ئێوارەی ئەمڕۆ ئەحمەد ئەبولغەیت، سەرۆکی کۆمکاری عەرەبی دەگاتە هەولێر و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لەلایەن پارێزگاری هەولێرەوە پێشوازی لێ دەکرێ.
ئەحمەد ئەبولغەیت، سەرۆکی کۆمکاری عەرەبی بە سەردانێک لە شاری بەغدا بوو، هەر لەوێ لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.