ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٤٣٣)١. پشکنین: (٦٦٤٥ پشکنینی نوێ)• (٢١٩٠) هەولێر• (١٢٣٢) سلێمانی• (٢٦١٦) دهۆك• (٦٧) هەڵەبجە• (٥١٢) گەرمیان• (٢٨) ڕاپەڕین•٢. تووشبوو: (٨٠٥ تووشبووی نوێ)• (١٤١) هەولێر• (١٩٦) سلێمانی• (٣٧٧) دهۆك• (٢١) هەڵەبجە• (٦١) گەرمیان• (٩) ڕاپەڕین٣. چاکبوون: (٩٩٥ چاکبوون)• (١٥٦) هەولێر• (٣٩٧) سلێمانی• (٣٦٩) دهۆك• (٨) هەڵەبجە• (٥٥) گەرمیان• (١٠) ڕاپەڕین•٤. مردن: (١١ مردن)• (٣) هەولێر• (١) سلێمانی• (٧) دهۆك• (٠) هەڵەبجە• (٠) گەرمیان• (٠) ڕاپەڕین•ئاماری گشتی:کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ١٦٦٨٢٣٣ (٥٨٢١٣٥ هەولێر، ٣٨٢٠٢٠ سلێمانی، ٦٩١٨١٧ دهۆك، ١٢٢٦١ هەڵەبجە)تووشبوون ١٥٣٥٨٢ (٤٩٣٥٣ هەولێر، ٤٦٤٨٥ سلێمانی، ٥٤٢٥٤ دهۆك، ٣٤٩٠ هەڵەبجە)چاکبوون ١٣١٢٤٤ (٤١٦٦٠ هەولێر، ٣٨٨٤٢ سلێمانی، ٤٧٦٤٢ دهۆك، ٣١٠٠ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ١٨٢٧٠ (٦٥٧٧ هەولێر، ٥٧٧٥ سلێمانی، ٥٦٧٣ دهۆك، ٢٤٥ هەڵەبجە)مردن ٤٠٦٨ (١١١٦ هەولێر، ١٨٦٨ سلێمانی، ٩٣٩ دهۆك، ١٤٥ هەڵەبجە)
حکومەتی عێراق بڕیاریدا لە 12ی ئەم مانگەوە، 10 رۆژ قەدەغەی هاتوچۆ جێبەجێ بکات
چەند موشەکێک ئاراستەی بنکەی عەین ئەسەد کران، کە هێزەکانی ئەمریکای تێدا جێگیرن. ئەمڕۆ سێشەممە بنکەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار، کە هێزەکانی ئەمریکای تێدا جێگیرن، بە چەند موشەک کرایە ئامانج، بەڵام تا ئێستا زەرەر و زیانەکان نەزانراون. شەوی رابردووش هێرشێکی مووشەكی كرایە سەر بنكەی ئاسمانیی (بەلەد) لە پارێزگای سەڵاحەدین، كە بنكەیەكی سەربازیی هاوبەشی ئەمریكی و عێراقییە.
حكومەتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە ڕێنماییە كۆنەكەی وەرگرتنی كرێی ئاوی هەمواركردەوە و هاوكات بڕیاری دا بە كەمكردنەوەی كرێی ئاوی خواردنەوەی ماڵان و شوێنە گشتییەكان كە بەرزترین ئاستی كرێی ئاو نابێت لە 45 هەزار دینار زیاتر بێت، وێڕای ئەمە بڕیاری لێخۆشبوونیشی لە بەشێكی قەرزەكانی دا، وەك نموونە: ئەگەر هاوبەشێكی ئاو بۆ چەند مانگێك بڕێكی زۆر پارەی بۆ هاتبێتەوە، لە كاتی دانەوەی قەرزەكەیدا هەر مانگەی 45 هەزار دیناری لێ وەردەگیرێت. ئەو بڕیارەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە شێوەیەكە هاووڵاتی هەرچەندی ئاویش بەكار بهێنێت، بەڵام لە 45 هەزار دینار زیاتری لێ وەرناگیرێت، وەك نموونە: ئەگەر هاوبەشێكی ئاو بەگوێرەی پێوەرەكەی مانگی بای سەد هەزار دیناریش ئاو سەرف بكات، تەنیا 45 هەزار دینار دەدات، سەبارەت بە دانەوەی قەرزەكانیش، ئەگەر هاوبەشێك بڕی 400 هەزار دیناری بۆ چوار مانگ بۆ هاتبێتەوە، ئێستا لەكاتی دانەوەی قەرزەكەیدا مانگی تەنیا 45 هەزار دیناری لێ وەردەگیرێت، واتە لەبری ئەو چوارسەد هەزار دینارە قەرزە، تەنیا 180 هەزار دینار دەداتەوە حكوومەت، ئەمەش رێژەیەكی زۆری لێخۆشبوونە. وێڕای جەختكردنەوە لە بەستنی پێوەری ئاو و سزادانی ئەو كەسانەی نەیانبەستووە، بەڵام لەلایەكی دیكەوە ئەگەر هاووڵاتییەك پێوەری ئاو ببەستبێت لە قازانجی خۆیەتی، بۆ نموونە: ئەوكات بەگوێرەی پێوەرەكە پارە دەدات، ئەگەر مانگی بای 10 هەزار دینار ئاوی سەرف كردبێت، هەر ئەوەندەی بۆ هەژمار دەكرێت، بەڵام ئەگەر هەمان هاووڵاتی مانگانە بەگوێرەی هەمان پێوەر، بای سەد هەزاری سەرف كردبێت، تەنیا 45 هەزارەكە دەدات، لەو حاڵەتەدا هاووڵاتی چەند جار قازانج دەكات.
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، نامەی دەست لەکارکێشانەوەی حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی حکومەتی عێراقی قبوڵکرد.
بەپێی نووسراوێکی فەڕمی کە وێنەیەکی دەستی بالکێش کەوتووە، یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان، لەسەر فەرمانی سەرۆکی تۆپی پێی کوردستان، بڕیاریدا بە دانانی ھونەر عومەر، وەک بەرپرسی ڕاگەیاندنی یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان. ئەوەی جێگەی ئاماژەیە ھونەر عومەرئەندامی کارای سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستانە،ھەروەھا ئەندامی کارای لیژنەی ڕۆژنامەنووسانی وەرزشی کوردستان وئەندامی کارای سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی جیھانی IFJخاوەن بڕوانامەی بالکلۆریۆسە لە بەشی ڕاگەیاندن، کۆلیژی ئاداب، زانکۆی سەڵاحەدین؛ھەروەھا لەساڵی 2014-2015 لەسەر ئاستی کوردستان لەنێوان ( 99 ) داواکار بۆ بەشی ڕاگەیاندن لە زانکۆی سەڵاحەدین لەسەر ئاستی کوردستان بە پلەی یەکەم وەرگیرا ئەزموونی کاری ڕاگەیاندنی وەرزشی لە سەرەتای ساڵی 2000 لە چەند ڕۆژنامەیەک وەک، خەبات، گۆڤاری نەواڵەی نوێ، کوردستان سپۆرت، خەباتی وەرزش، چەندانی تر؛ساڵی 2006 - 2014 پەیامنێری وەرزشی لە کەناڵی ئاسمانی زاگرۆس بوولە ھەمان کاتدا بۆ ماوەی دوو ساڵ ئامادەکار و پێشکەشکاری بەرنامەی ( دیداری تایبەت ) بە وەرزش ، لەبەشی کوردی کەناڵی ئەلعێراقیە 56 بەرنامەى لە نێوان ساڵانی 2006 - 2008 ئامادە و پێشکەش کرد ،لە کاتی کارکردنیش لە کەناڵی ئاسمانی زاگرۆس تیڤی چەندین بەرنامە و دیداری تایبەت و ڕیپۆرتاژ و ڕاپۆرتى لەسەر وەرزش ئامادە و پێشکەش کردووەلەوانە : سپۆرت ، شیکاری ڕۆژەڤ : زاگرۆس کافێ ، چەندانی تر لە ساڵی 2010 ئامادەکار و پێشکەشکاری بەرنامەی تایبەت بە شڕۆڤەی یاریەکانی جامی جیھانی 2010 لە ( لاو ) تیڤی تایبەت بە تۆپی پێ بوو ،ھەروەھا ساڵی 2010 - 2012 وەک بەرپرسی پەیوەندیەکانی کەناڵی ( TRT ) لە تەواوی کوردستان و عێراق کاری دەکرددواتریش ساڵانی 2010 - 2014 ئامادەکار و پێشکەشکاری بەرنامەی ( فاول ) ی وەرزشی لە ڕادیۆی پێشکەوتن بەردەوام بوو ،ساڵانی 2014 - 2016 بێژەری ھەواڵی وەرزشی لە کەناڵی ئاسمانی زاگرۆس تیڤی ،دوای تێکەڵکردنی ھەردوو کەناڵی زاگرۆس تیڤی و کوردستان تیڤی بۆ ماوەی دوو ساڵ لە ساڵی 2016 - 2018 لە کوردستان تیڤی بێژەری وەرزشی بوو ،ھەروەھا لە ساڵی 2016 - 2021 وەک فیکسەر و ھەماھەنگی لە تۆڕی میدیایی ( ئەلجەزیرە ) بەشی ئینگليزى و عەرەبی بەردەوامە دیکۆمێنتاریەکی مێژوویی لە پاڵەوانیەتی ( VIVA ) ی تایبەت بە ھەرێمەکان بۆ تۆپی پێ لە ساڵی 2012 لە ھەولێر لە ژێر ناوی ( ئاشنای کوردستان بە ) ئامادەکردووە .بەشداریکردن لە چەندین خولی ڕاھێنان و بەھێزکردن و بەرزکردنەوەی ئاستی پیشەیی لە بواری ڕاگەیاندن کردووە ،لە ژیانی ڕاگەیاندندا چەندین بڕوانامەی ڕێزلێنان لە پای بەژداریکردن لە خول و چالاکی و کۆنفراسی زانستی تایبەت بە ڕاگەیاندنی وەرزشی بەدەستھێناوەخاوەن بڕوانامەی دبلۆم لە ڕاگەیاندنی وەرزشی لەزانکۆی ( ھانزۆنگ ) لە وڵاتی کۆریای باشوور - 2009 ،ساڵی ( 2019 ) خەڵات و بڕوانامەی دبلۆم و بەدەستھێنانی پلەی سێیەم لە پێشبرکێی ساڵانەی ڤیستیڤاڵی (شروق)لە (الدار الأوبیرا) بۆ تەواوی قوتابیانی زانکۆ لە بەشی ڕاگەیاندن لە رۆژھەڵاتی ناوەراست کە وەزارەتی ڕۆشنبیری وڵاتی میسر ساڵانە سەرپەرشتی دەکات ؛لە 2021/3/10 وەک بەرپرسی ڕاگەیاندنی یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی کوردستان دەستبەکاربووە. ھەروەھا زمانەکانی عەرەبی و تورکی بەباشی دەزانێ .
لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لە ٧ نیسانی ٢٠٢١، وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان راسپێردران هەنگاوی کردەیی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی فیدراڵی ساڵی ٢٠٢١، بگرنە بەر. لەم چوارچێوەیەدا، دیوانی چاودێری دارایی ھەرێمی کوردستان، بەمەبەستی دانانی پلانی هاوبەش بۆ ووردبینیکردنی داهاتەکان و دەستنیشان کردنی نوێنەر، نووسراوێکی ئاراستەی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی کردووە و نوێنەری هەرێم لەم بارەوە دەستنیشان کردووە و داوا لە دیوانی چاودێری عێراقی فیدڕاڵ دەکات هەمان ئەو ڕێکارانە بگرنە بەر بۆ جێبەجێکردنی بڕگەکانی یاسای ناوبراو. فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئەمرۆ دووشەممە ٣⁄ ٥⁄ ٢٠٢١د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی سەردانی مزگەوتی کاک ئەحمەدی شێخی لە پارێزگای سلێمانی کرد و بەشەکانی مزگەوتەکەی بەسەر کردەوە، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وەزیری ئەوقاف رایگەیاند لەسەر راسپاردەری بەرێز مسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی کوردستان مزگەوتی گەورەی سلێمانی نۆژەن دەکرێتەوەو کەم و کوریەکانی چارەسەر دەکرێن مزگەوتی گەورەی سلێمانی کە مزگەوتی (مزگەوتی کاک ئەحمەدی شێخ) یەکێکە لەرەمزو سومبولە جوانەکانی کوردستان بەگشتی و شاری سلێمانی بەتایبەتی، رۆژانە ھەزاران کەس بۆ نوێژو خواپەرستی دوعا کردن رووی تێدەکەن کاک ئەحمەدی شێخ یەکێکە لەزاناو کەسایەتیە ناودارا ئایینی و کۆمەڵایەتیەکان چەندین دەستنوسی خۆی ھەیە کەتێیدا رێنوێنی و ئامۆژگاری و فەرمان کردن بەچاکەو رێگری کردن لەخراپە،مزگەوتی کاک احمدی شێخ لەلایەن ئیبراھیم پاشای بابان دروستکراوە کەدروستکەری شاری سلێمانی بووە گەورەترین بەناوبانگ ترین مزگەوتی شارەکەیە یەکەم مامۆستاشی شێخ مارفی نۆدێ بووە ئەمەوێرای ئەوەی مەڵبەندێکی ئایینی بووە شوێنی وەچەرخان و شۆرشی میللەتەکامان بووە ، ھەرمزگەوتەکەدا ئارامگای کاک ئەحمدی شێخ و شێخ محمودی نەمری لێیە لەوێدا نێژراون ھەرلەمیانی وتەکانیدا وەزیری ئەوقاف رایگەیاند لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکومەتی کوردستان ،لەڕێگەی وەبەرھێنانی وەقفیەوە ھەروەھا بۆ پاراستنی کتێبخانەی ئەوقافی سلێمانی و بۆ گرنگی پێدانی لایەنی زانستی پاراستنی کتێبخانەکەکەخاوەنی ھەزاران دیکۆمێنت و دەست نووسی تێدایە سەروەتێکی نیشیتمانی ئایینی کەلتوری دەژمێردێ لەرێگەی لێژنەیەکی پسپۆرەوە سەرجەم دەستنوسەکانی کتێبخانە بەشێوەیەکی زۆرباش چاک دەکاتەوەو لە لەناو چوون دەیان پارێزێ دواتر دروست کردنی باڵاخانەیەکی شایستە وگونجاو لەسەر راسپاردەی بەڕێزیان بۆ کتێبخانە کە لەڕێگەی وەبەرھێنانی ئەوقافەوە دروست دەکرێت ئەمەش دەبێتە ناوەندێکی گرنگی توێژینەوەو ئەکادیمی شارستانی لەھەرێمی کوردستان
ئيوارهى ئهمڕۆ دووشهممه 2021/5/3 نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان له ههولێر پێشوازى له بهڕێز محهمهد حهلبووسى، سهرۆكى ئهنجومهنى نوێنهرانى عێراق كرد. له كۆبوونهوهيهكدا دۆخى عێراق بهگشتى، ههڵبژاردنهكانى داهاتووى عێراق و پێشبينييهكان بۆ نهخشهى سياسيى داهاتووى وڵات، پهيوهندييهكانى ههولێر ـ بهغدا، مهترسييهكانى داعش و جموجووڵهكانى، هاريكارى و ههماههنگيى نێوان لايهنهكان لهپێناو ئارامى و سهقامگيريدا، دۆخى ناوچهكه و چهند پرسێكى ديكه تاوتوێ كران. ههردوولا كۆك بوون لهسهر پێويستى و گرنگيى كارى پێكهوهيى و نيشتمانيى ههموو دهسهڵاتهكان و لايهن و پێكهاتهكانى وڵات بۆ ڕووبهڕووبوونهوهى تهحهدييهكان و تێپهڕاندنى كێشه و قهيرانهكان و پاراستنى يهكڕيزى و تهبايى لهپێناو ئارامى و سهقامگيريى وڵاتدا، ههروهها هيوايان خواست ئهنجامى ههڵبژاردنهكانى داهاتوو، وهڵامدهرهوهى چاوهڕوانييهكانى هاووڵاتيان بێت له سهقامگيرى، خزمهتگوزارى و ژيان و داهاتوويهكى باشتر.
ئەمڕۆ دووشەممە 2021/5/3 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و سەرۆکی پارتی ( تقدم) و شاندێکی یاوەری کرد.لە دیدارەکەدا دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عیراق و ناوچەكە تاووتوێ کرا، بەتایبەتی ئامادەکارییەکانی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عیراق و گرنگیی زەمینەخۆشكردن لەبەردەم هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد كە ماف و خواستی سەرجەم پێكهاتە جیاوازەکانی عێراق دەستەبەر بكات .هەروەها جەخت لە پێویستیی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی کرایەوە بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لە سەر بنەمای دەستوور.لە تەوەرێکی دیکەی كۆبوونەوەكەدا ،ئاماژە بە مەترسییەکانی تیرۆر بە گشتی و هەڕەشەکانی داعش کرا کە لە چەندین ناوچەی عێراقدا مایەی هەڕەشەی ڕاستەقینەن بۆ سەر ژیانی خەڵک، لەوبارەیەوە ، جەخت لە گرنگیی هەماهەنگیی ئەمنی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق و یەكخستنی هەموو هێز و و تواناكان كرایەوە بۆ ڕێگەگرتن لە هەڕشە و مەترسییەكانی تیرۆر.
دوای نیوهرۆی ئهمرۆ دووشهممه بهرواری 3/5/2021 بهرێز مامۆستا سهلاحهدین محهممهد بههائهدین ئهمینداری گشتی یهكگرتووی ئیسلامی كوردستان بهیاوهری شاندێكی باڵا پێشوازی له بهرێز نێچیرڤان بارزانی سهرۆكی ههرێمی كوردستان و شاندێكی باڵای یاوهری كرد. لەکۆبونەوەکهدا هەردولا تاوتوێی دواین پێشهاتە سیاسیەکان و پەیوەندیەکانی هەرێمی کوردستان و بەغداو دۆخی ناوەخۆی هەرێمی کوردستان و پەیوەندی نێوان هێزە سیاسیەکان و پرسی ئامادەسازیەکان بۆهەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گفتوگۆی لەبارەیەوەکرا. له بهشێكی تری دیدارهكهدا سهرۆكی ههرێمی كوردستان رۆڵی یهكگرتووی نرخاند له پرسه نیشتمانی و نهتهوایهتیهكاندا و رایگهیاند ئهو تێگهیشتنهی یهكگرتووی ئیسلامی كوردستان خزمهت به ئێستا و ئایندهی كوردستان دهكات . ههر لهكۆبوونهوهكهدا پرسی پڕۆژەی دەستوری هەرێمی کوردستان قسەی لەسەرکرا و ئەمینداری گشتی تەئکیدی لەسەرئەوەکردەوە ههر لهسهرهتاوه یهكگرتوو لهگهڵ نوسینهوهی دهستوره، وهك مهرجعیهتێكی باڵا بۆ هاوڵاتیان و پێكهاتهكانی ههرێمی كوردستان.
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٤٣٢) ١. پشکنین: (٧٥١٢ پشکنینی نوێ)• (٣١١٠) هەولێر• (١٤٨٧) سلێمانی• (٢٣٤٦) دهۆك• (٠) هەڵەبجە• (٥٤٣) گەرمیان• (٢٦) ڕاپەڕین•٢. تووشبوو: (٨٢٧ تووشبووی نوێ)• (٢٥٢) هەولێر• (٢٩١) سلێمانی• (٢٢٤) دهۆك• (٠) هەڵەبجە• (٥٧) گەرمیان• (٣) ڕاپەڕین٣. چاکبوون: (٩٦٥ چاکبوون)• (١٧٣) هەولێر• (٣٩٥) سلێمانی• (٣٢٧) دهۆك• (٣) هەڵەبجە• (٥٤) گەرمیان• (١٣) ڕاپەڕین•٤. مردن: (٨ مردن)• (٣) هەولێر• (٢) سلێمانی• (٣) دهۆك• (٠) هەڵەبجە• (٠) گەرمیان• (٠) ڕاپەڕین • ئاماری گشتی:کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ١٦٦١٥٨٨ (٥٧٩٩٤٥ هەولێر، ٣٨٠٢٤٨ سلێمانی، ٦٨٩٢٠١ دهۆك، ١٢١٩٤ هەڵەبجە)تووشبوون ١٥٢٧٧٧ (٤٩٢١٢ هەولێر، ٤٦٢١٩ سلێمانی، ٥٣٨٧٧ دهۆك، ٣٤٦٩ هەڵەبجە)چاکبوون ١٣٠٢٤٩ (٤١٥٠٤ هەولێر، ٣٨٣٨٠ سلێمانی، ٤٧٢٧٣ دهۆك، ٣٠٩٢ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ١٨٤٧١ (٦٥٩٥ هەولێر، ٥٩٧٢ سلێمانی، ٥٦٧٢ دهۆك، ٢٣٢ هەڵەبجە)مردن ٤٠٥٧ (١١١٣ هەولێر، ١٨٦٧ سلێمانی، ٩٣٢ دهۆك، ١٤٥ هەڵەبجە)