کوردستان

سلێمانی؛ لە جەژندا قەدەغەی ھاتوچۆ نابێت

07-05-2021
سلێمانی؛ لە جەژندا قەدەغەی ھاتوچۆ نابێت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا قەدەغەی هاتوچۆ نابێت و "پێویستە هاووڵاتییان پابەندی رێنمایی و رێکارە تەندروستی و خۆپارێزییەکان بن و خۆیان لە سەردانیکردن و تێکەڵاوبوون بپارێزن و نەبنە هۆی دروستکردنی بەریەککەوتن و کۆبوونەوە و قەرەباڵخی".

بڕیارەکانی پارێزگای سلێمانی بە پشتبەستن بەو دەسەڵاتانە دراون کە وەزارەتی ناوخۆ پێیداوە و تێیدا ئاماژە بەوەش کراوە، "هەر شوێنێک پابەندی رێنمایی و رێکارە تەندروستییەکان نەبێت، دادەخرێت و بەپێی ئەو بڕیارانەی لە بەیانەکانی وەزارەتی ناوخۆدا دیاریکراون، رێکاری پێویستیان بەرامبەر دەگیرێتەبەر".