Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13789 بابەت
هەواڵ
13-04-2021

بەڕێوەبەرێکی پۆلیس لە 2هەفتەدا 2هەزار وێنەی خۆی بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی ڕاپەڕين، لەماوەی سێ هەفتەی دەستبەکاربونیدا نزیکەی 2هەزار وێنەی خۆی بڵاودەکاتەوە. عەمید  حەسەن سوارە، بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی ڕاپەڕین، نزیکەی دوو هەفتەیە ئەو پۆستەی وەرگرتووە و خەڵک بۆ پیرۆزبایی سەردانی دەکەن، ئەویش لە پەیجی فەرمی پۆلیسی راپەڕین وێنەی سەردانەکان بڵاودەکاتەوە و تا ئێستا نزیکەی 2هەزار وێنەی بڵاوکردووەتەوە. ئەو بەڕێوەبەرەی پۆلیس، جگە لە وێنە، ڤیدیۆی دەرچوون و بەسەرکردنەوەی مەفرەزەکانیش بڵاودەکاتەوە و ئێستا بەشی هەرە زۆری هەواڵەکانی پەیجی پۆلیسی راپەڕین میواندۆستییەکەی بەڕێوەبەرە.

هەواڵ
13-04-2021

وتەبێژی موقتەدا سەدر زیندانی کرا

ئەمڕۆ دادگا سزای ساڵێك زیندانی و پێبژاردنی ١٠ ملیۆن دیناری بەسەر جەعفەر موسەوی، وتەبێژی موقتەدا سەدردا سەپاند بەتۆمەتی بەفیڕۆدانی ماڵی گشتی و قازانجی نایاساییدا.جەعفەر موسەوی داواکاری گشتی دادگاییەكەی سەدام بوو، بەبڕیاری ئەم گرووپە سەدام بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو.

هەواڵ
13-04-2021

کەشتیەکی ئیسرائیلی لە بەندەرێکی ئیمارات بۆردومان کرا

کەشتیەکی ئیسرائیلی لە بەندەری فوجەیڕە لە ئیمارات بۆردومانکرا و تا ئێستا دیار نیە چ لایەنێک کردویەتیە ئامانج.

هەواڵ
13-04-2021

مەسرور بارزانی: پشتگیری ئازادی ڕۆژنامەوانی دەکەم

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە ڕۆژنامەوانانی کوردستان دەکات کە هاوکار و یارمەتیدەری کارنامەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بن بۆ چاکسازی و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی .ئەمڕۆ سێشەممە 13 ی نیسانی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە ڕەحمان غەریب ڕێکخەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافی ڕۆژنامەنووسان کرد .لە دیدارەکەدا ، سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە ، کە بە هەموو شێوەیەک پشتگیریی ئازادی ڕۆژنامەانیی دەکات و پێویستە دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش، بە پێدانی زانیاریی دروست، يارمەتیدەری کاری ڕۆژنامەوانیی بن، بۆ ئەوەی ڕاگەیاندنکارانی کوردستان، پیشەییانە ئەرکەکانیان ئەنجام بدەن.ڕێکخەری سەنتەری میترۆ وێڕای خستنەڕووی کار و چالاکییەکانی سەنتەرەکە، سوپاسی پشتیوانیی سەرۆکی حکومەتی کرد و خوازيار بوو، بە هاوکاری هەموو لایەک، ئازادی کاری ڕۆژنامەوانیی و ئازادی زانیاری بەرفراوان بکرێت ، کە مەرجێکی گرنگی پێشکخستنی دیموکراسییە لە کوردستاندا.

هەواڵ
13-04-2021

دۆلار بەشێوەیەکی لەناکاو بەرزبووەوە

نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەشێوەیەکی لەناکاو بەرزبووەوە و ئێستا 100 دۆلار بە 149هەزار و 500دینار مامەڵەی پێوە دەکرێ.بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەوشێوەیە و لە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزاندا، کاریگەری زیاتر دەخاتە سەر بازاڕ و گرانبوونی کاڵا.

هەواڵ
13-04-2021

وەزارەتی تەندروستی: 15 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا هەزار و 228 تووشبووی کۆرۆنا دەستنیشانکراون، 15 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە و 406 تووشبووی پێشووی ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە. دەقی راگەیەنراوی وەزارەتی تەندروستی: ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٤١٢) ١. پشکنین: (١٠١٧٦ پشکنینی نوێ)• (٢٤١٤) هەولێر• (٣٠٠٦) سلێمانی• (٣٦٦٢) دهۆك• (٣٣٠) هەڵەبجە• (٥١٢) گەرمیان• (٢٥٢) ڕاپەڕین ٢. تووشبوو: (١٢٢٨ تووشبووی نوێ)• (١٧٩) هەولێر• (٤٤٢) سلێمانی• (٤٧٧) دهۆك• (٣٨) هەڵەبجە• (٦٩) گەرمیان• (٢٣) ڕاپەڕین ٣. چاکبوون: (٤٠٦ چاکبوون)• (٩١) هەولێر• (٧٤) سلێمانی• (٢١١) دهۆك• (١) هەڵەبجە• (٢٧) گەرمیان• (٢) ڕاپەڕین ٤. مردن: (١٥ مردن)• (٤) هەولێر• (١) سلێمانی• (٧) دهۆك• (٠) هەڵەبجە• (٣) گەرمیان• (٠) ڕاپەڕین ئاماری گشتی:کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ١٥٠٥٨٦٧ (٥٣٢٥٦٩ هەولێر، ٣٣٦٠٦٦ سلێمانی، ٦٢٨٣٩٧ دهۆك، ٨٨٣٥ هەڵەبجە)تووشبوون ١٣٤٦٥٦ (٤٥٤٧٤ هەولێر، ٣٩٤٧٣ سلێمانی، ٤٦٤٦٥ دهۆك، ٣٢٤٤ هەڵەبجە)چاکبوون ١١٤٨٤٥ (٣٩٣٧٣ هەولێر، ٣٢١٢٢ سلێمانی، ٤٠٣٦٦ دهۆك، ٢٩٨٤ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ١٥٩٩٧ (٥٠٥١ هەولێر، ٥٥٦٥ سلێمانی، ٥٢٦٥ دهۆك، ١١٦ هەڵەبجە)مردن ٣٨١٤ (١٠٥٠ هەولێر، ١٧٨٦ سلێمانی، ٨٣٤ دهۆك، ١٤٤ هەڵەبجە)

هەواڵ
13-04-2021

گەنمی ئەمساڵ بە کەڵکی دورێنەکردن نایەت

بەڕێوەبەری بەرهەمهێنان و پەسەندکردنی بنە تۆو لە وەزارەتی کشتوکاڵ رایدەگەیەنێت، ئەمساڵ بێبارانی کاریگەریی لەسەر کەمبوونەوەی بەرهەمی گەنم بووە و پێیوایە بەرهەم ناگاتە ئاستی نیوەی پار. رێژین سدیق، بەڕێوەبەری بەرهەمهێنان و پەسەندکردنی بنە تۆو لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە رووداوی راگەیاند: "پار لەبەر ئەوەی باران زۆر باش بوو بەرهەمی گەنممان زیاتر لە ملیۆنێک تۆن گەنم بوو و حکومەتی عێراقی نزیکەی 410 هەزار تۆنی وەرگرت. بەڵام ئەمساڵ هەرچەندە دروێنە دەستی پێنەکردووە، بڕوا ناکەم بەرهەممان بگاتە ئاستی نیوەی پار کە هۆکاری کەمبوونەوەی بەرهەمیش کەمیی بارانبارینە." بەڕێوەبەری بەرهەمهێنان و پەسەندکردنی بنە تۆو ئاماژەی بەوە دا، ئەمساڵ کە بارانبارین زۆر کەمی کردووە، لە هەولێر لە هەندێک شوێن 200 ملیمەتر نەباریوە و بڕوایش ناکەم ئیدی بگاتە ئەو ژمارەیە. بۆ بەرهەمی گەنمی چاکیش پێویستمان بە 450 ملیمەتر بۆ 500 ملیمەتر باران هەیە. بە داخەوە لەگەڵ ئەو بێبارانییەدا، سن و کیسەڵە زۆر لە گەنمی جووتیارانی دا. وەزارەتی کشتوکاڵ بە بێبەرامبەر بڕێک پارەی بۆ پارێزگاکان دیاری کردووە بۆ ئەوەی قڕکەر بۆ جووتیاران بکڕن و دوێنێ بەسەریاندا دابەش کرا. بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە لێدوانێکیدا داوای لە جووتیاران کرد کە گەنمەشامی بچێنن. رێژین سدیق لەو بارەیەوە وتی: "باشتر وایە جووتیاران بە گوێرەی رێنماییەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ دەست بە چاندن بکەن بۆ ئەوەی هەمەچەشنییەک لە بەرهەمی کشتوکاڵی هەبێت. داوامان لە جووتیاران کردووە ئەو بەرهەمانە بچێنن کە دوای دروێنەی گەنم دەچێنرێن، وەک گەنمەشامی، فول سۆیا، کونجی و هەرزن بۆ ئەوەی هەمەچەشنییەک لە بەرهەمهێناندا دروست ببێت. هەروەها داوا لەو جووتیارانە دەکەین کە گەنمەشامی دەکەن و ئاوی ژێر زەوی بەکاردەهێنن، دەست بە ئاوەوە بگرن. ئێمە وەکو وەزارەت دەتوانین جۆری گەنمەشامیی وایان بۆ دیاری بکەین کە ئاوی کەمتری بوێت و زیاتر بەرگەی وشکی بگرێت." وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان ساڵانە بنە تۆو بەسەر جووتیاراندا دابەش دەکات کە بەشی سەرجەم جووتیاران ناکات. ئەو بەڕێوەبەرە لە وەزارەتی کشتوکاڵ وتی: "هەموو ئەو بنەتۆوە گەنمەی بەسەر جووتیاراندا دابەشی دەکەین هی ناوخۆن و لە ناوەندە توێژینەوە کشتوکاڵییەکاندا بەرهەم هێنراون. لە بەغدایش بە ناوی وەزارەتی کشتوکاڵ و ناوەندە توێژینەوەکانی شارەکانی هەرێمی کوردستان تۆمارمان کردوون؛ ئێستا زیاتر لە 17 جۆر تۆمار کراوە و 10 جۆری دیکەیش لەژێر ئەزمووندان و ئەگەری هەیە مانگی حەوت تۆمار بکرێن کە یەکێکیان جۆیە." بەرهەمێکی دیکەی گرنگ کە لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا خواستی لەسەرە جۆرەکانی سەوزەیە و جووتیاران بە شێوەیەکی بەرچاو دەیانچێنن. رێژین سدیق وتی: "تاوەکو ئێستا تۆوی سەوزە و میوەکان لە دەرەوە دەهێنرێت کە زیاتر لە وڵاتە ئەوروپییەکانەوەیە، بەڵام لێرەیش کۆمپانیا هەیە دەستی بەوە کردووە کە تۆوی سەوزە و میوە بەرهەم بهێنێت." بەغدا لە وەرگرتنی گەنمدا جیاوازیی لەنێوان پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات و سایلۆکانی هەرێمی کوردستان ئامادە نەبوون بەرهەمی گەنم بە تەواوی وەربگرن و جووتیاران ناچار بوون بە نرخێکی هەرزانتر لە بازاڕ ساخی بکەنەوە. رێژین سدیق ئەوەی خستەڕوو: "ئێمە سایلۆمان بۆ هەڵگرتنی گەنم هەیە، بەڵام بەبازاڕکردنی گەنم لە رێگەی حکومەتی ناوەندیی عێراقەوەیە و ساڵانە ئەوان بەپێی بودجەی عێراق بڕیک دیاری دەکەن و پشکی هەرێمی کوردستان دیاری دەکەن، لەسەر ئەو بنەمایە گەنمی جووتیاران وەردەگیرێت. ئیدی لە دەرەوەی ئەو نەخشە کشتوکاڵییە گەنمێکی زۆر دەمێنێتەوە. پار لەگەڵ دوو کۆمپانیادا گرێبەستێک کرا کە ئەو گەنمە بکڕنەوە کە سایلۆ وەریناگرێت. ئەو کۆمپانیایانە هەموو جۆرەکانی ئارد و بڕوێش و گەنمەکوتاو و ساوەر بەرهەم دەهێنن. ئێستا ئەو کۆمپانیایەی لە هەولێر دەستبەکار بووە، ئەگەری هەیە مانگی شەش لەگەڵ دروێنەکردنی گەنمدا گەنمی جووتیاران وەربگرێت." بەپێی ئاماری وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، رووبەری چێندراوی گەنم لە هەرێمی كوردستان ساڵ بە ساڵ لە زیادبووندایە، بە جۆرێك رووبەری چێندراوی ساڵی 2019 بەراورد بە 7 ساڵی رابردوو بە رێژەی 19.4% زیادی كردووە؛ لە دوو ملیۆن و 660 هەزار و 297 دۆنمەوە بۆ سێ ملیۆن و 303 هەزار و 47 دۆنم زیاد بووە.

هەواڵ
13-04-2021

خۆری سیاسی بەرھەم ساڵح ئاوا دەبێ

یەکێتی نیشتمانی کوردستان، سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ ھەڵبژاردنی داھاتوی کە عێراق کە بڕیارە لە مانگی تشرینی یەکەم بەڕێوەبچێت، بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەکاریکردووە کە کەسێک دەستیشان بکات بۆ سەرککۆماری عێراق و کۆتایی ھێنان بە سەرۆکایەتی بەرھەم ساڵح.بەپێی زانیاریەکانی باڵکێش، د.میران محەممەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و د.ئاسۆ فەرەیدون، پارێزگاری پێشوی سلێمانی، بەھێزترین کاندیدن، بەڵام ئەگەر دۆخەکە بۆ یەکێتی لەبارتربێت، ڕەنگە قوباد تاڵەبانی خۆی ھەوڵی بوون بە سەرۆککۆمار بدات.بەرھەم ساڵح زانیویەتی کە بنەماڵەی شێخ جەنگی و مام جەلال پاڵپشتی ناکەنەوە، بۆیە دەستی بە ئامادەکاری بۆ دروستکردنی لیست کردووە و بۆ ئەو مەبەستەش، پەیوەندی بە چەند کەسایەتیەکی سیاسی سەربەخۆ و ڕۆژنامەنووسەوە کردووە.بەڵام پێناچێت یەکێتی بتوانێت بە ئاسانی پۆستی سەرۆک کۆماری وەربگرێتەوە، بەتایبەت ئەگەر پەیوەندییەکانی لەگەڵ پارتی بەمشێوەیە ساردبێت و نەتوانێ پاڵپشتی ئەو حیزبە بەدەست بھێنێت چونکە دوور نییە لە ھەڵبژاردنی داھاتوو پارتی کاندیدی خۆی بۆ سەرۆککۆماری ھەبێ.

هەواڵ
12-04-2021

مەسرور بارزانی: ئەو گروپە تیرۆریستەی دەستگیرکران لە کەمپی ھۆل پلانیان...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی دەستگیرکردنی 'گرووپێکی تیرۆریستیی سەر بە داعش لە هەولێر" لە پەیامێکدا لە تویتەر رایگەیاند "داعش لە کەمپی (الهول)ەوە ئەم پیلانەیان داڕشتووە".  مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا رایگەیاندووە "له‌دوای ئۆپەراسیۆنێکی چەند مانگی، هێزە ئەمنییەكانمان سەرکەوتووانە پیلانێکی تیرۆرستانی داعشیان لە هەولێر پوچه‌ڵكرده‌وه‌، كه‌ له‌ سووریاوه‌ پیلانەکە رێکخراوه‌ و ئاراستەکراوه‌. ئەندامانی ئه‌م گرووپه‌ تیرۆریستییه‌ كه‌ سه‌ر به‌ رێكخراوی داعشن، ئێستا‌ ده‌ستگیركراون و لەژێر لێکۆڵینەوەدان".  سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەی خستووەتەڕوو "بەپێی زانیاریی ده‌زگا هەواڵگرییەکانمان، داعش لە کەمپی (الهول)ەوە ئه‌م پیلانەیان داڕشتووە‌، ئەمەش جێی نیگەرانییە و دەریدەخات، داعش هێشتا توانای ئەوەیان هەیە بە نایاسایی له‌ سنوورەکان بپەڕنەوە".  مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوە کردووە "داوا لە هاوپەیمانان و هاوبەشەکانمان دەکەم، کە مەترسییەکانی ئەم هەڕەشەیە بۆسەر ئاشتی و سەقامگیریی ھەرێمی کوردستان و دەرەوە بە ھەند وەربگرن". سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دڵنیایی دەداتە خەڵکی هەرێمی کوردستان و ئەوانەی سەردانی ھەرێم دەکەن کە "پارێزراو دەبن و ده‌زگا ئەمنییەکانمان به‌ به‌رده‌وامی کار دەکەن بۆ پاراستنی هەموو چین و توێژ و پێكهاته‌كانی كوردستان لە تیرۆر و تووندوتیژی".  لە کۆتایی پەیامەکەشیدا مەسرور بارزانی ستایشی كار و چالاکیی خێرا و دەستبە‌جێی هێزەکانی کردووە و دەڵێت "پابەندبوون و خۆبه‌خشیی ئه‌وان، بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی ببین به‌ یەکێک لە ئارامترین ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست".  ئێوارەی ئەمڕۆ، ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی "تۆڕێکی تیرۆریستی" و پووچەڵکردنەوەی پیلانەکانیانی راگەیاند. لە سەرەتای ڤیدیۆی دانپێدانانەکەدا هاتووە "زانیاریی دروست بەدەستهات کە (حجی عبداللە - خەلیفەی گرووپی تیرۆریستیی داعش) فەرمانی داوە بە هەریەک لە (حارث - والی شمال / کوردستان) و (ابو ولید - ئەمیری ئەمنیی ویلایەتی شمال) بۆ ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی. راستەوخۆ تیرۆریستانی شانەکە ئاشکراکران و لە ئۆپەراسیۆنێکی سەرکەوتوودا توانرا تەواوی تیرۆریستەکانی شانەکە دەستگیربکرێن".  بەپێی زانیارییەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، "تیرۆریستەکان" بەنیازبوون لەڕێگەی بۆمبی چێندراو و دەمانچەی بێدەنگ کردەوەکان ئەنجامبدەن لە سەرەتای مانگی شووباتی 2021، دوو لە ئەندامانی گرووپەکەش کە سەرەتا نەیانتوانیوە راستەوخۆ بچنە هەرێمی کوردستان "بۆیە بە قاچاخ لە سووریاوە گواستراونەتەوە بۆ تورکیا، پاشان بۆ ئێران و لەوێشەوە بۆ شارۆچکەی رانیە و پاشان گەیشتوونەتە شاری هەولێر".  ئەو کەسانەش بریتین لە هەریەکە لە یاسر عەلی ئەحمەد نویران ناسراو بە ئەبو عەمار، ماجد حەسەن ساڵح ناسراو بە عەلی، حەسەن عەلی عنیزان حەمەد ناسراو بە سعود، فراس حەسەن حەموودی حوسێن و موخەلەد ئیبراهیم محەممەد شافی ئەلفراجی.

هەواڵ
12-04-2021

مەسرور بارزانی: هێزەکانمان لە پووچەڵکردنەوەی پیلانێکی داعش سەرکەوتوو ب...

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بارەی دەستگیرکردنی گرووپێکی تیرۆریستی سەر بە داعش لە هەولێر پەیامێکی لە تویتەر بڵاوکردەوە. ده‌قی په‌یامه‌كه‌ له‌ دوای ئۆپەراسیۆنێکی چەند مانگی، هێزە ئەمنییەكانمان سەرکەوتووانە پیلانێکی تیرۆرستانی داعشیان لە هەولێر پوچه‌ڵكرده‌وه‌، كه‌ له‌ سوریاوه‌ پیلانەکە ڕێکخراوه‌ و ئاراستەکراوه‌ . ئەندامانی ئه‌م گرووپه‌ تیرۆریستییه‌ كه‌ سه‌ر به‌ ڕێكخراوی داعشن، ئێستا‌ ده‌ستگیركراون و لە ژێر لێکۆڵینەوەدان. بە پێی زانیاریی ده‌زگا هەواڵگرییەکانمان، داعش لە کامپی (الهول)ەوە ئه‌م پیلانەیان داڕشتووە‌، ئەمەش جێی نیگەرانییە و دەریدەخات، داعش هێشتا توانای ئەوەیان هەیە بە نایاسایی له‌ سنوورەکان بپەڕنەوە. داوا لە هاوپەیمانان و هاوبەشەکانمان دەکەم ، کە مەترسییەکانی ئەم هەڕەشەیە بۆ سەر ئاشتی و سەقامگیریی ھەرێمی کوردستان و دەرەوە  بە ھەند وەربگرن. دەمەوێ دڵنیایی بدەمە خەڵکی کوردستان و ئەوانی سەردانی ھەرێم دەکەن کە پارێزراو دەبن و ده‌زگا ئەمنیەکانمان به‌ به‌رده‌وامی کار دەکەن بۆ پاراستنی هەموو چین و توێژ و پێكهاته‌كانی كوردستان لە تیرۆر و توندوتیژی. ستایشی كار و چالاکی خێرا و دەستبە‌جێی هێزەکانمان دەکەم، پابەندبوون و خۆبه‌خشیی ئه‌وان ، بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی ببین به‌ یەکێک لە ئارامترین ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

هەواڵ
12-04-2021

ئاگادارییەک لەبەرێوبەرایەتی گشتی حەج و عومرە

ئاگادارییەک لە بەڕێوبەرایەتیی حەج و عومرو بۆ ھاوڵاوتییان. دەقی ئاگادارییەکە: دوای ئاگادارکردنەوەی سەرجەم کۆمپانیاکانی حەج وعومرە و درێژ کردنەوەی ماوەی پێشکەش کردن بۆ وەرگرتنی تەندەرو رێنمایەکانی ( گەشتی عومرە)ی وەرزی ئەمساڵ ٢٠٢١، ئەمرۆ دووشەممە وادەی دیاریکراو کۆتایی ھات و دابەشکردنی تەندەرو رێنمایەکان لەرێکەوتی ١ ١٢/٤/٢٠٢ کاتژمێر ١٢ی پاش نیوەرۆ وەستێنرا ، ئەو کۆمپانیانەی کەتەندەرو رێنمایەکانیان وەرگرتووە و مامەڵەکانیان تەواو کردوە ،تەنھا ئەوان مافی گەشت کردن و گواستنەوەی عومرەکارانیان ھەیە لەھەرێمی کوردستان ، بەپێچەوانەوە ھەرکۆمپانیایەک بەدەر لەرێنمایەکان سەرپێچی بکات ڕووبەروی یاسای دەکرێتەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە١٢⁄٤⁄٢٠٢١

هەواڵ
12-04-2021

وەزارەتی تەندروستی: 12 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٤١١) ١. پشکنین: (١١٠٠٤ پشکنینی نوێ)• (٣٤٧٩) هەولێر• (٢٠٢٣) سلێمانی• (٤٥٠٩) دهۆك• (٢٠٠) هەڵەبجە• (٦١٤) گەرمیان• (١٧٩) ڕاپەڕین•٢. تووشبوو: (١١٥٨ تووشبووی نوێ)• (١٩٤) هەولێر• (٢٩٤) سلێمانی• (٥٥٥) دهۆك• (٢٠) هەڵەبجە• (٧٨) گەرمیان• (١٧) ڕاپەڕین•٣. چاکبوون: (٤٦٠ چاکبوون)• (٨٨) هەولێر• (٨٧) سلێمانی• (٢٥٤) دهۆك• (٢) هەڵەبجە• (٢٦) گەرمیان• (٣) ڕاپەڕین•٤. مردن: (١٢ مردن)• (٣) هەولێر• (٣) سلێمانی• (٤) دهۆك• (٠) هەڵەبجە• (٢) گەرمیان• (٠) ڕاپەڕین ئاماری گشتی:کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ١٤٩٥٦٩١ (٥٣٠١٥٥ هەولێر، ٣٣٢٢٩٦ سلێمانی، ٦٢٤٧٣٥ دهۆك، ٨٥٠٥ هەڵەبجە)تووشبوون ١٣٣٤٢٨ (٤٥٢٩٥ هەولێر، ٣٨٩٣٩ سلێمانی، ٤٥٩٨٨ دهۆك، ٣٢٠٦ هەڵەبجە)چاکبوون ١١٤٤٣٩ (٣٩٢٨٢ هەولێر، ٣٢٠١٩ سلێمانی، ٤٠١٥٥ دهۆك، ٢٩٨٣ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ١٥١٩٠ (٤٩٦٧ هەولێر، ٥١٣٨ سلێمانی، ٥٠٠٦ دهۆك، ٧٩ هەڵەبجە)مردن ٣٧٩٩ (١٠٤٦ هەولێر، ١٧٨٢ سلێمانی، ٨٢٧ دهۆك، ١٤٤ هەڵەبجە)

1 2 ... 848 849 850 ... 1149 1150