جیهان

تەندروستی غەزە: بۆردومانی فڕۆکەکانی ئیسرائیل 67 ھاوڵاتی کوشتووە

13-05-2021
تەندروستی غەزە: بۆردومانی فڕۆکەکانی ئیسرائیل 67 ھاوڵاتی کوشتووە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بەھۆی ئەو شەڕ و ڕووبەڕووبوومەوەی بەمدواییەی نێوان بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل، غەزە لە ژێر بۆردومانێکی سەختی فرۆکە جەنگییەکانی سوپای ئیسرائیلدا و تەندروستی ناوخۆی غەزەش دوایین ئاماری قوربانیان بڵاو دەکاتەوە.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی تەندروستیی غەزە، قوربانییەکان بەم شێوەیەن.

67 کوژرا کە لە نێوانیاندا 17 منداڵ و 6 ئافرەت ھەن.

388 بریندار کە 115 لەوان منداڵ و 50 ئافرەتیش بریندار بوون.