ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٤٤١) ١. پشکنین: (٨٠٥٦ پشکنینی نوێ)• (٢٧٧٥) هەولێر• (٢٠٢٧) سلێمانی• (٢٤٧٧) دهۆك• (٢٣٦) هەڵەبجە• (٤٩١) گەرمیان• (٥٠) ڕاپەڕین•٢. تووشبوو: (٧٥٥ تووشبووی نوێ)• (١٣٤) هەولێر• (٢٢٧) سلێمانی• (٣٠٣) دهۆك• (١٧) هەڵەبجە• (٥٤) گەرمیان• (٢٠) ڕاپەڕین٣. چاکبوون: (١١٢٣ چاکبوون)• (٢٠٤) هەولێر• (٣٩٦) سلێمانی• (٤٥٨) دهۆك• (٧) هەڵەبجە• (٥٥) گەرمیان• (٣) ڕاپەڕین•٤. مردن: (٤ مردن)• (٢) هەولێر• (١) سلێمانی• (١) دهۆك• (٠) هەڵەبجە• (٠) گەرمیان• (٠) ڕاپەڕین • ئاماری گشتی:کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ١٧٢٢٩٩٧ (٦٠١٩٧٧ هەولێر، ٣٩٧٩٣٤ سلێمانی، ٧٠٩٧٠٨ دهۆك، ١٣٣٧٨ هەڵەبجە)تووشبوون ١٥٨٩٠١ (٥٠٥٠٠ هەولێر، ٤٨٦٩٢ سلێمانی، ٥٦١٥٥ دهۆك، ٣٥٥٤ هەڵەبجە)چاکبوون ١٤٠٢٦١ (٤٣٧٩١ هەولێر، ٤٢٣٥٧ سلێمانی، ٥٠٩٥٣ دهۆك، ٣١٦٠ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ١٤٥٠٩ (٥٥٧٦ هەولێر، ٤٤٤٧ سلێمانی، ٤٢٣٨ دهۆك، ٢٤٨ هەڵەبجە)مردن ٤١٣١ (١١٣٣ هەولێر، ١٨٨٨ سلێمانی، ٩٦٤ دهۆك، ١٤٦ هەڵەبجە)
لەماوەی رابردودا، چەندین جار هۆشداریمان دابوو، لەئەنجامی بوونی بۆشایی ئەمنی لەنێوان سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و سوپای عێراقی، تیرۆریستانی داعش توانیویانە خۆیان ڕێکبخەنەوەو لەئێستادا لەشێوەی گروپ و مەفرەزەی جۆراوجۆر دەرکەوتونەتەوە. بۆ سەلماندنی ئەو ڕاستیەش، ماوە ماوە کردەوەیەکی دڕندانەی تیرۆریستی ئەنجام دەدەن. کاتژمێر 10:30 خولەکی شەوی 11ی ئایاری 2021 تیرۆریستان پەلاماری سەنگەرێکی لیوای 116ی هێزی پێشمەرگەی کوردستانیان دا، لەسنوری قەزای کفری و لەئەنجامی ئەو پەلامارە ترسنۆکانەیە، پێشمەرگەیەک بەناوی( محسن حسێن گەرەوەیی) شەهیدبوو. پەلامارەکە لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە، بەرپەرچ دراوەتەوەو تیرۆریستان راونران. جارێکی تر دوپاتی دەکەینەوە، کە تیرۆرستان جوڵەو بزاوتەکانیان زیادبووەو لەئێستادا شێوازی شەڕو پەلاماردانیان گۆڕیوەو، بەردەوام مەترسی دروست دەکەن. لێرەوه جەخت دەکەینەوە، بۆ رێگریکردن لەم رووداوانە و تێکشکاندنی تەواوەتی تیرۆریستان پێویستیمان بە رێککەوتنێکی گشتگیر و هەمەلایەن، لەگەڵ سوپای عێراقدا هەیە. بەدڵنیاییەوە هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەئاست ئەوکردەوانە بێدەنگ نابێت و لەکاتی خۆیدا وەڵامی توندی دەبێت، دڵنیاییش دەدەین بەخەڵکی کوردستان، کە ئاسایشی هەرێمی کوردستان، وەک هەمیشە پارێزراوەو پێشمەرگەش جێگای باوەڕو متمانەی هەمولایەکە. پرسەو سەرەخۆشی لەخانەوادەی شەهیدی سەنگەری بەرگری نیشتمان (محسن حسێن گەرەوەیی) دەکەین و پەروەردگاری میهرەبان سەبووری هەموو لایەک بدات. وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان 12 ی ئایاری 2021
چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا، چەکدارانی داعش بە قەناس ھێرشیانکردە سەر سەنگەرێکی پێشمەرگە و پێشمەرگەیەک بە سەختی پێکرا. بەپێی زانیاریەکانی باڵکێش، کەمێک پێش ئێستا پێشمەرگەکە کە ناوی موحسین حسێنە، شەھید بووە. پێشمەرگەکە لە لیوای ١١٦ دەوامیکردووە و گوللە بەر سەری کەوتووە.
سبەی تەواوکەری مانگی ڕەمەزانە و پێنجشەممە دەبێتە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان. وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستانی رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ مانگ نەبینراوە و سبەی تەواوکەری مانگی رەمەزانە. پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی ڕایگەیاند، ڕۆژی پێنجشەممە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆزە. وتیشی: دەبێت ئەم جەژنە بقۆزینەوە بۆ ئەوەی دەست لە ناو دەستی یەک بنێین و خزمەتی زیاتری وڵاتەکەمان بکەین.
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٤٤٠) ١. پشکنین: (٧٢٠٧ پشکنینی نوێ)• (٢٥١٩) هەولێر• (٢٠٢٢) سلێمانی• (١٩١١) دهۆك• (٢٨٥) هەڵەبجە• (٤٧٠) گەرمیان• (٠) ڕاپەڕین•٢. تووشبوو: (٦٦٤ تووشبووی نوێ)• (١٤١) هەولێر• (٢٠٧) سلێمانی• (٢٢٣) دهۆك• (٢٠) هەڵەبجە• (٧٣) گەرمیان• (٠) ڕاپەڕین٣. چاکبوون: (١١١٧ چاکبوون)• (٢٩٤) هەولێر• (٣٨٨) سلێمانی• (٣٦٩) دهۆك• (١١) هەڵەبجە• (٥١) گەرمیان• (٤) ڕاپەڕین•٤. مردن: (٩ مردن)• (٣) هەولێر• (٢) سلێمانی• (٣) دهۆك• (٠) هەڵەبجە• (١) گەرمیان• (٠) ڕاپەڕین • ئاماری گشتی:کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ١٧١٤٩٤١ (٥٩٩٢٠٢ هەولێر، ٣٩٥٣٦٦ سلێمانی، ٧٠٧٢٣١ دهۆك، ١٣١٤٢ هەڵەبجە)تووشبوون ١٥٨١٤٦ (٥٠٣٦٦ هەولێر، ٤٨٣٩١ سلێمانی، ٥٥٨٥٢ دهۆك، ٣٥٣٧ هەڵەبجە)چاکبوون ١٣٩١٣٨ (٤٣٥٨٧ هەولێر، ٤١٩٠٣ سلێمانی، ٥٠٤٩٥ دهۆك، ٣١٥٣ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ١٤٨٨١ (٥٦٤٨ هەولێر، ٤٦٠١ سلێمانی، ٤٣٩٤ دهۆك، ٢٣٨ هەڵەبجە)مردن ٤١٢٧ (١١٣١ هەولێر، ١٨٨٧ سلێمانی، ٩٦٣ دهۆك، ١٤٦ هەڵەبجە)
بههاوكاری بهڕێوهبهرایهتی ئاسایش و لیوای یهكی پاراستنی سلێمانی، لیژنه هاوبهشهكانی قائیمقامیهتی سلێمانی دهستیان بهسهر بڕێك گۆشتی ئاژهڵدا گرتوه كه لهسهر شهقامهكان بهشێوهی ناتهندروست بههاوڵاتیان فرۆشراوه. ئهمڕۆ سێشهممه (2021.5.11) شۆڕش كهمال، نوێنهری بهڕێوهبهرایهتی ڤێتێرنهری له لیژنه هاوبهشهكانی قائیمقامیهت رایگهیاند: بههاوكاری بهڕێوهبهرایهتی ئاسایش و لیوای یهكی پاراستنی سلێمانی، لیژنهكان دهستیان بهسهر بڕێك گۆشتی ئاژهڵدا گرتوه كه بهبێ رهچاوكردنی مهرجهكانی تهندروستی و ڤێتێرنهری، بهشێوهی ناتهندروست و نایاسایی لهسهر شهقامهكان بهسهر هاوڵاتیاندا ساغكراوهتهوه. وتیشی:"گۆشتی ئهو ئاژهڵهی لهسهر شهقامهكان دهفرۆشرێت، لهلایهن بهڕێوهبهرایهتی ڤێتێرنهری سلێمانییهوه پشكنین بۆ ئاژهڵهكه و گۆشتهكهشی نهكراوه و نازانرێت ههڵگری كام جۆر نهخۆشییه، بۆیه لهلایهن لیژنه هاوبهشهكانهوه دهستی بهسهردا دهگیرێت". رونیكردهوه:"یهكێك له لیژنه هاوبهشهكانی قائیمقامیهت رۆژانه به هاوكاری بهڕێوهبهرایهتی ئاسایش و لیژوای یهكی پاراستنی سلێمانی بهدواداچون بۆ سهربڕینی ئاژهڵ و فرۆشتنی گۆشتهكهیهتی لهسهر شهقامهكان دهكات، له ههرشوێنێك دهستی بهسهردا بگیرێت، رهوانهی بهڕێوهبهرایهتی ڤێتێرنهری سلێمانی دهكرێت بۆ لهناوبردن". ئاماژهی بۆئهوهكرد، بهفهرمانی قائیمقامی سلێمانی تهواوی ئهو گۆشتهی دهستی بهسهردا گیراوه رهوانهی ڤێتێرنهری دهكرێت بۆ لهناوبردن وهههروهها ئهو كهرهستانهشی له پیشهكهدا بهكارهێنراون لهلایهن لیژنهی لهناوبردنهوه لهناوچهی دهرهوهی نیشتهجێبون لهناودهبرێت.
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بڕیار لەسەر دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی جەژنی رەمەزان دەدەن. دەقی ئاگاداری وەزارەتی ئەوقاف لەوبارەوە ئاگاداریەک لەوەزارەتی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی، لەسەر دیاریکردنی یەکەمین رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بەمەبەستی دیاریکردنی یەکەمین رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، ئێوارەی ئەمرۆ سێ شەممە ١١ ئایار لێژنەی باڵای بینینی مانگ بەھەماھەنگی لەگەڵ لێژنە لاوەکیەکان لەسەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوەو چاودێری بینینی مانگ دەکەن و بەپێ ی بەڵگە زانستی وشەرعیەکان بریار لەسەر دیاری کردنی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دەدەن . تێبینی : دوای راگەیاندنی بریاری فەرمی لێژنەی بینینی مانگ ھیچ کەس و لایەنێک بۆی نیە لێدوان لەم بارەیەوە بدات. لەگەڵ ڕێز وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی ١١⁄٥⁄٢٠٢١
وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان واژۆی لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی هەرێمی کوردستان کرد و پرۆژەیاساکە رەوانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا. وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە دوای ساڵی 2013ـەوە بۆ یەکەم جارە پرۆژەیاسای بودجە رەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت.
سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە سۆفی ویڵمز، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی بەلجیکاوە پێگەیشت.لە پەیوەندییەکەدا، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی بەلجیکا، پرسە و سەرەخۆشی خۆی بە سەرۆکی حکومەتی ھەرێم گەیاند بۆ شەهیدبوونی ژمارەیەک پێشمەرگە لە هێرشی ئەم دواییەی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە. سەرۆکی حکومەت سوپاسی هاوخەمی و هەڵوێستی حکومەتی بەلجیکای کرد لە سەرکۆنەکردنی هێرشەکانی ئەم دواییە بۆ سەر هەولێر .هەروەها گفتوگۆ دەربارەی گرفت و ئاستەنگە ئەمنییەکان لە هەرێمی کوردستان وعێراق و ناوچەکە کرا . هەردوولا هاوڕابوون لە سەر گرنگیی بەردەوامبوونی پەیوەندی و هەماهەنگیی بۆ ئەو بابەتانەی جێی بایەخی هەردوولان. لە تەوەرێکی دیکەی پەیوەندییەکەدا ، هەنگاوەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا و هەڵمەتی کوتان بە ڤاکسینی کۆرۆنا تاووتوێ کرا. سەرۆکی حکومەت داوای لە جێگری سەرۆک وەزیرانی بەلجیکا کرد کە لە ڕێگەی یەکێتی ئەوروپاوە هاوکاری پەنابەر و ئاوارەکانی نیشتەجێی هەرێمی کوردستان بکەن بە تایبەتی کە تواناکانی هەرێم لەمبارەیەوە سنووردارن.
سۆلین عومەر، کچێکی 20 ساڵانی خەڵکی عەفرینی رۆژئاوای کوردستانە، ئەو لە کێبڕکێی بوونە باشترین مۆدێلی ئەڵمانیا (Germany's next Topmodel) بەشدارە و گەیشتووەتە قۆناخی کۆتایی. کێبڕکێکە لەلایەن هایدی کلۆم، خانمە مۆدێلی بەناوبانگی جیهانی سەرپەرشتی دەکرێت کە لە ساڵی 2006ـەوە بەڕێوەدەچێت و تاوەکو ئێستا 15 زنجیرەی ئەو کێبڕکێیە بەڕێوەچووە. کێبڕکێکەی ئەمساڵ کە سۆلین عومەر بەشدارە، 16ـەمین گەڕی ئەو کێبڕکێیەیە. یەکەم زنجیرەی کێبڕکێکەش لە 25-1-2006 بوو. هەموو شەوانی پێنجشەممەیەک لەسەر شاشەی کەناڵی پرۆ 7 (ProSieben) زنجیرەکە پەخشدەکرێت. هایدی کلۆم لەگەڵ لیژنەی دادوەری کە ئەندامانی لیژنەکە لە هەمانکاتدا راهێنانیش بە کچە مۆدێلەکان دەکەن، باشترینەکان هەڵدەبژێرن. بۆ سەرکەوتن، دەبێت کچە بەشداربووەکانی زنجیرەکە لە چەندنین تاقیکردنەوە و قۆناخی سەخت دەرباز ببن. ئەمساڵ یەکێک لە بەهێزترین بەشداربووەکانی کێبڕکێکە کچێکی کوردی خەڵکی عەفرینە. سۆلین ساڵی 2000 لەدایکبووە و لە تەمەنی 11 ساڵیدا لەگەڵ خێزانەکەی ئاوارەی تورکیا بوونە و پاشان لە ساڵی 2014 چوونەتە ئەڵمانیا لە شاری هامبۆرگ دەژین. سۆلین زوو لەگەڵ کۆمەڵگەی ئەڵمانی خۆی گونجاندووە و فێری زمانی ئەڵمانی بووە. ئەو کچە کوردە جگە لە زمانی دایک کە کوردییە، پێنج زمانی دیکەش دەزانێت کە بریتین لە: ئینگلیزی، عەرەبی، تورکی، ئەڵمانی و فەرەنسی. سۆلین ئێستا یەکێکە لە بەهێزترین بەربژێرەکان بۆ بەدەستهێنانی نازناوی باشترین مۆدێلی ساڵ لە ئەڵمانیا. ئەگەر سۆلین خەڵاتەکە بەرێتەوە. 100 هەزار یۆرۆ و ئۆتۆمبێلێکی نوێی پێدەدرێت. هاوکات چانسی ئەوەی دەبێت کە گرێبەست لەگەڵ باشترین براندەکانی جیهان واژۆ بکات.رووداو
فڕۆکە جەنگیەکانی ئیسرائیل وەڵامی موشەکبارانەکەی بزووتنەوەی حەماسی دایەوە و ئێستا بە فڕۆکەی جەنگی غەززە بۆردومان دەکات
رۆژی دووشەممە، ١٠ی ئایاری ٢٠٢١، فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاپۆرتی چاکسازی لە بواری باج ڕەوانەی پەرلەمانی کوردستان کرد. چوارچێوەی هێڵە گشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بواری چاکسازی کە پێداگرى لەسەر چاکسازیی سیستەمی باج بە شێویەکی دادپەروەرانە دەکاتەوە لە وەرگرتنی باج و گرتنەبەری هەموو ڕێکارێکی یاسایی و کارگێڕی بۆ ڕێگەگرتن لە خۆدزینەوە لە باج و میکانیزم و پێوەری تازە بۆ ڕێکخستنی باج و لەو پێناوەشدا حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆمەڵێک ڕێکاری گرتۆتەبەر کە بریتین لە: یەکەم: بە فەرمانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە وەرگرتنی باجی دەرامەت لەسەر بەرهەمە نەوتی و سوتەمەنییەکان و مەوادی کیمیایی تایبەت بە سوتەمەنییەکان و پاشەڕۆی سوتەمەنییەکان، باج بەم شێوەیە وەربگیردرێت کە لە ڕێکەوتى ٢٠٢١/٣/٥ چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە:ـ ٧% باج لە بەها لە کاتی هاوردەکردنـ ٤% باج لە بەها لە کاتی هەناردەکردن دووەم: مامەڵەی هیچ کۆمپانیایەکی نەوت و گاز ڕایی ناکرێت تا پاکانەی باجی لەگەڵدا نەبێت. سێیەم: وردبینیی بڕی باجی خەمڵێنراو لە لایەن وەزارەتى سامانە سرووشتییەکان ئەنجام دەدرێت. چوارەم: دەبێ سەرجەم کۆمپانیاکانی دابینکار (Suppliers) خۆیان لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تۆماری کۆمپانیاکان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، تۆمار بکەن. پێنجەم: وەرگرتنی باج لە کارمەندی بیانیی بواری نەوت و گاز کە لە ڕێکەوتى ٢٠٢١/١/١٧ چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.