دوای ئەوەی کە کەشتییەکی ئاسمانیی چینی لە بۆشایی ئاسمان کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و تەواوی میدیایە جیهانییەکانی بەخۆیەوە سەرقاڵ کرد. ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/5/9 چین ڕایگەیاند، کە مووشەکەکە خەریکە دەگاتە بەرگەهەوای زەوی. لەم لینکەی خوارەوە سەیری بکەن https://m.youtube.com/watch?fbclid=IwAR1zOng4Acn8EzZH3kHBJp3HDh4cSrHkDOfdDRYCPXBjwL7VY-D7WU39Jr4&v=XomZ70lFY8Q&feature=youtu.be
ب فیتا چەند بناڤ چالاکڤان و نیڤ سەرۆک و سیاسیێن دەڤ ب شیر، شکۆیا دادگەهين هەرێمی ناهێتە شکاندن. ل دەست پێکێ دڤێت ھەمی ئالیەک بزانت، چ پەیوەندیا پارتیێ وەک حزب ب دادگەھێ ڤە نینە و ئەو کەسێن ھاتنە دەستەسەر کرن ل سەر کێشەیەکێ ھاتنە دەستەسەر کرن، کو ب ڤیدیو دانپێدان کرنە، کو ئەو کارێ پێ ھاتنە سزادان ئەنجام دانە.تا ڤێرێ چ ئاریشە نینە، چونکە ل ھەموو وەلاتان خەلک ژ ئالیێ دادگەھێ ڤە دھێت سزا دان، لێ یا جھێ حێبەتیێ ئەوە چ پەیوەندیا حکومەتێ ب دادگەھێ ھەیە؟! بۆچی کەسێن خوە ب چالاکڤان دزانن رێزێ ل سەروەریا یاسایێ ناگرن!؟بتنێ ل سەر شاشەکێ یان پەیچەک یا رادیویەک مێھڤان بکت یان دەرکەفت دێ ژ ھەلیل و مەلیل لدژی ئاخ و وەلات و پەرلەمان و دادگەھ و سەرکردێن کورد و خەباتا گەلێ کورد ئاخفت بێ کو بزانت بۆچی وان ئاخفتنان دکت و کی وان ئاخفتنان پێ دکتە کرن!؟گرتیێن پارێزگەھا دھۆکێ ل سەر چەند تۆمەتان ھاتنە دەستەسەرکرن و لدیڤ یاسایێن ھەرێمی و نیڤدەولەتی سەرەدەریی دگەل وان دھێتە کرن و رێ ب پارێزەر و خێزانا وان دھێتە دان سەرەدانا وان بکن، نە وەک ل زوونا کەسک چەندین کەس ژبەر ئەنجامدانا تاوانان و کارێن نە یاسایی ژ ئالیێ دادگەھێن ھەرێمێ ڤە ھاتنە داخواز کرن، لێ زوونا کەسک بۆ وان بوویە باشترین جھ بۆ خوەفەشارتن و رەفین ژ دادگەھێ، لێ ھەر ل وێ زوونێ ھەر کەسێ چالاکیەک کر یان دەنگێ خوە یێ نەرازی دەرێخست، بێ کو ھەر بزانن دادگەھ ھەیە چەند چەتەیێن خوە دشینن سەر مالێن وان و وان تیرۆر دکن، نموونەی ژی کاوە گەرمیانی، زانایی قایمقامێ سلێمانی و دووسەیا رۆژنامەڤان ئامانج و خێزان و زارۆکێ وان ھتد…ل وی سنوورێ کەتیە دەست نیڤ سەرۆک و سیاسیێن دەڤ ب شیر و سنێلەیان چەندین کەسێن بێ گونەھ ھاتنە تیرۆرکرن و تا نھا ژی بکوژێن وان نە ھاتنە دەستەسەرکرن و بکوژ ژی دیارن، لێ رێ نادن دادگەھ رۆلێ خوە ببینە و ھەر ئەو ژی رەخنێ ل دادگەھێ دکرن!؟لێ نزانم بۆچی کەسێن خوە ب چالکڤان دزانن چ کەمپین چێنەکرن!؟ یا ئەو چالاکڤان ژ ترسا گیانێ خوە بێ دەنگ یان ژی دیڤەلانکن و بۆ پەرژەوەندیێن خوە کار دکن!!خوەزی وە ژی ل شوونا تیرۆرکرن و شەھیدکرنا کورێن ڤی وەلاتی وە ھانا خوە بۆ دادگەھێ بربا و نە جەگەرا خێزانێن وان سوتبا و بێ دادگە وە تیرۆرکرن!بلا شەھید کاوە گەرمیانی وە دادگەھ کربا و شەش سالان حوکم کربا نووکە دناڤ خێزانا خوە دا بوو، کەیسێن دی ژی ب ھەمان شێوە.لێ یا جھێ داخێ یە ھندەک پەرلەمانتار ژی کەتیە دیف فیتیا وان کەسان، بێ کو ھەست ب بەرپرسیارێ بکن و رێزێ ل وان یاسایان بگرن کو وان بخوە دەنگ ل سەر دایە.سەبارەت لێبوورینا گشتی و تایبەت ژی، ھندەک حەز دکن ڤێ ئێکێ ژی لسەر رێکا وێ یا دروست لابدن، لێبوورینا گشتی و یا تایبەت ژی یاسایا خوە ھەیە و ئەو یاسا ژی ل پەرلەمانێ کوردستانێ دەرکەتیە، لێبوورینا گشتی ژ وان کەسان دگرت یێن رەفتارێن وان د زیندانان ڤە بەرەڤ باشی چوویە و دێ بەشا مایی یا دەمێ زیندانا وان ھێتە لابرن و دووبارە ڤەگەرن سەر ژیانا خوە یا ئاسایی، لێبوورینا گشتی ژ سیخور و خاکفروش و تاوانباران نا گرت. لێ ژبیر نەکن کەسێ کەرکووکا دلێ کوردستانێ ب فرۆشت و دەستێ خوە بکت ناڤ دەستێ دژی کوردستانێ، بۆ وان کارەکێ ساناھیا ھەولا شکاندنا شکویا دادگەھان بدن. چیا حەمید شەریفئەندامێ پەرلەمانێ کوردستانێ
لە سەروبەندی هەڵبژاردن و هەر جۆرە دۆسێیەک، کە پارتی پاڵپشتی بکات، بەشی زۆری حیزب و میدیای ئاراستەکراوی دژە حکوومەت، هەرچی تاقە و تەکنیک و هێزیان هەیە بەکاری دەهێنن و لە شێوەی گرووپدا هێرش دەکەنە سەر حکوومەت و پارتی و مێژوو و سیمبۆڵەکانی، ئەو دیاردەی هێرشکردنە سەر پارتیش دوور و نزیک پەیوەندی بە دیموکراسی و ڕەگەزی هەڵبژاردنەوە نییە، ئەگەر دیموکراسی بوایە، منیش ئەو وتارەم نەدەنووسی! بەڵکوو ڕێک سەنگەرگرتنە لە حیزبی ناوبراو، ئاخر لە دیموکراسیدا هێرشکردنە سەر بەرانبەر نییە، شەڕی کارنامە و پێشکەشکردنی بەرنامەی هەڵبژاردن و ڕوئیای دەوڵەتداریی هەیە، ئەوەی ئۆپۆزسیۆن و نەیارەکانی حکوومەت و پارتی دەیکەن، یان بەڵێنی زۆر گەورەن و هەرگیز جێبەجێ ناکرێن یان شەڕفرۆشتنن بە حیزبی دەسەڵاتدار، بەوەش دۆخی هەڵبژاردن تێک دەدەن، ئێ ناکرێ ئێمە بۆ هەر هەڵبژاردنێک هەوڵی ناشیرینکردنی یەکدی بدەین، ئەگەر ئەو دیاردەیە بەردەوام بێت بە زانی دیموکراسیی کوردستان کۆتایی دێت. ئینجا ئەزموونی هەموو هەڵبژاردنەکانیش لەپێش چاون، ئەو ماکینە گەورەیەی لە دژی پارتیدا دەخرێنەگەڕ، نەیانتوانیوە ژمارەی کورسییەکانی پارتی کەم بکەنەوە، زیادیش بوونە، وەک نموونە: پارتی کاتێک لەگەڵ یەکێتیدا هاوپەیمانی هەبوو، ژمارەی کورسییەکانی نزیکەی 30 کورسی بوون، یەکێتیش یەک کورسی کەمتری هەبوو، بەڵام کاتێک یەکێتی بڕیاری دا بە لیستی جیا بەشداری هەڵبژاردن بکات، ژمارەی کورسییەکانی دابەزین، ئێستا پارتی 45 کورسی و یەکێتیش 22 کورسییان هەیە، سەرەڕای ئەوەی لەو هەڵبژاردنەدا یەکێتی زۆرترین هێرشی کردە سەر پارتی، کەچی ژمارەی کورسییەکانی کەمیکرد و هیی پارتیش پازدە کورسی سەرکەوتووە، بۆ هەردوو لایان ئەو ژمارانە زۆرن. ئەم نموونەیە بۆچی؟ لە سەروبەندی هەڵبژاردندا حیزبەکان لەبری ئەوەی هێرش بکەنە سەر یەکدی، باشتروایە سەرقاڵی کارنامەی خۆیان بن، ئاخر ئەوەی پارتی لەوان جیا دەکاتەوە ئیشکردنێتی لەسەر کارنامەی خۆی و لە دۆخی ناچاریشدا نەبێت، هێرش ناکاتە سەر هیچ لایەنێک و تەنیا لە کاتی پێویستدا وەڵامی هێرشەکان دەداتەوە، ئەوەی پارتیش لەو دوکان و کۆمپانیایانە جیا دەکاتەوە، هەڵگرتنی بەرپرسیارێتییە و خەڵکیش دەرکیان بەوە کردووە، بۆیە متمانەی پێدەکەن و ژمارەی کورسییەکانی بەرەو زیادی دەچێت، ڕەنگە بڵێن ئەم وتارە لە ڕوانگەی بەرگریکردن لە پارتییەوە نووسراوە، تۆ ئازادی چی و چۆن باسی دەکەیت، بەڵام جوان دیقەت بدە، بزانە نەیارەکانی پارتی خەریکی چ فەوزا و گەڕەلاوژەیەکن بۆ کورسیی زیاتر، کە دێنە حکوومەتیشەوە خەڵکیان لەبیر نامێنێ و دووبارە دەستدەکەنەوە بە هاتوهاوار، کە مووچە دوادەکەوت، یەکێتییەکان هاوشێوەی ئۆپۆزسیۆن دەیانگوت خەتای پارتییە! بەڵام کاتێک حکوومەت بە هەوڵی کاک مەسرور بارزانی لەگەڵ بەغدا ڕێککەوت، ئینجا یەکێتییەکان گوتیان کاک قوباد چووەتە بەغدا! کەچی بیریان لەوە نەکردەوە ئەوی بڕیاری کۆتایی لەسەر هەر ڕێککەوتنێک لەگەڵ بەغدا دەدات، سەرۆکی حکوومەتە نەک جێگرەکەی. شاخەوان برایم عەبدوڵڵا
چەند تەقینەوەیەکی گەورە لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان روویاندا و دەیان کەس بوونەتە قوربانی. بزووتنەوەی تاڵیبان رایگەیاندووە، ئیدانەی تەقینەوەکە دەکات. بەپێی دوایین زانیاریەکان، تا ئێستا لانی کەم 40 کەس کوژراون.
سهبارهت به بڕیاری دادگای پێداچوونهوهی ههرێم / دهستهی سزایی/2 به ژماره (468/ دهستهی سزایی2 /2021) له رێكهوتی 28/4/2021 كه كاردانهوهی جۆراوجۆی لهسهر ئاستی ناوخۆ و دهرهوه لێكهوتۆتهوه، ئێمه جهخت لهوه دهكهین كه له ههموو قۆناغهكانی دادگایی كردن و بڕیاردان لهسهر ئهم دۆسیهیه به پشت بهستن به زانیاری و بهڵگه و دیكۆمێنتی دروست و بهو پهڕی پیشهیی و یاساییانه و سهربهخۆییانه و بێلایهنانه مامهڵهمان كردووه. بۆیه بهشێك لهو كاردانهوه و ههڵوێست نواندنانه دهچنه خانهی دهستێوهردان له كاروباری دادگاكان و رێزنهگرتنه له سهربهخۆیی دهسهڵاتی دادوهری. ئهمه له كاتێكدا كه ئهركی ئێمه و ههموو هاووڵاتیان و لایهنه سیاسی و مهدهنیهكانه كه پابهند بین به سهربهخۆیی دهسهڵاتی دادوهری و حوكمی یاساو بڕیاری دادگاكان. لهبارهی ناوهاتنی كونسوڵخانهكانی ویلایهته یهكگرتووهكانی ئهمریكاو ئهڵمانیا له چوارچێوهی خستنهڕووی ئهو زانیاری و بهڵگانهدا بووه كه تاوانباران دانیان پێدا ناوه. ئیمه جهخت دهكهینهوه ناوهێنانی ناوی ئهو كونسوڵخانانه لهسهر زاری تاوانبارانهوهیه و دادگا ئهوانی به تۆمهتبار نهزانیوه، لهگهڵ ئهوهشدا له چوارچێوهی كاری دیپلۆماسی و یاسا بهركارهكان ئامادهیی تهواوی خۆمان نیشان دهدهین بۆ ئاگاداركردنیان له ههموو زانیاری و بهڵگه و دیكۆمێنتهكانی دۆسیهی ناوبراوان به مهبهستی دهركهوتن و نیشاندانی راستیهكان. بۆ زانیاری ههموو لایهك ئهو بڕیاره هێشتا پلهی كۆتایی وهرنهگرتووه و قۆناغی دیكهی تانهلێدانی ماوه كه ئهویش قۆناغی داواكردنی راستكردنهوهی بڕیاری پێداچوونهوهیه (طلب تصحیح القرار التمییزی) به پێی یاسا، سزاداراوان دهتوانن تانه پێشكهش بكهن بۆ راستكردنهوهی بڕیارهكه. ب. راگهیاندنی ئهنجومهنی دادوهری و دادگای پێداچوونهوهی ههرێمی كوردستان 8/5/2021
ڕۆژی شەممە ٨ـی ئایاری ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی شێخ و سەرۆكی هۆزەكانی ناوچەی فوڕاتی ناوەڕاست كرد كە پێكهاتبوو لە مونزر ئەلمیالی عەمیدی سادەی ئەمیال و شێخ ئەمیر سائیر ئەلموتلەك ئەمیری ئیمارەتی زبێد و شێخ حەسەن جەواد عەباسی و شێخ حەكیم میری شێخی هۆزی ئال شبل و شێخ سائیر جفات شەعلان و شێخ ئەمیر موسەننا ئال حاتم ئەلحەسەن و شێخ ئەحمەد عەبدولغانم ئەلشمران ئەلفەتلاوی و شێخ مەیسەم سەهل نەجم شێخی هۆزی ئەلزرفات. لە دیدارەكەدا شاندی میوان وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندیی مێژوویی نێوان جەنابی بارزانیی نەمر و كەسایەتی و شێخ و سەرۆكهۆزەكانی عێراق، ستاییشی ڕۆڵی سەرۆك بارزانیان لە دووبارە بنیاتنانەوەی عێراق و هەروەها ئەو ئاوەدانی و پێشكەوتنانەیان كرد كە لە هەرێمی كوردستان هاتووەتە ئاراوە و پێزانینیشیان بۆ سینگفراوانی و میواندۆستیی گەلی كوردستان هەبوو كە میوانداریی سەدانهەزار ئاوارەی باشوور و ناوەڕاستی عێراقیان كردووە. لە بەشێكی تری ئەو كۆبوونەوەیدا شاندی میوان كورتەیەكیان لە كێشە و گرفتەكان و نەبوونی خزمەتگوزاری و بار و گوزەرانی دانیشتوانی پارێزگاكانی باشوور و ناوچەی فوراتی ناوەڕاست بۆ سەرۆك بارزانی خستەڕوو. داواشیان لە سەرۆك بارزانی كرد كە ڕۆڵی خۆی لە چارەسەركردنی كێشەكانی خەڵك و كۆكردنەوەی لایەنەكانی عێراق بگێڕێت. هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی بە گەرمی بەخێرهاتنی شاندی میوانی كرد و وێڕای جەختكردنەوە لە پڕەنسیبی برایەتی و پێكەوەژیانی نێوان پێكهاتەكانی عێراق پێزانینی خۆی بۆ هەڵوێستی جوامێرانەی دانیشتوانی باشووری عێراق لە پێشوازیكردن لە جەنابی بارزانیی نەمر و یاوەرانی لە كاتی گەڕانەوەیان لە سۆڤییەتی پێشوو و هەروەها حەواندنەوەی ئەو كوردانەی لە لایەن ڕژێمی پێشوو بۆ باشوور نەفی كرابوون، نیشان دا. سەرۆك بارزانی كورتەیەكیشی لە مێژووی ئازار و نەهامەتییەكانی گەلی كوردستان لەناو دەوڵەتی عێراق بۆ شاندی میوان باس كرد و هاوسۆزیی خۆشی بۆ كێشە و گیروگرفتەكانی دانیشتوانی ناوچەی فوراتی ناوەڕاست ڕاگەیاند و هیوای ئەوەی خواست كە بە هەوڵی هەموو لایەك كێشە و ئازارەكانی خەڵی عێراق كەم ببێتەوە.
سەبارەت بە بڕیاری دادگای پێداچوونەوە لە بارەی كەیسی چەند كەسێك، بەداخەوە چەند لایەنێك كاردانەوەی دوور لە رەچاوكردنی سەروەری یاسا و رێساكانی دەسەڵاتی دادوەریان نیشان دا، بەپێویستی دەزانین رێز لە دام و دەزگاكانی دادوەری و سەروەری یاسا بگیرێت، دەستوەردان لە كاروباری دادگاكان و بەسیاسی كردنی بابەتەكان سوود بە بارودۆخەکە ناگەیەنێ و، مەرج نیە ئەگەر رەئی و لایەنگیری لایەنێك نەبوبێتە بڕیار مانای راست نەبوونی بڕیارەكان بێت.ئەوەی رویداوە رونە، دوای لێكۆڵینەوەی یاسایی لەلایەن لایەنە یاسایی و پەیوەندارەكان بە پشت بەستن بەو بەڵگانەی بەردەستیان هەوڵی چەند كەسێكە بۆ تێكدانی سەقامگیری و، ئاسایشی هەرێمی کوردستان كراوەتە ئامانج. بۆیە باشترە لێگەڕێین دامەزراوە یاساییەكان كاری خۆیان بكەن و رێز لە رۆڵیان بگرین.ئەگەر هەوڵەكان بەو ئاڕاستەیە بن بابەتەكان بەسیاسی بكرێن و زیاتر وەكو بانگەشەی هەڵبژاردن و چەواشەكاری بخرێنە بەرچاوی هاوڵاتیان، ئێمەش لە پارتی دیموكراتی كوردستان زۆر بابەت هەیە باسیان بكەین.هیوادارین ئاڕاستە و لۆژیكی پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە پێشەوەی هەموو هەوڵێكی دیكەوە بن.مەكتەبی سیاسیپارتی دیموكراتی كوردستان٨ـی ٥ـی ٢٠٢١
لە بڕیاری دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان تایبەت بە دانپێدانانەکانی پێنج تاوانبار ، ناوی چەند کونسوڵخانەیەک هاتبوو لە میانی کەیسەکەدا.حکومەتی هەرێمی کوردستان، جەخت لەوە دەکاتەوە کە سیستەمی دادوەریی لە هەرێمی کوردستان سەربەخۆیە لە حکومەت ، بۆیە حکومەت بە هیچ شێوەیەک ناتوانێت دەستوەردان لە کاروباری دادگاکاندا بکات.لە هەمانکاتدا بە ڕێز وپێزانینێکی زۆرەوە ، لە ڕۆڵی هاوپەیمانەکانمان لە دیپلوماتکاران و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەڕوانین ، بەتایبەتی پشتیوانیکردنمان لە شەڕی دژ بە داعش. ئێمە پابەندین بە ئازادی ڕادەربڕین و ئازادی کاری ڕاگەیاندن و سەروەری یاسا . بەردەوامیش دەبین لە شەڕی دژ تیرۆر و پارێزگاریکردن و پاراستنی سەلامەتی هاووڵاتیانمان و کونسوڵخانە و نێردە دیپلوماتییەکان لە هەرێمی کوردستان، کاری لە پێشینەمان دەبێت. ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان2021/5/7
فراسۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە. دەقی راگەیەندراوەکە: بەداخەوە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لەدوای بڕیاری دادگا بۆچەند دەستگیرکراوێک کە لەژێر ڕۆشنایی بەڵگەو دۆکیۆمێنت و دانپێدانانی خۆیاندا و بە ھەموو پرۆسەیەکی یاسایی و کراوەدا بە پێی حوکمی یاسا بەرکارەکان سزادراون،ھەندێ لایەن و فراكسیۆنی پهرلهمانی دوور لە بنەماکانی جیایی نێوان دەسەلاتی دادوەری و پەرلەمان کەوتوونەتە وێزەی دادگاو سەروەری یاسا لەهەرێمی کوردستان و دەیانەوێت دەست لەکاروباری دادگاکان وەربدەن. ئێمە بەر لە هەرکەسێک خۆمان بە پێشڕەوی ڕێزگرتن لەیاساو ون نەبوونی حەق دەزانین،پاڵپشتی ئازادی و بیروڕای ئازاد دەکەین،بەڵام بۆ مەرامی سیاسی و ململانێی حیزبی و موزایەدە و بانگەشەی ھەلبژاردن دەست خۆشی لەهیچ کەسێک ناکەین بێت و ئازادی و دیموکراسی و بەرگی ڕۆژنامەگەری بکاتە سێبەرێک لەپەنایدا سیخوڕی و کاری تێکدەرانەو پلانی تێکدانی هەرێمی کوردستان دابڕێژێت. دادگا دەبێت بەرچاوی ڕوون بێت و کەیسەکانی دیزە بەدەرخۆنە نەکرێن،وەک ئەوەی بینیمان بەر لە ماوەیەک دوو ڕۆژنامەڤانی دیاری ئەم هەرێمە لەشاری سلێمانی بێ دادگایی و بێ ئەوەی تاوانیان دەستنیشانبکرێت لەگەڵ کۆرپەکەیان لەبەرچاوی هەموو دنیا شەهیدکران،لەبەرچاوی هەموو دنیا موستەفای سەلیمی بێ شەرمانە تەسلیم کراو باوەشی کراوە و میوانداری بۆ کوردانی هەموو پارچەکان لەلایەن هەرێم لەکاتی تەنگانەدا شێوێنرا. ئێمە دەمانەوێت دادگا ئازایەنە هەموو بڕیارێکی عادیلانە بدات و لەژێر کاریگەری هەست و سۆزو دەستوەرداندا نەبێت،لیژنەکانی پەرلەمان دەبێت بزانن زەوی دزین و قاچاخی و ماددەی هۆشبەرو خواردنی بەسەرچوو دوگی قاچاخ لەبری دروستکردنی میدیا و پەیج و جنێودان بە قازانجەکانیان و پڕکردنی گیرفانی قاچاخچییەکان، دەبێت دادگایی بکرێن چوونکە بکەرانیان هیچ جیاوازییان نییە لەگەڵ ئەوانەی دەیانەوێت هەرێم لەناو ببەن،بۆیە حەق وایە بەدواداچوونی وردبکەن لەمبارەیەوە ئەگەر خەمێک بۆ سەروەری داگاو یاسا هەیە. فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان
?-دۆخی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفەریقا وەك پوچەڵكردنەوەی بۆمبێكی چێنراوە كە هەر هەڵەیەك لە بوچەڵكردنەوە بۆمبە چێنراوەكەدا تەقینەوەیەكی گەورە درەست دەكات كێشە جیهانیەكان-لە ئێستادا جیهان بەدەست چەند كێشەیەكی گەورەوە دەناڵێنێت كە لە قۆناغێكی مەترسیدار و یەكلای كەرەوەدایە لەوانە: ١- كێشەی چین و فراوانخوازییە ئابوورییەكە بە ئاراستەی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست و ئەوروپا كە چەقی ستراتیژییەت و هەیمەنەی ئەمەریكایە لەمەشدا پشت بە گەشە ئابورییە خێراكەی و زۆری دەستی كار و كۆپی كردن و دزینی بیرۆكەی بەرهەم و پیشەسازییە ئەمەریكیەكانە و ئەمەش وایكردووە گەشەی ئابوری چین سەرەڕای كرۆنا ٥.٧ % لەبەرامبەردا گەشەی ئابوری ئەمەریكا سەدا١.٢% بووە ٢- هەرچەند ڕوسیا لە دەرەوەی ململانێ جەمسەرگیری ئێستایە كە لە نێوان فەوزای شیوعیەتی چین و لیبرالیزمی سەرمایەداری و جیهانگیری ئەمەریكادایە بەڵام هێشتا ڕوسیا كێشەیەكی دیكەی جیهانیە بەتایبەت لە فراوانخوازیدا بە ئاراستەی ئەوروپای ڕۆژهەڵات و لە پرسی پەرەپیدانی بەرنامەی ئەتۆمی ناوخۆی ڕوسیا و وڵاتانی وەك ئێران و كۆریای باكور ٣- لێكەوتەكانی كۆرۆنا یەكێكی ترە لە كێشە جیهانییەكان چونكە كرۆنا جیهانی لە مەترسی چەكە بایەلۆژییەكان بە ئاگا هێنایەوە كە چین و ڕوسیا و ئەڵمانیا كاریان لەسەر دەكرد لەڕووی ئابوریشەوە كۆرۆنا جیهانی خستەبەردەم پێویستی چاو خشاندنەوە بە سیستەمە ئابوری و تەندروستی و بازرگانییەكاندا دەستهەڵگرتنی تەواوەتی دەوڵەت لە ئابوری و تەندروستی پەروەردە هەڵەیەكی گەورەی سەرمایەداری بوو ئێستا بڕیاری چاوپێداخشاندنەوەی دراوە لە ڕووی جوڵەی بازرگانییشەوە ئابوری جیهان. لە قۆناغی داكشاندایە بەهۆی زیانەكانی كۆرۆناوە كە تا ئێستا ١٦ ترلیۆن دۆلارە كە دەكاتە ٢٠% كۆی بەهای ئابوری جیهان ٤- كێشەیەكی دیكەی ئێستای جیهان بێكاری و خۆراكە، چونكە بەهۆی بە دیجتاڵ كردنی بەرهەم هێنانی و كێبركێ بۆ كەمكردنەوەی بڕی تێچوون چاوەڕواندەكرێت تا ساڵی ٢٠٢٥ زیاتر لە ١٢٥ ملیۆن كەس بێكاربن لەڕووی كشتووكاڵیشەوە جیهان لەبەردەم مەترسی قاتو قڕی دایە چونكە بەهۆی گۆڕانی كەش و هەواو و كەم بوونەوەی بڕشتی زەویی و زۆر بوونی ژمارەی دانیشتوانەوە پێداویستی بۆ خۆراك زیادی كردووە و بەرهەمهێنانیش كەمیكردووە ئەمەش وادەكات وڵاتان پەل بهاوێژن بۆ دەرەوەی سنوری جوگرافی خۆیان ٥- كێشەی ئاوی شیرین یەكێكی ترە لە كیشە جیهانیەكان كە ڕۆژ بەڕۆژ لە كەمبوونەوەدایە و بووە بەچەكێكی ئابوری و جیۆ سیاسی وڵاتان دژی یەكتر بەكاری دەهێنن ٦- كێشەی ڕێڕەوە ئاوییەكان كە زیاتر لە دوو لەسەر سێی بازرگانی جیهانی پێوە بەندە و هەوڵی دەستگرتن بەسەر ئەو بەندەرانەدا بەتایبەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە داهاتوودا ململانێ و پێكادانەكان توندتر دەكاتەوە ٧- جەنگی دراو كێشەیەكی ترە كە بەرۆكی جیهانی گرتووە كە لە ئێستادا وەك چەكی شەڕی ئابوری بەكار دەهێنرێت بەتایبەت لەلایەن چین و ئەمەریكاوە بۆنمونە دراوە ئەلیكترۆنیەكان(كەبە شیكاریەكی تایبەت باسی دەكەین) ٨- كێشەی دەستگرتن بەسەر بۆشایی ئاسمان و دەستراگەشتن بە هەسارە و غازە كانی بۆشایی ئاسمان یەكێك دەبێت لە كێشەكانی داهاتووی جیهان ئەم كێشانە بەشێكن لەو مەترسیانەی كە ئایندەی گۆی زەووی و تەواوی سیستەمەكانی خستووەتە بەردەم ئەگەرێكی نادیار كە چارەنوسی مرۆڤایەتی پێوەبەندە ?-كێشەكانی ناو چە و كردنەوەی گرێ كوێرەكان ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دوای جەنگی جیهانی یەكەمەوە بووە بە چەقی ململانێی زلهێزەكان بە هۆی بوونی سەرچاوەكانی ووزە لەم ناوچەیەدا بەڵام ئێستا چەندین هۆكاری دیكە ململانێكانی توند تر كردووەتەوە لەوانە بازاڕی ساخكردنەوەی كاڵا و رێڕەوە ئاوییەكان و بەنداو و زەوی و ئانزا كانی ئەم ناوچەیە لێرەوە بەشێك لە كێشەكان و كردنەوەی كلیلی چارەسەرەكانی دەخەینە ڕوو: ١- عێراق: عێراق بە قۆناغێكی ڕاگووزەردا تێپەڕ دەبێت بووە بە چەقی بەشێك لە لاملانێكان لەوانە: ململانێی چین و ئەمەریكا بەهۆی ئەوەی عێراق دەكەویتە سەر ڕێگای پرۆژەی یەك ڕێگا و یەك پشتێنی چین و ئەمەریكاش دەیەوێت لە عێراق و ئێرانەوە رێگاكە بپچڕێنێت و ڕێگری بكات كە فراوانخوازی چین بگاتە كەنداو و ئەوروپا ململانێكانی ئەمەریكا و ئێران لە عێراق ئەرچی لاوەكیە بەڵام ئەمەریكا لەئەگەری ڕێككنەكەوتن لە گەڵ ئێراندا ڕێگە نادات چین ئێران بكات بە دەستی داگیركردنی عێراق جگە لە ململانێكانی چین و ئەمەریكا و ئێران لە عێراق دەرهاویشتەكانی لە عێراق دەبینرێت لەوانە هەوڵی كەنداو و ڕوسیا و ئەوروپا و توركیا بۆ جێپێكردنەوەی خۆیان لە عێراق بۆ ئەوەی لەدەرەوەی هاوكێشە جیهانییەكان نەمیننەوە ٢- ئاردۆگان لە توركیا كەلە دوای ساڵی ٢٠١٤ پرۆژەی زیندوو كردنەوەی خەلافەتی عوسمانی دەستكاری كردنی سنورەكانی هەبوو بەڵام لەشەڕی سوریا و لیبیا تێوەگلێنراو خەونەكەی لە باربرا هەربۆیە توركیا لە ئیستادا هەوڵی پاراستنی بەشێك لە دەستكەوتەكانیدایە و دانوستاندنەكانی لەگەڵ میسر و ئیسرائیل و ئەمەریكا و كەنداودا دەستپێكردووە بۆ گۆڕینی تیرۆڕوانینی ئەو ووڵاتانە و كەنار گیر نەخستنی لە هاوكێشەكاندا بۆنمونە داوای لە میسر و ئیسرائیل كردووە ڕێگەی بدەن بچێتە باو كۆڕبەندی گازی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە٣- ئێران: ئەمەریكا دەیەوێت ئێران لە دووژمنەوە بكات بە دۆست ئەمەش بەڕێگاچارەی ئابوری و دیبلۆماسی بەپێچەوانەی بژاردەی هێزی ترەمپەوە، بۆ ئەمەش سازشی بۆ ئێران. كردووە لە پرسی دانوستاندنی ئەتۆمی دا بەڵام ئەگەر ئێران نەچێتە ژێر بار ئیدارەی بایدن ستراتیژەكەی ترەمپ دەخاتەوەكار چونكە ووك گیپی ڕۆڵ دەڵێت بەشەر بێت یان ئاشتی ئێران پێویستە بهێنرێتە بەرەی ئەمەریكا چونكە ژمارەیەكی زۆر گرنگی هاوكێشەكەیە بۆ ڕێگری لە نفوزی چین و ڕوسیا لەناوچەكەدا ٤- كێشەی سوریا: كێشەی سوریا بۆ ئەمەریكا گرنگی ستراتیژی نیە و تەنها وەك تاكتیك مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت و پرسی ئاسایش و پاراستنی سنورەكانی ئیسرائیل تاكە خاڵی ستراتیژی ئەمەریكایە لە سوریا پرسی كوردیش لە ئێستادا لە قۆناغی تاكتیكدایە و نزیكە ببێت بە ستراتیژ بەهۆی پێویستی ئەمەرێكا بە پێگەی ستراتیژی ڕۆژئاوای كوردستان كە هێڵێكی گرنگی جیاكەرەوەی جیهانی عەرەبی و ئەوروپایە ٥- كێشەی بەنداوی نەهزەی ئەسیوپیا كە پرۆژەیەكی هاوبەشی ئەفەریقیە لە ئێستا دا دۆخەكەی گەشتووەتە ئاستی تەقینەوە بەڵام میسر ئەگەرچی هەڕەشە دەكات بەڵام هەڵەیەكی گەورەدەكات ئەگەر هێرش بكاتە سەر بەنداوەكە چونكە بەنداوەكە پرۆژەیەكی ئیسرائیلیە و ڕەهەندیكی ئاینی قوڵی هەیە ئەویش بەسەنتەر كردنی ئەسیوپیایە وەك ڕووگەی مەسیحیەكان لە بری قودس جگە لە دابین كردنی ئاوی شیرین بۆئیسرائیل لەڕێگای بۆرییەوە ٦- كێشەی لیبیا كە بۆ ئەمەریكاو و ئەوروپا گرنگیەكی زۆری هەیە لە ئێستادا ئەمەریكا لە ڕێگای یاسای ئارامی لیبیایەوە خەونی ڕوسیا پوچەڵكردەوە بۆ دامەزراندبی بنكەی سەربازی لەكەناراوەكانی لیبیایی هاوسنوری ئەوروپا و بەهەماب شێوە لە سودانیش دەستی ڕوسیا و چینی بڕی بۆ ئەوەی ڕێگریان لێبكات ئەفەریقا بكەن بەجێگای نفوزی خۆیان ٥-كێشەی یەمەن كەماوەی ٧ ساڵە بەردەوامی هەیە لە ئێستادا لەچارەسەرەوە نزیكە چونكە سعودیە نایەوێت چیتر كات و هێز بە فیڕۆبدات و ئیماراتیش بەخەونی خۆی گەشتووە و دەستی بەسەر یەمەنی باشور و دوورگەی سوقەترادا گرتووە كە كلیلی گەروی باب المندبە ٦- كێشەی لوبنان بەشێك نیە لە ستراتیژی ئەمەریكا و هاوشێوەی ڕۆژئاوای كوردستان لە پرسی پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیلدا بۆ ئەمەریكا گرنگە بەڵام بۆ ئەوروپا و بەتایبەت فەرەنسا لوبنان بەشێكی گرنگی ستراتیژی فەڕەنسایەو لەسەردانی دوێنێی وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا بۆ لوبنان هۆشداری كۆتایی دراوە بە سەركردە سیاسییەكان كە دەبێت كێشەكان لە كەمتر لە سێ مانگدا چارەسەر بكەن كێ گرێ كوێرەكان دەكاتەوە؟ ئەوەی ئەركی كردنەوەی گریكوێرەكانی پیسپێردراوە بەرپرسانی سیاسی نین بەڵكو بەرپرسابی دەزگا هەواڵگرییەكان لەوانە یوسی كوهینی سەرۆكی موساد و خالید حمیدانی سەرۆكی دەزگای هەواڵگری سعودیە و علی مەملوكی سەرۆكی دەزگای هەواڵگری سوریا و هاكان فیدانی سەرۆكی دەزگای هەواڵگری توركیا و محمد بن زایدی سەرۆكی دەزگای هەواڵگری ئیمارات و كازمی كە سەرۆكی دەزگای هەواڵگری عێراقە ئەم سەركردانە لەناوەی سێ مانگی ڕابردوودا زۆرترین جوڵەیان هەبووە چونكە ئەمەریكا لەئەو ڕاستییە تێدەگات كێشەكان ئاڵۆزن پێویستی بە ڕۆڵی دەزگاهەواڵگرییەكان هەیە كە بانكی زانیاری و داڕشتنی پلان و نەخشەكانن و لە ووردەكاری كێشەكان ئاگادارن ?-دەرئەنجام: ١- ئەمەریكا دەیەوێت ڕۆڵێكی زیاتر بە عێراق بدات بۆ هاوسەنگردنی هەندێك لەهاوكێشە ناوچەییەكان وبۆ ئەمەش مستەفا كازمی ڕاسپیدرا بۆ ڕۆڵگێران لە لێكنزیكردنەوەی سعودیە و میسر و ئوردن وئیمارات لە ئێران هاوكات ڕاسپیردراوە بۆ گێڕانەوەی سوریا بۆ بەرەی ئەمەریكا و دوێنێ كازمی لەسەر ئەو پرسە نامەیەكی گەیاندووە بە بەشار ئەسەد ٢- كێشەی سوریا لە چارەسەركردنەوە نزیكە و ئەمەریكا پێشنیازی هەڵگرتنی سزا و ڕیگەدان بە ئاوەدانكردنەوەی سوریا و گەرانەوەی بۆ ئەندامێتی كۆمەڵەی وڵاتانی عەڕەبی داوە بە سوریا لە بەرامبەر جێبەجێكردنی چەند داواكارییەكدا كەلە ڕاستیدا داواكاری ئیسرائیلە ٣- كورد لە ڕۆژئاوا تا ئێستا تاكتیكی گەمەی ئەمەریكان و بەكار دەهینرێن بۆ فشار كردن لە توركیا و ڕوسیا و سوریا و لەهەمانكادا گرێی بڕینی هیلالی شیعی ئێرانن ٤-دانوستاندنەكانی ئێران. و ئەمەریكا لە قۆناغێكی هەستیاردایە و ئەگەر نەگەنە ڕێككەوتن ململانێكان تا ئاستی پێدان دەتەقێتەوە ٥-ئەمەریكا لە ئێستادا چەند پرۆژەیەكی سیاسی و ئابوری هەیە وەك جێگرەوەی پرۆژەكەی چین لەوانە : پرۆژەی عێراق و شامی نوێ و پرۆژەی هاوپەیمانی ئارامی ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی و پرۆژەی هەناردەی نەوتی عێراق لە ڕێگای بۆرییەوە بۆ ئیسرائیل و میسر، پرۆژەی بازاڕی هاوبەشی عەرەبی و پرۆژەی پێكهێنانی هێزی ناتۆی عەرەبی ٦-ئەگەر ستراتیژی ئەمەریكا لەعێراق و ناوچەكەدا شكست بهێنێت ئەوا لە عێراق دەكشێتەوە ستراتیژی Bدەخاتەگەڕ كە بریتیە لە كشانەوە و دروستكردنی فەوزا بۆ ئەوەی هێزە ململانێكارەكان ماندوو بن دواتر بگەڕێتەوە وەك ئەوەی لەساڵانی ١٨٧٨-١٩٩٠ ڕوویدا بۆ ڕێگری لە یەكێتی سۆڤیەت -٧-لەدوای چین هەوڵی یەكێتی ئەوروپا بۆ دەستگرتن بەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دووەم گەورەترین مەترسی ستراتیژییە بۆسەر ئەمەریكا بۆیە نایەوێت لە ستراتیژی ڕیگری لە چیندا پشتی چۆڵ بكات بۆ ئەوروپا هاوشێوەی ستراتیژی رێگری لەیەكێتی سۆڤیەت كە ئەنجامەكەی بەهێزبوونی چین و مەترسیەكانی بوو ٨-كێشەكانی یەمەن و سوریا و لوبنان و بەشێكی كێشەكانی عێراقیش گڕێدراوی ئێرانە بۆیە چارەسەر بوونیان پەیوەستە بە كێشەی ئێرانەوە. بە شێوەیەكی گشتی ستراتیژی بایدن بریتیە لە هێمن كردنەوەی ئاڵۆزیەكان چونكە ڕوسیا و چین ئاڵۆزییەكانی و سەرقاڵكردنی ئەمەریكایان بەو كێشانەوە كردبوو بە دەرفەتی فراوانكردنی نفوزیان لەناوچەكەدا بەهەمان شێوە وڵاتانی ناوچەكەش لەئەو ڕاستیە تێگەشتوون. تەقینەوەی كێشەكان بە مانای گۆڕینی ڕژێمە سیاسیەكان دێت بۆیە هەریەكەیان لای خۆیەوە هەوڵی نێوەندگیری و ساردكردنەوەی ئاڵۆزییەكان دەدات د.سەنگەر سەید قادربەرپرسی دیسكی عێڕاق و كوردستانیناوەندی ئیمارات بۆ لێكۆڵینەوەی ستراتیژی
پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا قەدەغەی هاتوچۆ نابێت و "پێویستە هاووڵاتییان پابەندی رێنمایی و رێکارە تەندروستی و خۆپارێزییەکان بن و خۆیان لە سەردانیکردن و تێکەڵاوبوون بپارێزن و نەبنە هۆی دروستکردنی بەریەککەوتن و کۆبوونەوە و قەرەباڵخی".بڕیارەکانی پارێزگای سلێمانی بە پشتبەستن بەو دەسەڵاتانە دراون کە وەزارەتی ناوخۆ پێیداوە و تێیدا ئاماژە بەوەش کراوە، "هەر شوێنێک پابەندی رێنمایی و رێکارە تەندروستییەکان نەبێت، دادەخرێت و بەپێی ئەو بڕیارانەی لە بەیانەکانی وەزارەتی ناوخۆدا دیاریکراون، رێکاری پێویستیان بەرامبەر دەگیرێتەبەر".
دوابهدواى ڕاگەیندراوی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەو دەسەڵاتەی بە پارێزگارەکان دراوە، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر، بهسهرپهرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئەندازیار عەلی ڕەشید، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، ئەم بڕیارانەیدا:- یەکەم/ لە ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، هاتووچۆی هاوڵاتییان بەپابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی ئاسایی دەبێت. دووەم/ هەمووجۆرە گردبوونەوە و قەرەبالغییەک لە شوێنە گشتیی و گەشتیارییەکان بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە. سێیەم/ ئەنجامدانی ڕێورەسمی نوێژی جەژن لەمزگەوتەکان لەسنووری پارێزگای هەولێر ڕێگەپێدراوە، بۆ ئەو مەبەستەش داواکارین لە مامۆستایانی ئاینی هەروەک چۆن لەڕابردوودا هاوکارمان بوون لە هۆشیارکردنەوە و گرتنەبەری ڕێوشوێنەکانی خۆپارێزی بەهەمان شێوە لە پابەندکردنی نوێژخوێنان بەڕێنمایی و ڕێکارەکانی خۆپارێزی هاوکاربن، داواش لە نوێژخوێنان دەکەین پابەندبن بە ڕێکارەکانی خۆپارێزی. چوارەم/ قهدهغهى هاتوچۆی له نێوان هەولێری پایتەخت و پارێزگاكانی تری خوار و ناوەڕاستی عێراق وهك خۆی دهمێنێتهوه به پێى ئهو رێكارانهى كه له بهیانى ژماره (15)ى ساڵى 2021 دیارى كراوه. پێنجەم/ وەکو ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر، لەڕابردوو و لە ئێستادا هەر ڕێکارێک گیرابێتەبەر لەپێناو سەلامەتی گشتیی و هاوڵاتییان بووە، لەم دۆخەی ئێستاشدا بەرپرسیاریەتی گەورە لە سەرشانی خودی هاوڵاتییاندایە، لەبەر ئەوەی تاکپارێزی و خۆپارێزی لەوبارودۆخەدا هۆکارێکی سەرەکی پاراستنی سەلامەتی و تەندروستی گشتییە لەشارەکەمان. ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر2021.5.7