Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13789 بابەت
هەواڵ
12-04-2021

شۆفێرێک بە لۆرییەکەی ماتۆڕسوارێک دەکوژێت و دواتر هەڵدێ

پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، شۆفێرێک بە بارهەڵگرەکەی لەگەڵ ماتۆڕسیکلێکدا تووشی رووداوی هاتوچۆ بووە و بەهۆیەوە ماتۆڕسوارەکە گیانی لەدەستداوە و دواتریش شۆفێرەکە هەڵاتووە. بەشی پۆلیسی عەنکاوە، بنکەی پۆلیسی شەمامک، دوای ئەوەی ئاگادارکرانەوە، کەوا لەسەر ڕێگای هەولێر - مەخموور ڕووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان تانکەرێک و ماتۆڕسکیلێک ڕووی داوە و لە ئەنجامدا شوفێری ماتۆڕسکیلەکە بە ناوی (ئەمین سەعدی مەحمود) گیانی لە دەست داوە و شوفێری تانکەرەکەش هەڵاتووە، دەستبەجێ دەستیان بە لێکۆڵینەوەیەکی چڕ کرد و توانیان بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی ئاسایش، لە ماوەی کەمتر لە (15) خولەکدا شوفێری تانکەرەکە دەستگیر بکەن. تۆمەتبارەکە، لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە، ڕاگیراوە بە پێ ی ماددەی ٢٤ ھاتوچۆ.

هەواڵ
12-04-2021

مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کرد

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ماتیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کرد. لە دیدارەکەدا کە ڕۆب واڵەر کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر ئامادەی بوو، گفتوگۆ دەربارەی دوایین پێشهاتەکانی عێراق و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کرا.باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق، تیشکی خستە سەر دایەلۆگی ستراتیجی ئەمەریکا و عێراق و ئاماژەی بەوەدا ، کە لە چوارچێوەی هێزەکانی هاوپەیمانان، ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە پشتگیریکردنی سوپای عێراق و پێشمەرگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی داعش .باڵیۆزی ئەمەریکا ستایشی چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد، بەتایبەتی هەنگاوەکانی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە.سەرۆکی حکومەت، سوپاسی هەوڵ و پشتیوانیی باڵیۆزی ئەمەریکای کرد لە پەسەندکردنی یاسای بودجەی فیدراڵی و پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی بە جێبەجێکردنی یاسای بودجە دووپات کردەوە و داواشی کرد حکومەتی فیدراڵی، ئەرکەکانی خۆی لە بەرامبەر هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی یاسای بودجەدا جێبەجێ بکات.

هەواڵ
12-04-2021

عەلی حەمەساڵح و دابان محەمەد لە دادگا ئامادەبوون

دابان محەمەد و عەلی حەمە ساڵح ڕایانگەیاند، ئەمڕۆ وەک تۆمەتبار لەسەر دۆسیەی قاچاخی باشماخ لە دادگای پێنجوێن ئامادەبووین. ‎‏‎بۆ ئەو سکاڵایەی کە گوایە ئێمە لەسەر دۆسیەی قاچاخی ناوزڕاندمان كردوە، لەبەردەم بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەدا ئامادەبوین، وتەمان لێوەرگیرا و پێداگیریمان لەسەر کۆی ئەو زانیاریانە کردەوە کە لە ڕابردودا باسمان کردوە، وردەکاریمان خستە بەردەم بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە، پاش ورگرتنی وتەکانمان بە تەعاھودی کەسی ئازادکراین تا ڕۆژی دادگایی کردن.

هەواڵ
12-04-2021

شاندی دانوستاندنكاری حكومەتی ھەرێم سەردانی پەرلەمانی كوردستان دەکات

کاتژمێر 11:00ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، شاندی دانوستاندنكاری حكومەتی ھەرێم بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی سەردانی پەرلەمانی كوردستان دەکات. ئەرشەد حسێن، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، ئه‌مڕۆ دووشەممە ١٢ی ٤ی ٢٠٢١، شاندی دانوستانكاری حكومەتی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ بەغدا، سەردانی پەرلەمانی كوردستان دەکات و روونكردنەوە لەبارەی رێككەوتنی نێوان ھەرێم و بەغدا سەبارەت بە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ئەمساڵ دەدەن.

هەواڵ
11-04-2021

یەکەم کاروانی ڤاکسینی فایزەر گەیشتە هەرێمی کوردستان

ئەمشەو یەکەم کاروانی ڤاکسینی فایزەر گەیشتە هەرێمی کوردستان و سبەی دەست بە دابەشکردنی دەکرێت. ژمارەی ڤاکسینەکە 49هەزار ژەمە ڤاکسینە، ئەمشەو پشکی هەرێمی کوردستان لە بە‌غداوە رەوانەی هەولێر دەکرێت کە 7هەزار ژەمە ڤاکسینە. دوای گەیشتنی ڤاکسینەکە، دەستبەجێ بەسەر بنکەکانی تایبەت بە پێدانی ڤاکسینی کۆرۆنا لەپارێزگاکاندا دابەش دەکرێت.

هەواڵ
11-04-2021

بکوژێک لە هەولێر هەڵات، لە وارماوا دەستگیرکرا

مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی وارماوای سەربەبەشی پۆلیسی شارەزور کەسێکیان بەتۆمەتی كوشتن دەستگیركرد . پاش ئەوەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر و دادگای لێكۆڵینەوەی دەشتی هەولێر فەرمانی دەستگیركردنی بكوژێك گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی كە گومانیان دەكرد تۆمەتبار بەرەو پارێزگای سلێمانی هەڵاتبێت ، بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سەرجەم بەش و بنكەكانی ڕاسپارد كە بەدواداچوون بكەن بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار . دوای بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەكان لەلایەن بنكەی پۆلیسی واماوای سەربەبەشی پۆلیسی شارەزور توانرا تۆمەتبار بناسرێتەوەو دەستگیربكرێت . لەئێستادا تۆمەتبار (ب ، ب ، أ ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 405 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان ڕەوانەی دادگای هەولێر دەكرێتەوە . بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

هەواڵ
11-04-2021

سبەی تەواوکەری شەعبانە و دوو سبەی ڕەمەزانە

لیژنەی بینینی مانگی سەر بە وەزارەتی ئەوقاف ئێوارەی ئەمڕۆ مانگیان نەبینیوە و بەوپێیە، سبەی دووشەممە تەواوکەری مانگی شەعبان دەبێت و دوو سبەی ڕەمەزانە.

هەواڵ
11-04-2021

لە ڕەمەزاندا مزگەوتەکان دەکرێنەوە

لیژنەی باڵای کۆرۆنا لە کۆبوونەوەدایە و بەپێی زانیاریەکان پێشنیاز کراوە بۆ کردنەوەی مزگەوتەکان لە مانگی ڕەمەزاندا.کردنەوەی مزگەوتەکان بەپێی رێنمایی و ڕێکارەکانی تەندروستی دەبێت.بڕیارە دوای کەمێکی تر لیژنەکە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بکات و سەرجەم ڕێکارەکان ئاشكرا بکات.

هەواڵ
11-04-2021

وەزیری کارەبا لەبارەی کاتژمێری پێدانی کارەبای نیشتماییەوە روونکردنەوە...

كەمال محەممەد ساڵح، وەزیری كارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە مانگی رەمەزان دا 19 بۆ 20 کاژێر كارەبا بە هاونیشتمانیان دەدرێت. دەقی پەیامەکەی وەزیری کارەبا پەیامی پیرۆزبایی وەزیری كارەبا بەبۆنەیهاتنەوەی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە لەمانگی پیرۆزی رەمەزان دا (19-20 ) كاتژمێر كارەبا بەهاوڵاتیان دەدەین بەناوی خوای گەورەو میهرەبانبەبۆنەی گەڕانەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزانەوە پیرۆزبایی لە موسڵمانانی خۆشەویستی كوردستان و جیهان و فەرمانبەرانی وەزارەتی كارەبا بەتایبەتی دەكەم، ئومێدەوارم ئەم مانگە ببێتە مانگی خێرو بەرەكەت و هەمووان ساخ و سەلامەت بن.بەپێویستی دەزانم لەم مانگەدا سوپاسی فەرمانبەرانی وەزارەتی كارەبا بكەم كە توانیویانە سەرەڕای مەترسییەكانی كۆرۆناو خراپی دۆخی دارایی بەوپەڕی بەرپرسیارێتی و دڵسۆزییەوە بە شێوەی ئیشكگری و 24 كاتژمێر لەخزمەتی هاوڵاتیاندا بوون، هەر بەم بۆنەیەوە هاوڵاتیانی كوردستان دڵنیا دەكەمەوە لەمانگی رەمەزاندا پێدانی كارەبای نیشتمانی ( 19-20 ) كاتژمێر دەبێت.خودای گەورەو میهرەبان رۆژ و عیبادەتی ئەم مانگە لە هەموو لایەكمان قبووڵ بكات.

هەواڵ
11-04-2021

وتەبێژی پارتی کۆرۆنای تێپەڕاند

مەحمود محەمەد، ئەندام و وتەبێژی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆرۆنای تێپەڕاند و ڕایگەیاند، "دوای نزیکەی چوار ھەفتە وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، لە ئێستادا ئەم پەتایەم تێپەڕاندوە و تەندروستیشم رۆژ بەڕۆژ بەرەو باشتر و ئاسایی بوونەوە دەچێت". ئەو بەرپرسەی پارتی وتیشی: ھیوادارم ھەموو لایەک پەیرەوی رێنمایەکانی خۆ پارێزی بکەن و گەلی کوردستانی خۆشەویست و ھەموو جیھان لەم پەتایە رزگاری ببێت.

هەواڵ
11-04-2021

گۆڕان لەبارەی وەرگرتنی پارە لە پارتی ڕوونکردنەوە دەدات

لە ڕوونکردنەوەیەکدا بۆ ڕای گشتى، وتەبێژى فەرمى بزوتنەوەى گۆڕان رایدەگەیەنێت: ھەواڵی وەرگرتنی بودجە، یاخود بڕە پارەیەک لە هەر حزب و لایەنێکى سیاسى بۆ بزوتنەوەى گۆران ناڕاست و بێ بنەمایە. لێدوانێک لە وتەبێژی فه‌رمی بزوتنەوەی گۆڕانەوە:"رایگشتی کوردستان ئاگاداردەکەینەوە، ھەواڵی وەرگرتنی بودجە، یاخود بڕە پارەیەک لە پارتی دیموکراتی کوردستان، یان ھەر حیزبێکی سیاسیی دیکە بۆ بزوتنەوەی گۆڕان، زانیارییەکی ناڕاست و بێ بنەمایە."

بیروڕا
11-04-2021

لە کورد چی دروست دەبێت!

کۆمەڵگە پێش ئەوەی بخرێتە ناو ململانێی حیزب و سیاسەتەوە کە فڕی پێوەی نییە، پێش ئەوەی بخرێت بە سەر پارە و دەستەڵات و چەکدا، پێش ئەوەی فێرە تەقلید و مەسرەفگەرا، فیرە نمایش و قسەی زل بکرێت، دەبێت ڕابکێشریتە قۆناغی سەرەتایی مەدەنیبوونەوە، ئاخر مەدەنیبوون پڕۆسەیە نەک خۆ وەک ئەویترلێکردن، بازدان بەسەر ئەم پڕۆسەدا مادەم پارە و دەستەڵات لە گۆڕێیە، ئیدی خاوەن پایەی حیزبی و لەشکری و وەزیفی، سەرمایەدار، سەرۆکھۆز و ھەندێکجار زومڕەی ھۆزیش چۆن دەچنە ژێر جەبری سیستمەوە، وەک ژان ژاک ڕۆسۆ دەڵێت: لە دەرەوەی مەدەنیەت دەوڵەتمەن گوێڕایەڵی یاسا نابێت. سەدەکانی ڕابوردو ئەغڵەبیان سەدەی جەنگ بوون، جەنگ بە تایبەت ئەڵمانیای ھیتلەری واقیعێکی دروستکرد بوو مرۆڤ ناچار بوو شەڕکەرێکی باش بێت نەک مەدەنییەکی داھێنەر، ڕووسەکان پێگەیاندنی مرۆڤی شەڕکەریان خستبووە پێش مەدەنیەتەوە، دەیانویست لە ھەر ڕووسییەک ئەڵمانییەک چێبکەن، دواتریش لای خۆمان لە کۆتایی ساڵانی حەفتاکانەوە تا ڕاپەڕینیش زۆربەی ھەوڵەکان بۆ ئەوە بوون لە ھەر«کورد»ێک گیڤارایەک، ھوشیمیننەیەک، تاریقی کوڕی زیادێک چێبکەن، نەک کوردێکی شۆڕشگێڕی واعی، دواتر بە گەشتنی جیھانگەرای ھاوکێشەکە گۆڕا بۆ فراونخوازی ئایدۆلۆژی و سەرمایەگوزاری، کورد ئەگەر لە قۆناغی ڕابوردودا شەڕکەرێکی باشیش بوو بێت بەڵام لە جیھانگەرادا نەیتوانی یاریزانێکی باش بێت، وەکو کەلاکێک کەوتە بەردەست ئەوانیتر، عەرەب ھاتن ھەوڵیاندا عەرەبێک لە ھزری ھەر کوردێکی موسڵماندا چێبکەن، فارسەکان ھاتن ھەوڵیاندا لە خودی ھەر کوردێک دژەکوردێکیتر چێبکەن، ڕۆژئاواییەکان ھاتن ھەوڵیاندا لە ھەر کوردێک بازاڕێکیان بۆ کاڵا و کەلتووری خۆیان بونیاد بنێن، ئاوا ئیتر ھەرکەس ھات توانی شتێک لە سەر کورد بۆ خۆی دروست بکات، بەڵام کورد نەیتوانی شتێک لە خۆی دروست بکات یان چی لێ دروست دەبێت، نەیتوانی خوێندنەوە بۆ سەردەمی نوێی و قۆناغی مەدەنیەت و سیاسەتی گڵۆبالیزمی جیھانی بکات، پارتی ھەوڵیدا لە ھەر یەکێتییەک پارتییەک چێبکات، یەکێتی ھەوڵیدا لە ھەر پارتییەک یەکێتییەک چێبکات، گۆڕانیش ھەوڵیدا لە ھەر ناڕازییەک گۆڕانێکی تووڕە چێبکات، لە کاتێکدا دەبو لە جیاتی ئەمە بە ھەر ھەموویانەوە لە ھەموو کوردان کوردستانێکی مەدەنییان چێبکردایە کە ھوشیاری تاکی بەرھەم بھێنایە، نەک دەوڵەتمەنی سەر بە حیزب و ھۆز.

1 2 ... 849 850 851 ... 1149 1150