Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13789 بابەت
هەواڵ
22-04-2021

مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ستیفن هیکی باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد. باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق، بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکانی ئەم دواییانەی سەر هەولێری کرد و پشتگیریی هاوپەیمانانی بۆ هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە و ڕایگەیاند کە لە گەڵ حکومەتی عێراق، لە پەیوەندیدان بۆ ئەوەی سنوورێک بۆ ئەو هێرشانە دابنرێت و کۆتاییان بێت.لە دیدارەکەدا هەروەها، جەخت لە گرنگیی جێبەجێکردنی یاسای بودجە و ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە لایەن حکومەتی فیدراڵی کرایەوە.باڵیۆزی بەریتانیا، ستایشی چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد، بەتایبەتی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و ئامادەیی وڵاتەکەشی ، بۆ پشتیوانیکردنی حکومەتی هەرێم دەربڕی.سەرۆکی حکومەت، سوپاسی پشتگیریی هەڵوێستی بەریتانیا و هاوپەیمانانی کرد و داوای کرد، حکومەتی فیدراڵی، پابەندبوونەکانی خۆی بەرامبەر هەرێمی کوردستان، تایبەت بە یاسای بودجەی گشتیی، جێبەجێ بکات و بەشە بودجەی هەرێم، لە ئایندەیەکی نزیکدا بنێرێت.هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق و ئاساییکردنەوەی دۆخی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوون.

هەواڵ
22-04-2021

زیاتر لە 18000 منداڵە کۆچبەر و پەنابەر لە ئەوروپا بێسەروشوێنن

بەپێی دوایین زانیارییەکانی دەزگای لوتکە، لە نێوان ساڵانی ٢٠١٨-٢٠٢٠دا زیاتر لە ١٨٠٠٠ منداڵ پاش گەیشتنیان بۆ ئەوروپا، لە وڵاتانی وەک: یۆنان، ئیتاڵیا و ئەڵمانیادا بێسەروشوێن بوون.بەپێی لێکۆڵینەوەیەک، ١٨٢٩٢ منداڵی بێ سەرپەرشت لە نێوان کانونی دووەمی ساڵی ٢٠١٨ – کانونی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠ بێسەروشوێن بوون، کە یەکسانە بە وونبوونی ١٧ منداڵ لە ڕۆژێکدا.تەنها لە ساڵی ٢٠٢٠دا، ٥٧٦٨ منداڵ لە ١٣ وڵاتی ئەوروپیدا بێسەروشوێن بوون. وە زۆرێک لەو منداڵانەی بێسەروشوێنن لە وڵاتی مەغریبەوە هاتوون، بەڵام چەندین نەتەوەی دیکەش لە نێویاندایە. هەر بە پێی زانیارییەکانی دەزگای لوتکە، لە ٪٩٠ منداڵەکان لە ڕەگەزی نێرن.لە ئێستاشدا ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان پرسیاری جددی لەسەر ئەوروپا درووستکردووە سەبارەت بەوەی ئایا توانای ئەوروپا چەندە یاخود تا چەند ئامادەن بۆ هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی و پاراستنی منداڵە کۆچبەر و منداڵە پەنابەرە بێسەرپەرشتەکان؟

هەواڵ
22-04-2021

هەفتەبازاڕی سلێمانی داخرا

به‌هۆی دانانی ئاوی له‌ ده‌به‌نراو و له‌به‌ر تیشكی خۆر و سه‌رپێچیكردن، قائیمقامیه‌تی سلێمانی هەفتە بازاڕی سلێمانی داده‌خات.ئه‌مڕۆ پێنجشەممە، لەشکر حەمید، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و دانانی ئاوی له‌ده‌به‌نراو له‌به‌ر تیشكی خۆر و هه‌بونی بڕێكی زۆر خواردن و خواردنه‌وه‌ی ماوه‌به‌سه‌رچو، قائیمقامیه‌تی سلێمانی هەفتە بازاڕی سلێمانی/6 لە گەڕەکی بەکرەجۆ داده‌خات.وتیشی:"بە‌پێی رێنماییه‌كان نابێت ئاوی له‌ده‌به‌نراو له‌ شوێنی گه‌رم و به‌رتیشكی خۆر عه‌مبار بكرێت یان بگوازرێته‌وه‌، چونكه‌ به‌هۆی كارلێكی كیمیاییه‌وه ئاوی ناو ده‌به‌ پلاستیكه‌كان ده‌بێته‌ هۆكاره‌ كه‌مبونه‌وه‌ی به‌رگری له‌ش و زیان به‌ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت، به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی بۆ (25) پله‌ی سه‌دی،‌ به‌شێكی پلاستیكه‌كه‌ له‌گه‌ڵ ئاوه‌كه‌‌ كارلێك ده‌كات ده‌بێته‌ هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ توشبون به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌و تێكچونی هۆرمۆنه‌كان به‌تایبه‌ت له‌خانماندا".رونیكرده‌وه‌: پێش ئه‌وه‌ی ئاو بكرێته‌ ناو ده‌به‌پلاستیكه‌كان ‌ماده‌ی ئۆزۆن (O3) بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ به‌كارده‌هێنرێت له‌بری كلۆر، له‌كاتی به‌ركه‌وتنی ئۆزۆنه‌كه‌ به‌تیشكی خۆر، ماده‌كه‌ شیده‌بێته‌وه‌ بۆ (O2) له‌گه‌ڵ ئۆكسجینێكی چالاك، (O2) به‌بێ كێشه‌ له‌گه‌ڵ ئاو تێكه‌ڵده‌بێت، به‌ڵام مانه‌وه‌ی یه‌ك ئۆكسجین و به‌ركه‌وتنی به‌تیشكی خۆر، له‌ش توشی نه‌مانی به‌رگری ده‌كات.راشیگەیاند: ساڵی رابردو لەسەر دانانی ئاوی لەدەبەنراو یان گواستنەوەی لەبەر تیشکی خۆر، شوێنەکان روبەڕوی سزادان کراونەتەوە، بەدڵنیاییەوە ئەمساڵ سزاکە قورستر دەبێت بۆ سەرپێچیکاران، داواکارم کارگە، کۆگا، مارکێت و هەمو شوێنەکان پابەندی ڕاینماییەکان بن بۆئەوەی ناچارنەبین سزایان بدەین.ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، هەفتە بازاڕەکە پێشتر ئاگادار کرابوەوە کە ئاوی لەدەبەنراو لەبەرتیشکی خۆر و پلەی گەرمی بەرز دانەنێت بەڵام سەرپێچییەکەی چەند بارە کردوەتەوە بۆیە به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

هەواڵ
22-04-2021

ڤیدیۆ.. دوای ‌‌هەڕەشەی گۆرانیبێژە بیانییەکە شاباز زەمانی دوو گۆرانی خۆ...

شاباز زەمانی دوو لە دیارترین گۆرانی کە ڕەخنەی لێگیرابوو زۆری لێ گیرابوو، لە یوتیوبەکەی سڕییەوە. شاباز زەمانی، ھونەرمەندی گۆرانیبێژ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستگرام، ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، پێش دروستکردن و بڵاوکردنەوەی کلیپەکان قسەی لەگەڵ ئەو گۆرانیبێژە کردووە و رەزامەندی لێ وەرگرتوە، تەنانەت لە تایتڵی کلیپەکانیش ناوی ھونەرمەندە ئەلبانییەکە نوسراوە. زەمانی ئاماژەی بەوەکرد، کە "ئەوان یەکەمجار داوای پارەیان کردووە و دواتر داوای دوێت، کە لە جێگەی پارە پێکەوە دوێت بکەن، مافی کۆپی ڕایتیشی پێدەدەن و دەشڵێت "چەند کەسێکی کورد دەستیان خستووەتە ئەو بابەتەوە و سوودیان لێ بینیوە، بەڵام بەلای منەوە گرنگ نییە، گۆرانییەکانم سڕیتەوە". جێگەی ئاماژە پێکردنە، پێشتر موهەرێم ئەهمێتی، گۆرانیبێژی ئەلبانی، لە ڕێگەی ڤیدیۆیەکەوە وتبووی "هەڕەشە لە شاباز دەکەم کە دوو گۆرانی منی بردووە"، ھەر لەو ڤیدیۆیەدا کەسێکی دیکە دەردەکەوێت و دەڵێت "کوردستان و کوردەکانمان خۆش دەوێت، بەڵام شاباز تۆ دوو گۆرانی ئەهمێتیت بردووە، کە یەکێکیان (پایزە) و ئەویتر (دەستت بێنە)، بۆیە پەیوەندیم پێوەکردیت و سەبارەت بە مافی گۆرانیەکە قسەم لەگەڵ کردووی، لەبری ئەوەی کێشەکە چارەسەر بکەیت، زۆر بەجۆش و خرۆشەوە داوای دوێتت لە موهەرێم کرد، کە ئێمە ئارەزوی پێناکەین، تکایە لە ماوەی 24 کاتژمێردا گۆرانییەکان بسڕەوە، ئەگەرنا ئێمە رێکاری یاسایی دژی تۆ دەگرینەبەر." هەردوای ئەوە شاباز زەمانی، لە ستۆری ئینستاگرامەکەی نوسیبووی "من رێز لە هونەرەکەتان دەگرم بەڵام ئێوە بوون داوای دوێتان کردووە مافی دوێتەکەشتان دا بەمن، بەڵام ئەشزانم کێ ئەم کارەی بە ئێوە کردووە." https://www.instagram.com/p/CN9rjuxpiDq/?igshid=1b3b8facoijy9

هەواڵ
22-04-2021

لە هەڵەبجە چەند مانگایەک دەستگیرکران

شارەوانی هەڵەبجە ڕایگەیاند، هەڵمەتی دەست بەسەراگرتنی ئاژەڵی بەرەڵا دەستی پێکردەوە. شارەوانی هەڵەبجە لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێ: لەچوارچێوەی بنبڕکردنی دیاردەی ئاژەڵی بەرەڵای سەرشەقامەکان کە لەلایەن هاوڵاتیانەوە ئاژەڵ بەرەڵادەکەن بۆ سەرشەقام و کۆڵانەکانی سنوری سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە، ئەمڕۆ لەهەڵمەتێکدا شارەوانی هەڵەبجە دەستیانکرد بەدەست بەسەراگرتنی چەند سەرئاژەڵی بەرەڵادا.

هەواڵ
22-04-2021

دوو کەس بە تۆمەتی کوشتنی گەنجەکەی ڕاپەڕین دەستگیرکران

شەوی ڕابردوو کاتژمێر ١٠:٣٠ خولەک دوای ئەوەی بنکەی پۆلیسی حاجیاوا ئاگادار کرانەوە بە بوونی ڕووداوێکی تەقەکردن لە حاجیاوا گەڕەکی دابان، دەرکەوت کە کەسێک لە ڕوداوەکە دراوەتە بەر دەسڕێژی گولـلە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە. پۆلیسی ڕاپەڕین دەڵێ" دەست بەجێ هێزەکانمان ڕێکاری یاساییان گرتەبەر. لەشوێنی ڕوداوەکە چەند قەوانێکی چەکی کڵاشنکۆف دۆزرایەوە و وەک بەڵگەی تاوانکاری دەستیان بەسەردا گیرا. " کەسەکە بەناوی (س،خ،پ) لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٨ پیشەی کاسب دانیشتوی حاجیاوا/دابان کە شوێنەواری فیشەک بەجەستەیەوە هەبووە و گواسترایەوە بۆ پزیشکی دادوەری ڕانیە و دوای ئەنجامدانی توێکاری ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە. مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کرایەوە. لەسەر ڕووداوەکە ٢ کەس دەستگیرکراون و بەبڕیاری دادوەر بەپێی ماددەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە.

هەواڵ
22-04-2021

گژوگیای فرۆکەخانەی سلێمانی بە 2 ملیۆن دینار دەفرۆشرێت

لە ئاگاداری نامەیەکدا كە واژۆی تاهیر عەبدوڵا بەرێوەبەری گشتی فڕۆكەخانەی سلێمانی لەسەرە، فڕۆكەخانەی سلێمانی ڕایگەیاندووە کە لە زیادكردنێكی ئاشكرادا گژوگیای ناو فڕۆكەخانە بە ئاژەڵداران دەفرۆشێت. لە بەشێکی تری ئاگاداری نامەکەدا هاتووە، رۆژی چوارشەممە ٢١ / ٤ / ٢٠٢١ دوایین وادەیە لە زیادكردنێكی ئاشكرادا فڕۆكەخانەی سلێمانی گژوگیای ناو فڕۆكەخانە دەفرۆشێت بە ئاژەڵداران. لە کۆتایدا فڕۆكەخانەی سلێمانی داوا لە ئارەزوومەندان دەکات بڕی ( ٢ ملیۆن ) دینار وەك بارمتە دابنێن تا مانگی حوزەیران تا كاتی پێگەیشتنی گژو گیایەكە.

هەواڵ
22-04-2021

وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی بڵاوکردەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان دەڵێت، رۆژی یەکشەممە 25-04-2021 دەست دەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 4 بەپێی میکانیزمی مانگی پێشوو.

گشتی
21-04-2021

وێنە..مۆزەخانەى جەستە مۆمیاکراوەکان لە ئەڵمانیا

مۆزەخانەى جەستە مۆمیاکراوەکان لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا یەکێکە لە نامۆترین مۆزەخانەکانى جیهان. بەشێوەیەک لەم مۆزەخانەیەدا چەندین جەستەى مرۆڤ و ئاژەڵى بەشێوازى جیاواز تیادا نمایش کراوە. ئەم مۆزەخانەیە لەلایەن پزیشکى بەناوبانگى ئەڵمانییەوە گونتەر فۆن هاگنس، ناسراوە بە DOCTOR DEATH، دانراوە بە ئامانجى ئاشناکردن و پێناساندنى مرۆڤەکانە بە ئاڵۆزى جەستە و کۆئەندامەکانى لەشیان و رۆشنبیرکردنیان لەو بارەوە.تاوەکو ئێستاش، توانیویەتى لە 23 وڵاتى جیهاندا مۆزەخانەکەى نمایش بکات. تاوەکو ئێستاش، نزیکەى 40 ملیۆن کەس سەردانى مۆزەخانەکەى کردووە.ئەم پزیشکە لەگەڵ 15 هەزار کەس لە سەرتاسەرى جیهاندا، بەتایبەتیش لە ئەڵمانیا، جەستەى خۆیان بەخشیوە، تاوەکو دواى مردنیان جەستەیان مۆمیا بکرێت و لەم مۆزەخانەیەدا نمایش بکرێت. پەیجی دژەتیرۆر

هەواڵ
21-04-2021

کەسێک بە دەستڕێژی گوللە گیانی لەدەستدا

لە ناحیەی حاجیاوای سەر بە قەزای رانیە، دەستڕێژی گوللە لەهاووڵاتییەك كراو بەهۆیەوە دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.

هەواڵ
21-04-2021

پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی بە بۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی و تێپەڕبوونی 123 ساڵ بە سەر دەرچوونی یەكەمین ژمارەی رۆژنامەی كوردستان، کە هاوکاتە لە گەڵ ساڵیادی دامەزراندنی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، پیرۆزبايیەكی گەرم لە سەرجەم ڕاگەیاندنکار و رۆژنامەوانانی كوردستان دەكەم.ئەمڕۆ لە هەرێمی كوردستان، بزاڤی رۆژنامەوانیی، دەرفەتێکی زێڕینی بۆ ڕەخساوە و پێی ناوەتە قۆناخێكی پێشکەوتوو، بە جۆرێک کە ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان، سەدان دەزگای هەمەجۆری ڕاگەیاندن هەن و بەوپەڕی ئازادییەوە، کاری خۆیان دەکەن و حكومەتی هەرێمی كوردستانیش، بە شانازییەوە ، كاری بۆ چەسپاندنی زیاتری بنەماكانی ئازادی میدیایی و دیموكراسیی کردووە و هەمیشە پەرۆشی ڕەخساندنی کەشێکی گونجاو بووە بۆ کاری ڕۆژنامەوانیی .قۆناخی ئێستا، لە هەموو كاتێك زیاتر پێویستی بە رۆژنامەوانییەكی ڕاستەقینە ‌و پیشەیی هەیە، بۆیە پێویستە ڕۆژنامەوانانی کوردستان، لە ڕێگەی پابەندبوون بە یاسا و ئیتیكی پیشەیی میدیایی، ڕێز لە كاری رۆژنامەوانی خۆیان بگرن ، بۆ ئەوەی بە جوانترین شێوە کاری خۆیان ئەنجام بدەن و بەرپرسانە مامەڵە لە گەڵ پیشەکەیان بکەن و پەیامەکەیان، لە خزمەتی ئامانجە نیشتمانییەکاندا بێت.لەم یادەدا ، بە ڕێز و پێزانینەوە دەڕوانینە خەبات و تێکۆشانی ڕۆژنامەوانە پێشەنگەکانی کوردستان، ئەوانەی خزمەتێکی زۆری كاروانی رۆژنامەوانیی كوردی و مافە ڕەواکانی گەلی کوردستانیان كردووە. مەسرور بارزانیسەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان

هەواڵ
21-04-2021

مەسرور بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی نوێی یۆنان کرد

ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/4/21 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ستاڤرۆس کریمیس کونسوڵی گشتیی نوێی یۆنان لە هەولێر کرد.سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە کونسوڵی نوێی یۆنان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە کاری تازەیدا و دووپاتیشی کردەوە کە هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لە گەڵ یۆنان دەکات.کونسوڵی گشتیی یۆنان وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندیی دۆستانە و مێژوویی نێوان یۆنان و هەرێمی کوردستان، جەختی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان ، پێگەیەکی گرنگیی هەیە و فاکتەرێکی سەقامگیرییە لە ناوچەکەدا . ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لە گەڵ هەرێم لە هەموو بوارەکاندا دەربڕی.

1 2 ... 842 843 844 ... 1149 1150