Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13789 بابەت
هەواڵ
11-04-2021

لەسەر سنووری نێوان بۆسنە و کڕواتیا دەستدرێژی سێکسی دەکرێتە سەر کۆچبەرا...

بەپێی بەدواداچوونەکانی دەزگای لوتکە، چەندین ژن و پیاوی کۆچبەر لەلایەن پۆلیسی کرواتیاوە دەستدرێژیان دەکرێتە سەر و کەلوپەل و پارە و مۆبایلەکانیان لێدەسێنرێت. لە دوایین ڕووداویشدا، ژنە کۆچبەرێک دانی بەوەدانا کە لە مانگی شوباتدا و لە کاتی ناردنەوەیدا بۆ سنوری بۆسنە، شایەتی چەندین دەستدرێژی بووە و یەکێک لە قوربانییەکان خۆی بووە. وە ڕاشیگەیاند کە یەکێک لە ئەفسەرەکان بە چەقۆ هەڕەشەی کوشتنی لێکردووە. جگە لە دەستدرێژی بۆ سەر ژنان، پیاوان و منداڵانیش بە زۆرەملێ جلوبەرگەکانیان لەبەردا دادەنرێت و بە لێدان بەرەو سنوری بۆسنە دەنێردرێنەوە. بەڵام بە بیانوی نەبوونی بەڵگە، حکومەتی کرواتیا تۆمەتەکان ڕەت دەکاتەوە. ئەم بابەتانە لەلایەن کۆچبەران خۆیانەوە ئاشکرادەکرێن و لە یەکێکی دیکە لە ڕووداوەکاندا، پیاوێکی کۆچبەر ڕایگەیاند کە بەبەرچاوی منداڵەکانییەوە بە چەقۆ هەڕەشەی لێکراوە: "تێناگەم چۆن دەتوانن لەبەرچاوی منداڵەکانم واملێبکەن." یەکێک لە ڕێکخراوە مرۆییەکانیش داوادەکات کە کار بکرێت بۆ ڕاگرتنی توندوتیژی و دەستدرێژی و ناردنەوەی زۆرەملێی کۆچبەران.

هەواڵ
11-04-2021

باوکێک بە ھەڵە منداڵەکەی خۆی دەکوژێت

پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، باوکێک بە ئۆتۆمبێلەکەی منداڵە تەمەن سێ ساڵانەکەی شێلا و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا. مقدەم عەلی جەمال قدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، رایگەیاند، "بەیانی ئەمڕۆ یەکشەمە 2021/4/11 لە گەڕەکی شەهیدانی قەزای کەلارە، تەرمی منداڵێکی سێ ساڵان گەیەندرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار کە بە هۆی شێلان بە ئۆتۆمبێل گیانی لەدەستدابوو"

هەواڵ
11-04-2021

وەزارەتی تەندروستی: 11 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٤١٠) ١. پشکنین: (٩٤١٤ پشکنینی نوێ)• (٣٠٧٨) هەولێر• (٢٥٨٢) سلێمانی• (٣٠٩٥) دهۆك• (١٨٩) هەڵەبجە• (٤٧٠) گەرمیان• (٠) ڕاپەڕین•٢. تووشبوو: (١١٢٩ تووشبووی نوێ)• (٣٠٢) هەولێر• (٤٢٣) سلێمانی• (٣٣٣) دهۆك• (٢٣) هەڵەبجە• (٤٨) گەرمیان• (٠) ڕاپەڕین•٣. چاکبوون: (٣٦٠ چاکبوون)• (٩٠) هەولێر• (٨٨) سلێمانی• (١٥٤) دهۆك• (١) هەڵەبجە• (٢٤) گەرمیان• (٣) ڕاپەڕین•٤. مردن: (١١ مردن)• (٦) هەولێر• (١) سلێمانی• (٣) دهۆك• (٠) هەڵەبجە• (١) گەرمیان• (٠) ڕاپەڕین ئاماری گشتی:کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ١٤٨٤٦٨٧ (٥٢٦٦٧٦ هەولێر، ٣٢٩٤٨٠ سلێمانی، ٦٢٠٢٢٦ دهۆك، ٨٣٠٥ هەڵەبجە)تووشبوون ١٣٢٢٧٠ (٤٥١٠١ هەولێر، ٣٨٥٥٠ سلێمانی، ٤٥٤٣٣ دهۆك، ٣١٨٦ هەڵەبجە)چاکبوون ١١٣٩٥٩ (٣٩١٩٤ هەولێر، ٣١٨٨٣ سلێمانی، ٣٩٩٠١ دهۆك، ٢٩٨١ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ١٤٥٢٥ (٤٨٦٤ هەولێر، ٤٨٩١ سلێمانی، ٤٧٠٩ دهۆك، ٦١ هەڵەبجە)مردن ٣٧٨٦ (١٠٤٣ هەولێر، ١٧٧٦ سلێمانی، ٨٢٣ دهۆك، ١٤٤ هەڵەبجە) بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). وەزارەتی تەندروستیحکومەتی هەرێمی کوردستان١١ی نیسان ٢٠٢١

هەواڵ
10-04-2021

روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی شارەوانییەوە

لە چەند پەیج و ماڵپەڕێكی ئینتەرنێتدا، هەواڵێکی نادروست سەبارەت بە پێدانی بەنزینخانە، لەلایەن وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزارەوە، بڵاوکراوەتەوە.بۆ هەموو لایەکی ڕوون دەکەینەوە، کە ئەو هەواڵە دوورە لە ڕاستی و هیچ مۆڵەتێک و تەرخانکردنێکی زەوی لەلایەن وەزیری شارەوانییەوە نەدراوە.مۆڵەتی دانانی بەنزینخانە، لە ساڵی ٢٠١٨وە تەنیا لە دەسەڵاتی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیراندایە و لەوساوە تا ئێستا هیچ مۆڵەتێکی دانانی بەنزینخانە نەدراوە.لە کابینەی نۆیەمیش لە تەمووزی ٢٠١٩وە بە بڕواوە دەیڵێین هیچ مۆڵەتێک نەدراوە، چونکە ئێستا لەلایەن لیژنەیەکی یاسایی و ئەندازیاری، کار لەسەر ڕێکخستنەوەی ڕێنماییەکانی مۆڵەتی بەنزینخانە دەکرێت و لەگەڵ تەواوبوونی، بۆ هاووڵاتییان ڕادەگەیەندرێت.وێنەی ئەو نووسراوەی کە لەو ماڵپەڕانەش بڵاوکراوەتەوە، ئەوە فەرمانی تەرخان کردن نییە، بەڵکوو وەڵامی فەرمانگەیەکی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارە بۆ پرسیاری ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان و نووسراوەکە بە ئاشکرایی بۆ پەرلەمان نێردراوە و هیچ نهێنییەکی تێدا نییە. راگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار

هەواڵ
10-04-2021

پەیامێک لە وەزیری دەرەوەی ئەمریکاوە بۆ مەسرور بارزانی

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا سوپاسی هەوڵ و پشتگیریی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دایەلۆگی ستراتیجی عێراق-ئەمەریکا دەکات.سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی پەیامێکی لە ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پێگەیشت . لە پەیامەکەیدا کە لە دوای کۆتاییهاتنی گەڕی سێیەمی دایەلۆگی ستراتیجی عێراق- ئەمەریکا نێردراوە، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ، سوپاس و ستایشی هەوڵ و پشتگیرییەکانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات و ئامادەیی وڵاتەکەشی دەربڕی، بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان .

گشتی
10-04-2021

کاترینا کیێف تووشی کۆرۆنا بوو

كاترینا كیێف ئەکتەرە شۆخەکەی بۆڵیوود تووشی كۆرۆنا بوو.كاترینا كیێف لە ئینستاگرام نووسیویەتی: كە دوای ئەنجامدانی پشكنینەكان دەركەوتووە تووشی كۆرۆنا بووم، بۆیە لە ماڵەوە بۆ ماوەیەك خۆم كەرەنتین دەکەم.کاترینا یەکێکە لە ئەستێرە دیارەکانی سینەمای جیهانی و بۆڵیوود، لەگەڵ چەندین ئەستێرەی جیهانیدا ڕۆڵی بینیوە.

هەواڵ
10-04-2021

کەمێکی دیکە سەرۆکی کۆمکاری عەرەبی دەگاتە هەولێر

ئێوارەی ئەمڕۆ ئەحمەد ئەبولغەیت، سەرۆکی کۆمکاری عەرەبی دەگاتە هەولێر و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لەلایەن پارێزگاری هەولێرەوە پێشوازی لێ دەکرێ.ئەحمەد ئەبولغەیت، سەرۆکی کۆمکاری عەرەبی بە سەردانێک لە شاری بەغدا بوو، هەر لەوێ لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

هەواڵ
10-04-2021

سبەی یەکەم ڕۆژی ڕەمەزان دیاری دەکرێ

سبەی ئێوارە لیژنەکانی بینینی مانگ لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان كۆ دەبنەوە و بڕیار لە دیاریکردنی یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دەدەن. نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان بە (باڵکێش)ی ڕاگەیاند: "سبەی یەکشەممە لیژنەکانی بینینی مانگ لە دهۆک، سلێمانی، هەولێر و گەرمیان كۆدەبنەوە و بە هەماهەنگی لەگەڵ سعودیە و دیوانی وەقفی سوننەی عیراق، بڕیار لە یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دەدرێت". وتیشی:" بەهۆی ئەوەی هەرێمی کوردستان ناوچەیەکی شاخاوی و بەرزە، وەقفی سوننی عێراقیش پشت بە هەرێمی کوردستان دەبەستێت".

هەواڵ
10-04-2021

ڕێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا دابەزیوە

ڕاگەیاندراوی (٢٤) كاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ   COVID19                         ژمارە (٤٠٩)١. پشكنین: (٧٣٦٧ پشكنینی نوێ) • (٢٦٣٤) هەولێر• (٩٣٥) سلێمانی• (٣٥٠٠) دهۆك• (٢٠٤) هەڵەبجە• (٩٤) گەرمیان• (٠) ڕاپەڕین• ٢. تووشبوو: (٦١٢ تووشبووی نوێ)• (١٤٦) هەولێر• (٥٠) سلێمانی• (٣٩٦) دهۆك• (٧) هەڵەبجە• (١٣) گەرمیان• (٠) ڕاپەڕین• ٣. چاكبوون: (٣٨٤ چاكبوون)• (٩٤) هەولێر• (٧٠) سلێمانی• (١٩٨) دهۆك• (٢) هەڵەبجە• (١٦) گەرمیان• (٤) ڕاپەڕین• ٤. مردن: (١١ مردن)• (٤) هەولێر• (٠) سلێمانی• (٦) دهۆك• (١) هەڵەبجە• (٠) گەرمیان• (٠) ڕاپەڕینئاماری گشتی:كەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشكنین ١٤٧٥٢٧٣ (٥٢٣٥٩٨ هەولێر، ٣٢٦٤٢٨ سلێمانی، ٦١٧١٣١ دهۆك، ٨١١٦ هەڵەبجە)تووشبوون ١٣١١٤١ (٤٤٧٩٩ هەولێر، ٣٨٠٧٩ سلێمانی، ٤٥١٠٠ دهۆك، ٣١٦٣ هەڵەبجە)چاكبوون ١١٣٦١٩ (٣٩١٠٤ هەولێر، ٣١٧٨٨ سلێمانی، ٣٩٧٤٧ دهۆك، ٢٩٨٠ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ١٣٧٤٦ (٤٦٥٨ هەولێر، ٤٥١٦ سلێمانی، ٤٥٣٣ دهۆك، ٣٩ هەڵەبجە)مردن ٣٧٧٦ (١٠٣٧ هەولێر، ١٧٧٥ سلێمانی، ٨٢٠ دهۆك، ١٤٤ هەڵەبجە)

هەواڵ
10-04-2021

کەرکووک.. سێ کرێکار کەوتنە ژێر دیوارێکەوە و گیانیان لەدەستدا

لە کاتی کارکردن لە گەڕەکێکی کەرکوک، دیوارێک بەسەر چەند کرێکارێکدا دەڕووخێت و بەهۆیەوە 3 کرێکار گیانیان لەدەستدا.کرێکارەکان لەکاتێکدا توشی ئەو رووداوە بوون کە سەرقاڵی سەرگرتنی هۆڵێک بوون کە دیوارێکی بەررزی هەبووە، لایەکی هۆڵەکە هەرەسی هێناوە و بەهۆیەوە ئەو کرێکارانە گیانیان لەدەستداوە کە هەرسێکیان خزمی یەکترن و خەڵکی ناحیەی ڕیازن لە باشووری کەرکوک. لە کەرکووک ژمارەیەک کرێکار لە کاتی کارکردن دیوارێکیان بەسەردا دەڕووخێت و بەو هۆیەوە 3 کرێکاریان گیانلەدەست دەدەن. هەرسێ کرێکارەکەش خزم و کەسوکاری یەکترن.

هەواڵ
10-04-2021

نێچیرڤان بارزانی و مستەفا کازمی لە کۆبوونەوەدان

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغدا لە کۆبوونەوەدان. ئەمڕۆ شەممە 10-04-2021 نێچیرڤان بارزانی شاندێکی باڵا گەیشتە بەغدا، بڕیارە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ هەریەکە لە بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق و محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمان کۆببێتەوە.

هەواڵ
10-04-2021

قەڵادزێ.. دایکێک دوای بیستنی هەواڵی مردنی کچەکەی، گیانی لەدەستدا

لە قەڵادزێ، دایکێک بە بیستنی هەواڵی مردنی کچەکەی جەڵتە لێی دا و ئەویش گیانی لەدەستدا.شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین بە باڵکێشی ڕاگەیاند، کچەکە خەڵکی قەڵادزێیە و لە سلێمانی ژیاوە، ئەمڕۆ بە نەخۆشیەکی کتوپڕ گیانی لەدەستداوە، کاتێک هەواڵەکە بە دایکی دەدەن لە قەڵادزێ، ئەویش جەڵتە لێی دەدا و بەهۆیەوە گیان لە دەستدەدات.کچەکە ناوی زەینەب ئیسماعیلە و دایکی ناوی فاتیمە قادرە، ئەمڕۆ هەردوکیان لە تەنیشت یەک بە خاک سپێردران. .

1 2 ... 850 851 852 ... 1149 1150