محەمەد عورەیبی مەجید ئەلخەلیفە، ئەو دادوەرەی سەدام حوسێنی دادگایی کرد، بە کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد.
هەڵکردنی ئاڵایەکی گەورەی کوردستان لە چیاکانی هەورامانی ڕۆژهەڵات چیاکانی گوندی دزڵی بەرانبەر بە مەیانی گوڵەنگان (سەوڵاوا) زیاتر لە ١٠ ئۆتۆمبێلی سەربازی بە چەکی قورس چوونەتە ناوچەکە و نازانن کە چۆن دایبگرن و دەستەوەستان ماون. ئێستا خەڵکیكی زۆریش ڕوویان لەوناوچەیە کردووە بە مەبەستی سەیران و سێزدەبەدەر، و ئاڵاکە لە مەودای ١٠ کیلۆمەترییەوە دەبیندرێت و ئەم وێنانە لە مەودای ٨ کیلۆمەتری کێشراوە و خەڵک دەتوانن سەردانی ئەو ناوچەیە بکەن و بیبینن. ڕووبەری ئەم ئاڵایە ٢٤٠ میتری چوارگۆشەیە (١٢ مەتر لە ٢٠ مەتر) و خۆرەکەی نێوڕەاستیشی ٩ مەترە و ٧ کەس کاری ئامادە کردنەکەیان ئەنجام داوە. ئەم ئاڵایە بە بۆنەی ڕۆژی ١٠ خاکەلێوە ئامادە کرابوو، بەڵام شەوی ڕابردوو هەڵکرا هەتا ئەمڕۆ کە خەڵکی زۆر دەچن بۆ ئەو ناوچە گەشتیارییە بیبینن. ئەرسەلان یارئەحمەدی
ئێوارەی ڕۆژی ١٩٩٦/١٢/١٣ سەدام بە نوسراوێكی دەستی لە نەخۆشخانەوە داوا لە سەرۆكایەتی دیوانی كۆمار دەكات كە عەباس جوادی خۆش نوسی عێراقی بۆ بانگ بكرێت بۆ كارێكی پێویست. عەباس جواد: ئێوارە لە كاتێكدا بۆ پشوودان لە باخچەی ماڵەوە دانیشتبووین لە پر حەیدەری كوڕم بانگی كردم كەلە سەرۆكایەتی كۆمارەوە تەلەفونیان كردووە دەیانەوێت قسەت لەگەڵ بكەن لەگەڵ هێنانی ناوی دیوانی سەرۆكایەتی كۆماردا شڵەژام و بیرم كردەوە هیچ كارێكم نەكردبێت كە ئێستا كاتی سزادان بێت چونكە چەند كاتژمێرێك بەسەر هەوڵی تیرۆركردنی عودەیدا تێپەڕی بوو تەلەفونەكەم هەڵگرت و فەرمووم كرد، كەسێك كە خۆی نەناساند پێی ڕاگەیاندم كە پێویستە خۆت ئامادەبكەیت و كاتژمێرێكی دیكە ئۆتۆمبیلێك دێت بە شوێنتدا، پاش كەمتر لە كاتژمێرێك ئۆتۆمبلێكی مارسیدس كە دوو كەسی تێدا بوون گەشتەنە ماڵەكەمان بەڕێكەوتین بێ ئەوەی بزانم بۆ كوێ دەچین، دوای نزیكەی كاتژمێرێك گەشتینە نەخۆشخانەی ابن سینا، لەگەڵ چوونە ژوورەوەدا پشكنینیان بۆ كردم و چوینە نهۆی دووهەمی نەخۆشخانەكە كە ڕێگاكە بە پاسەوان تەنرابوو. لە كۆتایدا لەبەردەم دەرگایی ژوورێكدا ڕاوەستای وفەرموویان لێكردم و كە دەرگاكە كرایەوە سەدام حسینم بە جلی سەربازییەوە بینی، زۆر خەمبار دیاربوو جگەرەیەكی كوبی لەسەر لێوی ڕاگرتبوو لەدوای سڵاو سەدام داوای لێبوردنی كرد ئەگەر لەكاتێكی ناوەختدا بێت كە داوای لێكردووم بێمە ئێرە، چاوی لەسەر پەنجەرەكی شوشەی بچوك بوو گوتی عودەی باری تەندروستی باش نیە و نەزرم كردووە كە بەخوێنی خۆم قورئان بنوسمەوە چونكە هیچ شتێكم نیە بەنرخ تربێت لەخوێنی خۆم، بۆ ئەم كارە تۆم هەڵبژاردووە توشی شۆك بووم و نە دەكرا داواكە ڕەتبكەمەوە، دوای چەند ڕۆژێك دوو پاسەوان چەند كیسە خوێنێكیان هێنا و دەستم كرد بە نوسینەوەی قورئان بە خوێنی سەدام، سەرەتا كارەكە قورس بوو چونكە ڕەنگی خوێنەكە دەگۆڕا بۆیە لەسەرۆكایەتی كۆمارە خوێنەكەیان بە تێكەڵكردنی چەند مادەیەك چارەسەركرد لەماوەی دوو ساڵدا نوسینەوەی قورئانم بە خوێنی سەدام تەواو كرد و بۆ نوسینەوەی ٢٤ لیتر خوێنم بەكارهێنا و دوای تەواو كردنی، دواتر لە دوای تەواو كردنی كارەكە سەردانی سەدامم كرد، زۆر سەرسام بوو بە كارەكە و ئۆتۆمبیلێك بڕێك پارەی وەك دیاری پێبەخشیم، لە مۆزەخانەی قورئانەكە نمایشكرا كاتێك گوێم لە داواكەی سەدام بوو توشی شۆك بووم و نە دەكرا ڕەتی بكەمەوە، دوای چەند ڕۆژێك دوو پاسەوان چەند كیسە خوێنێكیان هێنا و دەستم كرد بە نوسینەوەی قورئان بە خوێنی سەدام، سەرەتا كارەكە قورس بوو چونكە ڕەنگی خوێنەكە دەگۆڕا بۆیە لەسەرۆكایەتی كۆمارە خوێنەكەیان بە تێكەڵكردنی چەند مادەیەك چارەسەركرد لەماوەی دوو ساڵدا نوسینەوەی قورئانم بە خوێنی سەدام تەواو كرد و بۆ نوسینەوەی ٢٤ لیتر خوێنی سەدامم بەكارهێنا ، دواتر لە مانگی ئازاری ١٩٩٨ نوسینەوەی قورئانەكەم تەواو كرد و كاتێك سەردانی سەدامم كردو قورئانەكەم پێشكەش كرد زۆر سەرسام بوو بە كارەكە و ئۆتۆمبیلێك بڕێك پارە كە ٣٠٠٠ دۆلار بوو وەك دیاری پێبەخشیم قورئانەكە لە ٦٠٥ لاپەڕە و ٣٣٦ هەزار پیت پێكهاتووە ساڵی ٢٠٠٠ لە مزگەوتی ام المعارك نمایشكرا، كە بەنرخترین دەستنوسی قورئانە لە ڕووی مادییەوە و نرخەكەی دەگاتە ٦٠٠ ملیۆن دۆلار تێبینی قورئانەكە لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس ئێرانیەكان بەدوایدا دەگەڕان بەڵام لەلای شێخ ئەحمەد سامەڕای پارێزراو بوو تاساڵی ٢٠٠٨ ڕادەستی وەقفی سونی عێراق كرا و لە مزگەوتیام القری پارێزراو بوو، ساڵی ٢٠١٩ لەبەر بوونی مەترسی لەسەر دزینی بۆ دەرەوەی عێراق لە شوێنێكی پارێزاو لەژێر چاودێری دەزگای هەواڵگری عێراقدا پارێزراوە وەك كۆتا پاشماوەی جەستەی سەدام. وەرگێڕان سەنگەر سەیدقادر
چۆن نەخۆشکەوتن و دوورکەوتنەوەی سەرۆک مام جەلال لەگۆڕەپانی سیاسی عێراق ، بوو بەخاڵی دەستپێکی ناکۆکییەکانی نێوان حکومەتی فیدڕالی و حکومەتی هەرێمی کوردستان ، دەکرێت هەرواش پرۆسەی ئامادەکردن و پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق و جێگیرکردنی پشکی کوردیش لەبودجەدا ببێت بە خاڵی وەرچەرخانێکی گرنگ و دەسپێکی قۆناغی پێداچوونەوە و ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد .. نەوت و پارە نا ، متمانە و پێکەوەیی گرنگی سەرکەوتنی پرۆسەکە تەنها لەئاڵوگۆڕی نەوت و پارەدا نیە ، بەڵکو لەزیندووکردنەوەی ڕوحی متمانە و کاری پێکەوەییدایە کە مام جەلال لەبەغدادەوە ڕابەرایەتی دەکرد و بە نەخۆشکەوتن و کۆچی دوایشی بەتەواوی لەبەین چوو و هاوسەنگی سیاسی و سەربازی و ئابووری لەنێوان هەرێم و بەغداد بەتەواوی تێکچوو .. لەدوای نەخۆشکەوتنی سەرۆک مام جەلالەوە ، یەکەمجارە پرۆسەیەکی ئاڵۆز و هەستیاری بەو شێوەیە لەنێوان هەرێم و بەغداد بەئەنجامێکی باش بۆ هەردوولا یەکلایی ببێتەوە ، بەدڵنیاییەوە داینەمۆی سەرکەوتنی ئەم پرۆسەیە (قوباد تاڵەبانییە ، بەسیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک مام جەلال) ، سەرباری ئاڵۆزی پرۆسەکە هەڵمەتی دژایەتیکردن و دروستکردنی ئاستەنگ و ڕێگرییەکان لەبەردەم قوباد تاڵەبانیدا کەم نەبوون ، بەڵام مکوڕی و پشوو درێژی قوباد تاڵەبانی هەم شکستی بەو هەوڵانە هێنا ، هەمیش ڕوحی متمانە و کاری پێکەوەیی لەعێراق و هەرێمی کوردستان زیندووکردەوە .. پێویستە ئیتر لایەنە سیاسییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانیش تێبگەن کە (پەنجە ڕاوەشاندن و شاتەشاتی بەردەم کامێرا و هەڵپەی پۆپۆلیستی و مزایەدەی سیاسی نە سودی بۆ خۆیان و نەخێری بۆ خەڵکیش دەبێت) لەترۆپکی بێهیوای خەڵکی کوردستان و تەواوی لایەنە سیاسییەکاندا بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ بەغداد ، قوباد تاڵەبانی سەرکێشییەکی گەورەی ئەنجامدا و بەپێداگری و پشوودرێژییەوە گوێی بەتانە و تەشەر و پاشقولی هیچ کەسێک نەدا و مام جەلال ئاسا شانیدایە بەر بەرپرسیارییەتی و لەکۆتایشدا بەسەرکەوتن و سەربەرزییەوە لێی دەرچوو .. بۆیە دەمەوێت لەدڵەوە هەم پیرۆزبایی لەقوباد تاڵەبانی بکەم ، هەمیش سوپاسی بکەم کە جارێکیتر ڕوحی کردەوە بە بەر شێوازی سیاسەتکردن و دونیابینی مام جەلالدا و هیوای هەڵکەوتنی مام جەلالێکی تری پێبەخشین .. ئومێد دەکەم حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕالی و تەواوی لایەنە سیاسییەکان (دەرس لەهەڵەکانی ڕابردوو وەربگرن) پابەند و هاوکاربن بۆ جێبەجێکردنی یاسای بودجە و (ڕیسەکە لەقوباد تاڵەبانی نەکەنەوە بەخوری) و خەڵکی کوردستانیش لەوە زیاتر برسی و بێ مووچە نەکرێن .. شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی بەحركە، لە دوو هەڵمەتی جیادا لە سنووری ناحیەی بەحركە، توانییان دوو تۆمەتبار دەستگیر بكەن، كە هەڵسابوون بە ئەنجامانی چوار تاوانی دزیكردن.تۆمەتباری یەكەمیان هەڵسابوو بە دزیكردن لە شاری (ئەتكوانس) لە كۆمپانیایەك و لە ماڵێكدا، كە لە ماڵەكە بایی (11 هەزار) دۆلاری ئەمەریكی زێڕی دزیبوو، لە كۆمپانیاكەش لاپتۆپێك و ئایپادێك و هەروەها سەعاتێكی دەستی جۆری (رۆلێكس)ی دزیبوو، كە بایی (15 هەزار) دۆلار بوو.تۆمەتباری دووەمیش هەڵسابوو بە دزیكردن لە دوو ماڵ لە (هەرشەم 3) كە لە ماڵێكیان بڕی (5 ملیۆن و 500 هەزار) دیناری عێراقی و هەروەها لە ماڵێكی تریش (70 مسقاڵ) زێڕ و چەندین ئامێری ئەلیكترۆنی دزیبوو، لە ئێستاشدا هەردوو تۆمەتبار بەپێی ماددە (443) و (444) لە یاسای سزادان، بەند كراون.
ھەموو شت بە ئەدەب ورەوشتەوە جوانە :سیاسەت ،فێربون ، پیشە ، خوێندن ، شۆفێری و ھەستان ودانشتن وقسەکردن و ڕۆشتن وخۆشی دەربرین وسەفەر وسەیران وسەردان وبازرگانی وکڕین وفرۆشتن وخزمایەتی ودۆستایەتی وگەورایەتی وسەرۆکایەتی …تاکو ڕەخنەو ئامۆژگاری وپێشنیارو ،ھەتا حوکمڕانی وئۆپۆزسێون بونیش ،ھەر ھەموو شت بە ئەدەبەوە جوانە .ھەموو شتێک کە زۆر ئەبێ ھەرزان ئەبێئەدەب نەبێ چەندزۆربێ ھەرگران ئەبێپێغەمبەری خۆشەویست صلی اللە علیە وسلم ئەفەرموێ : «مَا شَيْءٌ أَثْقَلُ فِي مِيزَانِ المُؤْمِنِ يَوْمَ القِيَامَةِ مِنْ خُلُقٍ حَسَنٍ، وَإِنَّ اللَّهَ لَيُبْغِضُ الفَاحِشَ البَذِيءَ» واتە ھیچ شتێک وەکو ئەدەب وڕەوشتی جوان تەرازوی چاکەی ئیماندار قورس ناکات ڕۆژی دوایی ، خوای گەورەش خۆشی بە مڕۆڤی زمان پیس ونەنگدا نایەت .ئیمامی عومەر رەزای خوای لێبێت ئەفەرموێ (تَأَدَّبُوا ثُمَّ تَعَلّمُوا) واتە پێش زانست ئەدەب فێربن .ئیمامی عەلی رەزای خوای لێبێ ئەفەرموێ :كُنِ ابنَ مَن شِئتَ واكتسِبْ أدباًيُغنيكَ محمودُه عن النسبِواتە : کوری ھەر کەسێک بی ببە وئەدەب فێربە چونکە ئەدەبی جوان جێی نەسەبی گەورەت بۆ ئەگرێتەوەوئیبن موبارەک رەحمەتی خوای لێبێت ئەلێ :(كَادَ الأَدَبُ أنْ يَكُونَ ثُلُثَيِّ الدِّيْنِ).واتە : ئەدەب نزیکە جێی دووبەشی ئایین بگرێتەوە
وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، مووچەی لیواکان گەیشتوە و دەست بە دابەشکردنی کرا.
بەبۆنەی پەسەندکردنی بوجەی عێراق و دەستنیشانکردنی پشکی کوردەوە، سەرۆک بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە. بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان بەبۆنەی پەسەندكردنی بودجە لە لایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقەوە دەستخۆشی لە گشت لایەنە سیاسییە كوردستانی و عێراقییەكان دەكەم. هەروەها سوپاسی شاندی حكوومەتی هەرێم و فڕاكسیۆنە كوردستانییەكان و فڕاكسیۆنەكانی تری ناو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەكەم كە بە ماندووبوون و هیمەت و پێداگرییانەوە توانیان لەگەڵ یەكتر بگەنە ئەنجام و بەشی هەرێمی كوردستانیش لە بودجەی عێراقدا جێگیر بكەن. پەسەندبوونی بودجەی عێراق هەنگاوێكی ئیجابی و بە ئاراستەی دروستە و هیوای ئەوە دەخوازین كە دەستپێكێك بێت بۆ بەهێزكردنی بنەماكانی دیالۆگ و پێكەوەژیان و هەروەها گەڕاندنەوەی بنەماكانی شەراكەتی نێوان پێكهاتەكانی عێراق. مسعود بارزانی ٣١ـی ئاداری ٢٠٢١
بەبۆنەی پەسەندكردنی بودجهى عێراقهوه، پيرۆزبايى له گهلى عێراق و دەستخۆشی لە سەرۆكایەتى و هەموو فراكسیۆنەكانی ئەنجومەنی نوێنەران دەكەم. هەوڵەكانی سەرۆك وەزیران بەڕێز مستەفا كازمی بۆ كەمكردنەوەی ناكۆكییەكان و ڕێككهوتن، مايهى ڕيز و سوپاسن. بۆ چارسهركردنى كێشهكان و سهقامگيرى و ئاوهدانى و ئايندهيهكى باشتر، عێراق پيويستى به هاريكاريى هاوبهش و كارى پێكهوهيى ههيه و دهبێ ههموومان پشتيوانى لهو ئاراستهيه بكهين. دهستخۆشييهكى تایبەت لە بەڕێز قوباد تاڵەبانی سەرۆكی شاندی دانوستاندنكاری حكوومەت دەكەم كە لهگهڵ ئەندامانی شاندی هەرێمی كوردستان به پشوودرێژی و سهركهوتووانه دانوستاندنێكی سەختیان تێپەڕاند. دەستخۆشی لە فراكسیۆنە كوردستانییەكان دهكهم كە هاوكار و پشتیوانی یەكتر و شاندی حكوومەت بوون بۆ جێگیركردنی بەشی هەرێمی كوردستان لە بودجەی عێراقدا. هیوادارین ههموو لايهك پابهندى یاساكە بن. پهسهندكردنى بودجە دەتوانێت سەرەتایەكی باش و هاندەرى چارەسەركردنی كێشەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان و حكوومهتى فيدراڵ بێت. جێبهجێكردنى یاساكه دەبێته هۆی بەهێزكردنەوەی پرۆسەی سیاسی و پێكهوهژيان و چەسپاندنی مافی هاووڵاتیبوون بۆ هەمووان. دەرگای گفتوگۆیەكی بەرهەمدار بۆ هەموو لایەنەكان دهكاتهوه تا پێكهوه لهپێناو سەقامگیری و ئاوەدانی و پێشكهوتنى وڵاتدا كار بكهن. نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان 2021/4/1
بەھۆی ھەڵبژاردنی پێش وەختەی عێراق کە بڕیارە لە 2021/10/10، بکرێت، پەرلەمان عێراق ڕۆژی ھەڵوەشاندنەوەی خۆی دیاریکرد. پەرلەمانی عێراق ڕۆژی 2021/10/7 وەک ڕۆژی ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانەکە ڕاگەیاند.
سەرۆکی لیژنەی ئەوقافی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، وەزیری ئەوقاف بەڵێنیداوە لە مانگی ڕەمەزاندا مزگەوتەکان بکرێنەوە. دەقی راگەیەنراوەکە ڕوونکردنەوە بۆ ڕای گشتی و نویژخوێنانی خۆشەوویست… ئەمڕۆ، ٣١ / ٣ / ٢٠٢١، لەگەڵ بەڕێز وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی کۆبوینەوە، پاش گفتو گۆو ڕاگۆڕینەوە، جەنابیان دڵنیایی بە بەندە دا کە لەمانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا دەرگای سەرجەم مزگەوتەکان بەڕوی نوێژ خوێنانی خۆشەوویستدا دەکرێنەوە، و ئەم بڕیاری داخستنە کە لەلایەن لیژنەی باڵای ڕوبەڕو بوونەوەی کۆڕۆناوە دەرچووە کاتییەو لە ١ / ٤ بۆ ١٠ / ٤، واتە: تەنها بۆ ١٠ ڕۆژە، و سەرجەم مزگەوتەکان دەتوانن لەم ١٠ ڕۆژەدا ئامادەسازی باش بکەن بۆ مانگی پیرۆزی ڕەمەزان. د. هەورامان گەچێنەیی سەرۆکی لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە پەڕلەمانی کوردستان
ئەمڕۆ بە زۆرینەی دەنگی فراکسیۆنەکانی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان ، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2021 پەسەند کرد . هیوادارم ئەم یاسایە ببێتە دەستپێکی تێپەڕاندنی دۆخی سەختی دارایی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان .سوپاسی تیمی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەم بۆ ئەرک و کۆششی بەردەوامیان کە بە درێژایی چەندین مانگ، لە هەوڵ و کارکردنیان بەردەوام بوون. هەروەها سوپاسی فراکسیۆنە کوردستانییەکانی ناو ئەنجومەنی نوێنەران دەکەم بۆ هەوڵ و کۆششەکانیان. ئەم یاسایە لەیەکگەیشتنێکی باش و پێویست بوو لە نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان . هەرچەندە هەرێم ئەوەی کە دەیویست و داوای دەکرد، بە دەستی نەهێنا ، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی، ئەم یاسای بودجەیە، لەگەڵ بنەما بنەڕەتییەکانی دەستووردا یەکدەگرێتەوە کە ئێمە لە سەری پێداگیربووین . ئێمە خۆشحاڵین بەو پێشکەوتنەی بەدەست هاتووە کە ماف و ئەرکی هەر لایەک دیاریکراوە . هیوادارم هەموو ماددەکانی یاسای بودجە جێبەجێ بکرێن و حکومەتی فیدراڵ، شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بنێرێت. جێبەجێکردنی تەواوی یاسای بودجە ، دەبێتە هۆی چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکیەکان لە بارەی شایستە داراییەکانەوە لە 2004 ەوە تا ئێستا، هەروەها دەبێتە هۆی پەرەپێدانی میکانیزمی نوێی وردبینی لە نێوان دیوانی چاودێری دارایی حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمدا . ئەم هەنگاوانەش، متمانە و هەماهەنگيی زیاتر، لە نێوان هەردوولا دروست دەکات .لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ بەڕێز مستەفا کازمی قسەم کرد و سوپاسم کرد بۆ پشتیوانییەکەی لە یاسای بودجە و داواشم لێکرد کە پابەند بێت بەوەی لە سەری ڕێککەوتووین و شایستە داراییەکانی هەرێم بنێرێت ، جەختم لەوە کردەوە کە بەرژەوەندی عێراق و خەڵکی عێراق لەوەدایە کە پەیوەندییەکی باشی لە گەڵ هەرێمی کوردستان هەبێت.لەگەڵ جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم کاک قوبادیش قسەم کرد بۆ ئەوەی سوپاسی ئەو و تیمی حکومەتی هەرێم بکەم بۆ ئەنجامدانی ئەرکە گرنگەکەیان .تێپەڕاندنی یاسای بودجە، ئومێدێکی بۆ باشتربوونی پەیوەنديی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵی گەڕاندەوە، هەرچەندە هێشتا لیستێکی درێژی کێشە و ناکۆکییە هەڵپەسێردراو و چارەسەرنەکراوەکان ماوە.هیوادارم پەسەندکردنی یاسای بودجە، یارمەتیدەر بێت بۆ ئەوەی دڵنیایی زیاتر بە ژیانی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان ببەخشێت . مەسرور بارزانیسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان2021/3/31