کوردستان

قەدەغەی هاتوچۆی تەواوی ڕاگەیەنرا

08-04-2021
قەدەغەی هاتوچۆی تەواوی ڕاگەیەنرا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند،  لە ئەمڕۆوە قەدەغەی هاتوچۆی تەواو لە کاتژمێر 8:00ی شەو بۆ  6:00ی بەیانی جێبەجێ دەکرێت.

ڕێبەر ئەحمەد لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی:"  بەبێ ماسک ژیانی خەڵک لە مەترسیدا دەبێ، هیچ شتێکیش لە ژیانی هاوڵاتیان بەنرختر نییە، بۆیە داوا لە راگەیاندنەکان دەکەم رۆڵی خۆیان ببین و خەڵک هۆشیار بکەنەوە".

ڕێبەر ئەحمەد وتیشی، لە ئەمڕۆوە قەدەغەی هاتوچۆی تەواو لە کاتژمێر 8:00ی شەو بۆ  6:00ی بەیانی جێبەجێ دەکرێت