کوردستان

بەڕێوەبەرێکی پۆلیس لە 2هەفتەدا 2هەزار وێنەی خۆی بڵاودەکاتەوە

13-04-2021
بەڕێوەبەرێکی پۆلیس لە 2هەفتەدا 2هەزار وێنەی خۆی بڵاودەکاتەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی ڕاپەڕين، لەماوەی سێ هەفتەی دەستبەکاربونیدا نزیکەی 2هەزار وێنەی خۆی بڵاودەکاتەوە.

عەمید  حەسەن سوارە، بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی ڕاپەڕین، نزیکەی دوو هەفتەیە ئەو پۆستەی وەرگرتووە و خەڵک بۆ پیرۆزبایی سەردانی دەکەن، ئەویش لە پەیجی فەرمی پۆلیسی راپەڕین وێنەی سەردانەکان بڵاودەکاتەوە و تا ئێستا نزیکەی 2هەزار وێنەی بڵاوکردووەتەوە.

ئەو بەڕێوەبەرەی پۆلیس، جگە لە وێنە، ڤیدیۆی دەرچوون و بەسەرکردنەوەی مەفرەزەکانیش بڵاودەکاتەوە و ئێستا بەشی هەرە زۆری هەواڵەکانی پەیجی پۆلیسی راپەڕین میواندۆستییەکەی بەڕێوەبەرە.