کۆسرەت رەسول عەلی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێگەیشت.پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی مەسرور بارزانی بۆ کۆسرەت رەسول عەلی بەمەبەستی پرسینی هەواڵی تەندروستی و خۆشحاڵی دەربڕین بوو بە گەڕانەوەی.سەرۆکی حکومەتی هەرێم خۆشحاڵی خۆی بە گەڕانەوەی کۆسرەت رەسول دەربڕی و هیوای لەشساغی و تەندروستییەکی باشی بۆ خواست.لە بەرامبەردا کۆسرەت رەسول عەلی سوپاسی کردن.
ئاری عەلی، بەرپرسی نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت لە سەیدسادق رایگەیاند، کاژێر 12:30 خولەکی نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی پیاوێکیان بردووەتە نەخۆشخانەکە کە برینێک لەلای چەپی سینگی هەبووە لە ئاستی دڵی و دوای پشکنین بۆیان دەرکەوتووە کە جێگەی چەقۆیە. بە گوتەی ئەو کەسانەی کە لەگەڵ تەرمەکەدا چوونەتە نەخۆشخانەکە و قسەیان بۆ د. ئاری کردووە، ئەو کەسە لەلایەن هاوژینەکەیەوە چەقۆی لێدراوە. رووداو
هێزەكانی بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ – بنكەی پۆلیسی قەرەناو ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیركرد كە شەوی رابردو لەسنوری قەزای چەمچەماڵ مامی خۆی كوشت. پاش ئەوەی شەوی ڕابردوو لەسنوری قەزای چەمچەماڵ گەنجێك بەناوی (د، و، أ) لەدایكبوی 1994 بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە مامی خۆی كوشت، دواتر تۆمەتبار بۆ شوێنێكی نادیار هەڵاتبو. ڕاستەوخۆ دوای ڕوداوەكە، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەشی پۆلیسی چەمچەماڵی ڕاسپارد كە دەستبەجێ لێكۆڵینەوەكان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار ئەنجامبدەن. دواتر‌و لەماوەی كەمتر لە 24 كاتژمێردا توانرا تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی قەرەناوی سەر بەبەشی پۆلیسی چەمچەماڵەوە دەستگیر بكرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر ئەو چەكەی كە تۆمەتبار لەكاتی ئەنجامدانی تاوانەكەیدا بەكاریهێناوە. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن‌و پەیوەندییەكان
نوسینگەی ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە و رایدەگەیێنێت:" له‌م رۆژانه‌دا به مه‌به‌ستێكی گوماناوی و دووبه‌ره‌كی نانه‌وه له ناو یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستاندا، هه‌ندێ له میدیاكان بابه‌تێكیان وروژاندووه گوایه رونكردنه‌وه‌یه‌ك له نوسینگه‌ی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌م رۆژانه‌دا به مه‌به‌ستێكی گوماناویی و دووبه‌ره‌كی نانه‌وه له ناو یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستاندا هه‌ندێ له میدیاكان بابه‌تێكیان وروژاندووه گوایه ئه‌مینداری گشتی سته‌می كردووه له ئه‌ندامێكی حزب و یه‌كگرتوو له لێواری دوو له‌ت بووندایه. ئێمه جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه تۆكمه‌یی ریزه‌كانی یه‌كگرتوو و متمانه‌ی پۆڵاینی ئۆرگانه‌كان و ده‌زگاكان به ئه‌میندار و سه‌ركردایه‌تی خۆیان هه‌رده‌م ئه‌و جۆره خه‌ونانه به نه‌زۆك ده‌هێڵێته‌وه. سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌ش به‌ڵێ شتێكی ئاساییه و هه‌ندێ رای جیاواز و گرفت هه‌بووه له‌سه‌ر لائیحه و پێكهاته‌ی ئه‌نجومه‌نی شورای گشتی یه‌كگرتوو، ماوه‌یه‌كی خایاند و چه‌ندین رێگه گیرایه به‌ر بۆ چاره‌سه‌ری تا گه‌یشته ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی باڵای چاودێری یه‌كگرتوو یه‌كلایی كرده‌وه و كۆتایی پێ هێنا. سروشتیه كه به‌رێز ( د. عومه‌ر محه‌ممه‌د ) كه به‌ركه‌وته‌ی بڕیاره‌كه بوو، پێ ناخۆش بوونی خۆی ده‌ربڕێ و سكاڵا به‌رزبكاته‌وه و ده‌نگ هه‌ڵبڕێ.. به‌ڵام له له‌كۆتایی هه‌ركێشیه‌ك دا په‌یره و پرۆگرامی حزب دادوه‌ره و بڕیاری ده‌سته‌ی باڵای چاودێری یه‌كگرتوو یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌یه.. جا دروستكردنی چیرۆك له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته و تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه له‌سه‌ری جگه له په‌شیمانی و كه‌شف بوونی ره‌گ و ده‌ماری ناحه‌زان هیچی تری لێ ناكه‌وێته‌وه. به‌رێز ئه‌مینداری گشتی به پێى په‌یره‌وی ناوخۆ سه‌رپه‌رشتیار و كه‌سی یه‌كه‌می حزبه و ئه‌ركی خۆیه‌تی ریعایه‌تی هه‌موو ئه‌ندام و ده‌ڤه‌ر و هاوسه‌نگیه‌ك بكات.. سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنه و بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی چاودێری و سه‌ركردایه‌تی له رێگه‌ی ئه‌وه‌وه ئه‌نجام ئه‌درێ. ئه‌وه‌ی كراوه چاره‌سه‌ری لائحی و په‌یره‌ویه و هیچ نهێنیه‌كی تێدا نیه تا هه‌ندێ كه‌س بیانه‌وێ خۆراكی میدیایی و كاسبی به‌سه‌ره‌وه بكه‌ن . ئه‌وله‌ویه‌تی خولی هه‌شته‌م له كۆنگره‌ی هه‌شته‌م دیاری كراوه كه تۆكمه‌یی و هه‌ستانه‌وه‌ی ناوخۆ و ئاسایش و شكۆی یه‌كگرتوو و یه‌كڕیزی یه‌كگرتوویی یه‌كگرتوو ستراتیژی قۆناغه‌كه‌یه .. نوسینگه‌ی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ٢٠٢١/٤/١٨
ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند، لە 20 رۆژدا دوو بازرگان و پێنج بەکارهێنەری مادەی هۆشبەریان دەستگیرکردووە کە یەکێکیان ژنە. بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند، لە 20 رۆژی رابردوودا شەش پیاو و ژنێکیان بە تۆمەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکردووە، کە دوو لەوانە بارزگان بوون و یەکێکیان دانیشتووی قەزای شەقڵاوەیە و بەهاوکاری یاریدەرێتی ئاسایشی تەقتەق-ی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژهەڵاتی هەولێر دەستگیرکراوە کە یەک کیلۆ و 200 گرام کریستاڵی پێبوە، پێنج کەسەکەی دیکەشیان بەکارهێنەرن و دانیشتووی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانن، ئەوماددانەی بەکاریانهێناوە لەجۆری کریستاڵ و حەشیشەن. لە راگەیەنراوکەی ئاسایشی سلێمانیدا هاتووە، سەرجەم تۆمەتبارەکان حەوت کەسن و بەفەرمانی دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ بەپێی ماددەکانی (۲٦) و (٣٠) لەیاسایی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرو کارتێکارە عەقڵیەکان لەهەرێمی کوردستان ژمارە ( ١ ) ساڵی ٢٠٢٠ راگیراون.
بۆمبێک لە سنووری شارۆچکەی سیدەکان لە پارێزگای هەولێر بە هاووڵاتییەکدا تەقییەوە. بەپێی زانیارییەکان، بۆمبەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 18-4-2021 بە ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەکی خەڵکی بجیل لە شارۆچکەی ئاکرێ، تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە ئەو هاووڵاتییە بە سەختی بریندار بووە. هاووڵاتییەکە ناوی فەیسەڵ جەمیل ئەحمەدە و تەمەنی 30 ساڵە، بۆ کۆکردنەوەی گژوگیای بەهارە، لە گوندی سۆریایی نزیک بجیلەوە رووی لە سیدەکان کردووە. بەهۆی ئەوەی چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بەردەوام لەو ناوچە سنوورییانە بۆمب و تەقەمەنی دادەنێنەوە و رێگا نادەن هاووڵاتییان لەو ناوچانە نزیک ببنەوە، گومان دەکرێ بۆمبەکە لەلایەن ئەوانەوە دانرابێتەوە.
بەهۆی دەمەقاڵێی نێوانیان، لە نزیک گەڕەکی تەیراوە، پیاوێک تەقە لە ژنەکەی خۆی دەکات، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نابێت و پۆلیس زوو دەگاتە شوێنی رووداوەکە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان 10 کەسیان بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیر کرد.بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان لە راگەیاندراوێکدا کە لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاویکردووەتەوە و تێیدا هاتووە: "دوای بەدواداچوونێکی وردی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان بۆ گرووپێکی بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان لەشاری هەولێر شەوی 16ی4ی2021، لە هەڵمەتێکی چەند کاتژمێری‌دا توانرا گروپێکی 9 کەسی دەستگیر بکرێت، کە بازرگانی ماددەهۆشبەرەکانن بەناوەکانی (ه، ر، أ)، (ر، خ، و)، (ز، ق، ج)، (ه، خ، ش)، (ك، إ، ح) و (س، ح، خ) و (غ، ع، خ)، (ع، أ، ش) و (د، ع، م)".لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، "لەکاتی دەستگیرکردنیان توانرا دەستبگیرێت بەسەر بڕی دوو کیلۆ و 569 گرام هێرۆین، بڕی یەك کیلۆ و 375 گرام کریستاڵ، بڕی 984 گرام حەشیش، بڕی 680 گرام تلیاك، بڕی 580 گرام جامایکا، شایەنی باسکردنە ئەم گرووپە سەرچاوەی دابەشکردنی ماددەهۆشبەرەکان بوون لەشاری هەولێر و ڕۆڵەیەکی زۆری هەرێمەکەمانیان ئالوودەی ماددەهۆشبەرکان کردووە".هەروەها بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان روونیشیکردووەتەوە، "لە چالاکییەکی دیکەدا ئەمڕۆ شەممە 17ی4ی2021، هێزەکانمان بەهاوکاری بنکەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی حاجی ئۆمەران سەر بەبەڕێوەبەرایەتیەکەمان توانیان لە نزیك بەستۆرە تۆمەتبارێك بەناوی (ب، ح، أ) دەستگیر بکەن و بڕی سێ کیلۆ ماددەی هۆشبەر لەجۆری تلیاك پێ‌گیرا".جەختیشکراوەتەوە، کە تۆمەتبارەکان بەپێی یاسای 25ی ماددەهۆشبەرەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و ڕەوانەی بەردام دادوەری لێکۆڵینەوە کراون.
یوسف قەرزاوی کەسایەتی دیاری ئیسلامی تووشی کۆرۆنا بوو.ڕاگەیەنراوێک لەبارەی تەندورستی قەرزاوی بڵاوکراوەتەوە و تیایدا هاتووە"شێخ یوسف قەرزاوی تووشی کۆرۆنا بووە. سوپاس بۆ خوا تەندروستی باشە و خۆشەویستانی دڵنیا دەکاتەوە کە لەژێر چاودێریی تەندروستییە. داوا دەکات نزای بۆ بکرێت بۆ ئەوەی چاک بێتەوە" یوسف قەرزاوی، لە ساڵی 1926 لە گوندی سەفەت توراب لە ناوچەی مەحەلەت كوبرا سەر بە پارێزگای غەربییە لە میسر لەدایكبووە.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسیی خۆجێی کەرکووک بە میدیا نێوخۆییەکانی عێراقی راگەیاند، "چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش هەردوو بیری نەوتی 154 و 159یان لە نزیک قەزای دوبز لە باکووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک تەقاندەوە کە دەکەوێتە سنووری کێڵگەی نەوتی بای حەسەن".سەرچاوەکە ئەوەشی زیاد کرد، "هەردوو بیری نەوتەکە لەژێر کۆنتڕۆڵی دانیشتووانی ناوچەکەیە کە پاسەوانی کێڵگەکە دەکەن و، هێزە ئەمنییەکانی دەستیان کردووە بە لێکۆڵینەوە دەربارەی رووداوەکە".
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی کوژرانی ژنەکەی هەولێر ڕایگەیاند، ھیچ شەرەفێک لە ژن کوشتندا نییە، ئه‌مه دەبێت کۆتایی پێبێت. وه‌زیری ناوخۆم ڕاسپاردووه بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی تۆمه‌تبار بە سزای خۆی بگات. دەقی پەیامەکەی مەسرور بارزانی نیگه‌ران بووم بە هه‌واڵی کوشتنی دڕندانەی ژنێکی گەنج دوێنێ لە هەولێر. ھیچ شەرەفێک لە ژن کوشتندا نییە، ئه‌مه دەبێت کۆتایی پێبێت. وه‌زیری ناوخۆم ڕاسپاردووه بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی تۆمه‌تبار بە سزای خۆی بگات. کۆمەڵگەی ئێمە ، هەرگیز پێشناکەوێت ئەگەر نیوەی کۆمەڵگە نه‌توانێت به ئازادی و بەبێ ترس لە توندوتیژی بژی. لەم کابینەیەدا ئێمە هاوكاریمان بۆ شێڵته‌ره‌كان زیاد کردووە و پابه‌ندین بە ئەنجامدانی کاری زیاتر بۆ پاراستن و پشتگیریی كچان و ژنان له كوردستان.
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٤١٦) ١. پشکنین: (٥٦٥٨ پشکنینی نوێ)• (١٩١١) هەولێر• (٦٤١) سلێمانی• (٢٧٢١) دهۆك• (٧٣) هەڵەبجە• (٣١٢) گەرمیان• (٠) ڕاپەڕین•٢. تووشبوو: (٦٤٥ تووشبووی نوێ)• (٨٢) هەولێر• (٦٢) سلێمانی• (٤٨٧) دهۆك• (٣) هەڵەبجە• (١١) گەرمیان• (٠) ڕاپەڕین•٣. چاکبوون: (٤٩٦ چاکبوون)• (٩٦) هەولێر• (١١٤) سلێمانی• (٢٥٧) دهۆك• (١) هەڵەبجە• (٢٢) گەرمیان• (٦) ڕاپەڕین•٤. مردن: (١٢ مردن)• (٤) هەولێر• (٣) سلێمانی• (٥) دهۆك• (٠) هەڵەبجە• (٠) گەرمیان• (٠) ڕاپەڕین ئاماری گشتی:کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ١٥٣٦٧٢٠ (٥٤١٨٤٨ هەولێر، ٣٤٤٢٩٢ سلێمانی، ٦٤١٠٩٨ دهۆك، ٩٤٨٢ هەڵەبجە)تووشبوون ١٣٨٢٢٢ (٤٦٠٨٤ هەولێر، ٤٠٧١٩ سلێمانی، ٤٨١٤٠ دهۆك، ٣٢٧٩ هەڵەبجە)چاکبوون ١١٦٩١٦ (٣٩٧٣٦ هەولێر، ٣٢٦١٧ سلێمانی، ٤١٥٧٢ دهۆك، ٢٩٩١ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ١٧٤٣٧ (٥٢٨٢ هەولێر، ٦٣٠١ سلێمانی، ٥٧١٠ دهۆك، ١٤٤ هەڵەبجە)مردن ٣٨٦٩ (١٠٦٦ هەولێر، ١٨٠١ سلێمانی، ٨٥٨ دهۆك، ١٤٤ هەڵەبجە)