کوردستان

لەسەر لێدان لە دوو ژنەکە، پۆلیسی هەولێر کەسێکی دەستگیرکرد

21-04-2021
لەسەر لێدان لە دوو ژنەکە، پۆلیسی هەولێر کەسێکی دەستگیرکرد
قەبارەی نووسین:
A A 21px

پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، کەسێکیان بە تۆمەتی هێرشکردنە سەر دوو ژن لە ماڵی خۆیان دەستگیرکردووە.

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەکردوە، دەستگیرکراوەکە یارمەتی ئەو کەسەی داوە کە لە دوو ژنەکەی داوە کە یەکێکیان براژنی بووە.

باس لەوەش کراوە، کە تۆمەتباری سەرەکی هەڵاتووە، بەڵام پۆلیس بەدوایدا دەگەڕێت و فەرمانی دەستگیرکردنی هەیە.