Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13789 بابەت
بیروڕا
19-04-2021

وەرزش و ھونەر دوو ئاوێتەی تواوەن، سیاسەتیش لە دواوەیان

ئەوەی ئێستا لە ئەوڕوپا بە سەرکردایەتی فلۆرێنتۆ پێرێز لەبواری وەرزش و بە تایبەت تۆپی پێ دەگوزەرێ، لە شوێنی چامیۆنسلیگ بڕیارە سوپەرلیگ بە بەشداری یانە گەورەکانی ئەوڕوپا بکرێت، بە بڕوای من وەرزش نییە. سیاسەتە بۆ بە دەستھێنانی ئابووری وەرزش و تۆپی پێ ناشیرین دەکەن. چۆن و بۆچی؟ بەنکی (JP Morgan)ی ئەمەریکی پارەی وەبەرھێنانی سوپەرلیگ دابین دەکات!ھۆکار چیە؟ ھۆکار ئەوەیە تۆپی پێ لە ئەمەریکا لە پلەی یەکەم و جەماوەری نابینرێ، ئاگەدار بن مەبەستم ئەمەریکای لاتین نییە، لە ئەمەریکا خولی NBA تۆپی باسکە بەناوبانگترینە. ئەوە ھۆکارێکە تا زیاتر یاریەکانی تر وەک تۆپی باسکە، بە جەماوەری بکا. چۆن و بۆچی سوپەرلیگ لەوکاتە بڕیاری لێدرا؟ ھەرچەندە ساڵی 2009 ئارسین ڤینگەری ڕاھێنەر وتی دوای دە ساڵیتر خولێکی تر شوێنی چامیۆنسلیگ دەگرێتەوە، ڕێک مەبەستی ئەو خولەی ئێستا سوپەرلیگ بوو کە بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دوو ساڵ لە وادەی دیاریکراوی خۆی دواکەوت. سەبارەت بە دەنگۆی مۆندیالیش کە ئەو یاریزانانەی بەشداری خولی سوپەرلیگ بکەن، لە مۆندیال بێبەش دەبن ھۆکارەکەی ھەردوو وڵاتی (سعودیە و ئیمارات)ـن، چونکە ئەوان کێشەی سیاسی و ئابووریان لەگەڵ وڵاتی قەتەر ھەیە و دەیانەوێ مۆندیالی 2022 لە قەتەر ئەنجام نەدرێ، ئەگەر ئەنجامشدرا مۆندیالێکی بێ ئاست و بێ ئەستێرە و بێ ھەموو شتێک بێت بەتایبەت لەڕووی ئابووری قەتەر زەرەرێکی زۆر بکا و دەشیکات ئەوکات.بۆیە بڕیار و پاڵەوانیەتیەکە ئەوەندەی سیاسی و ئابووریە ئەوەندە وەرزشی نییە، چونکە دەیانەوێ لە ڕێگەی وەرزشەوە سیاسییەکان لە ئابووری ھەندێ وڵات و شوێن و پێگە بدەن. ماڕادۆنای ئەفسانەی تۆپی پێی جیھان دەیگوت: بەرپرسانی فیفا و یوفا دز و گەندەڵن. ھونەر عومەر

هەواڵ
19-04-2021

كام ڤاكسین دەبێتە ھۆی خوێن مەیین؟

 لە كوردستان سێ جۆری ڤاكسین بەكاردێت ، ئەوانیش سینۆفارم و ئەسترازێنیكاو فایزەر. لە ماوەی چەند ھەفتەی ڕابردوو كێشەی خوێن مەیین بە ھۆی ڤاكسینەكان بووە باسی ھەموو جیهان و میدیاو سۆشیال میدیای بەخۆی سەرقاڵ كرد. حەزدەكەم لەم چەند خاڵەدا بە كورتی ڕاستییە زانستییەكان بخەمەڕوو و شیكردنەوەیەك بۆ ئەو ڤاكسینانە بكەم، كە لەئێستاو داھاتوودا لە كوردستان بەكاردەھێنرێت. 1-دیاردەی خوێن مەیین پێش سەرھەڵدانی كۆرۆنا و ڤاكسینەكان ھەر ھەبووەو ئێمەی دكتۆر رۆژانە حاڵەتی خوێن مەیین دەستنیشان و چارەسەر دەكەین، دیارە ئەوەی تێبینی كراوە دوای ڤاكسین كێشەی خوێن مەین لە ھەندێك ئەندامەكانی لەش روویداوە ، بەڵام ئەوەی زیاتر باس دەكرێت كێشەی خوێن مەیینی یەكێك لە خوێن ھێنەرەكانی مێشكە، ئەو حاڵەتە پێش كۆرۆناش ھەر ھەبووە، ھەنووكە ئەو ئامارانەی كە لەژێر دەستن وا نیشان دەدەن كە ژمارەی ئەو حاڵەتە لەو كەسانەی كە ڤاكسینیان وەرگرتووە، ھەندێك زیاترە بە بەراوردكردن بە دۆخی ئاسایی، ئەمەش لێكدانەوەی ئەوەی بۆ دەكرێت كە ئەو دیاردەی خوێن مەیین-ە پەیوەندی بە ڤاكسینەكان ھەبێت. 2-لە ئەوروپاو ئەمریكا گرنگییەكی یەكجار زۆر بە ئامارەكان دەدرێت، دیارە سەلامەتی دەرمان و ڤاكسین زۆر بە ووردی چاودێری دەكرێت. لە ئەگەری ھەر كێشەیەكی لاوەكی یاخود مردن بە ووردی تۆمار دەكرێت، لەبەر ئەوە ئامارەكان جێگای باوەڕی خەڵك و ناوەندە زانستییەكانن . ئەوەی تاكوو ئێستا تێبینی كراوە لەھەر ملیۆن كەسێك كە ڤاكسینی ئەسترازێنیكا وەردەگرن ، پێنج كەس تووشی خوێن مەیین دەبن لە مێشك . سەرەتا وا نیشاندرا كە ئەم دیاردەیە دەگمەنە تەنھا لە ڤاكسینی ئەسترازێنیكا بوونی ھەیە ، بەڵام لە چەند رۆژی ڕابردوو دەركەوت ھەمان كێشە لە ڤاكسینی فایزەریش تێبینی كراوە بەرێژەیەكی تۆزێك كەمتر . ھەرچەندە داتای وورد و باوەرپێكراو بۆ ڤاكسینی سینۆفارم بەردەست نییە، بەڵام وا دەردەكەوێت كە كێشەی خوێن مەیین زۆر كەمتر بێت بە بەراوردكردن لەگەڵ ڤاكسینەكانی تر. 3-.دیارە لە ئەگەری روودانی خوێن مەیین ، چارەسەری ھەیە ، بۆیە رێژەی مردن بە ھۆی كێشەی خوێن مەیین بەپێی ئەو ژمێریارییەی لەژێردەستە لە ھەر ملیۆن كەسێك تەنھا یەك كەسە. 4-ڤاكسینەكان كاریگەرن لە كەمكردنەوەی رێژەی تووشبوون بەو پەتایە بە رێژەی جیا جیا ، بەڵام ئەوەی تێبینی كراوە ھەموو ڤاكسینەكان زۆر كاریگەرن لە كەمكردنەوی رێژەی تووشبوون بە توندی بە پەتاكە . وا دەبینرێت ئەو كەسەی كە ڤاكسین وەردەگرێ لە ئەگەری تووشبونیش پێویستی بە نەخۆشانە نابێت. ھەرچەندە چەند رۆژێك پێش ئێستا لێكۆڵینەوەیەك لە ئەمریكا وا نیشان ئەدات كە تەنانەت ئەو كەسانەی ڤاكسینیش وەردەگرن بۆی ھەیە بە توندی تووشی پەتاكە ببن و پێویستیان بە چارەسەری نەخۆشخانە ھەبێت ، بەڵام بە بەروارد لەگەڵ ئەو ژمارەیە زۆرەی خەڵك كە لە ئەمریكا ڤاكسینیان وەرگرتووە یەكجار كەمە، مردن بە ھۆی پەتاكە زۆر دەگمەنە دوای ڤاكسین وەرگرتن . 5-لە ئەمریكا ھەردوو ڤاكسینی فایزەرو مۆدێرنا بەكاردەھێنرێت ، كەچی لە بەریتانیا بە رێژەیەكی یەكجار زۆر ڤاكسینی ئەسترازێنیكا بەكارھاتووە ، ھەندێك لە لێكۆلینەوەكان وا دەردەخەن كە ڤاكسینی ئەسترازێنیكا لە كەسانی بەتەمەن كاریگەرترەو بڕێكی زیاتر لە دژەتەن لە خوێنی ئەو كەسانە بینراوە كە ڤاكسینەكەیان وەرگرتوە بە بەراوردكردن لەگەڵ ڤاكسینی فایزەر، لە راستیدا ڤاكسینی ئەسترازێنیكا زیاتر لەھەر ڤاكسینێكی تر بەكارھاتووە لە سەرانسەری جیھان . تەنانەت رێكخراوی تەندروستی جیھانی دەزانێت كە ئەسترازێنیكا رۆڵی سەرەكی دەبێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو پەتایە.  رۆژانە ھاووڵاتیانی كوردستان پەیوەندیم پێوەدەكەن، پرسیار دەكەن كام جۆری ڤاكسین باشەو كامیان بەكاربھێنم. لە وەڵامدا دەڵێم ھەموو ڤاكسینەكان باشن و كاریگەرن . كێشەی خوێن مەیین دیاردەیەكی یەكجار كەمە، تەنانەت لە ئەگەری روودانیش چارەسەری ھەیە . بۆیە دەبێت ھەر كەسێك لەو كاتەی بۆی دیاریكراوە ڤاكسینەكان وەرگرن ، چونكە لە چاوەڕوانی ڤاكسینێكی دیاریكراو بۆی ھەیە تووشی پەتاكە بیت و لەو كاتانەدا كێشەی خوێن مەیین بە ھۆی ڤایرۆسەكە بە ھیچ شێوەیەك لەگەڵ ڤاكسینەكان بەراورد ناكرێت . لەئەگەری ئەوەی كە ھەموو ڤاكسینەكان لەھەمان كاتدا لەبەردەست بێت ، دەكرێت ڤاكسینی ئەسترازێنیكا تەرخان بكرێت بۆ كەسانی سەروو تەمەن شەست ساڵی ، چونكە دەزانین لەو تەمەنە دیاردەی خوێن مەین روونادات و ئەگەری ئەوە ھەیە كە ڤاكسینەكە كاریگەرتر بێت . ڤاكسینی سینۆفارم بدرێت بە كەسانی خوار چل ساڵی، چونكە وادەبینرێت كە كیشەی خوێن مەیین لەو ڤاكسینە زۆر كەمە. ڤاكسینی فایزەر بدرێت بە كەسانی چل بۆ شەست ساڵ. من خۆم بڕوای تەواوم بە ھەموو ڤاكسینەكان ھەیە و لەو باوەڕەدام كە ھەر جۆری ڤاكسینێك لەبەردەستە دەبێت بەكاربھێنرێت بە تایبەت ئەو كەسانەی ئەگەری بەركەوتنیان زۆرە یان ھەڵگری نەخۆشین بێ جیاوازی تەمەن. تا ئێستا زیاتر لە ٩٠٠ ملیۆن ژەمی ڤاكسین دراوە بە خەڵك لە سەرانسەری جیھان ، بە تێپەڕبوونی كات دەردەكەوێت، كە كێشەی خوێن مەیین دەگمەنەو تا دێت ئەو مەترسییە بەرامبەر ڤاكسینەكان كەمتر دەبێتەوە،  دەبێت ئەوەش بووترێت، كە لە مێژووی ڤاكسینەكاندا ھیچ كێشەیەكی تەندروستی لە ماوەی درێژ دوای ڤاكسینەكان بەدی نەكراوە، دیارە  ڤاكسینی دژی ڤایرۆسی كۆرۆناش ھیچ جیاوازییەكی لەگەڵ ڤاكسینەكانی تر نییە، ئەو پروپاگەندانەی دەربارەی ڤاكسینی كۆرۆنا دەكرێت، كە لە ماوەی درێژخایەندا كێشەی تەندروستی دەنێتەوە، ھیچ بنەمایەكی زانستی نییە. كوردستانیانی خۆشەویست ، پێویستە ئێمەی كوردیش وەك نەتەوەكانی تر پێشوازی لە ڤاكسینەكان بكەین و دوودڵ نەبین لە ڤاكسین وەرگرتن ، جا ئەو ڤاكسینە ھەر جۆرێك بێت . دكتۆر عارف گۆرانپسپۆڕی راوێژكاری نەخۆشییەكانی ھەناولەندەن

هەواڵ
19-04-2021

رێكخراو و چالاكانی ژنان یادداشتێک ئاڕاستەی مەسرور بارزانی دەکەن

دەقی یاداشتەکەیان بۆ بەڕێز/ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانبۆ بەڕێز/ جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان''کوشتنی ژنان ڕاگرن''تەنها لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا، زیاتر لە سێ ژن کوژراون لە لایەن کەسانی نزیکی خۆیانەوە، دیاریش نیە چەند ژنی تر لەژێر هەڕەشەدان و چەند ژنی دیکەش کوژراون و کوشتنەکەیان بە شاردراوەیی ماوەتەوە.کوشتنی زاراش بووە ئەڵقەیەکی تری زنجیرەی درێژی کوشتن بە بیانوی شەرەف، زارا کە لەلایەن هاوسەری پێشووی لە ڕۆژی (١٦/٤/٢٠٢١) کوژرا، پێشتر لە تەمەنی ١٢ ساڵیدا هاوسەرگیری پێکراوە و دواتریش هاوسەرەکەی مامەڵەی خراپ بووە لەگەڵیدا، لەو قۆناغەشدا کەس بە دەنگیەوە نەچووە و کاتێکیش داوای جیابوونەوەی کردووە هاوسەرەکەی هەڕەشەی کوشتنی لێکردووە و بەداخەوە هەڕەشەکەشی جێبەجێکرد.ئەم کوشتنەی زارا وەک زۆربەی کوشتنەکانی تر ئەو واقیعە تاڵە دەردەخات کە لەم کۆمەڵگایەدا ژنان ژیان و کەرامەتیان پارێزراو نیە، هێشتا بکوژان لەو قەناعەتەدان کە دەتوانن بێ سزادان لە تاوانەکانیان دەربچن.ئێمە وەک ئەو ڕێکخراو و کەسایەتیانەی لە خوارەوە ناومان هاتووە لەو باوەڕەداین کوشتنی زارا و زاراکانی تر، ئاماژەی ڕاستەقینەی ئەو مەترسیە گەورەیەیە کە لەسەر ژیانی تاکەکانی کۆمەڵگه هەیە بە تایبەت ژنان و منداڵان.ساڵانێکە ڕێکخراوەکان داوا و فشارەکانیان بە ئاڕاستەی دەستگیرکردن و سزادانی بکوژان دەکەن، داوای سزادانی ئەو کەسانە دەکەن کە کچانی خوار تەمەنی ١٨ ساڵی ناچار بە هاوسەرگیری دەکەن، بەڵام کارەساتەکانی کوشتنی ژنان هەر بەردەوامە.نیگەران و توڕەین لەم بارودۆخە سەختەی ژیانی تاکەکان بە تایبەتی ژنان و بە ئەرکی حکومەتی دەزانین کە:1- دەستگیرکردن و بە سزا گەیاندنی ئەو کەسانەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بەشدارن لە کوشتنی ژنێک یان کچێک.2- بەهێزکردنی دام و دەزگاکانی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون و جێبەجێکردنی یاساکان.3- پشتگیری کردن ئەو ڕێکخراو و دام و دەزگایانەی کە کار لەسەر هۆشیار کردنەوەی کۆمەڵگە دەکەن و ئامانجیانە کە توندوتیژی و کوشتن کەم ببێتەوە.4- گرنگیدان و بەهەندوەرگرتنی دۆسیەکانی توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان لە لایەن دەزگا پەیوەندیدارەکانەوە و بەهێزکردن و پشتگیری کردنی خانەکانی داڵدەدانی ژنان و باشکردنی میکانیزمەکانی داڵدەدان و وەرگرتنەوەی ئافرەتان.5- بە سزا گەیاندنی ئەو کەسانەی بەشدار و بکەری هەرجۆرێک لە جۆرەکانی توندوتیژین بەرامبەر تاکەکانی کۆمەڵگە.ڕێکخراو و کەسایەتیەکان:ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت CDOناز هۆشیار ئەحمەد- UNFPAسۆزان عارف- ڕێکخراوی تواناسازی ئافرەتانبەهار منزیر- ڕێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان PDOسەنتەری میترۆڕێکخراوی شار بۆ گەشەپێدانی مرۆیید.شوان ئادەم ئەڤەس-ڕێکخراوی چاودێری میدیای کوردیڕێکخراوی WOLAڕێکخراوی ئاسودەکۆمەڵەی ئافرەتانی کوردستان-لقی سلێمانید. چۆمان هەردی- بەڕێوەبەری سەنتەری جێندەر و گەشەپێداندڵپاک تاهیر- بەڕێوەبەری سەنتەری یەکسانی جێندەری زانکۆی پۆلیتەکنیکد. لاسک ئەرسەلان بایز – سەنتەری یەکسانی جێندەری زانکۆی سلێمانیڕازاو محمود فەرەج- ڕێکخراوی ئازادبوونڕێکخراوی بەندی ١٩گوڵستان سعید محمد- ئەندامی پەرلەمانڕێکخراوی وادیدڵسۆز شەفیق - ڕێکخراوی دابین بۆ گەشەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤڕێکخراوی هۆشداری و گەشەپێدانسۆز عبدالقادر- ڕێکخراوی مۆر بۆ بڵاوکردنەوەی هزری ناتوندوتیژیڕێکخراوی ڕاسانفەزیلە ابراهیم صالح- ڕێکخراوی گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی کوردستانئاواز سەلیم عبدلله- سەرۆکی لقی عێراق- کوردستان یەکێتی نێودەوڵەتی ژنانی ڕادیۆ و تەلەفیزیۆنمحمد شیراز تالەبانی- پلاتفۆرمی نا بۆ توندوتیژی و کوشتنیەکێتی گشتی قوتابیانی کوردستان-ئۆفیسی سلێمانییەکێتی لاوانی کوردستان- لقی سلێمانیڕێکخراوی نیشان بۆ هۆشیاری تاککەمپینی بەسە ژن کوشتنڕێکخراوی رۆشنبیری وەلی دێوانگەشە دارا حەفیدکۆچەر عزیز فتاح – ڕاگەیاندنکارد. نازەنین عوسمان- مامۆستای زانکۆتریشکۆ کەریم حسنئەڤین نەسرین- ڕاگەیاندنکارسۆران نەقشبەندیڕێناس ئەحمەد کەریم- DMCRگمۆ محمد عبدالواحدنیشتیمان کمال ابراهیم- چالاکوانشنا فائق – ڕۆژنامەنوسسۆزان شەهاب نوریسمکۆ ڕەشێد- چالاکوانی مەدەنیتوانا شارەزووری-رۆژنامەنوسپۆڵا ئەحمەد چالاکی مەدەنینەبەز زاهیر-چالاکی مەدەنیسنەوبەر ئیسماعیل-چالاکی بواری ژناندایکی پەرچەم-شاعیرچیمەن عومەر-چالاکی مەدەنیلقمان علی- رۆژنامەنوسهەڵمەت تەلان-چالاکی سیاسیڕێزان کەریم ئەحمەد-ڕاگەیاندنکار

هەواڵ
19-04-2021

لە ڕووداوێکی ھاتوچۆدا شوفێرێک سەری لە لاشەی جیابۆوە

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای باسرمە-هەریر، کە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری بارهەڵگر و تایبەت ڕوویاندا، شۆفێری بارهەڵگرەکە سەری لە جەستەی جیابووەتەوە.

هەواڵ
19-04-2021

گژوگیای پارکی ھەواری شار دەدرێتە ئەو کەسانەی مەڕوماڵاتیان ھەیە

شارەوانی سلێمانی گژوگیای ناو پاركی هەواری شار دەدات بەو كەسانەی مەڕو ماڵاتیان هەیە. شارەوانی سلێمانی داوای لەو كەسانە دەكات كە مەڕوماڵاتیان هەیە، سەردانی پاركی هەواری شار بكەن‌ و گژوگیای نێو پاركەكە بۆ ئاژەڵەکانیان ببەن. ئاگادارییەكەی شارەوانی سلێمانی: سە‌رۆكایە‌تی شارە‌وانی سلێمانی ئاگاداری خاوە‌ن (مە‌ڕو ماڵاتەكان) دە‌كات بە‌هۆی كە‌می بارانی ئە‌مساڵ‌و وشكە‌ ساڵییە‌وە،‌ گژوگیایە‌كی زۆر لە‌ناو پاركی هە‌واری شار بونی هە‌یە‌و ‌پێوستی بە ‌ڕنین‌و بڕین هە‌یە.‌سە‌رۆكایە‌تی شارە‌وانی سلێمانی ئاگاداری خاوە‌ن ئاژە‌ڵە‌كان دە‌كات كە ‌دە‌توانن بە‌بێ بە‌رامبە‌ر ئە‌و گژوگیایانە‌ ببڕن‌و ‌سودی لێ بینن بۆ ئاژە‌ڵە‌كانیان، هە‌ر كە‌سێك خاوە‌نی مە‌ڕو ماڵات‌و ئاژە‌ڵە‌ دە‌توانیت سە‌ردانی (بە‌رێوە‌بە‌رایە‌تی پاركی هە‌واری شار) بكات لە‌ناو پاركی هەواری شار بە‌مە‌بە‌ستی دیاریكردنی چە‌ند شوێنك (لە‌ناو پاركە‌كە‌دا) گژوگیاكە‌ی بڕنیت‌و بیبڕێت‌و بیگوازێتە‌وە‌ بۆ شوینی خۆی تە‌نها لە‌ماوە‌ی یە‌ك هە‌فتە‌دا.راگە‌یاندنی سە‌رۆكایە‌تی شارە‌وانی سلێمانی١٩\٤\٢٠٢١

هەواڵ
19-04-2021

وەزارەتی تەندروستی: 14 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٤١٨) ١. پشکنین: (٩٢٢٩ پشکنینی نوێ)• (٢٧٦٨) هەولێر• (١٤٧٧) سلێمانی• (٤٠٤٩) دهۆك• (١٥١) هەڵەبجە• (٦٩٢) گەرمیان• (٩٢) ڕاپەڕین•٢. تووشبوو: (١٢٧٧ تووشبووی نوێ)• (٢٥٦) هەولێر• (٣٢٥) سلێمانی• (٦٠٦) دهۆك• (١٤) هەڵەبجە• (٥٩) گەرمیان• (١٧) ڕاپەڕین•٣. چاکبوون: (٧١٦ چاکبوون)• (٨٨) هەولێر• (٢١٣) سلێمانی• (٣٥٤) دهۆك• (٤) هەڵەبجە• (٤٧) گەرمیان• (١٠) ڕاپەڕین•٤. مردن: (١٤ مردن)• (٢) هەولێر• (٣) سلێمانی• (٩) دهۆك• (٠) هەڵەبجە• (٠) گەرمیان• (٠) ڕاپەڕین ئاماری گشتی:کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ١٥٥٣٦٧٤ (٥٤٧١٤٣ هەولێر، ٣٤٩٠٧٢ سلێمانی، ٦٤٧٦٧٦ دهۆك، ٩٧٨٣ هەڵەبجە)تووشبوون ١٤٠٥٧٣ (٤٦٦٢٤ هەولێر، ٤١٦٦٦ سلێمانی، ٤٨٩٧٧ دهۆك، ٣٣٠٦ هەڵەبجە)چاکبوون ١١٨١٦٨ (٣٩٩٢٨ هەولێر، ٣٣٠٥٨ سلێمانی، ٤٢١٨٥ دهۆك، ٢٩٩٧ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ١٨٥١٥ (٥٦٢٥ هەولێر، ٦٨٠٠ سلێمانی، ٥٩٢٥ دهۆك، ١٦٥ هەڵەبجە)مردن ٣٨٩٠ (١٠٧١ هەولێر، ١٨٠٨ سلێمانی، ٨٦٧ دهۆك، ١٤٤ هەڵەبجە)

هەواڵ
19-04-2021

بڕیاری لەسێدارەدان بۆ هاوسەری سێوان قادر دەرچوو

دادگای تەمیزی هەولێر، دوای تەمیزکردنەوەی بڕیاری لەسێدارەدانی دیار مەجیدی هاوسەری سێوان قادر، ئەمڕۆ بڕیاری لەسێدارەدانەکەی پەسەندکرد.دیار مەجید تاوانبارە بە سووتاندنی سێوان قادری هاوسەری و سێ مندالەکەی.

هەواڵ
19-04-2021

پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراقدا دیاری کرا

پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراقدا دیاری کرا و بڕەکەی 11ترلیۆن و 482ملیار دینارە.

هەواڵ
19-04-2021

ەڵەبجە.. قاڵبێک ئاسن بەسەر کرێکارێکدا دەکەوێت و گیان لە دەستدەدات

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ كرێكارێك له‌كاتی كاركردن له‌ ناحیه‌ی سیروانی سه‌ربه‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ له‌كاتی كاركردن گیانی له‌ده‌ستدا. به‌رزان عوسمان محه‌مه‌د وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكردووه‌ كه‌ ئه‌و كرێكاره‌ به‌ناوی (ك.ع.ع) له‌كاتی كاركردندا قاڵبی ئاسن كه‌وتووه‌ به‌ سه‌ریدا و گیانی له‌ده‌ستداوه‌. وتیشی كرێكاره‌كه‌ ته‌مه‌نی 20 ساڵه‌ و دانیشتووی پارێزگای سلێمانییه‌، دوای رووداوه‌كه‌ش پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه‌ دۆسییه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی كردووه‌ته‌وه‌.

هەواڵ
18-04-2021

سلێمانی.. ژنێکی تەمەن 19 ساڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

لە سلێمانی ژنێکی تەمەن 19 ساڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا، پۆلیسی سلێمانیش رایدەگەیەنێت: ژنەکە ماوەی ساڵێکە ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە. سەرچاوەیەک لەپۆلیسی فریاکەوتنی سلێمانی راگەیاند، ژنێکی تەمەن 19 ساڵ لە گوندی ژاڵەی سەروی سەر بە پارێزگای سلێمانی، لەماڵەکەی خۆیدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. ئەو سەرچاوەیەی پۆلیس گوتیشی: ژنەکە ماوەی ساڵێکە ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و لێکۆلینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.

هەواڵ
18-04-2021

پۆلیسی تاران: ئەو کوڕەی زلە لە مەلاکە دەدات، کوڕ و باوکن و دەستگیرکراو...

پاش ئەوەی ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە و گەنجێک زلە لە مەلایەک دەدات، پۆلیسی تاران ئەو کەسانەی دەستگیرکرد و ڕایگەیاند هەردووکیان کوڕ و باوکن و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە. ڤیدیۆ ببینە:

هەواڵ
18-04-2021

25 کیلۆ ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیرا

دوای بەدواداچوونێکی وورد، ئەمڕۆ ڕێکەوتی ۱۸ / ٤ / ۲٠۲۱ لەڕێگای هەولێر / کەڵەك لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان توانرا دەستبگیرێت بەسەر ( ۲٥ ) بیست و پێنج کیلۆ گرام ماددەی هۆشبەر لەجۆرەکانی بڕی ( ۱۸ ) هەژدە کیلۆ گرام ( هێرۆین ) و بڕی ( ۷ ) حەوت کیلۆ گرام لەجۆری ( کریستاڵ ) لەگەڵ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێك بەناوی ( ب ــ خ ــ خ ) کە دانیشتووی هەرێمی کوردستانە و بەنیاز بوە ماددە هۆشبەرەکە داخیلی شاری هەولێر بکات بەمەبەستی فرۆشتن و بڵاوکردنەوەی .تۆمەتبارەکە بەپێی یاسای (۲٥ ) ی ماددەهۆشبەرەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوەو و ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کرا.

1 2 ... 844 845 846 ... 1149 1150