کوردستان

شاندی دانوستاندنكاری حكومەتی ھەرێم سەردانی پەرلەمانی كوردستان دەکات

12-04-2021
شاندی دانوستاندنكاری حكومەتی ھەرێم سەردانی پەرلەمانی كوردستان دەکات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

کاتژمێر 11:00ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، شاندی دانوستاندنكاری حكومەتی ھەرێم بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی سەردانی پەرلەمانی كوردستان دەکات.

ئەرشەد حسێن، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، ئه‌مڕۆ دووشەممە ١٢ی ٤ی ٢٠٢١، شاندی دانوستانكاری حكومەتی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ بەغدا، سەردانی پەرلەمانی كوردستان دەکات و روونكردنەوە لەبارەی رێككەوتنی نێوان ھەرێم و بەغدا سەبارەت بە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ئەمساڵ دەدەن.