کوردستان

حەوت کۆمپانیای دەرمان لە ھەولێر داخران

05-05-2021
حەوت کۆمپانیای دەرمان لە ھەولێر داخران
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بەڕێوبەرایەتی کۆنتڕۆلی جۆری دەرمان ڕایگەیاند، لە زنجیرەی گەڕان و بەدواداچوون و پشکنینە بەردەوامەکانی ھۆبەی چاودێری بازاڕی بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان بە ھەماھەنگی لەگەڵ پۆلیسی شارەوانی و بە مەبەستی ئاگاداربوون لە شێوازی کارکردنی کۆمپانیاکانی دەرمان ھەڵمەتێکی ئەنجامدا.
بە ھۆکاری ھەبوونی سەرپێچی و کەمتەرخەمی حەوت کۆمپانیای دەرمان لە شاری ھەولێر داخران.

بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان (KMCA) لە رێگەی لێژنە تایبەتەکانی لە ئەرکەکانی خۆی بەردەوام دەبێ و بۆ رێگەگرتن لە سەرپێچییەکانی کەرتی دەرمان و دڵنیایی دەدات بە ھاووڵاتیان لە کواڵێتی بەرھەمە دەرمانسازییەکان.