون لەڕەوشی ئارامی شار و کێشە و گرفت و پاراستنی سەر و ماڵی هاوڵاتییان و بەهاناوەچوونیان لەهەر ڕووداوێکی نەخوازرا و ئەنجامدانی تاوانێک، تادرەنگانێکی ئەمشەو 15ی3ی2021، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر، لەبنکەی (104) هێڵی گەرمی پۆلیسی فریاکەوتنی ھەولێر، خۆی وەڵامی پەیوەندییەکانی ھاوڵاتییانی دەدایەوە. بنکەی (104)ی پۆلیسی فریاکەوتنی ھەولێر (24) کاتژمێر هێڵی گەرمی پەیوەندی هاوڵاتییان و زەنگی ئاگادارکردنەوەی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێرە لەپێناو پاراستنی ئارامی و ئاسایش شار و پارێزگاریکردن لەسەر و ماڵی هاوڵاتییان و بەھاناوەچوون و کۆنترۆڵکردنی تاوان و ڕووداوە نەخوازراوەکان و دەستگیرکردنی تاوانباران.
گرژیی لە نێوان پەرلەمانتارێکی کورد و پەرلەمانتارێکی شیعە لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دروستبوو. ئەو گرژییەی پەرلەمان لە نێوان ناسر هەرکی، پەرلەمانتاری پارتی و یوسف کلابی، پەرلەمانتاری سەربەخۆ دروست بووە.
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٣٨٣) ١. پشکنین: (٦٦٥١ پشکنینی نوێ) • (٢٥٢٥) هەولێر • (١٤٣٨) سلێمانی • (٢٢٢٥) دهۆك • (٨) هەڵەبجە • (٤٥٥) گەرمیان • (٠) ڕاپەڕین • ٢. تووشبوو: (٤٠٩ تووشبووی نوێ) • (١٢٧) هەولێر • (١١٢) سلێمانی • (١٤١) دهۆك • (١) هەڵەبجە • (٢٨) گەرمیان • (٠) ڕاپەڕین • ٣. چاکبوون: (٢٣٢ چاکبوون) • (٧١) هەولێر • (٣٨) سلێمانی • (١١٤) دهۆك • (٠) هەڵەبجە • (٩) گەرمیان • (٠) ڕاپەڕین • ٤. مردن: (٤ مردن) • (٢) هەولێر • (٠) سلێمانی • (٢) دهۆك • (٠) هەڵەبجە • (٠) گەرمیان • (٠) ڕاپەڕین ئاماری گشتی: کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو) پشکنین ١٢٧٩٤٢٨ (٤٥٨٤٠٠ هەولێر، ٢٧١٤٧٨ سلێمانی، ٥٤١٨٩٣ دهۆك، ٧٦٥٧ هەڵەبجە) تووشبوون ١١٣١٠٤ (٣٩٨٦٥ هەولێر، ٣٢٦٣٧ سلێمانی، ٣٧٤٨٤ دهۆك، ٣١١٨ هەڵەبجە) چاکبوون ١٠٥٦٨٣ (٣٧٠٩٢ هەولێر، ٢٩٦٧٠ سلێمانی، ٣٥٩٦١ دهۆك، ٢٩٦٠ هەڵەبجە) لەژێر چارەسەر ٣٨٥٣ (١٨١٨ هەولێر، ١٢٤٩ سلێمانی، ٧٧١ دهۆك، ١٥ هەڵەبجە) مردن ٣٥٦٨ (٩٥٥ هەولێر، ١٧١٨ سلێمانی، ٧٥٢ دهۆك، ١٤٣ هەڵەبجە)
ئەمڕۆ دووشەممە 2021/3/15 بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ، ئەنجومەنی باڵای وەبەرهێنان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنحامدا. لە کۆبوونەوەکەدا ، بووژاندنەوە و گەشەپێدانی وەبەرھێنان و نەهێشتنی ڕووتین و دروستکردنی پۆرتاڵێکی تایبەت بۆ زوو ڕاییکردنی کاری وەبەرھێنەران و دەستپێکردنەوەی پڕۆژە وەستاوو تەواونەکراوەکان و دانانی میکانیزمێک بۆ چۆنیەتی گۆڕینی سێکتەرەکانی وەبەرهێنان، تاووتوێ کرا. سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا کە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەر لە سەرەتای دەستبەکاربوونیەوە ، کاریکردووە لە پێناو فراوانکردنی پرۆسەی وەبەرهێنان لە بوارە جیاجیاکاندا و پێشکەشکردنی ئاسانکاریی پێویست بۆ وەبەرهێنەرانی ناوخۆ و بیانی لە ڕێگەی داڕشتنەوە و هەموارکردنی یاساکانی وەبەرهێنان و برەودان بە خزمەتگوزارییە ئەلکترۆنییەکان و پەیڕەوکردنی سیستەمی یەک پەنجەرەیی ، تا پرۆسەی وەبەرهێنان خێراتر ببێت و بە پێی پێداویستییەکانی هەرێمی کوردستان بێت . لە کۆبوونەوەکەدا دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە، چەندین بڕیار لە بارەی گەشەپێدانی وەبەرھێنان و ڕێکخستنەوەی پێدانی مۆڵەتی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان دران.
خۆپیشاندەران داوا دەکەن حکومەتی عێراق لە بڕیاری ڕادەستکردنەوەی بارەگای ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی لە کەرکووک بەو حیزبە پەشیمان ببێتەوە
بەڕێوەبەرایەتی کارو دەستبەری کۆمەڵایەتی لە وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی دەرگای دامەزراندنی بۆ فەرمانبەری هەمیشەیی کردەوە و هاونیشتمانییان دەتوانن فۆڕم پڕ بکەنەوە. بەڕێوەبەرایەتی کارو دەستبەری کۆمەڵایەتی ڕایگەیاند، پێویستی بە دامەزراندنی ژمارەیەک فەرمانبەرە لە هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە بەشەکانی (یاسایی-کارگێڕی-ژمێریاری)، ئەم هەلەش تاوەکو 10 رۆژ بەردەستە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێ فۆڕم پڕ بکەنەوە. بەپێی راگەیێندراوەکە، هەلەکە هەرسێ پارێزگای هەولێر، دهۆک و سلێمانی دەگرێتەوە و ئەو کەسەی فۆڕم پڕدەکاتەوە دەبێت تەمەنی لەنێوان 24 بۆ 36 ساڵ بێت و تەنیا 30 کەس دابمەزرێنن بۆ پڕکردنەوەی فۆڕم https://docs.google.com/forms/d/1-B1Y0tw1Rri-pqeOGB2hL5y8eJE4I8XGpCd34YBoAIc/viewform?edit_requested=true&fbclid=IwAR1d8sTymj1akOvOCE0JxCua-JQL9gPgId3Q4Lo8D78uYfgqCc47k-ScbGo
کاتژمێر 1:51خولەکی بەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە بومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.1 پلەی ڕێختەر سنوری خانەقین و جەلەولای هەژاند.بومەلەرزەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، بەڵام زۆربەی دانیشتوانی گەرمیان هەستیان پێ کردووە و چەقەکەشی لە سنووری ئێران بووە.
هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، تووشی کۆرۆنا بووە. بە ناوی خوای گەورەو میھرەبانھاوڕێیانی بەڕێز و خۆشەویستدەمەوێ پێتان رابگەیەنم کە ئەمرۆ ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنام پۆزەتیڤ بوو. باری تەندروستیم جێگیرە و بە ھیوای سەلامەتی ھەموو لایەکتان