کوردستان

پەرلەمانی عێراق داوای تەواوکردنی میکانیزمی بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە دەکات

20-03-2021
پەرلەمانی عێراق داوای تەواوکردنی میکانیزمی بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە دەکات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ بە نووسراوێکی ڕەسمی داوای لە حکومەتی عێراق کرد میکانیزمی بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە تەواو بکات.
لە نووسراوێکی ڕەسمی پەرلەمانی عێراقدا کە ئەمڕۆ شەممە لەلایەن سەرۆکی پەرلەمانەوە ئیمزا کراوە هاتووە: "پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەی ژمارە 44ـی لە بەرواری 16ـی ئاداری 2021 دا، لە وەزری یەکەمی یاسادانان، ساڵی سێیەمی یاسادانان و خولی چوارەم، بڕیاری دا حکومەت رابسپێرێت بۆ تەواوکردنی رێکارە یاساییەکانی بۆ راگەیاندنی پارێزگاکردنی هەڵەبجە".