کوردستان

منداڵێک بە سێ ئەندامی نێرینە لە دایکبووە

02-04-2021
منداڵێک بە سێ ئەندامی نێرینە لە دایکبووە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ماڵپەڕی دەیلی مەیلی بەریتانی راپۆرتێکی پزیشکی ئاشکرا کرد کە منداڵێک بە سێ ئەندامی نێرینەوە لە دایکبووە.

ساڵی ڕابردوو، منداڵێکی کورد لە پارێزگای دهۆک، بە سێ ئەندامی نێرینەوە(چوک) لەدایک دەبێت، ئەوەش بە یەکەم حاڵەتی لەو شێوەیە دادەنرێت لە مێژووی مرۆڤایەتیدا.

ماڵپەڕەکە لەرێی ڕاپۆرتێکی جۆرناڵی زانستی (International Journal of Surgery Case Reports) ئاماژەی بەوە دەکات، لەو سێ ئەندامە نێرینەیەی منداڵەکە، دووانیا بە نەشتەرگەری لابراون و ئەندامە سەرەکیەکەیان هێشتووەتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، یەکەمجار کە ئەو چیرۆکە ئاشکرا بکرێت و پزیشکەکان قسەیان لەسەرکردووە، ئەمە لەکاتێکدا کە منداڵەکە تەمەنی سێ مانگ بووە.

لە مێژووی مرۆڤایەتیدا، منداڵ بە دوو ئەندامی نێرینەوە لەدایکبووە و تۆمارکراوە، بەڵام سێ ئەندامی نێرینە بۆ یەکەمجارە تۆمار دەکرێت.