کوردستان

پارێزگاری هەولێر لە بنکەی (104) وەڵامی هاوڵاتییان دەداتەوە

15-03-2021
پارێزگاری هەولێر لە بنکەی (104) وەڵامی هاوڵاتییان دەداتەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بەمەبەستی ئاگاداربوون لەڕەوشی ئارامی شار و کێشە و گرفت و پاراستنی سەر و ماڵی هاوڵاتییان و بەهاناوەچوونیان لەهەر ڕووداوێکی نەخوازرا و ئەنجامدانی تاوانێک، تادرەنگانێکی ئەمشەو 15ی3ی2021، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر، لەبنکەی (104) هێڵی گەرمی پۆلیسی فریاکەوتنی ھەولێر، خۆی وەڵامی پەیوەندییەکانی ھاوڵاتییانی دەدایەوە.

بنکەی (104)ی پۆلیسی فریاکەوتنی ھەولێر (24) کاتژمێر هێڵی گەرمی پەیوەندی هاوڵاتییان و زەنگی ئاگادارکردنەوەی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێرە لەپێناو پاراستنی ئارامی و ئاسایش شار و پارێزگاریکردن لەسەر و ماڵی هاوڵاتییان و بەھاناوەچوون و کۆنترۆڵکردنی تاوان و ڕووداوە نەخوازراوەکان و دەستگیرکردنی تاوانباران.