کوردستان

سلێمانی.. ژنێکی تەمەن 19 ساڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

18-04-2021
سلێمانی.. ژنێکی تەمەن 19 ساڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

لە سلێمانی ژنێکی تەمەن 19 ساڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا، پۆلیسی سلێمانیش رایدەگەیەنێت: ژنەکە ماوەی ساڵێکە ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە.

سەرچاوەیەک لەپۆلیسی فریاکەوتنی سلێمانی راگەیاند، ژنێکی تەمەن 19 ساڵ لە گوندی ژاڵەی سەروی سەر بە پارێزگای سلێمانی، لەماڵەکەی خۆیدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەو سەرچاوەیەی پۆلیس گوتیشی: ژنەکە ماوەی ساڵێکە ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و لێکۆلینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.