Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13789 بابەت
هەواڵ
14-04-2021

چاوشئۆغلو و مەسرور بارزانی بە تەلەفۆن قسەیان کرد

مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستاندا کرد.گفتوگۆکەیان لەبارەی هێرشەکەی ئەمشەو بووە لە هەولێر و باشیک کە بەهۆیەوە دوو هاوڵاتی سڤیل برینداربوون و سەربازێکی تورکیا کوژرا.

هەواڵ
14-04-2021

پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە

بە توندترین شێوە سەرکۆنە و ئیدانەی هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەمشەوی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و بنکەی سەربازی تورکیا لە باشیک و ئەو گرووپە تیرۆریستییەی لە پشت ئەم کارەوەن دەکەم . هێرشەکانی ئەم دواییە هەوڵێکی زۆر دیار وئاشکران بۆ تێکدانی ئارامیی و ئاسایشی ئێمە و هەماهەنگیمان لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی. هەر گرووپێکی چەکدار کە لە چوارچێوەی هێزە ئەمنییە فەرمییەکانی عێراقدا نەبێت ، دەبێت دەستبەجێ لەسنووری هەرێمی کوردستان بکشێنەوە . لە ڕۆژانی داهاتوودا من لەگەڵ هاوبەشانمان لە عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی گفتوگۆ لەسەر ڕێکارەکانی جێبەجێکردنی ئەم هەنگاوە دەکەم. ئەمشەو لەگەڵ سەرۆک وەزیران مستەفا کازمی و سەرۆکی پەرلەمان محەمەد حەلبووسی قسەم کرد ، بۆ جەختکردنەوە و دووپاتکردنەوەی هەماهەنگیمان دەربارەی ئامانجی هاوبەشمان بۆ لێپرسینەوە لەو گرووپە نایاساییانە . خەڵکی هەرێمی کوردستان دڵنیا دەکەمەوە کە ئەندامانی گرووپی تیرۆریستی پشت ئەم هێرشەی ئەمشەو ، باجی کردەوەکانیان دەدەن.

هەواڵ
14-04-2021

لە هێرشەکەی باشیک سەربازێکی تورکیا کوژراوە

لە سنووری باشیک هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازیی تورکیا و حەشدی وەتەنی. وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاندووە، سەربازێکیان لە هێرشەکەدا کوژراوە. دوای هێرشەکەش فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە. وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئاماژەی بەوە کردووە، لە باشیک سێ مووشە ئاراستەی بنکەیەکی سەربازییان کراون.

هەواڵ
14-04-2021

ڕاگەیەنراوێک لە دژەتیرۆری کوردستانەوە

سەربازگەی زلیکان کە هێزەکانی تورکیا لەخۆ دەگرێت درایە بەر مووشەک و کەسێکی سڤیل بریندار دەبێت. بە گوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵ، "چوار مووشەک سەربازگەی زلیکانی لە ناحیەی بەعشیقە لە باکووری نەینەوا کە هێزەکانی تورکیا لەخۆ دەگرێت کردە ئامانج."لە ئاکامی کەوتنەخوارەوەی مووشەکەکان کچێکی 12 ساڵان لە گوندێکی نزیک ئەو سەربازگەیە بریندار بووە.

هەواڵ
14-04-2021

هێرشەکە بە درۆن کراوەتە سەر هەولێر

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دوای لێکۆڵینەوە و بەداواداچوونی دەزگا پەیوەندیدارەکان بۆ هۆکاری تەقینەوەی ئەمشەوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، لە ئەنجامدا دەرکەوت، هێرشەکە بە ڕێگەی درۆنی TNT کراو بووە و ئاراستەی بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانان کراوە لە ناو فڕۆکەخانە .خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نییە و تەنیا زیانی ماددی بەر باڵاخانەیەک کەوتووە . لێکۆلینەوەکانیش بەردەوامن بۆ دیاریکردنی سەرچاوە و شوینی هاتنی درۆنەکە .

هەواڵ
14-04-2021

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانەوە

کەمێک پێش ئێستا دەنگی تەقینەوەیەک لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولیر بیسترا. دەزگا پەبوەندیدارەکان ڕاسپێردراون بەدواداداچوون و لیکۆڵینەوە بکەن و دواتر هۆکاری تەقینەوەکە ودەرەنجامی لێکۆڵینەوەکە بڵاودەکەینەوە .

هەواڵ
14-04-2021

دەنگێکی بەهێز لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر بیسترا

مووشەکێک ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر کرابەگوێرەی زانیارییەکانی دژە تیرۆری کوردستان، مووشەکێک ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر کرا.

هەواڵ
14-04-2021

فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ئەو کچە عەرەبە دەرچوو کە بۆ سیخوڕیکردن هێنرابوو...

کچێکی عەرەبی تونسی، کە کاری مۆدێل دەکات، هێنراوەتە هەرێمی کوردستان، بەڵام دوای ماوەیەک دەرکەوتووە کە ئەو کچە کار بۆ دەزگای زانیاریی یەکێتی سەر بە لاهور جەنگی دەکات.بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی باڵکێش ، چەند بازرگانێکی کورد ئەو کچەیان بۆ کاری بازرگانی خۆیان هێناوەتە هەرێمی کوردستان، دوای ئەوەی هێزە ئەمنیەکان پێیان دەزانن، کچەکە پێش دەستگیرکردنی لە هەولێرەوە هەڵدێ. بەڵام ئەو کەسانەی کە کچەکەیان هێناوەتە هەرێمی کوردستان بە فەرمانی دادوەر دەستگیرکراون.باڵکێش زانیویەتی، ئەو کەسانە بازرگانی دەرمانن، بەڵام تا ئێستا ڕون نەبووەتەوە کە ئەوانیش کاریان بۆ دەزگاکەی لاهور جەنگی کردووە یان نا.سەردەستەی بازرگانەکان کەسێکە بە ناوی (ک.م) کە خۆی یەکێکە لە گەورە بازرگانەکانی دەرمان. کچەکەش بۆ سیخوڕیکردن و هەڵخەڵەتاندنی بەرپرسان نێردراوە.ئەگەر تۆمەتەکانی سەر ئەو کچە تونسییە بسەلمێنرێت، رەنگە هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی پۆلیسی ئینتەرپوڵەوە داوای دەستگیرکردنی بکات.

هەواڵ
14-04-2021

حەلبوسی: دەمانەوێ ئەنبار وەکو هەرێمی کوردستان لێ بکەین

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لەگەڵ دامەزراندنی هەرێمی ئەنبار نیە، بەڵام دامەزراندنی هەرێم کارێکی دەستوورییە و وتیشی: هەوڵدەدات ئەنبار لە رووی ئاوەدانکردنەوەدا هاوشێوەی هەرێمی کوردستان لێ بکات.محەممەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، دامەزراندنی هەرێمی ئەنبار نەخراوەتەڕوو، بەڵام ئایا هەرێمەکان دەستوورین یاخود نادەستوورین؟ ئەو هێزە سیاسییەی دەستووریان نووسیوەتە ئێستا رێگە لە هەر پارێزگایەک دەگرن کە داوای هەرێم بوون دەکات، هەرێم بوون بابەتێکی دەستووریە. سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەشڵێ "بیرۆکەی هەرێم لە ئەنبار نییە، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە ئەنبار و هەر پارێزگاکایەکی دیکە سازش لەسەر ئەو مافەیان بکەن، ئەگەر ناوەند نەتوانێت خزمەتگوزارییان بۆ رێکبخات. ئەمڕۆ بەسرە داوای هەرێم دەکات. ئەو سۆنگەی هەرێمی بەسرە قبووڵە، بەڵام ئەگەر بەیانی سەلاحەددین داوای هەرێم بکات، ئەوا دەڵێن نەخێر و رێگری لێدەکرێت، دەگوترێت ئەمە لە دەرەوە پشتیوانی دەکرێت، ئەگەر وابێت بۆچی لە پارێزگاکایەک پشتیوانی دەرەوەی لێدەکرێت لە پارێزگاکای دیکە لێی ناکرێت".سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕاشیگەیاند، دەیانەوێت پارێزگای ئەنبار لە ڕووی ئاوەدانکردنەوەوە هاوشێوەی هەرێمی کوردستان لێبکەن.

هەواڵ
14-04-2021

مردن بە کۆرۆنا زیادی کردووە

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٤١٣) ١. پشکنین: (١٠١٣٢ پشکنینی نوێ)• (٢٦٠٥) هەولێر• (٢٨٣٥) سلێمانی• (٤٠١٢) دهۆك• (٢٠٠) هەڵەبجە• (٤٨٠) گەرمیان• (٠) ڕاپەڕین•٢. تووشبوو: (١١٥٩ تووشبووی نوێ)• (١٩٧) هەولێر• (٣٥٣) سلێمانی• (٥٤١) دهۆك• (٩) هەڵەبجە• (٥٩) گەرمیان• (٠) ڕاپەڕین•٣. چاکبوون: (٤٨٥ چاکبوون)• (٨٣) هەولێر• (٨٣) سلێمانی• (٢٨٤) دهۆك• (١) هەڵەبجە• (٢٦) گەرمیان• (٨) ڕاپەڕین•٤. مردن: (١٧ مردن)• (٤) هەولێر• (٤) سلێمانی• (٩) دهۆك• (٠) هەڵەبجە• (٠) گەرمیان• (٠) ڕاپەڕین ئاماری گشتی:کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ١٥١٥٩٩٩ (٥٣٥١٧٤ هەولێر، ٣٣٩٣٨١ سلێمانی، ٦٣٢٤٠٩ دهۆك، ٩٠٣٥ هەڵەبجە)تووشبوون ١٣٥٨١٥ (٤٥٦٧١ هەولێر، ٣٩٨٨٥ سلێمانی، ٤٧٠٠٦ دهۆك، ٣٢٥٣ هەڵەبجە)چاکبوون ١١٥٣٣٠ (٣٩٤٥٦ هەولێر، ٣٢٢٣٩ سلێمانی، ٤٠٦٥٠ دهۆك، ٢٩٨٥ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ١٦٦٥٤ (٥١٦١ هەولێر، ٥٨٥٦ سلێمانی، ٥٥١٣ دهۆك، ١٢٤ هەڵەبجە)مردن ٣٨٣١ (١٠٥٤ هەولێر، ١٧٩٠ سلێمانی، ٨٤٣ دهۆك، ١٤٤ هەڵەبجە) وەزارەتی تەندروستیحکومەتی هەرێمی کور

هەواڵ
14-04-2021

ڕوونکردنەوەیەک لە گوتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە

ژمارەیەک میدیای ناوچەکە، ھەواڵێکیان بڵاو کردووەتەوە کە گوایە بنکەیەکی ناوەندی زانیاری و چالاکی دەزگایەکی ھەواڵگری ئیسرائیلی لە ھەرێمی کوردستان کراوەتە ئامانج و چەند کارمەندێکی ئەو بنکەیە کوژراون و بریندار بوون. ئێمە لێرەوە ڕایدەگەیێنین ئەو ھەواڵە سەرلەبەری دوورە لە ڕاستییەوە، هەروەک چۆن لە ڕابردووشدا چەندینجار ئەو جۆرە تۆمەتانەیان ئاراستە کردووین بەوەی بنکەیەکی دەزگای ھەواڵگری ئیسرائیل لە کوردستانە، ئێمە پێمان وایە ئەو ھەواڵ و تۆمەتە بێ بنەمایانە مەبەستدارە و تەنیا ئامانجیان پیلانگێڕییە بەرامبەر بە ھەرێمەکەمان. د.جوتیار عادلگوتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان

هەواڵ
13-04-2021

لەبەر خوێن مەیین ڤاکسین ڕاگیرا

کۆمپانیای جۆنسنی ئەمریکی،لەبەر ئەوەی دەبێتە هۆی خوێن مەیین، بەرهەمهێنانی ڤاکسینی (جۆنسن)ی ڕاگرت.

1 2 ... 847 848 849 ... 1149 1150