Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13788 بابەت
هەواڵ
06-05-2021

نوێنەری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ کاروباری وڵاتانی عەرەبی دەستنیشانکرا

د.حەمدی شەنگالی کە پێشووتر بەڕێوبەری گشتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بووە، وەک نوێنەری تایبەتی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، بۆ هەر 22 وڵاتی عەرەبی دەستنیشانکرا، بەمەبەستی دروستکردنی پەیوەندی زیاتر لە نێوان وڵاتانی عەرەبی و هەرێمی کوردستان.سەرچاوەیەکی تایبەت ڕاگەیاند: ئێستا د.حەمدی شەنگالی سەرقاڵی کردنەوەی ئۆفیس و دانانی ستافی تایبەتە بە کارەکانی. لەلایەن سەرۆکی حکومەتیشەوە دەسەڵاتی تەواوی پێدراوە لەوڵاتانی عەرەبی نوێنەرایەتی بکاتەوە، لەبوارەکانی دبلۆماسی و سیاسی و ئابووری و پەیوەندییە هەرێمایەتییەکان … هتد.بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، ئەگەر سەرۆکی حکومەت بەهەر هۆکارێک نەتوانێت بەشداری بۆنە و کۆنفراس و کۆبوونەوە و دیدارەکان لەگەڵ سەرکردەکانی وڵاتانی عەرەبی بکات، ئەوا ڕاستەوخۆ د. حەمدی شەنگالی بەنوێنەرایەتی سەرۆکی حکومەت بەشدار دەبێت.

هەواڵ
06-05-2021

تووشبوون و مردن بە کۆرۆنا کەمی کردووە

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٤٣٥) ١. پشکنین: (٦٣٢٢ پشکنینی نوێ)• (١٨٨٤) هەولێر• (١٦١٦) سلێمانی• (٢٣٤٢) دهۆك• (٥٣) هەڵەبجە• (٣٧٦) گەرمیان• (٥١) ڕاپەڕین•٢. تووشبوو: (٥٩٢ تووشبووی نوێ)• (٤٦) هەولێر• (٢٧٠) سلێمانی• (٢٢٠) دهۆك• (٩) هەڵەبجە• (٤٢) گەرمیان• (٥) ڕاپەڕین٣. چاکبوون: (١١٧٩ چاکبوون)• (٢٨٨) هەولێر• (٣٧١) سلێمانی• (٤٥٧) دهۆك• (٧) هەڵەبجە• (٤٧) گەرمیان• (٩) ڕاپەڕین•٤. مردن: (٤ مردن)• (٠) هەولێر• (١) سلێمانی• (٣) دهۆك• (٠) هەڵەبجە• (٠) گەرمیان• (٠) ڕاپەڕین • ئاماری گشتی:کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ١٦٨١٦٨٥ (٥٨٦٦٨٢ هەولێر، ٣٨٦٢٣٩ سلێمانی، ٦٩٦٤٥٠ دهۆك، ١٢٣١٤ هەڵەبجە)تووشبوون ١٥٤٩٥١ (٤٩٥٩٤ هەولێر، ٤٧١٠١ سلێمانی، ٥٤٧٥٧ دهۆك، ٣٤٩٩ هەڵەبجە)چاکبوون ١٣٣٤٢٠ (٤٢١٦٧ هەولێر، ٣٩٦٨٨ سلێمانی، ٤٨٤٥٣ دهۆك، ٣١١٢ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ١٧٤٥٢ (٦٣٠٨ هەولێر، ٥٥٤١ سلێمانی، ٥٣٦١ دهۆك، ٢٤٢ هەڵەبجە)مردن ٤٠٧٩ (١١١٩ هەولێر، ١٨٧٢ سلێمانی، ٩٤٣ دهۆك، ١٤٥ هەڵەبجە) بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). وەزارەتی تەندروستیحکومەتی هەرێمی کوردستان٦ی ئایار ٢٠٢١

هەواڵ
06-05-2021

پۆلیس ناسنامەی ئەو کچەی ئاشکراکرد کە دوێنی لە سلێمانی خۆی کوشت

هێزەكانی پۆلیس ناسنامەی ئەو كچەیان ئاشكراكرد كە لەسەر پردی وڵوبە خۆی هەڵدایە خوارەوەو گیانی لەدەستدا. پاش ئەوەی دوێنێ 5/5/2021، كچێك لەسەر پردی وڵوبەی شاری سلێمانی خۆی هەڵدایە خوارەوەو گیانی لەدەستداو ناسنامەكەی نادیاربو، بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سەرجەم بەش‌و بنكەكانی سەر بەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕاسپارد كە بەدواداچون‌و لێكۆڵینەوەی خێرا بۆ ئاشكراكردنی ناسنامەی قوربانییەكەو هۆكاری ڕووداوەكە ئەنجامبدەن. دوای لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس ، ئێوارەی هەمان ڕۆژ توانرا ناسنامەی كچەكە ئاشكرا بكرێت‌و دەركەوت كچەكە ناوی (م، أ، م) و لەدایكبووی ساڵی 2001 و پیشەی خوێندكارەو دانیشتوی گەڕەكی هوانەی شاری سلێمانییە. بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكانی پۆلیس، كچەكە سەرلەبەیانی دوێنێ بەمەبەستی چونی بۆ خولێك لەگەڵ براكەیدا لەماڵ چۆتە دەرەوەو پاش جیابونەوەی لەبراكەی چۆتە سەر پردی وڵوبەو خۆی هەڵداوەتە خوارەوەو بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە. لەئێستادا لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس بۆ ئاشكراكردنی هۆكاری ڕووداوەكە بەردەوامەو لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەیوانەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوه بۆ ڕوداوەكە كراوەتەوە.

هەواڵ
05-05-2021

شەڕ لە نێوان پێشمەرگە و پەکەکە دروست بوو

بەهرام عەریف یاسین، فەرماندەی فەرماندەیی هەڵگورد بە میدیاکانی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، "پەكەكە لە ناوچەی گردخێوەتی دەڤەری برادۆست، هێرشیان كردووەتە سەر ئەو خاڵەی هێزی پێشمەرگە، كە پێشمەرگەكانی سوپای باڵەك لە خاڵەكەدان. وتیشی: لە هێرشەكەدا چەكی ئارپیجی و بیكەیسی و چەكی سووكیان بەكارهێنا.

هەواڵ
05-05-2021

حەوت کۆمپانیای دەرمان لە ھەولێر داخران

بەڕێوبەرایەتی کۆنتڕۆلی جۆری دەرمان ڕایگەیاند، لە زنجیرەی گەڕان و بەدواداچوون و پشکنینە بەردەوامەکانی ھۆبەی چاودێری بازاڕی بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان بە ھەماھەنگی لەگەڵ پۆلیسی شارەوانی و بە مەبەستی ئاگاداربوون لە شێوازی کارکردنی کۆمپانیاکانی دەرمان ھەڵمەتێکی ئەنجامدا.بە ھۆکاری ھەبوونی سەرپێچی و کەمتەرخەمی حەوت کۆمپانیای دەرمان لە شاری ھەولێر داخران. بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان (KMCA) لە رێگەی لێژنە تایبەتەکانی لە ئەرکەکانی خۆی بەردەوام دەبێ و بۆ رێگەگرتن لە سەرپێچییەکانی کەرتی دەرمان و دڵنیایی دەدات بە ھاووڵاتیان لە کواڵێتی بەرھەمە دەرمانسازییەکان.

هەواڵ
05-05-2021

کەریم قەرەچەتانی سکاڵای یاسایی لەسەر مەلا هەڵۆ تۆماردەکات

دکتۆر کەریم شەریف قەرەچەتانی، لە دادگای سلێمانی سکاڵای یاسایی لەسەر مەلا هەڵۆ، مامۆستای ئایینی تۆماردەکات.کەریم قەرەچەتانی دەڵێ:' لەسەر داوای خەڵک پەشیمان بوومەتەوە لەوەی کە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی بکەم، بەڵام سکاڵای یاسایی لەسەر مەلا هەڵۆ تۆمار دەکەم چونکە هێرشی کردوەتە سەرم". دەقی پەیامەکەی دکتۆر کەریم شەریف قەرەچەتانیھاوڕێیانی بەرێز:لەسەر داوای ژمارەیەک مامۆستای ئاینی بەڕێزو ھاوڕێ و خۆشەویستان کە پەیوەندیان پێوە کردم و کۆمێنتیان بۆ نووسیم کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەی رۆژی شەممە ناکەم بەڵام پەنا بۆ یاسا دەبەم و لە دادگا شکات لە ئەو مامۆستا بەرێزە دەکەم و ھەردوو ڤیدیۆکە پێشکەش بە دادگا دەکەم و با لە دادگا ئەو تۆمەتانەی داویەتە پاڵم و خەڵک لە دژم ھاندەدات و مەبەستی ناوزڕاندنی منە، بیسەلمێنێ، دادگاش ھەر بریارێک بدات من ملکەچی دەبم.د. کەریم شەریف قەرەچەتانی٢٠٢١/٥/٥

هەواڵ
05-05-2021

بەریتانیا: دەمانەوێت سەرکردایەتی ریفۆرمی سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە بکە...

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ٥ی ئایاری٢٠٢١، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی کرد له‌ مارشاڵ سامیوڵ سامپسۆن، گه‌وره‌ راوێژکاری به‌رگریی بەریتانیا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکووری ئەفریقا و کۆڵۆنێڵ چارڵی، راوێژکاری هێزەکانی بەریتانیا لەهەرێم و  وەفدێکی یاوه‌ری. له‌ دیدارێکدا، کە هەریەک لە سەربەست لەزگین، بریکاری وەزارەت و فەریق جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی و فەریق جەمال محمد سەرۆکی دەستەی ئەرکان و راوێژکارانی باڵای وەزارەت ئامادەیبوون، گفتوگۆ کرا، لەبارەی دوایین پێشهات و جموجۆڵ و  مه‌ترسييه‌كانی داعش لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا. وەزیری پێشمەرگە، هۆشداریدا لە کردە تیرۆریستیەکانی داعش، کە لە ئێستادا بەتەواوی خەریکی خۆرێکخستنەوەن لە رێگەی تەکتیکی تازەوە، وتیشی: بەهێزبوونەوەی داعش، مەترسیە بۆ سەر ئاشتی و ئارامی جیهان، وەک چۆن پێشمەرگە لەرابردوودا شەڕی تیرۆریستانی لەبری جیهان کرد، لەئێستاشدا بۆ رێگری لەو مەترسییە پێویستیمان بەهاوکاری ئێوەو هاوپەیمانان هەیە. لەبەشێکی تری کۆبونەوەکەدا، پرسی پەیوەندیەکانی نێوان پێشمەرگەو سوپای عێراق گفتوگۆی لەبارەوەکرا، لەم بارەیەوە جەختکرایەوە لەسەر  هەماهەنگی کاری هاوبەش لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپاى عێراق، بە پشتیوانیی هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان لەناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان.  هەروەها وەزیری پێشمەرگە، لەسەر هاوکارییەکانی سوپای بەریتانیا، سوپاسی گەل و حکومەتی بەریتانیای کرد، کە بەردەوام هاوکارێکی گرنگ و کاریگەر بوون. مارشاڵ سامپسۆنیش لای خۆیەوە، وەزیری پێشمەرگەی دڵنیاکردەوە، کە بەریتانیا لەهاوکاری و یارمەتییەکانی بۆ هێزی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت و ئامانجیانە لەم قۆناغەدا سەرکردایەتی رێفۆرمی سەربازی بکەن لەوەزارەتی پێشمەرگەدا. لەکۆتایی دیدارەکەدا، راوێژکارانی باڵای سەربازی بەریتانیا و تیمی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە، هاوڕابوون لەسەر هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی بۆ لەناوبردن و تێکشکاندنی تەواوەتی تیرۆریستانی داعش.

هەواڵ
05-05-2021

ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆ دەربارەی ستراتیژیی نیشتمانیی ڕووبەڕووبوونەوەی...

ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆ دەربارەی ستراتیژیی نیشتمانیی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی دەکات و پڕۆژە یاسای کۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەکان لە هەرێمی کوردستان پەسەند دەکات ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/5/5 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، کۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجامدا.لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا ، ڕەشنووسی پڕۆژەی ستراتیژیی نیشتمانیی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان ، لە لایەن سەرۆکی دەستەی دەستپاکی لە هەرێمی کوردستان خرایەڕوو. ئەنجومەنی وەزیران جەختی لە ڕووبەڕووبوونەوە و بنبڕکردنی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی کردەوە کە بەشێکی گرنگیی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە .ئینجا وەزیری پلاندانان دارا ڕەشید ، ڕاپۆرتێکی لە بارەی داهات و خەرجییەکانی حکومەتی هەرێم و ڕێکخستنەوەیان لە چوارچێوەی پڕۆژە یاسای بودجەی 2021 خستەڕوو، ئەنجومەنی وەزیران دوا ئامادەکارییەکانی ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجە کرد تاووتوێ کرد کە بڕیارە لە کۆبوونەوەکانی داهاتوو ، پڕۆژەکە بچێتە قۆناغی پەسەندکردن لە لایەن ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئەوەی بنێردرێتە پەرلەمانی کوردستان .لە بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکەدا ، ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژە یاسای ( کۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەکان لە هەرێمی کوردستان ) پەسەند کرد.لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا ، ئایدن مەعروف وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان، ڕاپۆرتێکی لە سەر ڕەوشی پێکهاتەکان و چالاکییەکانی وەزارەتی هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان خستەڕوو.

هەواڵ
05-05-2021

مەسرور بارزانی سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی توند...

ئەمڕۆ چوارشەمە 2021/5/5 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان کرد. لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و ژمارەیەک لە وەزیرە پەیوەندیدارەکان ئامادەی بوون، وێڕای دەربڕینی نیگەرانیی بەرامبەر ڕووداوەکانی توندوتیژی دژی ژنان و توندوتیژی خێزانی بە‌گشتی، گفتوگۆ دەربارەی ڕێکارەکانی بەرەنگاربوونەوە و سنووردانان بۆ ئە‌و دیاردە نەشیاوانە‌ کرا. سەرۆکی حکومەت پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بە پاراستن و داکۆکیکردن لە مافەکانی ئافرەتان و ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی بە گشتی و بەتایبەتی بەرامبەر ئافرەتان دووپات کردەوە لە ڕێگەی بەهێزکردنی پێگەی ئافرەتان لە ناو حکومەت و کۆمەڵگە و دابینکردنی هەلی كار و جێبەجێکردنی یاساکان و بەهێزکردن و کاراترکردنی ڕۆڵی دادگاکان و دەستگیرکردنی و بە سزاگەیاندنی ئەو تاوانبارانەی توندوتیژی ئەنجام دەدەن. لە کۆبوونەکەدا کۆمەڵێک بڕیار و ڕاسپاردە بۆ سنووردارکردنی تووندوتیژی دژی ئافرەتان تاووتوێ کرا. لەم ڕووەوە داوا لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن کرا کە هاوکار بن و ڕۆڵی گرنگیی خۆیان لە ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی و پەرەپێدانی هوشیاری کۆمەڵایەتی بگێڕن و نەبنە سەکۆیەک بۆ هاندانی توندوتیژی و زیاتربوونی دیاردە کۆمەڵایەتییە نەشیاوەکان.

هەواڵ
05-05-2021

ھەرێمی کوردستان؛ تووشبوون و مردن بە کۆرۆنا کەمبووەتەوە

7 ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٤٣٤) ١. پشکنین: (٧١٣٠ پشکنینی نوێ)• (٢٦٦٣) هەولێر• (١٨١٨) سلێمانی• (٢٢٩١) دهۆك• (٠) هەڵەبجە• (٣٢٧) گەرمیان• (٣١) ڕاپەڕین•٢. تووشبوو: (٧٧٧ تووشبووی نوێ)• (١٩٥) هەولێر• (٢٥٥) سلێمانی• (٢٨٣) دهۆك• (٠) هەڵەبجە• (٣٩) گەرمیان• (٥) ڕاپەڕین٣. چاکبوون: (٩٩٧ چاکبوون)• (٢١٩) هەولێر• (٣٦٢) سلێمانی• (٣٥٤) دهۆك• (٥) هەڵەبجە• (٤٩) گەرمیان• (٨) ڕاپەڕین•٤. مردن: (٧ مردن)• (٣) هەولێر• (٢) سلێمانی• (١) دهۆك• (٠) هەڵەبجە• (١) گەرمیان• (٠) ڕاپەڕین • ئاماری گشتی:کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ١٦٧٥٣٦٣ (٥٨٤٧٩٨ هەولێر، ٣٨٤١٩٦ سلێمانی، ٦٩٤١٠٨ دهۆك، ١٢٢٦١ هەڵەبجە)تووشبوون ١٥٤٣٥٩ (٤٩٥٤٨ هەولێر، ٤٦٧٨٤ سلێمانی، ٥٤٥٣٧ دهۆك، ٣٤٩٠ هەڵەبجە)چاکبوون ١٣٢٢٤١ (٤١٨٧٩ هەولێر، ٣٩٢٦١ سلێمانی، ٤٧٩٩٦ دهۆك، ٣١٠٥ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ١٨٠٤٣ (٦٥٥٠ هەولێر، ٥٦٥٢ سلێمانی، ٥٦٠١ دهۆك، ٢٤٠ هەڵەبجە)مردن ٤٠٧٥ (١١١٩ هەولێر، ١٨٧١ سلێمانی، ٩٤٠ دهۆك، ١٤٥ هەڵەبجە) بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). وەزارەتی تەندروستیحکومەتی هەرێمی کوردستان٥ی ئایار ٢٠٢١

هەواڵ
05-05-2021

سزای نەبەستنی پێوەری ئاو كەمكرایەوە

دوای ئەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە نرخی ئاوی لە بەرژەوەندیی هاووڵاتییان كەمكردەوە، هاوكات بڕی سزای نەبەستنی پێوەری ئاویشی كەمكردەوە، ئەوەش بەمەبەستی هاندانی هاوبەشانی ئاوە بۆ ئەوەی پێوەر ببەستن، بەگوێرەی ئەو ڕێنماییە نوێیەی ئێستا پەسەند كراوە، بڕی سزادانی نەبەستنی پێوەر، بۆ بڕێكی یەكجار زۆر دابەزێندراوە كە ئەمەش راستەوخۆ لە بەرژەوەندی هاوبەشاندایە. لەگەڵ ئەوەشدا وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار جەخت لە بەستنی پێوەر دەكاتەوە و داوا لە هاوبەشانی ئاو دەكات بە خێرایی پێوەری ئاو ببەستن. بڕی سزای نەبەستانی پێوەر لە پێشوو و ئێستا: یەكەم: لە ڕێنماییە كۆنەكەدا (پێشوو) بڕی سزادانی شوێنەكانی نیشتەجێبوون و پرۆژە نیشتەجێكانی وەبەرهێنان (بۆ ماوەی دوای سێ مانگ) 200 هەزار دینار بوو، بەڵام لە ڕێنماییەكەی ئێستا بۆ 80 هەزار دینار كەمكراوەتەوە، واتە هاووڵاتییان 120 هەزار دینار لێخۆشبوون دەیانگرێتەوە. دووەم: پەرستگەكان، لە رێنماییە كۆنەدا بڕی پارەی وەرگیراو (سزا) 200 هەزار دینار بوو، بەڵام لەو رێماییە نوێیەدا بۆ 100 هەزار دینار كەمكراوەتەوە، واتە بەڕێژەی سەدا پەنجا. سێیەم: ئەو دامودەزگە حكومییانەی كە بە هەر هۆكارێكەوە پێوەریان نەبەستاوە، لە رێنماییە كۆنەكەدا دەبوو بڕی 300 هەزار دینار بدەن، بەڵام ئێستا بۆ 100 هەزار دینار كەمكراوەتەوە، واتە 200 هەزار دینار لێخۆشبوون دەیانگرێتەوە. چوارەم: كەرتی نیمچە حكومی كە وەبەرهێنان نەبێت، لە ڕێنماییە كۆنەكە دەبوو بڕی 350 هەزار دینار بدەن، بەڵام ئێستا بۆ 100 هەزار دینار كەمكراوەتەوە، یانی 250 هەزار دینار كەمكراوەتەوە. پێنجەم: كەرتی بازرگانی و پیشەسازی و گەشتیاری وەبەرهێنان لە ڕێنماییە كۆنەكە بۆ دوای سێ مانگ بڕی سزادان 400 هەزار دینار بوو، بەڵام ئێستا ئەو بڕە بۆ 200 هەزار دینار كەمكراوەتەوە، واتە بەڕێژەی سەدا پەنجا لێخۆشبوون كراوە. شەشەم: شووشتنگە بە هەموو جۆرەكانی، بۆ دوای سێ مانگ، بڕی 450 هەزار دینار بوو، بەڵام ئێستا بەڕەچاوكردنی دۆخە ئابوورییەكە بۆ 250 هەزار دینار دابەزێندراوە.

بیروڕا
04-05-2021

بۆچی دەنگدان گرنگە

"دەنگدان ئەرکی مەدەنیی ئێوەیە" ئەمە هەستێکی زۆر باوە، بەتایبەتی مانگی( ١٠) لەگەڵ نزیک کردنەوەی ڕۆژی هەڵبژاردن بەڵام بەڕاستی مانای چییە؟ وە بە تایبەتی بۆ کورد مانای چییە؟ ئەمڕۆ زۆربەی هاوڵاتیانی عێراقی کە تەمەنی لە 18 ساڵ زیاترن، مافی دەنگدانیان هەیە لە هەڵبژاردنەکانی فیدراڵی و دەوڵەتدا، بەڵام دەنگدان هەمیشە بۆ هەموو عێراقیەکان مافێکی بنەڕەتی بووە کە تێیدا یەکڵاکەرەوەبن لە بونیادنانی عێراقێکی باشتر و خۆشگوزەرانتر، واتا تەکی عێراقی بە درێژایی ساڵانی ڕابردوو لە دۆخێکی ناهەموار ژیاون کە جەنگ نەیتوانی ئاشتەوایی و خۆشگوزەرانی بدات بە عێراق و عێراقیەکان، لەدوای ڕزگاری عێراقیش دوای ساڵی دوو هەزار سێ لە دەستی ڕژێمی بەعس کەم تا زۆر هەڵبژاردنیش نەیتوانی ببێتە هەوێنی ئاشتەوایی و هێنانە کایەوی ژیانێکی باشتر بۆ تاک لە عێراقدا کە تاکەکان بە هەموو جیاوازیەکان شایەنی ژیانێکی باشتر و خۆشگوزەرانترن. بەڵام دەبێت باوەڕی زۆرمان بەوێت چارەسەرەی هەردۆخێک بە پڕۆسە دیموکراسیی چاکترێکە لە شەڕ و کوشت و کوشتار بۆیە دەبێت ئێمە وشیاربین لەوەی هەڵبژاردن و سندوقەکانی دەنگدان بکەین بە خاڵی یەکڵاکەرەوە لەوەی کێ بە شایەنی دەسەڵات و کێ بەشایەنی دەنگی خۆتی دەزانیت. واتا وشیاری کۆمەڵگە زۆر گرنگە لەوەی کە هەڵبژاردن گرنگی و قورسیایی خۆی هەیە بەسەر پڕۆسەی سیاسی و ئایندەی سیاسی وەڵات. گرنگی هەڵبژاردن بۆ عێراق بەتایبەت بۆ کورد دەنگدان بە زیندووترین مافە دا ئەندرێت لە عێراق بۆ سیستمی ئایندەی حوکمەت مانگی( دە ) کە هەڵبژاردنەی پێشوەختەیە لە سەرتاسەری عێراق دەنگدان گرنگترین مافی بنەڕەتییە کە دراوە بە گەلی عێراق بۆ ئەوەی بە ڕاستی بڕیار لەسەر ئەو حکومەت و سیاسەتانە بدات کە کاریگەری لەسەر داهاتووی وڵاتەکەمان دەبێت. بەڵام بۆ کورد دوو جار وشیاری گرنگە لە چاو نەتەوە و پێکهاتەکانی تری ناو عێراق، ئەوەی لە ئێستادا ئەیبنین تێکچوونی ناوماڵی عێراقیە بەتایبەت تێکچوونی باڵانسی نێوان شیعە و سونەیە. لە ڕابردوو دەمان بینیی بەغدا لە هەوڵ دابوو بۆ نەهێشتنی قەوارەی هەرێم. لێرەدا ئەوەی گرنگە دەبێ کورد بە هێزێکی بەهێزتر وبە ڕۆحیەتێکی تری کوردانەیی یەکگرتوو بچێتەوە بەغدا. بۆ ئەوەی پارێزگاری لە مافە دەستوریەکان بکەین کە چەسپاون لە ناو دەستوری عێراقدا. لێرەشدا گرنگی بەژداری کردنی خەڵکە لە هەڵبژاردنەکان بۆ ناردنی نوێنەری زیاتر بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق. ئەبێ ئەرکی ئێمە ئەوەبێت وشیاری زیاتر بدەین بەخەڵک و خۆمان بەبەرپڕسیار بزانین لە هەم بەر هەلبژاردنی داهاتووی عێراق. هەرتاکێک دەنگێکی کاریگەر دەبێت بۆ زیاتر فشارخستە سەر حوکمەتی داهاتوو عێراق کە کورد دەبێت بەهێزێکی ترەوە بچێتەوە بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ماف و خواستەکانی کورد. کە ئەوەی لە چەند ساڵی ڕابردوو ئەمان بینی چ بە هێرش و چ بە بڕینی بوجەی هەرێم خەڵکی هەرێم سزا ئەدرا. کرمانج فەتاح

1 2 ... 833 834 835 ... 1148 1149