دوای ئەوەی لە شاری مێرسین چەند کەسێک هێرشیانکردە سەر خێزانێکی کورد و برینداریان کردن، وەزیری ھەرێم بۆکاروباری پێکھاتەکان پەیوەندی بە پارێزگاری مێرسینەوە دەکات. ئایدن مەعروف، وەزیری ھەرێم بۆکاروباری پێکھاتەکان بۆ لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە ڕەوشەکە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ١٤-٥-٢٠٢١ پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ عەلی ئیحسان پارێزگاری مێرسین ئەنجامدا، پارێزگاری مێرسین لەوەڵامدا گوتی "خێزانەکەی شاری ھەولێر لە نەخۆشخانە دەرچوون و ڕەوشی تەندروستیان ئاسایی و باشە". پارێزگاری مێرسین ئاماژەی بەوەش کردووە، خێزانە کوردەکە مێوانی ئێمە دەبن و لە نزیکەوە چاودێری ڕەوشەکە دەکەین .
تابلۆیەکی پابلۆ پیکاسۆ، نیگارکێشی ئیسپانی لە زیادکردنێکی ئاشکرادا بە 103 ملیۆن دۆلار فرۆشرا.وێنەکە لە ساڵی 1932 کێشراوە، ئەوەش دەبێتە پێنجەم تابلۆی ئەو نیگارکێشە ئیسپانیە کە بە زیاتر لە 100 ملیۆن دۆلار بفرۆشرێت. تێرێزە ماری، ئەو کچەی لە تابلۆکەدایە، کچە مۆدێلێکی فەرەنسی بووە و لە ساڵانی 1927 تاوەکو 1935 هاوژینی پیکاسۆ بووە و منداڵیکیان هەبووە.
ڕوونکردنەوەیەک لە پارێزگای هەولێرەوە دوای بڵاوبوونەوەی گرتە فیدیۆییەک کەتێیدا خێزانێکی شاری هەولێر، لەلایەن چەند کەسێکەوە لەوڵاتی تورکیا و لەنێوان هەردوو شاری (مێرسین و ئەدەنا) بەشێوەیەکی زۆر نامرۆڤانە هێرشیان دەکرێتەسەر و لێیان دەدرێت، بەڕێز ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، پەیوەندی بەو خێزانە و کەس و کاریانکرد و دڵنیایکردنەوە کە لەگەڵ لایەنە فەرمییەکان لەسەر هێڵدەبێت بۆ دەستگیرکردنی تاونباران و بەسزاگەیاندنیان و ڕایگەیاند: "ئێوە کەس و کاری ئێمەن و لهههر شوێن و جێگهیهك بێت کردەوەی لەمجۆرە بەرامبەر بەهاوشاریانی خۆمان قەبوڵناکەین و بەتوندی سەرکۆنەی دەکەین"، پاشان لەبارەی ئەو کەیسەوە بەڕێز پارێزگاری ههولێر، پەیوەندی بە بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کونسڵی گشتیی وڵاتی تورکیا لەهەولێر کرد و داوای لێکردن:- یەکەم/ داوا دەکەین لەزووترین کاتدا پهڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم بابەتە بکرێتهوه و لەڕێگەی یاساوە هۆکاری ئەو پەلاماردان و هێرشکردنە نامرۆڤانەیە بۆ سەر ئەو خێزانە یەکلابکرێتەوە و پەلاماردەر و تاوانباران بەسزای توندی یاسایی خۆیان بگەێنن. دووەم/ داو لەکونسڵخانەی گشتیی وڵاتی تورکیا لە هەولێر دەکەین، بەفەرمی بۆ ڕایی گشتی ڕوونکردنەوە بدات و هۆکاری پەلاماردان و هێرشکردنە سەر هاوڵاتییانی ئێمە لەوڵاتەکەیان ڕوونبکاتەوە. سێیەم/ وەک پارێزگای هەولێر، بەهەمووشێوەیەک کاری لەمجۆرە لەژێر هەر پاساوێک و بڕوبیانیویەک بێت لەلای ئێمە قەبوڵکراو نییە و کارێکی نادروستە و بەتوندترین شێوە سەرکۆنەی دەکەین، قەبوڵیشمان نییە لەهیچ شوێنێک هاوشاریانی ئێمە بێڕێزیان بەرابەمبەر ئەنجامبدرێت. نووسینگەی پارێزگاری هەولێر2021.5.14
سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، هەموو ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق تەواوبوون و وتیشی"خۆم کاندید ناکەم". لە یادی یەک ساڵەی دەست بەکاربوونی وەکو سەرۆک وەزیران و بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق وتارێکی پێشکەش کرد و وتی: هەموو ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق تەواوبوون و حکومەت هەماهەنگی تەواوی لەگەڵ کۆمیسیۆندا هەیە. کازمی وتیشی: سوورم لەسەر ئەوەی خۆم کاندید نەکەم بۆ هیچ پۆستێک. لەبارەی خۆپیشاندەرانیشەوە وتی: ئەو خۆپیشاندەرانی دەستگیرکراون، سەرجەمیان ئازاد دەکرێن بەو مەرجەی زیانیان بە دەوڵەت نەگەیاندبێ.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، دەبێت هێرشەکانی سەر ئیسرائیل رابگیرێن و ئاماژەی بەوەشکرد، بە ئاشکرا وتوومانە کە مافی ئیسرائیلە بەرگری لە مافی خۆی بکات. هەروەها ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتی: لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی ناوچەکە لە گفتوگۆداین بۆ ڕاگرتنی شەڕ.
لەمیانەی سەردان و بەسەرکردنەوەی بۆ هەردوو میحوەری (باشیک) و (خازر ـ موسڵ) وەزیری پێشمەرگە ڕایگەیاند : پیرۆزبایی جەژنتان لێ دەکەم هیواخوازم ئەم جەژنە ببێتە مایەی سەقامگیری زیاتر و دەستکەوتی گەورەتر بۆ گەلەکەمان، لەم جەژنەدا دووپاتیدەکەینەوە بە یەکهەڵوێستی و تەبایی و یەکگرتوویی، پێکەوە کوردستانەکەمان دەپارێزین. ئەمڕۆ ١٣ی ئایاری ٢٠٢١ شۆڕش ئیسماعیل ، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەیاوەری فەریق جمال محمد، سەرۆکی دەستەی ئەرکان، و جێگرانی سەرۆکی ئەرکان، لە یەکەم ڕۆژی جەژندا سەردانی سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی لەرۆژهەڵاتی موسڵ کرد. لەدەستپێکی سەردانەکەدا، میحوەری باشیکیان بەسەر کردەوەو لەلایەن ( موسا گەردی ) بەرپرسی میحوەری باشیک پێشوازیان لێکرا . لە کۆبوونەوەیەکەدا وەزیری پێشمەرگە ڕایگەیاند: شەونخونی قارەمانێتی ئێوە هەرگیز لە یادناکرێت، بەو پێیەی هەمیشە هەوڵەکانتان بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری کوردستانە ، لەم پێناوەدا گیان دەبەخشن، تا خەڵکی کوردستان لەسەرجەم بۆنە و یادەکاندا بە ئارامی کاتەکانیان بەرێ بکەن، بۆیە ئێوە هەمیشە سیمبولی تێکۆشان و قارەمانێتی گەلەکەمانن و شانازیتان پێوە دەکەین. لە وێستگەی دووەمی سەردانەکەیدا ، وەزیری پێشمەرگە میحوەری خازرـ موسڵی بەسەرکردەوەو لەلایەن لیوا عەزیز وەیسی ، بەرپرسی میحوەری خازرەوە پێشوازی لێکرا. لەو سەردانەدا ، وەزیری پێشمەرگە سەرجەم خاڵەکانی بەرگری هێزی پێشمەرگەی لەو میحوەرە بەسەر کردەوەو ڕایگەیاند: جێگەی دڵخۆشی ئێمە و هەموانە هێزی پێشمەرگە لە تەواوی ناوچەکان سەنگەرەکانیان بە رووی تیرۆریستان بەهێز و توکمەیە، هەمیشە ئامادەسازن بەرامبەر تیرۆریستان بجەنگن لە پێناو ئارامی و ئاسایشی خاکی کوردستان و ناوچەکە، وتیشی: ئێمە وەکو وەزارەتی پێشمەرگە هەموو پاڵپشتی و پشتیوانی خۆمان دووپاتدەکەینەوە بۆ بەهێزکردنی توانای سەربازی و لۆجیستی بۆ رووبەڕوبونەوەی تیرۆریستان و تێکشکاندن و لە ناوبردنیان. لە کۆتا سەنگەری بەرگری هێزی پێشمەرگە لەچیای زەرتک، وەزیری پێشمەرگە، داوایکرد جەژن بکرێتە هەوێنی نزیککردنەوەو رێککەوتنی لایەنەکان لەسەر پشتگیری و پاڵپشتیان بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان، کە ببێتە سەنەدی بەهێزکردنی هێزی پێشمەرگە و بونیاتنانی هێزێکی نیشتمانیی سەربەخۆیانەی سەربازی سەردەمی، وتیشی: دۆخی ئێستا وا دەخوازێت هەمووان و هاوکار و هەماهەنگی پێشمەرگە بن، بۆ ئەمەش داوایکرد پاڵپشتی دارایی و لۆجیستی و سەربازی هەمەلایەنەی پێشمەرگە بکرێت وەزیری پێشمەرگه ئاشکراشی کرد، کە ئەو لێکتێگەیشتنەی لەگەڵ وەزارەتی بەرگری عێراق هاتۆتە ئاراوە، جێی بایەخەو هیواخوازن بگاتە رێککەوتنێکی گشتگیر و کۆنکریتی. کە زامنی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە و تێکشکانی تەواوەتی تیرۆریستانی لێدەکەوێتەوە.
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا حەوت کەس برینداربوونلەیەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆزو لەکاتژمێر ۱۱:۱٠ خولەک لەسەر شەقامی سەرەکی راپەرین بۆ تاسڵوجە ئەم رووداوە روویدا. هۆکاری رووداوەکە ئەگەڕێتەوە بۆ تیژڕەوی شۆفێری ئوتومبیلی تۆیۆتا کامری، لە ئەنجامدا حەوت کەس برینداربوون.
ئەو گەنجەی لە ڵایڤی فەیسبووک ئاگری لەخۆی بەردا، گیانی لەدەستدا. دوانیوەڕۆی 6.5.2021 لە گەڕەکێکی هەولێر، گەنجێک لە فەیسبووک لایڤی کردەوە و ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا. گەنجەکە ناوی (س. ئـ)ـە. دوای ئەوەی کە چەند هاوڕێیەکی لە رێگەی فەیسبووکەوە ئاگادار کردووەتەوە، ئاگری لە جەستە خۆی بەرداوە. ئەو گەنجە تەمەنی 19 ساڵانە و لە دوو نەخۆشخانەی هەولێر کرێکاری کردووە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.
بەھۆی ئەو شەڕ و ڕووبەڕووبوومەوەی بەمدواییەی نێوان بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل، غەزە لە ژێر بۆردومانێکی سەختی فرۆکە جەنگییەکانی سوپای ئیسرائیلدا و تەندروستی ناوخۆی غەزەش دوایین ئاماری قوربانیان بڵاو دەکاتەوە. بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی تەندروستیی غەزە، قوربانییەکان بەم شێوەیەن. 67 کوژرا کە لە نێوانیاندا 17 منداڵ و 6 ئافرەت ھەن. 388 بریندار کە 115 لەوان منداڵ و 50 ئافرەتیش بریندار بوون.
وەک کوردێکی ناسیۆنالیست، پشتگیری نیم، چونکە ئەوە کێشەی نێوان گەلی عەرەب و یەھوودە نەک منێکی کوردوەک مرۆڤایەتی، دڵ گرانم بەو کوشتارەی کە کرا بەرانبەر خەڵکانی بێ تاوان، دژی کۆمەڵکوژیم و بە تاوانی گەورە لە قەڵەم دەدرێن، کوشتنی بە ئەنقەست تاوانە، ڕشتنی خوێنی مرۆڤ تاوانە.وەک لایەنە دینییەکەش، لەگەڵ ئەوە نیم سووکایەتی بە پیرۆزییەکانی ھیچ دینێک بکرێت چ لێرە چ لەوێ، قبوڵ نەکراو و بێ ڕێزییە، لەگەڵ ڕێزگرتن لە ئایدۆلۆژیای ئازادمبەڵام شەڕی ئیسرائیل و فەڵەستین پەیوەندی بە کوردەوە نییە، کۆمەڵە کەسانێک ھاتوون پێیان وایە بە پشتگیری کردنیان لە فەڵەستین، کارێکی مرۆڤانە دەکەن، پێشیان وایە ئەوانەی پشتگیری لە فەڵەستین ناکەن ئەوە دڕندەن، کەواتە ئێوەش دڕندەن، چونکە پشتگیری لە کوشتار و کۆمەڵکوژی دەکەن پشتگیری فەڵەستین دەکەن، ئەو فەڵەستینەی کە پشتگیری لە ھێرش و کۆمەڵکوژییەکەی تورکیا کرد بۆ سەر خاکی کوردان بۆ سەر عەفرین، خوێنی چەندەھا گەنج و ژن و منداڵ و پیاوی بێتاوانیان کردە قوربانی، فەلەستینییەکان لە مزگەوتەکانیان نزای سەرکەوتنی تورکیایان لە دژی ئێمە دەکرد!لە چاوپێکەوتنێک كونسوڵی گشتی فهڵهستین لە ھەولێر ڕایگەیاند کە کورد نەوەی صلاح الدينی ئەیوبییە، دەبێت پشتگیری فەلەستین بکەن، صلاح الدين بۆ فەلەستین شەڕی کردووە، ئەی عەفرین نەوەی صلاح الدين نین ؟ ئەی عەفرین ھەر کورد نین ؟ کاتێک کورد کیمیاباران کرا و خەڵکی لێ ئەنفال کرا، بۆ ئێوە پشتگیری کوردتاننەکرد؟ ئەی ئەوکاتیش کورد نەوەی سەلاحەدین نەبوو؟ کە ئەوکاتە سەرۆکەکەتان یاسر عرفات شانازی بە سەدام حسێنەوە دەکرد!پاشان صلاح الدين بۆ دەوڵەتی ئیسلامی و مسوڵمانان شەڕی کردووە نەک فەلەستین، وە ئێوە زیاتر کێشەی قەومیەتتان هەیە نەک ئایین.ئیسرائیل چەندین دەوڵەتی عەرەبی مووسوڵمان ھاوپەیمانین وەک میسر و ئوردن بەحرەین و ئیمارات سودان و مەغریب، کوردە تۆ پشتگیری چی لە فەلەستین دەکەی؟ کەدەوڵەتیشت نییە، ھێشتا لە نێوان دوو پارێزگا شەڕی شارچێتیی دەکەن، شەڕی حیزب دەکەن، شەڕی مووچە و نان دەکەن، کەوتووینەتە نێو گێژاوی ململانێ و بەرژەوەندی سیاسی دەوڵەتانی تردەس بە کڵاوی خۆتانەوە بگرن با بانەیبا. وێنەکەش ڕوونە پشتگیری فەڵەستینە بۆ تورکیای کۆلۆنیالیزم و وێنەی سەدام حسێنی تۆتالیتار. کیژان محمد.
سەرۆک بارزانی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانەوە پەیامێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسوڵمانانی جیهان بە گشتی و کوردستان بە تایەبتی دەکەم. دەقی پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزان: بە ناوی خوای مەزن و دلۆڤان بە بۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی جیهان به گشتی و كوردستان و عێراق به تایبهتی دهكهم. پیرۆزبایی گەرم له خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و سەرجەم چینوتوێژەكانی كوردستان دەكەم. لە خوای گەورە داواکارم ڕۆژوو و عیبادەتی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، لە هەموو مسوڵمانان قبووڵ بكات و ئەم جەژنە ببێتە مایەی کۆتاییهاتنی ناخۆشیی و کاولکاریی و گەڕانەوەی ئارامیی بۆ سەرجەم مرۆڤایەتی. هیوای خێر و خۆشی و تەندروستی بۆ هەموو لایەك دەخوازم. مسعود بارزانی
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/5/12 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی زەوییەکانی هەشتی حەسارۆکی لە شاری هەولێر کرد.دوای ئەوەی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و پارێزگاری هەولێر ، ڕوونکردنەوەی پێویستیان لە بارەی کێشە و گرفتەکانی ئەو زەويیانە بۆ سەرۆکی حکومەت خستەڕوو ، سەرۆکی حکومەت لە وتەیەکدا، موژدەی بە خاوەن زەوییەکانی هەشتی حەسارۆک دا کە لە ئایندەیەکی نزیکدا ، کێشەکانیان چارەسەر دەکات و بوار بۆ پێدانی مۆڵەتی بیناکردن دەکرێتەوە و پرۆسەی گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ ئەم زەوییانە بەپێی پلانێکی گونجاو دەست پێ دەکات .سەرۆکی حکومەت هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ڕاسپاردووە ، لە شوێنەکانی تریش کێشەی هاوشێوە چارەسەر بکەن و خزمەتگوازریی پێ بگەیەنن، بۆ ئەوەی لە کاتێکی زوودا ، ئاوەدانیی لەو شوێنانە دەست پێبکات .