قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لهدوو شوێنی فرۆشتنی جلوبهرگ و نوسینگهیهكی كڕینی فرۆشتنی خانوو، دهستییان بهسهر بڕێكی زۆر گیادهرمانیدا گرتووه و شوێنەکانیان داخستووە. لەشکر حەمید، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: "لەسەر زانیاری ئاسایشی سلێمانی، لیژنهكانی قائیمقامیهت له دوو شوێنی فرۆشتنی جلوبهرگ و نوسینگهیهكی كڕینی فرۆشتنی خانوو دهستییان بهسهر بڕێكی زۆر گیادهرمانییدا گرتووه.ئاماژەی بەوەشکرد "له كاتی سهردانی لیژنهكه بۆ شوێنهكان، دهركهوتوه خاوهن شوێنهكه و ئهو كارمهندانهی لهوێ ئیش دهكهن، گیادهرمانهكان دروست دهكهن، گیادهرمانهكان بۆ كهمكردنهوهی كێش بهكاردههێنرێت، بهڵام نازانرێت پێكهاتهكهی لهچی دروستكراوه و لهرێی پهیجهكانی تۆڕه كۆمهڵایهتییهكانهوه بهسهر هاوڵاتیاندا ساغدهكرێتهوه".جەختی لەوەشکردەوە : "بهفهرمانی قائیمقامی سلێمانی، دهست بهسهر تهواوی گیا دهرمانهكاندا گیراوه و ههر سێ شوێنهكهش دادهخرێت و خاوەنەکەشی روبەڕووی رێكاری یاسایی دەکرێتەوە".ئەو شوێنانە هی شێنێ هۆشیار، کچە مۆدێلن.
بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە تەرمی مێردمنداڵێک بەناوی (عەلی سەلام عەدنانلەدایکبووی٢٠٠٤)لە پشت باخەکانی نزیک شەقامی پشتێنەی نێوان ناحیەی (ڕزگاری گوندی گردەگۆزینە)سەر بە قەزای کەلار بە کوژراوی دۆزرایەوە.عەلی جەمال قدوری، وتەبێژی پۆلیسی کەلار ڕایگەیاندووە، مێردمنداڵەکە لە ڕۆژی دووشەممەی ھەفتەی ڕابردووەوە لەماڵ چووەتە دەرەوە و نەگەڕاوەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی، دەستگیرکردنی سێ کەسی بە تۆمەتی تەقەکردنی هەڕەمەکی و ترساندنی خەڵک دەستگیرکرد. دەقی ڕاگەیەنراوەکە دەستگیرکردنی سێ کەس بەتۆمەتی تەقەی هەڕەمەکی دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێ لای هاوڵاتیانلەپێناو پاراستنی ئارامی و ئاسایشی هاوڵاتیان و نەهێشتنی حاڵەتەکانی تەقەکردندا هەوڵەکانمان بەردەوامنسەرلەبەیانی ( ١٣٣٢٠٢١) کاتژمێر (١/٣٠) لە سەر ڕێگای نێوان چەمچەماڵ تەکیەی کاکەمەند سێ کەس بەناوەکانی (ژ ،ع، ع) و (ڕ ، ب ، ع) و (م ، ت ، ڕ ) تەقەی هەڕەمەکی دەکەن لەهەمان کاتدا هێزەکانمان دەگەنە سەریان و دەستگیریان دەکەنتۆمەتبارەکان یەکێکیان دانیشتوی پارێزگای کەرکوکەو یەکێکیشیان دانیشتوی ناحیەی پیرەمەگرونەو تۆمەتباری سێیەمیش دانیشتوی قەزای چەمچەماڵەسەرجەمیان لەلایەن بەڕێز دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵەوە بەماددەی (٢١) چەک ڕاگیراونچەکو ئۆتۆمبێلەکەیان دەستی بەسەردا گیراوەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانیڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند: شەوی ڕابردوو دوو تاوانبارانی کوشتنی گەنجەکەی بنەسڵاوەیان دەستگیرکردوون کە کە دانیشتووی بنەسڵاوەن و لێکۆلێنەوە لێیان دەستی پێکردووە. ڕاگەیاندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دوێنێ ١٢/٣/٢٠٢١ لەسنوری قەزای دەشتی هەولێر تەرمی هاووڵاتی(علی صباح سوار قادر) بە کوژراوی لەناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆی دۆزرایەوە.دەستبەجێ تیمی لێکۆڵینەوەی بەڕێوەبەرایەتیمان هەڵسان بەلێکۆڵینەوە لە تاوانەکە و دۆزینەوەی تاوانباران،لە ئەنجامدا توانرا شەوی ڕابردوو تاوانباران دەستنیشان بکرێن کە دانیشتووی (بنەسلاوە)ن و دواتریش بەفەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە بکوژ(ع.أ.ع)وهەریەک لە هاوکارانی بکوژ(ب.ع.أ)و(ش.ه.ج)لەگەڵ چەکی جۆری (دەمانچە)کە تاوانەکەی پێ ئەنجامداوە دەستگیرکران. تاوانباران دانیان بە تاوانەکە دانا و بکوژ لەسەر کیشەی کۆمەڵایەتی هەڵساوە بە ئەنجامدانی ئەم تاوانە.لێرەوە جارێکی تر هاوڵاتیانی خۆشەویست دڵنیا دەکەینەوە کە هیچ تاوانبارێک لەدەستی یاسا ڕزگاری نابێت وهەمیشە چاو کراوەین بۆ پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان .ڕاگەیاندنیبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر١٣-٣-٢٠٢١
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كوتلەی وزاریی پارتی لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكات. ڕۆژی شەممە ١٣ـی ٣ـی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و تیمی پارتی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد. لە كۆبوونەكەدا سەرەتا مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی كوردستان كورتەیەكی لەبارەی كار و بەرنامەكانی حكوومەت و هەنگاوەكانی پڕۆسەی چاكسازی لە بواری كەرتی نەوت و پێشمەرگە و بوارە جیاجیاكانی تر و هەنگاوەكان بۆ زیادكردنی داهاتی حكوومەت و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیان خستەڕوو. هەروەها جەختیشی لەوە كردەوە كە كابینەی حكومەتی هەرێم وەك تیمێكی هەماهەنگ و پتەو و بە بێ جیاوازیی نێوان لایەنە پێكهێنەرەكانی كاروبارەكانی خۆی بەڕێوە دەبات و هەوڵی ئەوەش دەدات كە بۆ دابینكردنی داهات و خزمەتكردنی خەڵك پشت بە خۆی و تواناكانی هەرێم ببەستێت. هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی وتەیەكی پێشكەشی ئامادەبووانی كۆبوونەوەكە كرد و لەبارەی بارودۆخی سیاسی و پێشهاتەكان لە ئاستی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و یەكڕیزیی لایەنە سیاسیەكانی هەرێم ڕوونكردنەوە و ئامۆژگاریی پێویستی خستەڕوو. هەروەها دەستخۆشی لە هەوڵ و ماندووبوونی تیمی پارتی لە حكومەت كرد و ڕایگەیاند پێویستە كە هەمووتان خۆتان بە خزمەتكاری گەلی كوردستان بزانن و دەبێ لەناو چین و توێژەكانی كۆمەڵگە و خەڵكی هەژاری وڵاتدا بن و هەموو هەوڵەكان لە دەوری ئەوەدا چڕ ببێتەوە كە دەسەڵات بە دروستی و بۆ خزمەتی جەماوەر بە كار بهێندرێن. سەرۆك بارزانی ئاماژەشی بەوەدا كە ڕێبازی بارزانی ڕێبازی خزمەتكردنی خەڵكە و پێویستە خەڵكی كوردستان كەرامەتی خۆی لە لە حكوومەتەكەی خۆیدا ببیننەوە. لە بەشێكی تری وتەكانیدا سەرۆك بارزانی پشتیوانیی خۆی بۆ حكوومەتی هەرێم دووپات كردەوە و داوای كرد كە حكوومەت بە پێداگری و هێزەوە لەسەر پڕۆسەی چاكسازی بەردەوام بێت و ئامادەیی خۆشی ڕاگەیاند كە بۆ سەرخستنی پڕۆسەی چاكسازی ئەوەی پێویست بێت یارمەتیدەری حكوومەتی هەرێم دەبێت.
لە سیدەکان، بەهۆی بۆمبێکی چێندراوی کە چەکدارانی پەکەکە چاندوویانە، پێشمەرگەیەک شەهید بووە و یەکێکی دیکەش بریندارە. دوو پێشمەرگەکە بەناوەکانی مزەفەر فەرهاد حەسەن و تاریق قادر ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسانیان پێبووە، مینەکەیان پێدا تەقیووەتەوە.
كاتژمێر 2ی پاش نیوەڕئی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای هەولێر-دهۆک لەنزیک پردی گۆپاڵ، پێکدادانێکی ڕووبەڕوو لەنێوان پیکاب دێر و نیسان ئێکسترایەکی تایبەت ڕوویدا، لەئەنجامی ڕووداوەکەش 6کەس بریندار بوون و زیانێکی زۆری ماددیش کەوتەوە. بە وتەی فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر: هۆکاریش بۆکەوتنەوەی ڕووداوەکە هەوڵی تێپەڕاندنی هەڵە بوو لەلایەن شوفێری نیسان ئێکستراوە ئەنجامدرابوو.
ڕاگەیاندنێک بۆ گەلی کوردستان کوردستانیانی خۆشەویست لای هەمووان ئاشکرایە کە وڵات و گەلی کوردستان بە قۆناغێکی پڕ لە مەترسیی و ئاڵۆزدا تێدەپەڕن، دوژمنانی کوردستان رۆژ لە دوای رۆژ پلانی ترسناکتر دادەڕێژن بۆ لەنێوبردنی هەموو ئەو دەستکەوتانەی کە بزاڤی رزگاریخوازی گەلەکەمان لە نیو سەدەی رابردوودا بەدەستی هێناون، مخابن ئاڵۆزی و ناکۆکی سیاسی لە نێوان پارتە سیاسییە سەرەکییەکانی کوردستاندا بارودۆخەکەی ئەوەندەی تر مەترسیدارتر و ناسەقامگیر کردووە، بەمەش پێگەی کوردی لاوازکردووە و زیانی گەورەی گەیاندووە بە تواناکانی بەرگریی و رووبەڕووبوونەوەی ئەو پیلانانە. ئەم بارودۆخە لە لایەکەوە و دڵەڕاوکێ سەبارەت داهاتووی نادیاری کوردستان لەلایەکی ترەوە، بوونەتە هۆی ئەوەی جۆرێک لە بێ هێوایی باڵ بکێشێت بەسەر بەشێکی گەورەی خەڵکدا لە هەموو بەشەکانی کوردستان، هەڵبەتە لە بەرامبەردا رووحی بەرگریی و درێژەدان بە خەبات و تێکۆشان لە پێناوی مافە رەواکانی گەلی کوردستاندا، لە ئاستێکی باڵادایە و خەڵک دەستبەرداری خەون و هیواکانیان نابن بە دواڕۆژێکی ئازاد و ژیانێکی شەرافەتمەند. لەم بارودۆخە هەستیارەدا "کۆمیتەی دیاڵۆگی نێوخۆیی"، کە لە ئەنجامێکی کۆنفرانسی نەتەوەییدا هاتە کایەوە، هەندێ هەنگاوی ناوە بۆ رەخساندنی کەش و هەوای دیاڵۆگێکی نێوخۆیی نێشتمانی لە نێوان هێزە سیاسییەکانی کوردستاندا. ئەنجامە سەرەتاییەکانی ئەم هەوڵانە هیوا بەخشن، هەرچەندە ئاڵۆزییەکان سەختن و دابڕانەکان کێشەی قووڵیان دروستکردووە، ئەمەش وا دەکات پرۆسەکە دوور و درێژ بێت و هەوڵ و تەقەڵاکان بێوچانبن و پشتیوانی هەموو لایەکیان دەوێ، بۆ ئەوەی بگاتە ئامانجێکی ئەرێنی. ئەنجامی کۆتایی ئەم هەوڵانە دەبێ نەک هەر نەهێشتنی ئاڵۆزی و ناکۆکی لە نێوان ئەم هێزانەدا بێنێتە دی، بەڵکو بتوانن پێکەوە هەڵبکەن، یەکدی قەبووڵ بکەن و ڕێز لە جیاوازییەکان بگرن. بەمەش دەتوانن متمانە لە نێوان خۆیاندا بونیاد بنێن و زیان بە یەکدی نەگەیەنن و بەرژەوەندی یەکتر لە بەرچاو بگرن. لەو بارەدا دەکرێ لە بری ترس و نیگەرانی لە بەیەکدادان و ئاڵۆزی، بیر لە جۆرێک لە هەماهەنگی و دەستنیشان کردنی هێڵی سوورە نیشتمانی و نەتەوەییەکان بکەنەوە و دۆستانی و دوژمنانی گەلەکەمان و مافەکانی بە دروستی دەستنیشان بکەن. گەلی ستەمدیدەی کوردستانی، ئەم هەوڵانە بێ پشتگیری ئێوە ناگەنە ئەمانج و ئەنجامە ئەرێنییەکان، بۆیە داواکارین لە هەموو لایەک، هەر کەس لە لای خۆیەوە بە گوتار و هەڵس و کەوتی ڕۆژانەی ئەم هەوڵە دڵسۆزانە سەربخەن. با هەموو پێکەوە کەش و هەوای ئاشتی بئافرێنین، ڕێزگرتن لە جیاوازییەکان پەرەپێبدەین، لە دژی چاندنی تۆوی ڕق و کینە بوەستینەوە، با ڕێگە نەدەین ئاڵۆزی و ناکۆکی سیاسی نێوان پارت و ڕێکخراوە سیاسییەکان ببنە هۆی لە دەستدانی دەسکەوتەکانی گەلەکەمان، کە بە قوربانی و فیداکاری زۆر گەورە بە دەستی هێناون. لەم ڕۆژانەدا گەلی کوردستان پێشوازی لە جەژنی نەورۆز دەکات، جەژنی هیوا، ئاشتی و هەڵهاتنی خۆری ئازادی، هیوادارین پارتە سیاسییەکانی کوردستان ئەم چەژنە بکەنە دەرفەتێک بۆ بنیاتنانی کەش و هەوای دیاڵۆگێکی نیشتمانی و نەتەوەیی و بە هەنگاوی کردەیی لەم بوارەدا، دڵی گەلی کوردستان خۆش بکەن و ساڵی داهاتووی کوردی بکەن بە ساڵی ئاشتی و پێکەوە ژیان و خەبات لە پێناوی مافە ڕەواکانی گەلی چەوساوەی کوردستان.
لە دابەشکردنی کوردستانەوە داگیرکەرانی کوردستان لە هەر بابەتێکی مانادار، کە پەیوەندی بە ڕۆح و مێژووی کوردەوە هەبێت سڵ دەکەنەوەو ڕوبەڕوی دەبنەوە. ئەمەش لەوەوە سەرچاوە دەگرێ، بوونی خۆیان لە نەبونی کورددا دەبینن. بۆیە هەموویان ڕێککەوتنی مێژینەیان هەیە، لەسەر بوونی کورد، بۆیە بە بەرنامەڕێژی، جەنگێکی بێبەزەییانەی فەرهەنگی دژی کورد بەڕێوە دەبەن. هەندێ جار شەڕی بوون لە زماندا، لە جل و بەر گدا، لە تابلۆ وفیلمدا بەڕێوەدەبەن، لە ڕۆژهەڵات ( زارا) زیندانی دەکرێ لەسەر زمان، لە باکوور حاڵی فەرهەنگ و زمانی کوردی لە دۆخێکی خراپدایە، بە هەموو شێوەیەک لێی دەدرێت. تازەترین جوڵەی ئەو جەنگە فەرهەنگییە کاردانەوەی تورکیاو ئێران لە بەرامبەر پولەکەی پاپاو نەخشەی گەورەی کوردستانە. زمانی پول لای ئەوان مانایەکی دوژمنکارانەی هەیە، بۆیە ئەو کاردانەوە دوژمنکارانەی بەدوای خۆیدا هێنا. لە بەرامبەر زمانی پولدا جیاواز لەوان ئێمە لە دوژمن ناسیدا زۆر هەژارین، بەردەوام بەناوی یەک ڕەگەزی و هاوئاینی و ڕێگای دیکەو هۆکاری دیکە دەمانخەڵەتێنن. هەر بۆیە مەسعودی دەڵێ ( کوردگەلێکن دەتوانی لەسەر یەک مەسەکە ٤٠ چل جار بیانخەڵەتێنی و دواتر جارێکی دیکە بیانخەڵەتێنیتەوە)، ئەمە ئەگەر زۆر ڕاستیش نەبێت، کەمێک ڕاستی تێدایە، ئەگینا لەو کاردانەوەی بەرامبەر زمانی ئەو پولە دەبوو ئێمەی ڕاچڵەکاندایە و پرسیارمان لە خۆمان بکردایە، ئێمە لە کوێین؟ ئەوان چۆن دەمانبینن؟ خۆمان چۆن یەکتر دەبینین؟ لەسەر پولێک ئەوان دێنە دەنگ، ئێمە بەو هەموو تراژیدیاوە نابینە یەک دەنگ. جەنگیز چاندار لە شەمەندەفەری میزۆپۆتامیادا دەڵێ: ( گویندوز ئاکتان باڵوێزی خانەنشینی تورک زۆر دژی پەروەردەو زمانی کوردی بوو، دەیوت زمان نەتەوە دروست دەکات، ئەگەر ڕێگا بە زمانی کوردی بدرێت ئەوا پرۆسەی نەتەوەسازی کورد گەشە دەکات، بۆیە نابێ وەک تورکیا ڕێگا بۆ ئەو کارە خۆش بکەین. ) ترسی ئەوان لە فەرهەنگ و زمانی کورد، ترسێکی سایکۆلوجیی قوڵ و مێژووییە، لە هەمانکاتدا کورد وەک نەتەوە بەردەوامبوو لە بەرەنگاری ئەم شەڕە فەرهەنگی و کەلتورییەدا، لەپاڵ داواکردنی مافی سیاسی داواکردنی مافی فەرهەنگ و زمان حزوری هەبووە. ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ یەکەم داواکاری سیاسی کورد لە عوسمانییەکان لەلایەن عەبدولسەلام بارزانی بوە ئەوپرۆژەیەی ئاراستەی عوسمانییە کانی کرد بۆچارەسەر ی کێشە ی کورد لەو قۆنا غە دا یەکێک لە دواکارییەکانی مەسەلەی زمان و کەلتور بووە، ئەم جەنگە تا ئێستاش لێرەو لەوێ بەردەوامە. لە ئەدەبیاتی کوردیدا ڕەنگدانەوەی بەردەوامی هەیە. بەختیار عەلی لە ڕۆمانی داگیرکردنی تاریکی دا، کە جەنگی بوونە لەناو زماندا لە تورکیا دەڵێ( کە جەنابی وەزیری ناوخۆ ڕۆژنامەکانی ئەو بەیانییەی خوێندەوە بە جۆرێک تاسا دە دەقیقە هیچی بۆ نەوترا) «نەخۆشییەکی نوێ پەلاماری تورکیا دەدات »«مەبەستی زمانی کوردییە»نەخۆشییەکی دەگمەنە، کە هۆکاری نازانرێت. لە هەندێ جێگای تورکیا بڵاودەبێتەوە، نەخۆشەکان لەناکاو تورکییان بیر دەچێتەوە و بە زمانێکی نامۆ قسەدەکەن. «ژمارەی قوربانیان لە سەروو سی کەسەوەیە و ترس هەیە زیاد بکات»کەرەنتینەی ئەنکەرە بۆتە شوێنێکی سەربازی داخراو و نەخۆشەکان لە دنیا دابڕاون و مامەڵەی سیاسی دەکرێن. )ئێستاش لەسەر نەخشەیەک لەسەر پول ڕۆحی شۆڤێنیستی دەجوڵێ و وەک سەدەکانی ڕابردو مامەڵە لەتەک ئازادی سیاسی و کەلتوریدا دەکەن. ئەم پولە لە کاتێکدا حکومەتی کوردستان بە فەرمی نەیناساندوەو کارێکی هونەرییە، بەڵام ئەوان لە زمانی پول دەترسن. لەم کارو کاردانەوەدا مەراڵ ئاکشەنەر لەسەرئەو پولە هاتەدەنگ ووتی: لە بارزانی بپرسن، ئەمە چی ترسنۆکییەکە یان خۆلادانێکە لە دۆخی ڕەوای میللەتێک، لە کاتێکدا من پێمخۆشبوو، کە وتی لە بارزانی بپرسن ئەوە مانای مێژووی خۆی هەیە. ئەم کاردانەوانە پێویستە ببێتە هاندەر بۆ بەخۆدا چونەوەو یەکڕیزی، لە هەمانکاتدا لە دەرەوە کار لەسەر ڕای گشتی و ڕای دەستەبژێری سیاسی و ڕۆشنبیری جیهانی بکرێت. کە لەو سەدەیەدا کە باسی ئازادی سیاسی وئازادی مرۆڤ و گەلان دەکرێت لەسەر نەخشەیەک لە سەر پولێک، کە بۆ پاپا دروستکراوە چی کاردانەوەیەک هەیە دژی کوردستان. ئەوە حاڵی ئێمەی کوردە، لەم ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، لەلایەکی دیکەوە پێویستە لە ئاستی فیکری و ڕۆشنبیری ناوەندێکی باڵامان هەبێت، کەپێکهاتبن لەدەستەبژێری ڕۆشنبیر ی کورد و بەچاودێری لایەنی پەیوەندیدار لە هەرێمی کوردستاندا گفتوگۆیەک لەتەک ڕۆشنبیرانی گەلانی ناوچەکەدا بخەنە سەر ڕێگا بۆ تێگەیشتن لەیەکتری و یەکتر قبوڵ کردن لەحاڵەتێکی ئاوادا ئەوەندە مەعریفە هەبێت، کە تێگەشتنێکیان هەبێت، کە مەرج نیە ئەو پولە مانایەکی سیاسی هەبێت بەڵکو دە کرێ مانایەکی دیکەی هەبێت بۆ بوونی کورد لەو دەوڵەتانەدا بۆ هاوسۆزیی لەتەک هاوزمانەکانی کورد ئەمەش مەسەلەیەکی ئاساییە نەک سیاسی ، لە ناوخۆی کوردستاندا. دەبێ ئەم مەسەلە یە ڕامان چڵەکێنێ بمانهێنێتەوە هۆش خۆمان کە ئێمە لەچی دۆخێکی ئەقڵی و ڕۆحی و فەرهەنگی و سیاسی داین. َ
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٣٨٠) ١. پشکنین: (٧٤٢٥ پشکنینی نوێ)• (٢١٣١) هەولێر• (٢٣٨١) سلێمانی• (٢٦٦٩) دهۆك• (٠) هەڵەبجە• (٢٢٥) گەرمیان• (١٩) ڕاپەڕین•٢. تووشبوو: (٣٦٦ تووشبووی نوێ)• (١٧٠) هەولێر• (٨٨) سلێمانی• (٩٣) دهۆك• (٠) هەڵەبجە• (١٣) گەرمیان• (٢) ڕاپەڕین•٣. چاکبوون: (١٥٦ چاکبوون)• (٥١) هەولێر• (٣٨) سلێمانی• (٦٧) دهۆك• (٠) هەڵەبجە• (٠) گەرمیان• (٠) ڕاپەڕین•٤. مردن: (٢ مردن)• (١) هەولێر• (٠) سلێمانی• (٠) دهۆك• (٠) هەڵەبجە• (١) گەرمیان• (٠) ڕاپەڕین ئاماری گشتی:کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ١٢٦٢٣٠٦ (٤٥١٦٩٧ هەولێر، ٢٦٦٩١٦ سلێمانی، ٥٣٦٠٦٣ دهۆك، ٧٦٣٠ هەڵەبجە)تووشبوون ١١٢٢٤٣ (٣٩٤٩٤ هەولێر، ٣٢٣٤٠ سلێمانی، ٣٧٢٩٨ دهۆك، ٣١١١ هەڵەبجە)چاکبوون ١٠٥١٨٩ (٣٦٨٨٥ هەولێر، ٢٩٥٦٣ سلێمانی، ٣٥٧٨١ دهۆك، ٢٩٦٠ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ٣٥٠١ (١٦٥٩ هەولێر، ١٠٦٢ سلێمانی، ٧٧٢ دهۆك، ٨ هەڵەبجە)مردن ٣٥٥٣ (٩٥٠ هەولێر، ١١٧١٥ سلێمانی، ٧٤٥ دهۆك، ١٤٣ هەڵەبجە)
کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای سەر بە ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ژمارەیەک بڕیاری دیکەی دا. راگەیەندراوەکە لە هەشت بڕیاری تازەی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا پێکهاتووە و لە یەکێک لە بڕگەکان ئاماژە بە بڕیاری راگرتنی دەوامی زانکۆ و پەیمانگاکان لە هەرێمی کوردستان دراوە.
لە سێیەم دەستپێشخەریی، خەریكە دیداری لوتكە دەبێتە پرسێكی جددی سەرتیپ جەوهەر هاتنى نەوەی شێخ مەحمودی حەفید سێیەم نێوانگیرییە بۆ كۆبونەوەی لوتكە لەنێوان یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان، بەتایبەت نێوان كاك لاهور شێخ جەنگی و كاك مەسعود بارزانی. پێشتر دوو هەوڵی دیكە لەلایەن پارتیەوە هەبووە لەڕێگەی سەرۆك كۆماری عیراق و سكرتێری حزبی سۆسیالستی كوردستان هەبووە، بەڵام دیارە ئەمجارە جۆرێك لەخاوبونەوەو تێگەیشتنی باشتر هەیە. با واز لەوەبێنین كێ دەستپێشخەربووە، بەڵام ئەوەی گرنگە چی بكرێت بۆ خاوكردنەوەی گرژییەكان و لانیكەم دانوستان بۆ گەیشتنە لێكتێگەیشتنی نوێ سەبارەت بەچۆنیەتی ئیدارەدانی هەرێمی كوردستان و هاوكات یەكخستنی هەڵوێستەكان لەبارەی وڵاتانی هەرێمەكەو بەغدا. ئەوەی زانراوە لەو دیدارانەدا لاهور شێخ جەنگی ئامادەیی خۆی بۆ دیداری بارزانی دەربڕیوە بەمەرجی بوونی وەرەقەیەكی پێشوەختەو دیدارێكی هاوسەنگ، نێردەكەی هەولێریشی دڵنیاكردۆتەوە كە سلێمانی بەنیازیی جیابونەوە نەبووەو نییە. هەروەك بارزانیش گەیشتۆتە ئەو بڕوایەی كە بەردەوامبوونی ئەم بارودۆخە زیانێكی گەورە بەهەمووان دەگەینێت. بەرلەماوەیەك دوو هاوڕێی خۆشەویستى پارتیم لەهەولێر بینی، مەبەستیان بوو هەندێك زانیارییان لەبارەی تێگەیشتنی یەكێتیی دەستبكەوێت، یەكێكیان بێگومان لەحوكمڕانانی ئێستای پارتی زۆر نزیك بوو. بەمشێوەیە بۆچوونی خۆم خستەڕوو:ئەگەر پارتی و یەكێتی بیانەوێت دۆخی هەرێمی كوردستان سەقامگیربێت، پێویستە رێككەوتنێكی گشتگیرو سەقامگیر لەنێوان هەردوولا بكات و لەگەڵ ئاراستەی بڕیاردەری یەكێتیی گفتوگۆبكات و رێككەوێت. ئەو رێككەوتنە پرەنسیپی بەیەكەوە كاركردنی هەردولا دابڕێژێت، لەسەر دوو بنەمای سەرەكی بنیاتبنرێت؛ یەكەمیان شەراكەتی راستەقینە لەجومگەكانی حكومڕانیی و بەیەكەوە بڕیاردان. دوومیشیان یەكخستنی تێگەیشتنی هاوبەش سەبارەت بە پرسە نەتەوەییەكان و پەیوەندیی لەگەڵ وڵاتانی هەرێمەكەو بەغدا.بۆ رەخساندنی زەمینەی دانوستان و زیاتركردنی چانسی سەركەوتنی گفتوگۆی نێوان هەردولا، پێویستە چەند هەنگاوێكی گرنگ بنرێت؛ یەكەمیان دەستبەجێ ئەو شەڕە ئیعلامییەی نێوان هەردولا بەتەواوی رابگیرێت بەرەسمیی و سێبەرەوە، چونكە پێدەچێت كاریگەری زۆر خراپی لەسەر پەیوەندی هەردولا جێهێشتبێت. بەتایبەت ئەو شەڕە ئیعلامیەی هەیە لەنێوان ئاراستەی لاهور شێخ جەنگی لەناو یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان و ئاراستەی مەسعود بارزانیی و مەسرور بارزانی كوڕی لەناو پارتی دیموكراتی كوردستان. هەروەك دیداری لوتكە لەشوێنێك بێت هەستیاریی لەسەر هەردولا دروستنەكات و لەبری گرفت، هاندەربێت بۆ زیاتر نزیكبونەوەو خاوبونەوەی گرژییەكان. هەندێك پێیانوایە سەرۆكایەتی هەرێم شوێنێكی گونجاوە، بەوپێیەی نێچیرڤان بارزانیی سەرۆكی هەرێم، لەماوەی دوو ساڵی رابردوو هەم پەیوەندییەكی باشی لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی هەبووەو هەمیش نەبۆتە تەرەف لەململانێكانی ناوخۆی كوردستان. هەنگاوی دووەم؛ دیداری لوتكە و هاوسەنگ لەنێوان لاهور شێخ جەنگی و مەسعود بارزانیی لانیكەم بۆ رەواندنەوەی گرژییەكانی رابردوو، رەخساندنی زەمینەی دیداری دیكە. من پێموایە ئەگەر پارتی بیەوێت لەتێگەیشتنی یەكێتیی بگات "دەبێ لەگەڵ خاوەن ماڵ گفتوگۆ بكات".لەهەموو ئەوانە گرنگتر، ئامادەكردنی نەخشەڕێیەكی روون كە تەنها بریتی نەبێت لە لەڕێككەوتنی دوو حزب كە هێزی چەكداریان هەیەو گرژیی لەنێوانیاندا هەیە، بەڵكو نەخشەڕێیەك بێت، زەمینەی بەشداری پێكردنی هەموو لایەنە سیاسیەكانی كوردستان لەگفتوگۆیەكی نیشتیمانیی دروستبكات بەئاراستەی لەمشتوماڵكردنەوەی نێوماڵی كوردستان و رێككەوتن لەسەر چاككردن و چاكسازیی لە حكومڕانیی و هێوركردنەوەی باری دەروونی خەڵكی كوردستان. چونكە دەبێت هەمووان لەوە دڵنیابن، ئەم حكومڕانییەی ئێستا نەك هەموو خەڵكی كوردستان، بەڵكو زۆرینەی جەماوەرو دەنگدەرانی پارتی و یەكێتیش لێی رازی نین، ئەگەر 100 ساڵی دیكەش ئەم ململانێیە بەردەوام بێت هەردەبێ لەسەر مێزی گفتوگۆ چارەسەری بكەن.بەمنزیكانە وتارێك لەژێر ناونیشانی "بارزانی لەغیابی تاڵەبانی) بەدرێژیی باسی ژیانی سیاسی لەغیابی مامجەلال لەماوەی 9 ساڵی رابردوو دەكەم.