Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13789 بابەت
هەواڵ
21-04-2021

حکومەت وەزیری رۆشنبیری راسپارد بۆ چاودێریکردنی کەناڵەکانی راگەیاندن

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، حکومەت وەزیری رۆشنبیری ڕاسپاردووە بۆ چاودێریکردنی کەناڵەکانی راگەیاندن.جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، حکومەت وەزیری رۆشنبیری ڕاسپاردووە بۆ چاودێریکردنی کەناڵەکانی راگەیاندن و وتیشی "25ی مانگ مووچە دابەش دەکرێ".جوتیار عادل ئاماژەی بەوەکرد، هەفتەی داهاتوو پرۆژە یاسای بودجە ئامادە دەکرێت و پرۆژە یاسای ڕێکخستنی یەکەی پاسەوانیش پەسەند کراوە.

هەواڵ
21-04-2021

1022کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٤٢٠) ١. پشکنین: (٧٩٩٤ پشکنینی نوێ)• (٢٣٥٠) هەولێر• (١٩٣٩) سلێمانی• (٢٩٦٤) دهۆك• (٢٥٠) هەڵەبجە• (٤٣٢) گەرمیان• (٥٩) ڕاپەڕین•٢. تووشبوو: (١٠٢٢ تووشبووی نوێ)• (١٩٣) هەولێر• (٢٨٢) سلێمانی• (٤٩١) دهۆك• (١٥) هەڵەبجە• (٣٦) گەرمیان• (٥) ڕاپەڕین•٣. چاکبوون: (٧١٤ چاکبوون)• (١٠١) هەولێر• (٢١٩) سلێمانی• (٣٢٤) دهۆك• (٥) هەڵەبجە• (٥٩) گەرمیان• (٦) ڕاپەڕین•٤. مردن: (١٥ مردن)• (٤) هەولێر• (٤) سلێمانی• (٥) دهۆك• (٠) هەڵەبجە• (٢) گەرمیان• (٠) ڕاپەڕین • ئاماری گشتی:کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ١٥٦٨٩٩١ (٥٥١٦٥٤ هەولێر، ٣٥٤٠٧٧ سلێمانی، ٦٥٣٠٧٥ دهۆك، ١٠١٨٥ هەڵەبجە)تووشبوون ١٤٢٧٤٦ (٤٧٠٦٧ هەولێر، ٤٢٤٤٣ سلێمانی، ٤٩٨٨٥ دهۆك، ٣٣٥١ هەڵەبجە)چاکبوون ١١٩٦١٠ (٤٠١٢٣ هەولێر، ٣٣٦١٨ سلێمانی، ٤٢٨٦٠ دهۆك، ٣٠٠٩ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ١٩٢٢٥ (٥٨٦٨ هەولێر، ٧٠٠٩ سلێمانی، ٦١٥٠ دهۆك، ١٩٨ هەڵەبجە)مردن ٣٩١١ (١٠٧٦ هەولێر، ١٨١٦ سلێمانی، ٨٧٥ دهۆك، ١٤٤ هەڵەبجە)

هەواڵ
21-04-2021

ڤیدیۆ.. نیو کیلۆ نۆک بە 3دەفتەر دۆلار

وتەبێژی هاتوچۆ هەولێر لە فەیسبووک پۆستێک لەبارەی رووداوێکی هاتوچۆ دەکات و ئاشکرای دەکات کە شۆفێری سەرپێچی کار بۆ شامینۆک کڕین چووە ئەو رووداوەی دروستکردوە. دەقی پۆستەکەی مقەدەم فازڵ حاجی نیو کیلۆ(نۆک) شامینۆک بە3دەفتەر دۆلار وزیاتریش ئەوە چیڕۆک نیە بەڵکو ڕاستی پشتی ئەو ڕوداوەی هاتووچۆیە کاتژمێر 2بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی 60مەتری شاری هەولێر، ئوتومبێلێکی جۆری هیۆندای تایبەت کەبەدەست گەنجێکەوە بو بەخێراییەکی زۆرەوە هات وخۆی کێشا بەدووئوتومبێلی تر ،لەدواییش بەسەر شۆستە کەوت وخۆی کێشا بەکوشکێک ئینجا وەستا ،لەئەنجامی ڕوداوەکەش بەداخەوەشوفێرەکە بریندار بو زیانێکی زۆری مادیش بەر ئوتومبێلەکان وکوشکەکەو ڕێگاوبانەکە کەوت ،کەمەزەندە دەکرێت بەسەرووی 3دەفتەر دۆلار وەلەکاتی لێکۆلینەوە باوکی شوفێرە گەنجەکە ڕایگەیاند کەوا بۆپارشێو کوڕەکەیان چوە (نۆک) یان بۆبکڕێت و وای بەسەرهاتوە پرسیارەکە لێرە ئەوەیە ئایا ئەوە شێوازی چونە بۆنۆک کڕین؟ https://www.facebook.com/fizel.hijee/videos/3989806984395391

هەواڵ
21-04-2021

لەسەر لێدان لە دوو ژنەکە، پۆلیسی هەولێر کەسێکی دەستگیرکرد

پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، کەسێکیان بە تۆمەتی هێرشکردنە سەر دوو ژن لە ماڵی خۆیان دەستگیرکردووە. پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەکردوە، دەستگیرکراوەکە یارمەتی ئەو کەسەی داوە کە لە دوو ژنەکەی داوە کە یەکێکیان براژنی بووە. باس لەوەش کراوە، کە تۆمەتباری سەرەکی هەڵاتووە، بەڵام پۆلیس بەدوایدا دەگەڕێت و فەرمانی دەستگیرکردنی هەیە.

هەواڵ
21-04-2021

کەشناسی: باران دەبارێت

فەرمانگەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە ناوچە شاخاویەکانی هەرێمی کوردستان باران دەبارێت . فەرمانگەی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردوە، ئەمڕۆ چوارشەممە لە ناوچە شاخاویەکانی سنووری هەرێمی کوردستان نمەباران دەبارێت و پلەی گەرماش کەمێک دادەبەزێت.

هەواڵ
20-04-2021

سەرۆک بارزانی لەسەر دیاردەی جنێودان هاتە دەنگ

ڕاگەیێندراوێك بۆ ڕای گشتی لەبارەی دیاردەی نامەقبووڵی جنێودان و بەكارهێنانی زمانی زبر لە ڕاگەیاندن و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كە بە داخەوە ماوەیەكە لەنێوان لایەنە سیاسییەكاندا لە ئارادایە، سەرۆك بارزانی فەرمانی بە ڕاگەیاندن و میدیاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان كردووە كە پێویستە لە چاڵاكی و كاری ڕاگەیاندندا ڕەچاوی بەها و پڕەنسیپ و بنەماكانی ڕەوشتبەرزی بكرێت و ئامانجی سەرەكیی پاراستنی بەرژەوەندییەكانی گەلی كوردستان بێت. هەر بەپێی ئەو فەرمانە هەر ئۆرگانێكی پارتی پابەندی بەها و ئامانجەكانی پارتی و پڕەنسیپە گشتییەكان نەبێت ئیجرائاتی لەگەڵدا دەكرێت. هەر لێرەشدا ڕایدەگەیێنین كە سەرۆك بارزانی، پێشتر و ئێستا و لە داهاتووشدا خۆی بە پێشمەرگە دەزانێت و، پێشمەرگایەتی لە سەرووی هەموو جۆرە پێناسە و پلە و پایە و، بە گەورەترین شانازی دادەنێت. بەلای سەرۆك بارزانییەوە خوێنی شەهیدان و سەنگەری پێشمەرگە مەرجەعن بۆ هەموو خاوەن قەزییە و نیشتیمانپەروەر و وڵاتپارێزانی كوردستان. ڕاگەیاندنی بارەگای بارزانی٢٠ـی نیسانی ٢٠٢١

هەواڵ
20-04-2021

روونکردنەوەی وەزارەتی دارایی لەبارەی لێبڕینی مووچەوە

ھە‌ندێك لە‌ كە‌ناڵە‌كانی راگە‌یاندن ھە‌واڵێكیان بڵاو كردۆتە‌‌وە‌ گوایە؛‌ وە‌زارە‌تی دارایی و ئابوری داوای كردووە‌‌ گە‌نجینە‌كان ‌ لیستی دابە‌ش كردنی مووچە‌ی مووچە‌خۆرانی ھە‌رێمی كوردستان ئامادە‌ بكە‌ن بە‌ تە‌مویل كردنی ٧٩٪‏ ی مووچە‌ یاخود لێبڕینی ٢١٪‏، لێرە‌وە‌ بە‌ھە‌موولایە‌كی رادە‌گە‌یە‌نین كە‌؛ ئە‌و بابە‌تە‌ ئە‌نجومە‌نی وە‌زیرانی ھە‌رێمی كوردستان بڕیاری لێدە‌دات كە‌ چە‌ندی مووچە‌ تە‌مویل دە‌كرێت لە‌سە‌ر بنە‌مای داھاتی نە‌وتی و نا نە‌وتی و دواتر وە‌زارە‌تی دارایی بڕیارە‌كە‌ جێبە‌جێی دە‌كات، بە‌ھیچ شێوە‌یە‌ك ئە‌م بڕیارە‌ تایبە‌ت نییە‌‌ تە‌نھا بە‌ وە‌زارە‌تی دارایی و ئابوری بە‌ڵكو پە‌یوە‌ستە‌ بە‌ھە‌موو ئە‌نجومە‌نی وە‌زیرانە‌وە‌. لە‌گە‌ڵ رێزدا نوسینگە‌ی راگە‌یاندنیوە‌زارە‌تی دارایی و ئابوری حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان

هەواڵ
20-04-2021

مووچە دابەش دەکرێ

وەزارەتی دارایی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: مووچه‌ی مانگی 4 له ڕۆژی 25ی 4 دابه‌ش ده‌كرێت.

هەواڵ
20-04-2021

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی گرووپێکی تیرۆریستی ڕاگەیان...

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا دەستگیرکردنی 22 کەسی بە تۆمەتی "بەشداری لە کردەوەی تیرۆرستی" راگەیاند، بەپێی راگەیێندراوەکە ئەو کەسانە لە 22 ئۆپەراسیۆن لە سنووری سلێمانی، گەرمیان، چەمچەماڵ، سەیدسادق و پشدەر دەستگیرکراون.  ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی لەبارەی دەستگیرکردنی چەند تۆمەتبارێک بڵاوکردەوە و هاوپێچ لەگەڵیدا دانپێدانانی بەشێک لە تۆمەتبارەکانیشی بڵاوکردەوە.  دەقی راگەیەنراوی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان  دەزگای ئاسایشی ھەرێم پیلانێکی تیرۆریستانی داعش ئاشکرادەکات کە لەخۆڕێکخستن و ئەنجامدانی چەندین کردەوەی تیرۆریستی بوون و لە 22 ھەڵمەت و ئۆپراسیۆنی جیاجیادا لە سلێمانی و گەرمیان و چەمچەماڵ و سەیدسادق و پشدەر 22 تیرۆریست دەستگیردەکەن و رووبەڕووی یاساو دادگایان دەکەنەوە  کە یەکێکیان تیرۆریستی ھەرەتاوانبار ئەبو عەلی جومەیلی والی فەلوجە یە کە بەناسنامەی ساختەوە ھاتبووە سنوری ھەرێمی کوردستان.  پاش کۆکردنەوەی زانیاری و دەستخستنی بەڵگە لەسەر تاقم و گروپێکی تیرۆریستی داعش کە لە چەند شارێکی ھەرێم  لەخۆڕێکخستندابوون و مەرامیان بوو چەند کردەوەیەکی تیرۆریستی ئەنجامبدەن.  بەبڕیاری سەرۆکی دەزگای ئاسایشی ھەرێم ،  ئاسایشی سلێمانی لەسەر ئەم کەیسە، لێکۆڵینەوەی دەستپێکرد و پاش گەڕان و شەونخونی و چاودێریکردنیان و کۆکردنەوەی زانیاری ، سەرەداو بەدەستھات و تەواوی جموجۆڵەکانشیان خرایە ژێرچاودێری و پیلانەکانیان ئاشکراکران و ناسنامە و زانیاری کەسی تیرۆریستان دەست ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانی کەوت .  دوای رەزامەندی بەڕێز  دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی ئاسایش لەچەند ھەڵمەتێکی بەرفراوانی ھاوبەش لە ژێرچاودێری سەرۆکی دەزگای ئاسایشی ھەرێم ھێزەکانی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی،  گەرمیان ، رۆژئاوای سلێمانی ، شارەزوور ، راپەڕین ھەر ٢٢  تیرۆریستەکە کەلەچەند شانەیەکی نەنوستووی داعش خۆیان رێکخستبوو،  پێش ئەوەی مەرامەکانیان بۆ تێکدانی ژیانی کۆمەڵانی خەڵک جێبەجێبکەن دەستگیرکران . کە بەم شێوەی خوارەوە بوو .ـ رۆژی ٢٥/٢/٢٠٢١ تیرۆریست ( ز . س ) ناسراو بەئەنەس کوردی ، دوای چاودێریکردنی کە بەنیازبوو ھەڵبێت بۆ دەرەوەی ھەرێم ، لەلایەن ھێزەکانی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی و ئاسایشی راپەڕین و شارەزوور  ، لە پشدەر دەستگیرکرا .  تیرۆریستی تاوانبار لەڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە لەساڵی ٢٠١٩ فکری توندڕەوی داعشی وەرگرتووە و ساڵی ٢٠٢٠ پەیوەندی بەستوە بە گروپێکی تیرۆریستی لە سلێمانی و گەرمیان و چەمچەماڵ و سەیدسادق کەپیلانی دانانی ئاڵای داعش و کردەوە تیرۆریستیەکەیان دانابوو لەو شارە ، و چەندین تیرۆریستی فێری دروستکردنی عەبوەو مادە تەقەمەنییەکان کردوەو  مەرامیان بووە چەند کردەوەیەک ئەنجامبدەن و ھیجرەت بکات بۆناو داعش .  رۆژی٢٥/٣/٢٠٢١ لە رێوشوێنێکی ئەمنی توندوتۆڵ و ھەڵمەتێکی گەورەو سەرکەتووی ھێزەکانی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی و ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لەچەمچەماڵ تیرۆریستی ھەرەتاوانبار و لەیاسا ھەڵھاتوو(  ح . م ) ناسراو بە ئەبو عەلی جومەیلی والی فەلوجە دەستگیرکرا کەدەستی سورە لەچەندین  کردەوەی تیرۆریستی و دژبەمرۆڤایەتی  کە سەرەتا پەیوەندی ھەبووە بەرێکخراوی تیرۆریستی قاعیدەو لەساڵی ٢٠١٤ بەیعەتی داوە بەتیرۆریستانی داعش و وەک چەکدارێکی ھەرەتاوانبار بەشداری و سەرپەرشتیی دەیان کردەوەی تیرۆریستی کردوە دواتر کراوە بە جێگری والی ویلایەتەکانی باکور و پاشان بووە بە والی و ئەمیری فەلوجە.  رۆژی ١/٤/٢٠٢١ لەچەند ھەڵمەتێکی تری  ھێزەکانی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی و گەرمیان ھەرسێ تیرۆریستی تاوانبار ( چ .ف ) ناسراو  ابودردا و یونس کوردی و ( م . ح ) و ( م .ح .ع ) ناسراو بە عەلی کوردی لەکەلار دەستگیرکران . لەلایەکی ترەوە ھەمان شەو تیمێکی سەربازی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی و ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لە چەمچەماڵ لە پێنج ھەڵمەتی سەرکەوتوو و پشتبەستوو بەزانیاری ورد ٥ تیرۆریستی تر لەیەک کات و ساتدا دەستگیرکران کە پێکھاتبوون لەتیرۆریستان  (ئ . ھ ) ( ش . ب ) ناسراو بە ھاران و ( س . ن ) و ( ھ .ئ ) و ( ئ . ن )  لێکۆڵینەوەکان بەردەوام بوون و بەدواداچوونەکان چڕترکرانەوە و لە رۆژی ٢/٤/٢٠٢١ لە ھەشت ئۆپراسیۆنی سەرکەوتووی  ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی و ئاسایشی گەرمیان ھەشت تیرۆریست تری ھەمان شانەی نەنستوی داعش دەستگیرکران کە ( ھ .ع ) و ( م .ن ) لە کفری و ( د.س ) ناسراو بە ( د . بوخاری ) و ( ش . ع ) و ( ع .ع ) ناسراو بە بن لادن کوردی و ( ئ .ح ) ناسراو بە ئەبو شەھاب و ( م .ج ) ناسراو محەمەد کوردی لە کەلار و ( م .ن ) لە باوەنور دەستگیرکران . ھەر پەیوەست بەم تاقم و گروپە  توندڕەوانەی تیرۆریستانی داعش ، ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانی و گەرمیان رۆژی ٣/٤/٢٠٢١ ھەر لەکەلار تیرۆریست ( م. ئ ) ناسراو بە حەبیب دەستگیراو پاش رۆژێک ٤/٤ ھەردووتیرۆریست ( ر .ئ ) و ( ج .س) ناسراو بە ئەبو ئەنەس لە سلێمانی و ( ئ. ح ) لە کفری دەستگیرکران.  پاش لێکۆڵینەوەو وەرگرتنی وتەی تیرۆریستان و داننان بە تاوانەکانیان ئاشکرایانکرد ، پیلانیان بووە چەند شانەیەکی نەنوستووی داعش دروستبکەن لەھەرێم و خۆیان بۆ چەند کردەوەیەک ئامادەبکەن ، راھێنانیانپێکراو لەسەر دروستکردنی عەبوەو مەوادی تەقەمەنی و پیلانیان داناوە بۆ تەقاندنەوەی چەند شوێنێک و رفاندنی خەڵک و  تیرۆرکردنی ئەفسەرانی ئەمنی بەتایبەت ئەوانەی رۆڵیان ھەیە لەرووبەڕووبوونەوەی تیرۆر ، لەگەڵ شکاندنی کێلی شەھیدانی رووبەڕووبوونەوەی داعش ، ئەوەی مایەی سەرنج و ھەڵوەستەشە تیرۆریستان لەرێگای تۆڕەکۆمەڵاتییەکانەوە فیکری توندرەوی داعشیان وەرگرتوەوە و ھەمان تۆڕیان بەکارھێناوە بۆ فراوانکردنی تاقم و گروپەکانیان و چەندین پەیج و ئەکاونتیان داناوە بۆ بانگەشەکردن و وانەی تەکفیر و توندڕەوییان خوێندوەو  تەکفیری ھەر مامۆستایەکی ئاینی و ھاووڵاتییەکیان کردەوە کە لەژێرگاریگەری بیری توندڕەوییان نەبووبێت .  دەزگای ئاسایشی ھەرێمی کوردستان ، لەبەرامبەر ئەم ھەڵمەتە گەورەو سەرکەوتووەی ھێزەکانی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی ، گەرمیان ، رۆژئاوای سلێمانی ، شارەزوور ، راپەرین  ، سوپاس و پێزانینی بێپایان دەردەبڕێت ، بۆ ماندووبوون و شەونخونی و ئازایەتی ئەو ئەفسەرو کارمەندانەی ئاسایش کە وەک سەربازی ون لەخەمی  ئۆقرەیی و ئاسایشی کۆمەڵایەتی و ئارامی ھەرێمدان و بەگیانیان سەروماڵی خەڵک دەپارێزن ، ئەمە دەرخەری ئەو راستیەشە ھەموو تۆمەتبارانی یاسا شکێن و تیرۆریستان و سەرپێچیکاران و پێشێلکاران و ئەوانەی دادگا داوایاندەکات ، لەدەست ھێزەکانمان رزگاریان نابێت و ھەر پیلانێکیان ھەبێت سەرئەنجام پێش جێبەجێکردنی پشت بەخوای گەورە ئاشکرادەکرێن و راپێچی بەردەم دەسەڵاتی دادوەری دەکرێن . کەلەپشت ھەموو سەرکەوتنەکانیشماندا کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان رۆڵی دیارو بەرچاویان ھەیە لەھاوکاری و پشتیوانیکردنی ھێزەکانمان کە جێگای پێزانین و ستایشی بەردەواممانە .

هەواڵ
20-04-2021

مەسرور بارزانی پێشوازی لە بەرپرسی نوێی نووسینگەی کونسوڵگەریی ژاپۆن کرد

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە نیکیهیرۆ ئاراکاوا بەرپرسی نوێی نووسینگەی کونسوڵگەریی ژاپۆن لە هەولێر کرد.سەرۆکی حکومەت، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە بەرپرسی نووسینگەی کونسوڵگەریی ژاپۆن کرد و هیوای خواست لە ئەرکەکانیدا سەرکەوتوو بێت و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ژاپۆن، لە هەموو بوارەکاندا پەرە پێ بدات.لە کۆبوونەوەکەدا ، کە تۆیاما کەی بەڕێوەبەری نووسینگەی ئاژانسی هاریکاریی نێودەوڵەتیی جایکای ژاپۆنی لە عێراق بەشدار بوو ، گفتوگۆ دەربارەی کار و پڕۆژەکانی ئاژانسی جایکا لە هەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی هەماهەنگیی لە گەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا.سەرۆکی حکومەت سوپاسی هاوکارییەکانی وڵاتی ژاپۆن و بەتایبەتی ئاژانسی جایکای کرد کە ماوەیەکی زۆرە لە ڕێگەی ئەنجامدانی پڕۆژەکانییەوە، خزمەت بە هەرێمی کوردستان دەکات، ئامادەیی هەرێمی کوردستانیشی بۆ پێشوازیکردن لە وەبەرهێنەرانی ژاپۆنی دووپات کردەوە.

هەواڵ
20-04-2021

ئیدریس دێبی، سەرۆکی چاد کوژرا

ئیدریس دێبی، سەرۆکی وڵاتی چاد لە بەرەنگاربوونەوەیەک لەگەڵ گرووپە چەکدارەکاندا کوژرا و کەناڵی فەرمی وڵاتەکەش کوژرانەکەی پشت ڕاست کردەوە.

هەواڵ
20-04-2021

دادگای هەولێر سزای زیندانی تاهەتایی بۆ بكوژەکەی حاجی جەمیل دەركرد

دوای ئەوەی رۆژی شەممە 15-02-2020 کەسێک بە چەقۆوە هێرشی کردە سەر مزگەوتی مەلا عەبدولکەریمی مودەریس لەگەرەكی 99ی زانكۆ لە هەولێر، پیاوێکی 78 ساڵی بە ناوی حاجی جەمیل محمد بریندارکرد، رۆژێك دوای روداوەكە مام حاجی جەمیل بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا،دوای ساڵێك و دوو مانگ لەلایەن دادگای هەولێرەوە بكوژەكە سزای زیندانیكردنی هەتاهەتایی بۆ دەركرا. هەر لەهەمان شوێنی روداوەكە بكوژەكە دەستگیركراو رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەو کەسە ئالوودەی ماددەی هۆشبەر بووە. بەپێی زانیاریەكانی كوردیو دواجار ئەمرۆ لەلایەن دادگاوە سزای زیندانی كردنی هەتا هەتایی بۆ بكوژەكە دەرچوو. پێشتر تاوانبارەکە بریاری لەسێدارەدانی بۆ دەرچووە، بەڵام لەبەرئەوەی تەمەنی نەگەیشتووەتە 20 ساڵ سزاكە گۆراوە بۆ هەتاهەتایی.

1 2 ... 843 844 845 ... 1149 1150