جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دڵنیایی دەداتە کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوان کە زەوییەکانیان پێ دەدرێت. دەقی ڕوونکردنەوەکەی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم دڵنیاییەک بۆ کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی لەھەموو پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان لەوانەیە بە لێدوان و ڕوونکردنەوەی نابەرپرسانە، دڵگران بووبن و وا هەستتانکردبێت کەسانێک هەن، ڕێگرن لەبەردەم وەرگرتنی زەوییەکانتان کە مافێکی ڕەوا و یاسایی خۆتانە. من لێرەوە دڵنیاتان دەکەمەوە کە هیچ کەس و هێزێک نیە، بتوانێت لەبەردەم مافە رەواکانتان بوەستێتەوە.ئەو زەوییانەی وەری دەگرن هەموو ڕێکارێکی یاسایی پێویستی بۆ كراوە و بەئیمزای بەندە و بەپێی سێ فەرمان لە کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەرکراون و رێکارەکان لەکابینەی نۆیەمدا تەواوکراون، کە ناوەڕۆکی سێ فەرمانەکە بریتییە لە دابەشکردنی زەوی بەسەر ١١١٤٢ کەس لە کەسوکاری شەهید و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی لە هەموو پارێزگاکانی کوردستان.بۆیە دووبارە دڵنیاتان دەکەمەوە بە هیچ شێوەیەک قابلی قەبوڵ نابێت ڕێگریتان لێ بکرێت بۆ وەرگرتنی مافێکی ڕەوا و یاسایی ئێوەی دڵسۆز و قوربانیدەر. هەمیشە دڵسۆزتانقوباد تاڵەبانی
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی شەممە ئاسمانی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی گشتی نیمچە هەور دەبێت و ناوبەناو باران دەبارێت. ئەژی چەتۆ، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ هەینی بە رووداوی راگەیاند: "لە سبەینێوە کەشوهەوا دەگۆڕێت؛ لە پارێزگای دهۆک ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و دواتر دەبێتە هەوری تەواو و ناوبەناو بارانی بەهارە دەبارێت و هەورە بروسکەشی لەگەڵ دەبێت؛ هاوکات با خێراتر دەبێت و کەمێک خۆڵ دەبارێت". لە پارێزگای هەولێریش بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، کەشوهەوای سبەی شەممە وەکو ئەمڕۆ دەبێت، بەڵام پلەی گەرما سێ تاوەکو چوار پلە دادەبەزێت، ئاسمانیش لە هەوری پچڕ پچڕەوە دەبێتە نیمچە هەور. "هاوکات لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری بارینی نمەباران هەیە، هەورە بروسکەشی لەگەڵدایە و با خێراتر دەبێت، کەمێک خۆڵیش دەبارێت." بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد، سەبارەت بە پارێزگای کەرکووک، ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت. پلەی گەرماش سێ تاوەکو چوار پلە دادەبەزێت، بەڵام ئەگەری نمەباران لەوێ کەمە و ئەگەر بشبارێت بە شەو دەبارێت. لە پارێزگای سلێمانیش وەک کەشناسی باسی دەکات، ئاسمان لە نیمچە هەورەوە دەبێتە هەور، تاوەباران و هەورە برووسکەشی دەبێت. ئەوە لەکاتێکدایە، لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی لە ئیدارەی گەرمیان، زەنگی وشکەساڵی لێدراوە و بەشێکی زۆری کشتوکاڵی جووتیاران لەنێوچووە.
وەزارەتی تەندروستی داوا لە هاوڵاتیان دەکات بۆ سەلامەتی خۆیان و خانەوادەیان، ڤاکسینی دژی ڤایرۆسی کۆڕۆنا وەربگرن. بەشێوەیەکی گشتی لە هەرێمی کوردستان (32 %) ی ڤاکسینی بەردەست پێدراوە بە هاوڵاتیان بەم شێوەیەی خوارەوە: هەولێر 26 %سلێمانی 20 %دهۆک 56 %هەڵەبجە 16 %گەرمیان 39 %ڕاپەرین 42 %کۆیە 24 % داوا لە هاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەین بەتایبەتی سەرووی تەمەنی 60 ساڵی و ئەوانەی (نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە، خانەنشین و بەساڵاچووان و مامۆستایانی پۆلی 12 و هێزەکانی ئەمنی و ناوەخۆ و ئاسایش و پێشمەرگە) بۆ وەرگرتنی پێکوتەی دژەڤایرۆسی کۆڕۆنا خۆیان ناونووس بکەن لە پۆڕتاڵ و سیستەمی ئۆنڵاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەم لینکەی خوارەوە: http://vac.health.digital.gov.krd/ وەزارەتی تەندروستی کارت و کۆدی تایبەت بە گەشتکردنی نێودەوڵەتی دەدات بە وەرگرانی پێکوتەی دژەڤایرۆسی کۆڕۆنا بۆ بەکارهێنانی لە فڕۆکەخانەکان. وەزارەتی تەندروستیحکومەتی هەرێمی کوردستان9 نیسان 2021
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٤٠٨) ١. پشکنین: (١٠٨٥٨ پشکنینی نوێ)• (٢٨٢٦) هەولێر• (٢٦٤٤) سلێمانی• (٤٤٩١) دهۆك• (٠) هەڵەبجە• (٦٧٠) گەرمیان• (٢٢٧) ڕاپەڕین•٢. تووشبوو: (١١٧٣ تووشبووی نوێ)• (٢٣٢) هەولێر• (٣٠٣) سلێمانی• (٥٤٢) دهۆك• (٠) هەڵەبجە• (٧٦) گەرمیان• (٢٠) ڕاپەڕین•٣. چاکبوون: (٤١٨ چاکبوون)• (٨٣) هەولێر• (٨٦) سلێمانی• (٢٢٩) دهۆك• (٠) هەڵەبجە• (٢٠) گەرمیان• (٠) ڕاپەڕین•٤. مردن: (٤ مردن)• (١) هەولێر• (٢) سلێمانی• (١) دهۆك• (٠) هەڵەبجە• (٠) گەرمیان• (٠) ڕاپەڕین ئاماری گشتی:کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ١٤٦٧٩٠٦ (٥٢٠٩٦٤ هەولێر، ٣٢٥٣٩٩ سلێمانی، ٦١٣٦٣١ دهۆك، ٧٩١٢ هەڵەبجە)تووشبوون ١٣٠٥٢٩ (٤٤٦٥٣ هەولێر، ٣٨٠١٦ سلێمانی، ٤٤٧٠٤ دهۆك، ٣١٥٦ هەڵەبجە)چاکبوون ١١٣٢٣٥ (٣٩٠١٠ هەولێر، ٣١٦٩٨ سلێمانی، ٣٩٥٤٩ دهۆك، ٢٩٧٨ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ١٣٥٢٩ (٤٦١٠ هەولێر، ٤٥٤٣ سلێمانی، ٤٣٤١ دهۆك، ٣٥ هەڵەبجە)مردن ٣٧٦٥ (١٠٣٣ هەولێر، ١٧٧٥ سلێمانی، ٨١٤ دهۆك، ١٤٣ هەڵەبجە)
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ڕایگەیاند، ٢٤ موشەک لە نزیک بنکەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار دۆزراونەتەوە و ئێستا تیمی ئەندازە سەرقاڵی پوچەڵکردنەوەی موشەکەکانن.
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی تووشبون و مردن بە کۆرۆنا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، 1092 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و 5 تووشبووش مردوون. ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ١. پشکنین: (١١٠٧٣ پشکنینی نوێ) • (٣٢٥٥) هەولێر • (٢٩٣٤) سلێمانی • (٣٧٥٩) دهۆك • (٢٤) هەڵەبجە • (٥٩٠) گەرمیان • (٥١١) ڕاپەڕین • ٢. تووشبوو: (١٠٩٢ تووشبووی نوێ) • (٢٦٣) هەولێر • (٢٩٩) سلێمانی • (٤٢٥) دهۆك • (٣) هەڵەبجە • (٧٤) گەرمیان • (٢٨) ڕاپەڕین • ٣. چاکبوون: (٤٨٣ چاکبوون)• (٩٢) هەولێر• (٨١) سلێمانی• (٢٨٩) دهۆك• (١) هەڵەبجە• (١٩) گەرمیان• (١) ڕاپەڕین• ٤. مردن: (٥ مردن)• (٢) هەولێر• (١) سلێمانی• (١) دهۆك• (٠) هەڵەبجە• (١) گەرمیان• (٠) ڕاپەڕین
حکومەتی عێراق و کۆماری ئیسلامی ئێران 68 روفاتی سەربازەکانیان، کە لە کاتی شەڕی ئێران-عێراق کوژرابوون ئاڵ و گۆڕکرد. روفاتەکان 5 سەربازی عێراقی و 63 سەربازی ئێرانی بوون و لە مەرزی شەلامچە لە نزیک پارێزگای بەسرە بە ئامادەبوونی لیژنەیەکی مانگی سووری نێودەوڵەتی ئاڵ و گۆڕ کران.
وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆوە قەدەغەی هاتوچۆی تەواو لە کاتژمێر 8:00ی شەو بۆ 6:00ی بەیانی جێبەجێ دەکرێت. ڕێبەر ئەحمەد لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی:" بەبێ ماسک ژیانی خەڵک لە مەترسیدا دەبێ، هیچ شتێکیش لە ژیانی هاوڵاتیان بەنرختر نییە، بۆیە داوا لە راگەیاندنەکان دەکەم رۆڵی خۆیان ببین و خەڵک هۆشیار بکەنەوە". ڕێبەر ئەحمەد وتیشی، لە ئەمڕۆوە قەدەغەی هاتوچۆی تەواو لە کاتژمێر 8:00ی شەو بۆ 6:00ی بەیانی جێبەجێ دەکرێت
پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، لە کاتژمێر 6:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ بازگەکانی ناوشار و قەزاو ناحیەکان دەستبەکار دەبن و لە کاتژێر 8:00ەوە تا 6:00ی بەیانی قەدەغەی هاتوچۆی سەرتاسەری جێبەجێ دەکرێت. ئەمڕۆ پێنجشەممە ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا کۆبووەوە، دوای کۆبوونەوەکەش ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕایگەیاند: بە داخەوە سەرەڕای پێدانی رێنمایی خۆپارێزی لە چەند رۆژی رابردوودا پابەندبوون بە رێنماییەکان کەمبوو، لە هەندێک شوێن تا راددەیەکی باش پابەندبوون هەبوو، بەڵام وەکو پێویست نەبوو، هەربۆیەش دەبینین رۆژ لە دوای رۆژ ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدان لە هەڵکشاندایە، بۆیە بەناچاری و بەبێ خواستی ئێمە ناچارین ئەو جۆرە بڕیارە بدەین. ئومێد خۆشناو وتی: لە کاتژمێر 8:00ی ئەمشەوە لە سەرتاسەری کوردستان نیمچە قەدەغەی هاتوچۆ رادەگەیەنرێت، بۆیە داوا لە هاووڵاتیانی سنووری پارێزگای هەولێر دەکەین بە تەواوەتی پابەندی ئەو بڕیارانەبن . پارێزگاری هەولێر وتیشی: "بە ڕەچاوکردنی دۆخی گوزەرانی کاسبکاران و فەرمانبەران و هاتوچۆی ڕۆژانەی خەڵک ئەو بڕیارە دراوە، کە تا 12ی مانگ بەردەوامدەبێت".
کۆبوونەوەی حیزب و لایەنە سیاسیەکان و نوێنەری پێکهاتەکان لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد. لە کۆبوونەوەکدا بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی و رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان و ئەمینداری گشتی یەکگرتوو و سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری و سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی بەشدارن. نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرۆکایەتی کۆبوونەوەکە دەکات.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتی تەندروستیی هەولێر روونکردنەوەیەکی لەبارەی هاوڵاتیەک بڵاوکردەوە کە دوای وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا نیشانەی لێدەرکەوتووە و رایدەگەیەنێت "دوو رۆژ پێش ئێستا ڤاکسینەکەی وەرگرتووە و رۆژی دواتریش تووشی ئازاری لەش و تا هاتووە و ئەوەش چاوەڕوانکراوە." ئەم هاوڵاتیە ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 07-04-2021 لە فەیسبووکی خۆی پۆستێکی کردووە و وێنەیەکی بڵاوکردووەتە دەڵێت "بەداخەوە پاش سێ رۆژ لە بەکارھێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا لە رۆژی دووەمەوە تەندروستیم تەواو تێکچووە، ئێستاش کەوتمە نەخۆشخانەی فریاکەوتن." ئەو هاونیشتمانییە ناوی محەممەد سەباحە و خۆی وەک مامۆستای ئایینی ناساندووە، ئاماژەی بەوە کردووە "ئێمە زیاد لە 10 کەس ئەم ڤاکسینەمان بەکارھێنا، تەنیا من تەندروستیم تێکچووە. داوا لە ھاووڵاتیان دەکەم خۆیان بپارێزن و ڤاکسینی کۆرۆنا بەکاربھێنن." بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر لەبارەی قسەکانی ئەو هاوڵاتیە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت "رۆژی دووشەممە 04-05-2021 لە بنکەیەکی تەندروستی پێکوتەی دژە کۆرۆنای وەرگرتووە، بۆ رۆژی سێشەممە تووشی ئازاری لەش و تا هاتووە، کە ئەم نیشانە لاوەکیانەی وەك تا و لەرز و ژانی لەش چاوەڕوانکراوە و لە هەندێك کەس روودەدات و لەوانەیە بۆ 24 تاوەکو 48 کاژێر بمێنێتەوە." لە بەشێکی تری روونکردنەوەکەدا هاتووە "ئەم هاونیشتمانییە ئەمڕۆ چوارشەممە سەردانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کردووە و چارەسەری تەواوی پێشکەشکراوە بۆ ماوەکی کاتی ماوەتەوە و دواتر نێردراوەتەوە ماڵەوە." ئاماژە بەوەش دراوە کە "تیمی پاراستنی تەندروستی پەیوەندییان بەو هاونیشتمانییە کردووە و بەردەوام چاودێری دۆخی تەندروستی دەکەن و تەنها پێویستی بە پشوو هەیە."
سهرۆكی كۆمهڵی دادگهریی كوردستان لهشاری ههولێر پێشوازی له ئهمینداری یهكگرتووی ئیسلامی كرد.بهگوێرهی هەواڵێکی میدیای کۆمەڵی دادگەری، لهكۆبوونهوهی نێوان عهلی باپیر و سهلاحهدین محهمهد بههادین، گفتوگۆ دهربارهی پێكهێنانی هاوپهیمانییهتییهك دهكرێت بۆ ههڵبژاردنهكانی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق.