کوردستان

حەوت کۆمپانیای بەرهەمە دەرمانسازییەکان داخران

09-05-2021
حەوت کۆمپانیای بەرهەمە دەرمانسازییەکان داخران
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بەشی پۆلیسی شارەوانی، بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر و لەگەڵ هۆبەی چاودێریی بازاڕی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان لە وەزارەتی تەندروستی، بە مەبەستی ئاگاداربوون لە شێوازی کارکردنی کۆمپانیاکانی دەرمان، پشکنینیان بۆ ژمارەیەک کۆمپانیا کرد، کە لە ئەنجامی گەڕان و بەدواداچوون، حەوت کۆمپانیای دەرمانیان داخست بە هۆی هەبوونی سەرپێچی و شێوازی ناتەندروستی هەڵگرتنی دەرمان لە کۆگاکاندا.