ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٤٣٩) ١. پشکنین: (٧٥٨٥ پشکنینی نوێ)• (٢٩٦٢) هەولێر• (١٣٦٥) سلێمانی• (٢٥٤٢) دهۆك• (٢٦٣) هەڵەبجە• (٤٥٣) گەرمیان• (٠) ڕاپەڕین•٢. تووشبوو: (٨٢٩ تووشبووی نوێ)• (١٨٣) هەولێر• (٢٥٩) سلێمانی• (٣٢٨) دهۆك• (٨) هەڵەبجە• (٥١) گەرمیان• (٠) ڕاپەڕین٣. چاکبوون: (١١٤٢ چاکبوون)• (٣٠٥) هەولێر• (٣٩٨) سلێمانی• (٣٦٦) دهۆك• (١٠) هەڵەبجە• (٥٨) گەرمیان• (٥) ڕاپەڕین•٤. مردن: (١٠ مردن)• (٣) هەولێر• (٤) سلێمانی• (٢) دهۆك• (٠) هەڵەبجە• (١) گەرمیان• (٠) ڕاپەڕین • ئاماری گشتی:کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ١٧٠٧٧٣٤ (٥٩٦٦٨٣ هەولێر، ٣٩٢٨٧٤ سلێمانی، ٧٠٥٣٢٠ دهۆك، ١٢٨٥٧ هەڵەبجە)تووشبوون ١٥٧٤٨٢ (٥٠٢٢٥ هەولێر، ٤٨١١١ سلێمانی، ٥٥٦٢٩ دهۆك، ٣٥١٧ هەڵەبجە)چاکبوون ١٣٨٠٢١ (٤٣٢٩٣ هەولێر، ٤١٤٦٠ سلێمانی، ٥٠١٢٦ دهۆك، ٣١٤٢ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ١٥٣٤٣ (٥٨٠٤ هەولێر، ٤٧٦٨ سلێمانی، ٤٥٤٣ دهۆك، ٢٢٨ هەڵەبجە)مردن ٤١١٨ (١١٢٨ هەولێر، ١٨٨٥ سلێمانی، ٩٦٠ دهۆك، ١٤٦ هەڵەبجە)
چەند موشەکێک ئاراستەی ئیسرائیل کران و بەوهۆیەوە لەسەرانسەری وڵات زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدرا. مووشەکەکان لە دەوروبەری غەززەوە ئاراستەی ئیسرائیل کراون و بزوتنەوەی حەماسیش بەرپرسیارێتی گرتە ئەستۆ
لە درێژەی ئەو کۆمەک و هاوکارییانەی، کە هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان دابینی دەکەن، بەشێکی دیکە لەکۆمەک و هاوکارییەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان، رادەستی بەڕێوەبەرایەتی میرەی سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە کرا.لەوبارەیەوە، کۆڵۆنێڵ ویل دایڤس راوێژکاری سەربازی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان، رایگەیاند: لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا، هێزەکانی هاوپەیمانان، بە چەند بەشێک هاوکاری و پاڵپشتی دارایی و لۆجستیی پێشکەش بە وەزارەتی پێشمەرگە کردووە.ئەم هاوکارییانە لەچوارچێوەی پڕۆگرامی راهێنان و پڕچەککردن بۆ لە ناوبردنی داعش بووە، بۆ مەبەستی شکستی بەردەوام و کۆتایی هێنان بە داعش لە هەرێمی کوردستان و عێڕاق.وردەکاری ئەو یارمەتییە پێکهاتوە لە گوژمەیەک پارە، بۆ مووچەی مانگانەی پێشمەرگەی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە و چەک و تەقەمەنی و کەرەستە و کەل و پەلی شەڕکردن.وتیشی: فەرماندەی هەر یەکەیەکی سەربازی، کە کەل و پەل و پێداویستی، لە لایەن هێزەکانی هاوپەیمانان لە چوارچێوەی پرۆگرامی راهێنان و پڕچەککردن بۆ لە ناوبردنی داعشەوە پێدرابێت، پشکنینی ئەمنی و لێکۆڵینەوەی تەواوی بۆ ئەنجام دراوە لەلایەن هاوپەیمانانەوە، لەبوارەکانی پەیوەندی بە تیرۆر و گەندەڵیەوە.هەروەها وتی: ئامانج لەو کۆمەک و هاوکارییانە، بەهێز کردنی تواناکانی هێزەکانە بۆ روبەڕوبوونەوەی تیرۆریستان، کە ئەمەش پرۆسەیەکی بەردەوامە و هێزەکانی هاوپەیمانان، بەردەوام لەو رێگایەوە، دەیانەوێت کۆمەک و هاوکاری پێشکەش بە لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە بکەن.دواتر ئەوکەرەستانەی، وەک هاوکاری هاتوون، لە پڕۆسهیهكی بهردهوامدا، لهلایهن وهزارهتی پێشمهرگهوه بهسهر لیواو یهكه سهربازییهكانی سهر به وهزارهتی پێشمهرگه دابهش دەكرێ.لهو بارهیهوه عهمید روكن ئهمیر كهریم خوڕشید بهڕێوهبهری میرەی سەربازی وهزارهتی پێشمهرگه، سوپاسی هێزهكانی هاوپهیمانانی كردو رایگهیاند: ئهوان به گرنگیهوه سهیری ئهو هاوكاریانه دهكهن، كه دەدرێن بە وهزارهتی پێشمهرگه.گوتیشی: ههماههنگی پێشمهرگه و هێزهكانی هاوپهیمانان گرنگ و پێویسته، بۆئهوهی بهههموو لایهك بتوانن هێزێكی تۆكمه دروست بكەین، بۆ روبهڕوبوونهوهی تیرۆریستانی داعش.هاوكات موقەدهم فهرمان زراری جێگری بهڕێوهبهری میرەی سەربازی وتی: ههر هاوكارییهك لەلایەن هاوپهیمانانهوه دهگاته وهزارهتی پێشمهرگه، بهگوێرهی پلانێكی پێویست و نهخشه بۆ داڕێژراو به فهرمانی وهزارەتی پێشمهرگە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی میرەی سەربازی، بهسهر لیوا و یهكه سهربازییهكانی وهزارەتمان دابهشدهكرێت.
بە مەبەستی پاراستنی سامانی ماسی و رێگریکردن لە سەرپێچیکاران، مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی چەمچەماڵ بە هاوبەشی لەگەڵ بنکەی پۆلیسی دارستانی شۆرش دەستیان کرد بە گەڕان و پشکنینی سنووری چالاکییەکانیان، لە ئەنجامدا توانیان لەسەر چەمی باسەڕە لە سنووری گوندی ( کانی مامە ) دوو ڕاوچی دەستگیر بکەن کە سەرقاڵی ڕاوی ماسی بوون.پۆلیسی چەمچەماڵ دەڵێت: هاوکات دەستیانگرتووە بەسەر ژمارەیەک ماسی ڕاوکراو و هەروەها سێ تۆڕی ڕاوی ماسی .پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەکان کراوەتەوە و ڕادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، هەرکەس راستەوخۆ و ناراستەوخۆ دەستی لەو کوشتنە هەبێت باجەکەی دەدات. سەعید خەتیب زادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە راپۆرتەکەی یاھوو نیوز لەبارەی وردەکاریی کوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودس رایگەیاند: "ئەو کەسانەی کە راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ، لە هەر وڵاتێک بن و دەستیان لە تیرۆرکردنی قاسم سولەیمانیدا هەبووبێت، بێگومان بەرپرسایەتیی تاوانەکەیان لە ئەستۆدایە و لەڕێی رێکارە پەیوەندیدارەکانەوە رێکاری تایبەتی بەرامبەریان دەگیرێتەبەر". خەتیب زادە دەڵێ: زۆربەی ئەو راپۆرتانە لای ئێمە ئاشکران و لە راستی و دروستییەکانیان دەکۆڵینەوە. رێڕەوی دۆسیەکە لە دەزگای داد و گفتوگۆ دوولایەنە سیاسی و ئەمنییەکان لەگەڵ حکومەتی عێراق بەدواداچوونی بۆدەکرێت.
سوپای ئیسرائیلی دەستی بە بۆردومانی کەرتی غەززە کردووە، بەڵام تا ئێستا زیانەکان نەزانراون. ئەم بۆردومانە لەکاتێکدایە کە چەند ڕۆژێکە گرژی و پێکدادان لەنێوان ئیسرائیلی و فەڵەستینی لە قودس سەری ھەڵداوە.
لە شاری کەربەلا خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دەستیپێکرد و خۆپیشاندەران ئاگریان لە شورای کونسوڵخانەی ئێران بەردا.خۆپیشاندانەکە بەردەوامە و ئاڵۆزی و گرژی لێکەوتۆتەوە.
بەشی پۆلیسی شارەوانی، بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر و لەگەڵ هۆبەی چاودێریی بازاڕی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان لە وەزارەتی تەندروستی، بە مەبەستی ئاگاداربوون لە شێوازی کارکردنی کۆمپانیاکانی دەرمان، پشکنینیان بۆ ژمارەیەک کۆمپانیا کرد، کە لە ئەنجامی گەڕان و بەدواداچوون، حەوت کۆمپانیای دەرمانیان داخست بە هۆی هەبوونی سەرپێچی و شێوازی ناتەندروستی هەڵگرتنی دەرمان لە کۆگاکاندا.
یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان بڕیاری هاوپەیمانیان داوە بۆ هەڵبژاردنی داهاتوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق. هاوپەیمانیەکە لە ئێستادا تەنها لە ئاستی جێگە چۆڵکردن دایە بۆ کاندیدی یەکتر و دەرفەت دانە بە نوێنەرانی گۆڕان بۆ بەدەست هێنانی چەند کورسیەک لە بازنەکانی هەڵبژاردندا. جگە لەوە هیچ شتێکی رەسمی و جێی سەرنج بلاو نەکراوەتەوە.وەک ئەوەی پێشتر بەشێک بوم لە هەوڵەکانی نزیککردنەوەی گۆڕان و یەکێتی ولە هەندێک لەو دانیشتنانە پێش دەستلەکارکێشانەوەم لە گۆڕانی رەسمی، بەشدار بوم و ئاگاداری زۆرێک لە وردەکاریەکانم، پێم خۆش بو چەند سەرنجێکی خێراو کورت لەسەر ئەو رێکەوتنە بدەم. دواتریش دوا تێبینی خۆم لەسەر پرسی هاوپەیمانی، کە بەخانەم دابو لێرەدا بلاو بکەمەوە.سەرنجی یەکەم: لە ١٧/ ٥ /٢٠١٥ بە ئامادەبونی کاک نەوشیروان و بەشی زۆری دەسەڵاتدارانی یەکیتی و گۆڕان، رێکەوتنێکی "زۆر ستراتیجی" لە نێوان هەردولا ئیمزاکرا. لەو رێکەوتنەدا سەرجەم پرسە گشتی و سیاسیە گرنگەکان هاودەنگی لەسەر تۆمارکرابو، وەکرابو بە ماڵ بەسەر سەرکردایەتی هەردوولاوە. لە مادەی ١٥ی ئەو رێکەوتنە ٢٥ مادەییەدا، ولە بڕگەی دوو دا هاتوە" ئەم رێککەوتنە رێگا بە هەردوولا دەدات، بەلیستێکی هاوبەش بەشداری لە هەلبژاردنە گشتیەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی پارێزگاکاندا بکەن". بۆیە لێرەدا وادەرئەکەوێت کەئەم رێککەوتنە نوێیە بەشێکە لە جێبەجێکردنی رێککەوتنە کۆنەکەی هەردوولا. بەڵام من وای نابینم، چونکە هەم ئەو رێککەوتنە پیشتر لەلایەن جڤاتەوە لە ٢٠/١٢/٢٠١٧ تەجمید کراوەو هێشتا جڤاتیش بڕیاری کاراکردنەوەی نەداوە، هەمیش هیچ یەکێک لە مادەکانی پێشوتر یا دواتری ئەو رێککەوتنە کاری لەسەرنەکراوەو هەنگاوی بۆ نەنراوە.کەواتە ئەم رێککەوتنە هیچ پەیوەندیەکی بە رێککەوتنە سیاسیە ستراتیجیەکە نیەو تەنها لە بازنەی واقعی تازەی گۆڕان و یەکێتی و سنوری هەڵبژاردندا ئەخولێتەوە. نە خوێندنەوەی سیاسی و نە هەنگاوی ستراتیجی و نە لێکتێگەیشتنێکی سیاسی نوێ لەسەر پرسە گەرماوگەرمەکانی ئەمرۆی کوردستان لەئارادا نیە.هەردولاش ئەوەندەی سەرقاڵی وردەکاریەکانی دابەشکردنی کورسی بون، هیچ کات نەچونەتە نێو گفتوگۆی سیاسی و یەکخستنی بۆچونەکانیان.سەرنجی دووەم: گۆڕانی نەوشیروان مستەفا، لە هەڵبژاردنەکاندا، سەرگەرمی سەرخستنی بەرنامەی سیاسی و بردنە پێشەوەی دیدگاو دنیابینی بزوتنەوەی گۆڕان بو. بۆیە زۆرتر کاری لەسەر کارنامەی سیاسی ئەکرد نەک رێژەی کورسی. راستە رێژەی کورسی گرنگی خۆی هەیە، بەڵام گۆڕانی نەوشیروان مستەفا ئەیزانی، بەتایبەت دوای تاقیکردنەوەی ٢٥/٧/٢٠٠٩، کەوا رێژەی بەدەسەت هاتو لەم سیستەمەدا، ئەو کاریگەریەی لەسەر ئاستی بڕیاردان لە پەرلەمانەکاندا نابێت. گۆڕانی دوای نەوشیروان مستەفا، لەبەر ئەوەی هیچ دیدگایەکی ئیسڵاحی و گۆڕانخوازانەیان نەماوەو بونەتە بەشێک لە قوتابخانەی تەقلیدی سیاسەتی کوردەواری و هیچ متمانەیەکی جەماوەریان نەماوە، بۆیە زۆرتر کار لەسەر بەدەستهێنانی کورسی ئەکەن و ئەوەش بە تەنها رێگای مانەوەو سەرکەوتن ئەزانن، لە کاتێکدا ئاساییە حزبی سیاسی لە قۆناغەکاندا، هەڵکشان و داکشان لە رێژەی کورسیەکانی روبدات، گرنگ بەردەوام بونە لەسەر هێڵە فکری و سیاسیە تایبەت و جیاوازەکان. بەڵام گۆڕانی دوای کاک نەوشیروان، هیچ هێڵێکی فکری و هیچ بەرنامەیەکی سیاسی جیاوازی نیەو تەواو خزاوەتە نێو مەنزومەی ئیدارەدانی هەرێمەوە، بۆیە ناچارە وابیربکاتەوە کە تەنها ئاماژەیەک بۆ سەرکەوتن و مانەوەی لە بەدەست هێنانی کورسیدا دەبێت. چۆنیش بەدەست دێت ئەوا مەعلومی هەمو لایەکەو هیچ نهێنی و سیحرێکی تیا نەماوە!.سەرنجی سێیەم: بۆ خۆم دژ بە رێککەوتنی ئەو دوو حزبە نیم، گەر لەسەر بنەمای رێککەوتنە ٢٥ خاڵیەکە بوایە، بەوەش گرنگی راستەقینەو کاریگەری بەسەر پرۆسەی سیاسی و هاوسەنگی هێزەوە ئەبو لە کوردستاندا. بەڵام ئێستا لەسەر بنەمای سواڵی کورسی و خێرو سەدەقەو پەلەقاژەی مانەوەیە، نەک دیدگایەکی هاوبەشی رۆشن لەسەر پرسە چارەنوسسازەکان. گۆڕان دەبوایە لەگەڵ ناوخۆی خۆی و بەرەی گۆڕانخوازان و دواتر بازنەی فراوانی ریفۆرمخوازیدا هاوپەیمانێتی بکردایە، لەبری کورسی خەمی بەرنامەیەکی گەورەی گۆڕینی هاوسەنگی بوایە بەقازانجی دیدگایەکی نوێ بۆ پەیوەندیەکانی هەرێم و بەغدا (ئەو دیدگایەی کە نەوشیروان مستەفا هەر لە ٢٠١٠ ەوە کاری بۆ ئەکرد و بناغەی بۆ دائەنا، دور لەهاشوهوشی نەتەوەچێتی موزەیەف). بەڵام رابەرانی ئێستای گۆڕان کە خاڵین لەهەر 'دنیابینیەکی نەوشیروانانە' نەیانتوانی لە دەرەوەی بازنەی تەقلیدی هاوپەیمانی ، هەنگاوێک بەو ئاراستەیە بنێن. وەیا ئەوەندە متمانەیان بە خۆیان مابێت سەربەخۆیانە برۆنە نێو ئەو تاقیکردنەوەیەوە، وەیا ئازایانە بڕیاری بایکۆت بدەن گەر بزانرێت ساختەکاری رێکخراوی تیا ئەکرێت وەک جاران.باشترین هەنگاوێک بۆ گۆڕان، لەدەرگادانی هاوڕێ وهاوسەنگەر و گۆڕانخوازە جدیەکان بو، دواتریش لە دەرگادانی سەرجەم ئەو لایەنانەی کە دەکرا لە چوارچێوەی بەرنامەیەکی هەڵبژاردنی هاوبەشدا کۆببنەوە، بەوەش دەروازەی گەورەی جەمسەرگەریەکی بەهێز لە هەرێمدا دەکرایەوە. بەڵام کاربەڕێکەرانی ئێستای گۆڕان، رێگای ئیمزاکردنی سەنەدی لاوازی و خۆبچوککردەوەیان دا. بەوەش گۆڕان لە دیدگاوە، لە یاریکەرێکی گەورەو بەهێزەوە، لە روحێکی یاخی پڕ لە وزەوە، بو بە شەریکی پیلانێک بۆ دەستگرتن بە ژمارەی کورسیەوە. عەدنان عوسمان
دوابەدوای بڵاوبوونەوەی راپۆرتێکی رۆژنامەوانیی بنکۆڵکاری لە ماڵپەری یاهوو نیوزی ئەمریکی لەسەر وردەکاری ئۆپەراسیۆنی بە ئامانجگرتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران کە تێیدا ناوی دژە تیرۆری کوردستان هاتووە، لێرەوە بۆ هەموو لایەکی رادەگەیەنین، دژە تیرۆری کوردستان ناسراوە بە CTD وە دوور و نزیک پەیوەندی بە زانیارییەکانی ناو ئەو راپۆرتە و ئەو ئۆپەراسیۆنەوە نییە و لێی بێ ئاگایە. گرووپێک هەیە بە ناوی CTG کە سەر بە لاهوور جەنگی و براکانیەتی و پابەند بە رێکار و یاساکانی هەرێمی کوردستان و دامەزراوەکانییەوە نین و لە دەرەوەی یاسای ژمارە 4ی ساڵی 2011ی پەرلەمانی کوردستان کار دەکات کە تایبەتە بە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان-عێراق. لە راپۆرتە رۆژنامەوانییەکەی یاهوو نیوزدا بە روونی باس لەم تێوەگلان و بەشدارییەی هێزەکانی CTG دەکات و بۆ ئەو مەبەستەش لە راپۆرتەکەدا بە روونی ئاماژە بەوە دەکەن کە پەیوەندییان بە لاوێن ئازادی گوتەبێژی لاهوور جەنگییەوە کردووە بۆ ئەوەی روونکردنەوە لەسەر بەشداریی و تێوەگلانیان لە بەئامانجگرتنی قاسم سولەیمانیدا بدەن. ئێمە دووبارە رایدەگەیەنین کە دژە تیرۆری کوردستان هیچ پەیوەندییەکی بەم بابەتەوە نییە.پێشنیار دەکەین کە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لێکوڵینەوەیەکی جددی لەسەر ئەو راپورتە بکات بۆ ئەوەی راستییەکان بو رای گشتی ئاشکرا بکرێن.
سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، یهكهمین تلفریكی سنووری پارێزگای دهۆكی كردهوه، كه تلفریكی چیای زاوایه لهو پارێزگایه و به پڕۆژهیهكی گرنگی گهشتیاری دادهنرێت.ئهمڕۆ یهكشهممه 9/5/2021، مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، یهكهمین تلفریكی سنووری پارێزگای دهۆكی كردهوه و وتارێكى پێشكهش كرد. دهقى وتارهكهى مهسرور بارزانىبهناوی خوای مهزن و دلۆڤانزۆر خۆشحاڵم كه لهگهڵ ئێوه بهشدارم له كردنهوهی ئهم پڕۆژه گریدنگه ستراتیژییه گهشتیاریبهی له چیای زاوا له دهۆك.ئهم پڕۆژهیه خزمهتی ههموو خهڵكی كوردستان و ئهوانهی سهردانی كوردستانیش دهكهن، دهكات، بهرنامهی ئێمه دوو بهرنامه بوو، چاكسازى و ههمهجۆركردنی ئابووریی كوردستان.پێمان خۆشه ههم حكوومهت پڕۆژهی گهشتیاری لهگهڵ بهرنامه ئابوورییهكانی تری كوردستان، وهكوو پیشهسازی و كشتوكاڵ بكات، بۆ ئهوهى سهرچاوهی داهات له كوردستان زیاد بێ.بۆ ئەوەی چاكسازی وەكوو خۆی جێبەجێ نەكەین زۆر ئاستەنگمان بۆ دروست دەكرێت، بەڵام هەموان دڵنیا دەكەینەوە كە لەسەر چاكسازی بەردەوام دەبین.سوپاسی ههموو كۆمپانیاكانی كهرتی تایبهت دهكهم، كه له پرۆژهكان بهشدار بوون، سوپاسی كۆمپانیای یووبی هۆڵدینگ دهكهم، كه ئهم پڕۆژه جوانهى لێره جێبهجێ كردووه.هیوادارین كۆمپانیاكانى كهرتى تایبهت بهشدار بن و بهردهوام بن له زیادكردنی پڕۆژهكانی كشتوكاڵ و گهشتوگوزاری و جێبهجێكردنی بهرنامهكانمان له پێشخستنی ئابووریی كوردستان.زۆر ئاستهنگیش بۆ ئێمه هاتووهته پیش، بهڵام دڵنیاتان دهكهمهوه كه خوا و ئێوه پشتیوان بن، بهرنامهی چاكسازی جێبهجێ دهكهین.ڕاسته بهرژهوهندیی ههندێ كهس لهگهڵ ئهنجامدانی چاكسازیدا نهبێ، بهڵام ئێمه چاوهڕوانیی پشتیوانیی ئێوهین بۆ ئهوههی بهردهوام بین له جێبهجێكردنی بهرنامهی چاكسازی.
ماڵپەڕێکی ئەمریکی لە راپۆرتێکی تایبەتدا وردەکاریی کوشتنی قاسم سولەیمانی لە بەغدا ئاشکراکردووە، کە بەپێی راپۆرتەکە هێزێکی دژەتیرۆر هەرێمی کوردستان (CTG) رۆڵی لەو ئۆپەرسیۆنەدا هەبووە. لە بەرامبەردا دەزگای دژەتیرۆر رەتیدەکاتەوە کە لەو کردەوەیەدا بەشداربووبێت. بەپێی ئەو راپۆرتەی یاهوو نیوز کە بە پشتبەستن بە زانیاریی 15 بەرپرسی پێشوو و بەرپرسی ئێستای ئەمریکی نووسراوە. لە ئۆپەراسیۆنەکەدا سێ تیمی دەلتا فۆرس، هێزە تایبەتەکانی سوپای ئەمریکا، سێ درۆن بەشدارییان کردووە، هەروەها ئیسرائیل و ئەندامانی دژە تیرۆر تێیدا بەشداربوون. لە بەشێکی دیکەی راپۆرتەکەدا دەڵێت: سێ تیمی هێزی دەلتا لە کانوونی دووەمی 2020 لە شوێنە جیاوازەکانی فڕۆکەخانەی بەغدا بەنهێنی و بە دووربینەکانیان فڕۆکەخانەیان خستووەتە ژێر چاودێریی خۆیانەوە و چاوەڕێی گەیشتنی ئامانجەکەیان بوون: ئەویش قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسداران بوو. ئەوان جلوبەرگی کرێکاری نۆژەنکردنەوەیان لەبەر کردبوو و لە باڵەخانە کۆنەکان و ئۆتۆمبێلەکانی قەراخ شەقامەکان خۆیان حەشار دابوو. بەو شێوەیەی کە لە راپۆرتەکەی یاهوو نیوز باسکراوە، ئەمریکییەکان رایانگەیاندبوو گۆشەی باشووری رۆژهەڵاتی فڕۆکەخانەکە بۆ راهێنانی سەربازی داخراوە. سێ تیمی نیشانشکێن لە مەودای 500 تاوەکو 700 مەتر دوورتر لە شوێنی کوشتنەکە، جێگیر ببوون، واتە هەمان ئەو شەقامەی کە دەچێتە نێو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا. ئەوان بە جۆرێک دامەزرابوون کە کاتێک قاسم سولەیمانی لە فڕۆکەخانە دێتە دەرەوە، لە سێ گۆشەیەکدا بیخەنە داو. دووربینی یەکێک لە نیشانشکێنەکان پەیوەندیی راستەوخۆی بە باڵیۆزخانەی ئەمریکاوە هەبوو، واتە ئەو شوێنەی کە فەرماندەی هێزی وشکانی دەلتا فۆرس لەگەڵ ستافێکی پشتیوانیدا لێی جێگیر بوون. هۆکارە ژینگەییەکانی وەکو با کاریگەریی لەسەر تەقەکردنی نیشانشکێنەکان هەیە، بەڵام دەلتا فۆرس پشتیان بەو ئەگەرە نەبەستووە. ئەندامێکی گرووپی دژە تیرۆری CTG، یەکەیەکی تایبەتی کوردی لە باکووری عێراق کە "پەیوەندییەکی قووڵیان لەگەڵ دەلتا فۆرسدا هەیە"، یارمەتیان دان بۆ ئەوەی هێزی با پێوانە بکەن. بەپێی ئەو راپۆرتە، سەرەنجام ئەو فڕۆکەکەی سولەیمانی لە دیمەشقەوە هەستابوو، دوای چەند کاژێر دواکەوتن و دوای نیوەشەو لە رۆژی 3ی کانوونی دووەم 2020 لە فرۆکەخانەی بەغدا نیشتەوە. سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیی ئەمریکی لەسەر سەریەوە دەسووڕانەوە. کاتێک کە فڕۆکەکە لە باندی فڕۆکەخانەوە بەرەو بەشی داخراوی فڕۆکەخانە دەچوو، یەکێک لە ئەندامانی کورد کە جلوبەرگی فەرمانبەری فڕۆکەخانەی لەبەر کردبوو، بۆ راوەستان رێنوێنی فڕۆکەکەی دەکرد. کاتێک کە ئامانجەکە لە فڕۆکە دابەزی ستافی ئەمنیی کورد CTG کە رۆڵی بەشی خزمەتگوزاری هەڵگرتنی جانتاکان دەگێڕا، لەوێ ئامادەبوون تاوەکو ئامانجەکە بناسنەوە. سولەیمانی تازە گەیشتبووە فڕۆکەخانە. جەنەراڵە ئێرانییەکە و هاوڕێکانی سواری دوو ئۆتۆمبێل بوون و بەرەو ناوچەی کوشتن رۆیشتن، واتە شوێنێک کە نیشانشکێنەکانی دەلتا فۆرس چاوەڕێ بوون. دوو ئۆتۆمبێلەکە، یەکیان سولەیمانیی تێدا بوو، بۆ چوونەدەرەوە لە فڕۆکەخانە چووە سەر شەقامەکە. سێ تیمی دەلتا فۆرس ئامادە بوون و پەنجەیان لەسەر پەلەپیتکە بوو. لەسەر سەریشیانەوە سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەو ناوچەدا دەفڕین، دوو لەوان هەڵگری مووشەک لە جۆری هێڵ فایەر بوون. بەگوتەی بەرپرسێکی سەربازیی ئەمریکا، شەش کاژێر پێش لە گەشتەکە، سولەیمانی سێجار تەلەفۆنەکەی خۆی گۆڕیوە. لە تەلئەبیب، فەرماندەی تایبەتی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ئەمریکا لەگەڵ هاوتا ئیسرائیلییەکانیان هاوکارییان دەکرد تاوەکو شوێنی تەلەفۆنەکانی سولەیمانی دەستنیشانبکەن. ئیسرائیلییەکان کە ژمارە تەلەفۆنەکانی سولەیمانییان هەبوو، ژمارەکانیان بە ئەمریکا داوە، ئەوانیش شوێنپێی سولەیمانی و تەلەفۆنەکەیان تاوەکو بەغدا هەڵگرتووە. باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە ئەمریکا لەبارەی ئەو رووداوە وەڵامی یاهووی نەداوەتەوە. یاهوو نیوز لە راپۆرتەکەیدا ئاماژە بەوە دەدات، دوو ئۆتۆمبیلەکە بەرەو ناوچەی کوشتن بەڕێکەوتن، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان ئۆتۆمبێلەکانیان کردە ئامانج. دوو موشەکی هێڵ فایەر ئۆتۆمبێلەکەی سولەیمانییان کردە ئامانج. ئۆتۆمبێلی دووەم بۆ خۆ قوتارکردن، خێرایی ئۆتۆمبێلەکەی زیاتر کرد. پێش ئەوەی نیشانشكێنەکانی دەلتا فۆرس تەقە بکات، شۆفێرەکە بە ناچار راوەستا، نزیک بە 90 مەتر رۆیشتبوو. کاتێک کە ئۆتۆمبێلەکە راوەستا، سێیەمین مووشەکی هێڵ فایەر لەویشیدا. بەپێی ئەو راپۆرتە بەرپرسێکی پێشووی ئاژانسی هەواڵگریی ئەمریکا – سی ئای ئەی گوتوویەتی: بەرپرسانی ئەم دەزگا هەواڵگرییە کە دەیانویست بەشداریی ئەمریکا لەمجۆرە ئۆپەراسیۆنانەدا بشارنەوە، رەنگە پلانی جیاوازیان بۆ کوشتنی قاسم سولەیمانی تاوتوێ کردووە. هەروەها هەندێ لە بەرپرسانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکاش، لەبەر لایەنی یاسایی، دژی بەشداریی سوپای ئەمریکا لەو ئۆپەراسیۆنەدا بوون. مایک پۆمپیو، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا و سی ئای ئەی لەبارەی ئەو راپۆرتەی یاهوو نیوز وەڵامی هیچ پرسیارێکی نەداوەتەوە. دەزگای دژەتیرۆر: بەهیچ شێوەیەک لەو کردەوەیەدا بەشدار نەبووین هەرچەندە لە راپۆرتەکەدا باس لە CTG کراوە کە دژەتیرۆری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە و بۆ ئەو مەبەستەش راپۆرتێک لەسەر دژەتیرۆری یەکێتی هایپەرلینک کراوە، بەڵام دەزگای دژەتیرۆر رەتیدەکاتەوە کە لە کوشتنی قاسم سولەیمانی بەشداربووبێت و لە راگەیێندراوێکدا باس لەوەکراوە کە نازانم مەبەست کام دژەتیرۆری کوردستانە و بهههموو شێوهیهك ئاگاداربوون و بهشداربوونی هێزهكهیان له كردهوهی لهوجۆرهدا رهتدەكهنهوه. دەزگای دژەتیرۆری کوردستان رایگەیاند: "شهوی 8/9-5-2021 راپۆرتێك بڵاوكراوهتهوه كه تیایدا به شێوهیهكی ناڕوون تۆمهتی بهشداربوون له كهیسی تیرۆركردنی ژهنراڵ قاسم سولەیمانی دهخاته سهر چهند ئهفسهرێكی كوردی و له شوێنێكی دیکە ناوی هێزێكی دژه تیرۆری سهر به ههرێمی كوردستان هاتووه، گهرچی ئێمه نازانین كه نووسهرانی راپۆرتهكه مهبهستیان له كام هێزی دژه تیرۆره له كوردستان، چونكه بهداخهوه تا ئێستاش وهك ئاشكرایه، دوو هێزی پێشمهرگه و دوو ئاسایش و دوو ههواڵگری و دوو دژه تیرۆر له ههرێمی كوردستان ههن. بهڵام ئهوهی پهیوهندیی به ئێمهوه وهك هێزهكانی دژه تیرۆر ههبێت، بهههموو شێوهیهك ئاگاداربوون و بهشداربوونی هێزهكهمان له كردهوهی لهوجۆرهدا رهتدهكهینهوه". لە راگەیێندراوەکەدا باس لە پەیوەندیی نێوان قاسم سولەیمانی و مام جەلال کراوە و تێیدا هاتووە: "ژهنراڵ قاسم سولەیمانی هاوڕێیهكی نزیكی خوالێخۆشبوو ههڤاڵ مام جهلال بووه و، دەزگای دژە تیرۆر رۆژگارێك لەو سەنگەرەدا شەڕی دژ به تیرۆریزمی كردووه کە قاسمی سولەیمانیش تیایدا دەجەنگا. ئاشکرایە کە بە تیرۆرکردنی سهركردهیهكی لهم ئاسته، هەرێمی کوردستان دۆستێکی مێژوویی خۆی لەدەستدا و یهكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش هاوڕێیەکی مام جەلالی لەدەستچوو". سەرەتای گفتوگۆ لەبارەی کوشتنی قاسم سولەیمانی لە ئیدارەی ترەمپدا پلاندانان بۆ کوشتنی سولەیمانی هەر لە سەرەتای دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا کاتێک کە مایک پۆمپەیۆ، بەڕێوەبەری رێکخراوی هەواڵگریی ئەمریکا- سی ئای ئەی بوو، دەستیپێکرد. باسوخواسی کوشتنی سولەیمانی ساڵی 2018 لە کۆشکی سپی دەستیپێکرد. واتە هەر ئەو کاتەی کە ئەمریکا رایگەیاند لە رێککەوتنی ئەتۆمی دەکشێتەوە. هەوڵەکان بۆ کوشتنی سولەیمانی لە تشرینی دووەمی 2019ەوە رژدتر دەبن. دوای ئەوەی کە لە کۆتاییەکانی کانوونی یەکەمی 2019 کە بەڵێندەرێکی ئەمریکایی لە کەرکووک کوژرا پێشنیازی کوشتنی قاسم سولەیمانی خرایە سەر مێزی دۆناڵد ترەمپ. سەرەتا وەزارەتی بەرگری و بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی نیشتمانیی ئەمریکا دژی ئەو ئۆپەراسیۆنە بوون، بەڵام کاتێک کە ململانێیەکان لە ساڵی 2019 قووڵ دەبنەوە، پرۆژەکە دەبێتە بابەتێکی رژدی. بەرپرسێکی سەربازیی ئێستا و بەرپرسێکی پێشووی ئەمریکا بە یاهوویان گوتووە: بەرپرسانی ناوەندیی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە تایبەتە هاوبەشەکان بۆ کوشتنی سولەیمانی چوار بژاردەیان خستەبەردەست ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی: لەڕێگەی نیشانشکێنەوە لە مەودای دوورەوە لێی بدەن، یان بە تیمێکی تایبەت هێرش بکەنە سەر ئۆتۆمبێلەکەی، لە ماددەی تەقەمەنی قەراخ شەقامەکە کەڵک وەربگرن یان هێرشێکی ئاسمانی بکەنەسەر. بەرپرسانی ئەمریکی لەسەر هێرشی ئاسمانی رێکدەکەون. کریستوفر میلەر، سەرپەرشتی پێشووی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، دەڵێ: ئۆپەراسیۆنەکە زیاتر لە کوشتنی جەنەراڵێک بوو. لیستێک لەبەر دەستدا بوو کە سوپای ئەمریکا پلانی کوشتنیانی هەبوو، بەڵام ئەو دەڵێ: ژمارەی وردی ئەو بەرپرسە سەربازی و هەواڵگرییە ئێرانییانە نازانێت. بەپێی راپۆرتەکەی یاهوو، ئەمریکا لە شەوی کوشتنی سولەیمانیدا هەوڵیداوە عەبدولڕەزا شەهلایی، فەرماندەیی سوپای قودس لە یەمەنیش بکوژرێت. بەرپرسێکی سەربازی بە یاهووی گوتوو: شەهلایی تەنیا ئامانج نەبوو. هێزە تایبەتەکانی ئەمریکا دوو ئۆپەراسیۆنیان بۆ کوشتن یان رفاندنی هەندێ ئەندامی حەشدی شەعبی لە عێراق بەڕێوەبرد، کە لەودا کەسێک گیرا، بەڵام کەسەکەی دیکە توانیی رابکات. بڕیار بوو هەندێ ئامانجیش لە سووریا هێرشیان بکرێتەسەر، بەڵام بە هەندێک هۆکاری ناڕوون پلانەکە هەڵوەشایەوە. بەپێی ئەو راپۆرتە، لە کۆتاییەکانی کانوونی یەکەمی 2019، هێزەکانی دەلتا فۆرس و ئەندامانی دیکەیی ئۆپەراسیۆنەکە لە گرووپی بچووک بچووکدا هاتووچۆیان بۆ بەغدا دەستپێکرد. لەو کاتەشدا ئەندامە کوردەکان دزەکردنە نێو فڕۆکەخانەی بەغدایان دەستپێکردبوو و خۆیان لە جلوبەرگی فەرمانبەرانی خزمەتگوزاریی هەڵگری جانتا و خزمەتگوزارییەکانی دیکەی فرۆکەخانەدا شاردبووەوە. هاوکات کە هێزەکانی دەلتا فۆرس و هاوپەیمانە کوردەکانیان لە فڕۆکەخانەی بەغدا جێگیر دەبوون، لە واشنتیش گرووپێکی بچووک لە بەرپرسانی پایەبەرزی لە ژووری باردۆخی تایبەت خۆیان بۆ هێرشەکە ئامادە دەکرد. ترەمپیش لەڕێگەی پەیوەندیی دەنگییەوە پەیوەندیی بە ژوورەکەوە هەبوو. بەرپرسانی ئەمریکایی دەیانویست سەرۆککۆمار بەرنامەکانی خۆی ئاسایی بەڕێوە ببات، بۆ ئەوەی دەرنەکەوێت شتێک لە گۆڕێ دایە. دوو بەرپرسی ئەمریکی بە یاهوویان گوتووە، یەکێک لە کوردەکان کە جلوبەرگی پۆلیسی لەبەر کردبوو چووە سەر ئۆتۆمبێلە تێکشکاوەکەی قاسم سلێمانی، وێنەی لێگرت و بۆ پشکنینی DNA خێرا پارچە گۆشتێکی هەڵگرت. راپۆرتەکە باس لە ئۆپەراسیۆنێکی گەورەش بۆ گوێگرتن لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی قاسم سلێمانیی دەکات. بەپێی راپۆرتەکە دەزگا هەواڵگرییەکانی ئیسرائیل بە ئەمریکایان راگەیاندووە کە ئەرکدارێکی ئێرانی دەیەوێت هەندێک مۆبایلی پێشکەوتوو بۆ فەرماندەکانی سوپای قودس بکڕێت. ئەمریکییەکان ئەو کەسە دەستنیشان دەکەن و بۆیان دەردەکەوێت کە کە دەیەوێت لە وڵاتانی کەنداوەوە مۆبایلەکان بکڕێت. ئەوان دزە دەکەنە نێو گرووپی فرۆشتنی مۆبایلەکان و هەندێ مۆبایلی کە سۆفتوێری تایبەت بە بیستنیان تێدا داناوە، بە لایەنی ئێرانی دەفرۆشن/بەپێی ئەو راپۆرتە، یەکێک لە مۆبایلەکان دەکەوێتە دەستی یەکێک لە فەرماندەکانی نزیک لە قاسم سولەیمانی. رووداو