رۆژنامەنووس هێمن باقر، چیرۆکی دەستگیرکردنی بۆ سەنتەری میترۆ دەگێڕێتەوە و دەڵێ"نە دەزانم لەسەر چ كەیسيَك كێ دوای یاسایی لە دژمان جوڵاندووە، تەنها پێیان راگەیاندووم كە پۆلیسی هەولێرەوە فەرمانی دەسگیركردنت هەیە، ئەوە چەند كاتژمێرێكە لە بنكەی پۆلیسی بەختیاری لە سلێمانی دەستبەسەرم." رۆژنامەنوس هێمن باقر، چیرۆكی دستبەسەركردنەكەی بۆ میترۆ كورتكردەوە. هێمن سەردانی بنكەی پۆلیسی بەختیاری كردوە بۆ مەسەلەیەكی تر پەیوەندی بە رۆژنامەنوسێكی (دبلۆماتیك مەگەزین )ەوە هەبوو، كە ئەم سەرنوسەرێتی، لەوێ پێیان راگەیاندوە "پسوڵەیەكمان بۆ هاتووە دەسگیررت بكەین ئەوە تۆ دەستبەسەری و رەوانەی حاكمت دەكەین" وایان پێ ووتوە.پاشان بە ئۆتۆمبێلی پۆلیس رەوانەی بەردەم دادوەری لێكۆڵینەوە كراوە لە بنكەی پۆلیسی كوردسات.دادوەری لێكۆڵینەوە پێی راگەیاندووە كە " فەرمانی گرتنت بۆ هاتووە لە دادگای هەولێرەوە هیچ ئەولەویاتی تری تیا نییە"پاش پەیوەندی كردنی سەنتەری میترۆ بە بەرپرسی نوسینگەی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، ووتەبێژی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، بە سوپاسەوە هاتنە سەرخەت، تێگەیشتنیان بۆ كەیسەكەی هەبوو، بە كەفالەتی 4 ملێۆن دینار ئازاد كرا.سەنتەری میترۆ دەربارەی ئەم كەیسە لەگەڵ پارێزگاری هەولێر بەرێز ئومێد خۆشناو، پەرلەمانتاری بزوتنەوەی گۆڕان بەرێز عەلی حەمە ساڵح كرد، تا تا بە دواداچوون بۆ كەیسەكە بكەن، كە ئایا فەرمانی دەسگیركردنەكە لەسەر كام بابەتە دەركراوە و هێمن روو لە كوێ بكات؟بریارە سبەینێ رۆژنامەنوس هێمن باقر بچێتەوە بەردەم دادوەری لێكۆڵینەوە، تا رێنوێنی بكەن روو لە كام بنكەیەی پۆلیسی هەولێر بكات كە سكاڵای لەسەر تۆمار كراوە.سەنتەری میترۆ پشتیوانی لە سەرنوسەری دبلۆماتیك مەگەزین هێمن باقر دەكات، سەرلەنوێ جەخت دەكەینەوە كە لە دەسەڵاتی دێمۆكراسیدا، راپۆرتی بنكۆڵكاری وەك سكاڵایەكی داواكاری گشتی وایە كاتێك راپۆرتێكی دەربارەی دۆسییەكانی فەساد و خراپ بەكارهێنانی دەسەڵات لەلایەن فەرمانبەرێكی حكومەت، دەجوڵێنێت.
-دەوڵەتی ئاراراتی یەهودی: لە سەدەكانی ناوەڕسستدا بەهۆی ڕەشە كوژی یەهودییەكان لەلایەن ڕژێمە سیۆقراتیەكانی ئەوروپا و عوسمانیەكانەوە سیاسی و دەوڵەمەندەكانی یەهود بیریان لە دروستكردنی دەوڵەتێك بۆ یەهودییەكان كردەوە سەرەتای ئەم هەوڵە لەلایەن موردخای ئیمانوێل سیاسی و نوسەری ئەمەریكی یەهودی خرایە بواری جێبە كردنەوە و لە ساڵی ١٨٢٥ بڕیاریدا یەكەم دوڵەتی یەهودی لە نزیك تاڤگەكانی نیاگارا دامەزرێنێت و بڕوای وابوو كە هندیە سورەكان نەوەی بەنی ئیسرائیلن ناوی دەوڵەتەكەشی نا (ئارارات) وەك ئاماژەیەك بۆ چیای ئاراراتی كوردستان كە كەشتیەكەی نوحی لەسەر ڕاوەستاوە، بەڵام هەرزوو لەلایەن هندیە سورەكان و حكومەتی ئەمەریكیە بیرۆكەكە لەبار برا -هرتزل و ماسۆنیەت: ماسۆنیەت بریتیە لە ڕێكخراوی براكانی وەستای خانوو دروست كردن، كە بۆ یەكەمینجار لە سەدەی حەڤدەدا لە بەریتانیا سەری هەڵدا بۆ پاراستنی نهێنی تەلارسازی لە نێوان وەستاكان دا دواتر لە ساڵی ١٧١١ بوو بەڕێكخراوێكی سیاسی نهێنی كە دژی دەسەڵاتی كڵێسا كاری دەكرد و لەجیهاندا سەدان مەحافل(پەرستگا)ی كردەوە لەو سەردەمەدا یەهودییەكان چینێكی پەرتكراوی ئەوروپا بوون بۆیە ئەم دەرفەتەیان قۆستەوە و هەمان ئامانجیان لەگەل ماسۆنیەكاندا هەبوو كە ڕووخاندنی دەوڵەتە شاهانەی و مەسیحیەكانی ئەوروپا بوو دواتر ماسۆنیەكان سەركەوتووبون لە هەڵگیرساندنی شۆڕشی فەرەنسادا، لێرەوە یەهودییەكان ماسۆنیەكانیان بەكارهێنا بۆ گەشتن بە خەونی دروست كردنی دەوڵەتی خۆیان، بەڵام لە سەرەتای هەڵمەتی داگیركاری فەرەنسی دا ناكۆكی كەوتە نێوان ماسۆنیەت و یەهودییەكان هەربۆیە یەهودیەكان جیاواز لە ماسۆنیەكان ڕێكخراوی نهێنی خۆیان لە خاوەنكار و سەرمایەداڕ و ڕۆژنامە نوس و سیاسیە یەهودییەكان پێكهێنا و لەژێرناوی زایۆنیزم (صهيونیەتدا)، لە دوای شكستی دەوڵەتی ئارارات هەوڵیاندا لە ژێر دەستی عوسمانیەكاندا و لە ئیزمیر دەوڵەتێك دابمەزرێنن بەڵام كۆمەڵكوژ كران و هەڵهاتن بەرە و ئەوروپا دوای چەند كۆنگرەیەك دواتر لە كۆنگرەی بازلی ١٨٩٧-١٨٩٨ بەسەرۆكایەتی تیۆدۆر هرتزل بڕیاریاندا دەوڵەتێكی یەهودی لە سینای میسر دروست بكەن چونكە ئاماژەكانی گۆڕانی جیهان و كەوتنی دەوڵەتی عوسمانی و ڕوسیای قەیسەری دەركەوتبوو -دەوڵەتی سینای یەهودی: تیۆدۆر هرتزل لە ساڵی ١٨٩٠بەنهێنی دەستی بە ئامادەكردنی پرۆژەی دامەزراندنی دەوڵەتی یەهودی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستكرد، بەهۆی دژایەتی عوسمانی و فەرەنسی و ئیتالی و ئیسپانیەكان بۆ یەهود تاكە بژاردە بۆ پشتیوانیان بەریتانیابوو چونكە هرتزل دەیزانی بەریتانیا و دەسەڵاتی شاهانە ترسیان لە كۆچی فراوانی یەهودە صهيونيەكان هەیە بۆ بەریتانیا بۆیە ڕازی دەبن هاوكاری بكەن بۆ كۆكردنەوەی یەهودیەكان لە چوارچێوەی دەوڵەتێكدا بۆ ئەم مەبەستە هرتزل ساڵی ١٨٩٤ لەگەڵ چمبرلینی وەزیری داگیركانی بەریتانیا كۆبوویەوە و چمبرلین ڕازی بوو بە بیرۆكەكەی هرتزل وبەڵام كێشە لەسەر شوێنی جوگرافی دەوڵەتەكە بوو تیۆدۆر هرتزل پیشنیاری قوبرس و سینای میسری كردكە پێیان بدرێت چونكە هرتزل چاوی لەدەستگرتن بووبەسەر نۆكەندی سویسدا و قوبرسیش خاڵێكی گرنگ بوو بۆ گەیاندنی یەهودیەكان بە سینا، هترزل وەك لە یادەوەرییەكانی دا دەیگێڕێتەوە دەڵێت( بە چمبرلینم گوت سینا دانیشتوانە مەسیحیەكەی كۆچ دەكەن بۆ دوورگەی كریتی یۆنان و مسوڵمانەكانیشی دەیانەوێت كۆچ بكەن بۆ توركیا بۆیە دەتوانین زەوویەكانیان بە هەڕزان لێبكڕینەوە،بە ڵام چمبرلین گوتی ئەوە دەسەڵاتی من نیە و دەبێت بگەڕێمەوە بۆ حكومەت و لۆردات) دواتر وەزیری دەرەوەی بەریتانیا (لانس دۆن ) بیرۆكەكەی پەسەند كرد و هرتزل لە ١٨٩٧/٨/٢٩ لە كۆنگرەی بازل پرۆژەكەی ڕاگەیاند، پێشتریش لە سەروبەندی ئامادەكاری بۆ كۆنگرەی بازل دا تیۆدۆر هرتزل نوێنەری خۆی ماركیۆ ڕۆخی ڕەوانەی میسر كرد بۆ ئامادەكاری بۆ پرۆژە نهێنیەكەی كە هێشتا بە فەرمی ئاشكرای نەكردبوو ماركیۆ لە مانگی ئەیلولی ١٨٩٦ گەشتە میسر بۆ یەكخستنی یەهودییەكانی میسر و ڕێكخراویێكی دامەزراند بەناوی (ماركیۆ خیای صهيونى)، لە ساڵی ١٨٩٨ دوای هەفتەیەك لە كۆنگرەی بازل تیۆدۆر لەگەڵ چوار هاوڕێی بەكەشتی سەمیرامیسی نەمساوی گەشتە نۆكەندی سویس ودواتر چووە شاری عەریشی سینا بۆ هەڵسەنگاندنی بارودۆخەكە لەنزیكەوە، دواتر میسری جیهێشت و گەڕایەوە لەندەن هرتزل لە لەندەن و ڤیەناوە چاودێری جێبەجێكردنی پرۆژەكەی دەكرد لەلایەن بەریتانیاوە، بەڵام چەند ڕێگرییەك هەبوو گرنگترینیان نەبوونی ئاوی خوارنەوە بوو لە سینا و ڕازی كردنی دەوڵەتی عوسمانی بوو كە میسر لە ژێر ئینتیدابی بوو، هەربۆیە هرتزل وەفدێكی ڕەوانەی ئەستانا كرد و عوسمانییەكانی ڕازیكرد كە بەڕامبەر بەپێدانی باج ڕێگە بەدامەزراندنی دەوڵەتەكەیان لە سینا بدات بەڵام كێشەی نەبوونی ئاو چارەسەر نەكرا ولەمانگی مارسی ١٩٠٣ هرتزل بۆخۆی سەردانی میسری كردو دڵنیابوویەوە لە مەترسی و كێشەی كەم ئاوی، هەربۆیە بەریتانیا پێشنیازی دروستكردنی دەوڵەتی یەهودی بۆ كردن لە قودس كە جێگایەكی گونجاوە، لێرەوە بناغەی دەوڵەتی ئیسرائیل دانرا و بزوتنەوە صهيونیەكان بە ئەو ئاراستەیە خرانەكار و لە ساڵی ١٩١٧ لەدوای بەڵێنی بەلفور چووە بواری جێبەجێكردنەوە - دەوڵەتی یەهودی لە ڕوسیا: لە دوای كۆتای جەنگی جیهانی یەكەم و بەڵێنی بەلفۆر بەریتانیا یەهودییەكانی بەلای خۆیدا ڕاكێشا كەلە ئەوكاتەدا خاوەن سامان و داهات بوون، ستالینیش ترسی هەبوو لە بەریتانیا كە یەهودییەكانی ڕوسیا بەلای خۆیدا ڕابكێشێت هەربۆیە لەساڵی ١٩٢٨ ستالین بڕیاریدا یەهودیەكان لە هەرێمی ئۆپلاستی ڕۆژهەڵاتی ڕوسیا و لەسەر سنوری چین كۆبكاتەوە و پیربیدجانیشی وەك پایتەخی ئەو هەرێمە ڕاگەیاند كە بەزاراوەی یەدیشیە قسەیان دەكرد و ساڵی ١٩٣٤ بەفەرمی هەرێمەسەربەخۆكە ڕاگەیەندرا بەڵام تا دەهات ژمارەیەكی زۆری یەهود ڕوویان لە ئۆپلاست دەكرد بەجۆرێك ساڵی ١٩٣٧ ژمارەی یەهودیەكان گەشتە ١٩ هەزار كەس، هەوڵی سەربەخۆی تەواویان دەدا لە ژێر دەسەڵاتی ڕوسیا، هەر بۆیە ستالین ساڵی ١٩٣٩ هەستی بەمەترسیەكان كرد و هەرێمەكەی هەڵوەشاندەوە و زمانی یەدیشیەی قەدەغەكرد و ژمارەیەكی زۆری دەستگیركردن بەشێكیشیان بە هاوكاری ئەمەریكا هەڵهاتن بۆ ئیسرائیلی ئێستا -ئیسرائیلی ئێستا: لە كاتی جەنگی جیهانی یەكەمدا یەهودییەكان لە ئەوروپا و ڕوسیا ڕووبەڕووی كۆمەڵكوژی بوونەوە هەربۆیە ئەمەریكا خەونی بەلفۆری زیندوو كردەوە و هاوكاری یەهودییەكان بوو كە كۆچ بكەن بۆ ئیسرائیلی ئێستا و لەساڵی ١٩٤٨ دەوڵەتی ئیسرائیل ڕاگەیەندراو و دواتر یەهودیەكانی ڕۆژهەڵاتیش كۆچیان بۆ دەوڵەتە نوێیەكە كرد، ئەمەش ئەو ڕاستیە دەسەلمێنێت كە ئەمەریكا دامەزرێنەری ئیسرائیل بوو نەك بەریتانیا. -دەوڵەت لە ئاینی یەهودیدا: بەپێی ئاینی یەهودی و تەورات نابێت یەهودیەكان دەوڵەت دابمەزرێنن تا ڕۆژی میعاد كە خودا بەڵێنی دامەزراندنی دەولەتی گەورەی فەلەستینی پێداون لە لەنیلەوە بۆ فرات بەڵام هرتزل بۆ پاراستنی یەهودییەكان لە لەناوچوون پێچەوانەی ئاینەكەی بیرۆكەی دامەزراندنی دەوڵەتی خستە بواری جیبەجێكردنەوە، ئەمەش وایكردووە كە بەشێك لە یەهودییەكانی ئیسرائیل بەتایبەت یەهودیە ئەحرەدیمیەكان و ئەرسەدۆكسەكان تا ئەم ساتەش دژی دەوڵەتی ئیسرائیلن و سەربازی كردن و دامەزراندن و كاركردن لە دامەزراوە حكومیەكاندا بە حەرام دەزانن. Dr-Sangar saidqadr
پۆلیسی راپەڕین ڕاگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە و تێیدا دەنگۆی هەڵاتنی سلێمانی هەڵشۆیی لە زیندان ڕەتدەكاتەوە . دەقی راگەیەندراوی پۆلیسی راپەڕین: هەندێك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بۆ مەرامی تایبەت و بەدەستهێنانی لایك و كۆمێنت بڵاویان كردۆتەوە كە گوایە سلێمان هەڵشۆیی لە زیندان ڕایكردووە، بۆ ئەو مەبەستە وەكو بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنین كە سەرلەبەری ئەم جۆرە هەواڵانە دوورن لەڕاستیەوە.سلێمان هەڵشۆیی بەبڕیاری دادوەر بەپێی ماددەی ٤٥٦ لە یاسایی سزادانی عێراقی ڕاگیراوەو لەئێستاشدا لە گرتن و گواستنەوەی ڕاپەڕینە و تەندروستی زۆر باشە، وە لێكۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە.بۆ ئەو مەبەستە لەلایەن بەشی یاسایی بەڕێوەبەرایەتیمان سكاڵای یاسایی تۆمار دەكەین لەدژی خاوەنی ئەو پەیج و ئەكاونتانەی كە دەنگۆ و هەواڵی ناڕاست بڵاودەكەنەوە بەتایبەت بۆ مەرامی تایبەتی خۆیان، چونكە بڵاوكردنەوەی ئەو جۆرە هەواڵە نادروستانە كاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر بارودۆخی دەرونی هاوڵاتیان و بەتایبەت ئەو كەسانەی كە مامەڵەیان لەگەڵ سلێمان هەڵشۆیی كردووە و سكاڵایان تۆمار كردووە.وە داوا لە هاوڵاتیانی خۆشەویست دەكەین كە بڕوا بەو جۆرە هەواڵانە نەكەن، تەنها ئەوەی لە بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاوبكرێتەوە فەرمیە.
یسماعیل هەنیە سەرۆکی نوسینگەی سیاسی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند، قودس و مزگەوتی ئەقسا بناغەی ململانێن لەگەڵ ئیسرائیل و بە ئیسرائیلییەکانمان وتووە مزگەوتی ئەقسا هێڵی سوورە. وتیشی: مزگەوتی ئەقسا قیبلەی ئێمەیە و دەستبەرداری نابین سەرۆکی نوسینگەی سیاسی بزووتنەوەی حەماس ڕاشیگەیاند، ئەو دوژمنەی ویستی قودس و مزگەوتی ئەقسا بشێوێنێ گەلی ئێمە ئازایانە ڕووبەڕووی بووەوە و تا قودس و مزگەوتی ئەقسا رزگار نەکەین ناوەستین. ئاماژەی بەوەش کرد، لەبەرامبەر هێرشەکانی ئیسرائیل دەستەوەستان ناوەستن "ئیسرائیلییەکان وادەزانن دەتوانن لە خاکی خۆمانمان دەربکەن، بەڵام ناتوانن، هەموو رێککەوتنەکانی پێشوو ئەمڕۆ کۆتاییان پێهات".
دایک و باوک و منداڵێک لە کاتی مەلەوانی کردن لە گەلی عەلی بەگی سەر بە قەزای سۆران خنکان. پۆلیسی سۆران ڕایگەیاندوە، تا ئێستا تەنیا تەرمی دایکەکە دۆزراوەتەوە و بەدوای تەرمی باوک و منداڵەکەدا دەگەڕێن. خێزانەکە خەڵکی هەرێمی کوردستانن و بە سەیران چوونەتە ئەو شوێنە.
نوسینگەی راگەیاندنی حکومی غەززە ڕایگەیاند، فڕۆکەکانی "داگیرکار" 63 بنکەی حکومی بۆردومانکردووە کە پێکهاتووە لە بنکەی ئەمنی و خزمەتگوزاری حکومی، کە زیانەکەی بە زیاتر لە 15 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت. هەروەها وەزارەتی دەرەوەی فەلەستین ڕایگەیاند، هەموو هەوڵەکانمان خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی لە ڕێگەی نێودەولەتییەوە فشار بخەینە سەر ئیسرائیل بۆ ڕاگرتنی هێرشەکان.
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان لەبارەی دەستپێکردنەوەی قوتابخانە ڕایگەیاند، کە لە رۆژی یەکشەممە 16-05-2021 بەشێوازی نۆرە دەست بە خوێندن دەکرێت لە قۆناخی یەکەم تاوەکو 11ـیەم، بڕیارەکەش سەرجەم قوتابخانە حکومی و ناحکومییەکان دەگرێتەوە. دەقی ڕاگەیەنراوی وەزارەتی پەروەردە: ئاماژە بەو دەسەڵاتەی لە کۆبوونەوەی ١٠ / ٣ / ٢٠٢١ لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا پێمان دراوە، لەدوای گفتوگۆکردن لەگەڵ بەڕێزان سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبونەوەی کۆڕۆنا ، بریارمان دا بە : ١- دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندنی ناو پۆل لە یەکشەممە ١٦/ ٥ /٢٠٢١ بەشێوازی بەنۆرە (تناوب) ، بۆ قۆناغی (یەکەمی بنەڕەتی تا یازدەیەمی ئامادەیی)ی ( حکومی - ناحکومی ) و ئەو قوتابخانانەی گوندەکان، کە پێشتر سێ ڕۆژ لە هەفتەیەکدا دەوامیان کردووە لەسەر یەک، بەهەمان شێواز بەردەوام دەبن . ٢- پێویستە هەمو لایەک پابەندبن بە ڕێنماییە تەندروستییەکان. دەسەڵاتی بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان، جگە لە سەرۆکی یەکە کارگێڕییەکان و تیمی تەندروستی، دەدرێت بە بەڕێوەبەرانی پەروەردەی قەزا و سەرپەرشتیاریی هاوڕێی ڕەخنەگر، کە پێویستە چاودێرییەکی وردی جێبەجێکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان بکەن. ٣ - لە حاڵەتی توشبون و چارەسەرکردنی کۆرۆنا لە ناوەندەکانی خوێندن بە هەماهەنگی نێوان تەندروستی و پەروەردەی پارێزگاکان ، بەسەرپەرشتی بەڕێز پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان دەبێت. ٤- بەخێوکاری قوتابییان و خوێندکاران، ئەگەر ئارەزویان بێت منداڵەکەیان لە ناوپۆل نەخوێنێت، دەتوانن لە هەفتەی یەکەمی دەستپیکردنەوەی خوێندن فۆرمی بەلێننامە پڕبکەنەوە، کە بە خوێندنی ئەلیکترۆنی و پاڵپشتی ماڵەوە بەردەوام دەبن ، بەڵام تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ لە ناوپۆل جێبەجێ دەکرێن. ٥- وەزارەتی پەروەردە، وێڕای سوپاسی بۆ هەمو بەڕێوەبەر و یاریدەدەر و ئەو مامۆستایە بەرێزانەی ڕۆلیان هەبووە لە خوێندنی ئەلیکترۆنی و دروستکردنی گروپەکانی تیلگرام و ڤایبەر و .... هتد ، وا پێویست دەکات بەردەوام بن لە کارەکانیان و لیژنەی خوێندنی ئەلیکترۆنی لە قوتابخانەکان بە کارایی بمێنێتەوە ، لە ڕێگای ئەو شێوازی پەیوەندیکردنانەی، کە بەکارهێنراون. دەتوانرێت ئەو سێ ڕۆژەی قوتابی لە ناوپۆل نییە، ئەرکی ماڵەوەی زیاتر پێبدرێت و پەرە بە تواناکانی فێربوونی بدرێت ، تەنیا لەو بابەتانە کە پێویستە تاقیکردنەوەیان لێبکرێت، لەگەڵ خشتەی بەشەوانەکان، کە لە گشتاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پرۆگرام و چاپەمەنییەکانی وەزارەتدا هاتووە و پێشتر ڕایانگەیاندوە و بۆ دامەزراوەکانی وەزارەت ناردراون، لەم ڕوانگەیەوە کاری لیژنەی خوێندنی ئەلیکترۆنی بەردەوام دەبێت. وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ١٥ ی ٥ی ٢٠٢١
بەبۆنەی 59 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان، سەرۆک مەسعود بارزانی لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە سەرجەم مامۆستایانی "خۆشەویستی" كوردستان دەكات و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازێت. لە پەیامەکەیدا سەرۆک بارزانی رایدەگەیێنێت "ئەو بۆنەیە بە دەرفەت دەزانم كە سوپاسی رۆڵی بەرزی مامۆستایان بكەم لە بڵاوكردنی هۆشیاریی نەتەوەیی و نیشتمانپەروەری و پێگەیاندنی قوتابیان لە گشت قۆناخەكانی شۆڕش و خەبات و تێكۆشانی گەلەكەماندا". سەرۆک بارزانی ئاماژە بەوە دەکات کە هەردەم ئەوەیان لەبەرچاوە كە لە خۆشی و ناخۆشییەكاندا "مامۆستایانی كوردستان خۆنەویستانە و فیداكارانە هەمیشە پێشەنگی خۆڕاگری بوونە و نەیانهێشتووە پرۆسەی خوێندن و زانست لە كوردستاندا بوەستێت و سەرباری بوونی قەیران و كێشەی گەورە مامۆستایانی ئازیز نموونەیەكی باڵا بوونە بۆ هاندان و پێگەیاندن و بەردەوامبوونی فێربوون و زانست". سەرۆک بارزانی لە کۆتایی پەیامەکەیدا سوپاسی ئەرك و ماندووبوونی مامۆستایانی كوردستان دەكات و دەڵێت:" ئێمە هەموومان خۆمان بە قەرزاری مامۆستایان دەزانین. هیوای بەردەوامی و سەركەوتن بۆ هەموو مامۆستایانی خۆشەویستی كوردستان دەخوازم".
چەند جارێک ئەم وێنەیە و هاوشێوەکەیت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەر چاو کەوتووە و هەر کەسە و شتێکی لەسەر دەڵێت، بەڵام ڕاستییەکەی چییە؟ فڕۆکەوانەکان لە پاش تەواوکردنی خولەکەیان بە سەرکەوتوویی و ئامادەبوونیان بۆ یەکەم فڕین، تووشی دڵەڕاوکێ و سترێس دەبن. بۆ ئەوەی ترسی یەکەم فڕینیان بڕەوێندرێتەوە، لە لایەن فەرماندە باڵاکانیانەوە ئاوی ساردیان بە سەردا دەکەن. هەندێ جار پێش فڕین و هەندێ جاریش لە پاش نیشتنەوە، گەرچی لە وڵاتانی پێشکەوتوو ھەموو ڕێوشوێن و چارەسەرێکی دەرمانیی گیراوەتەبەر بۆ نەھێشتنی دڵەڕاوکێی پێش و پاش فڕین، بەڵام ئەم سەتڵە ئاوە وەکو کلتورێکی ھەندێ وڵاتی عەرەبی و ئیسلامی و خۆرھەڵاتی ھەندێ کات جێبەجێ دەکرێت. ئەو بۆچوونەش ھەڵەیە کە بەھۆی ئەوەی فڕۆکەوانەکە بەھۆی مانەوەی زۆری لە ئاسمان، خۆی پیس دەکات یان میز بەخۆیدا دەکات و ھاوڕێکانی ئاوی پیا دەکەن تا شەرمەزارییەکەی بۆ بشارنەوە، نەخێر لە ھەموو جۆرەکانی فڕۆکەدا کێشەی تەوالێت و خاڵیبوونەوە چارەسەر کراوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 14 ی ئایاری 2021 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شێخ تەمیم بن حەمەد ئالسانی میری دەوڵەتی قەتەر ، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا. لە پەیوەندییەکەدا ، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و قەتەر و دوایین پەرەسەندنەکانی ناوچەکە تاووتوێ کران. سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پیرۆزبایی گەرمی خۆی بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە ئاراستەی میری قەتەر کرد . هەروەها ستایشی هەڵوێستی دەوڵەتی قەتەری کرد لە سەرکۆنەکردنی هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر . هەردوولا ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ زیادکردنی ئاڵۆگۆڕی بازرگانی و برەودان بە وەبەرھێنان . هەروەها هاوڕابوون لە سەر گرنگیی بەردەوامبوونی پەیوەندی و هەماهەنگیی بۆ ئەو بابەتانەی جێی بایەخی هەردوولان.
بەهۆی وشککردن و گرتنەوە یان گۆڕینی ڕێڕەوی رووبارە و دەریاچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان کە سەرچاوەکانیان لە ئێران و تورکیایە، عێراق تووشی کارەساتێکی گەورە دەبێت. وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق ڕیگەیاند: بەھۆی گرتنەوەی ئاو لەلایەن وڵاتی تورکیاوە، ئاستی ئاوی ھەردوو ڕووباری دیجلە و فورات بە ڕێژەی ٥٠٪ کەمیکردووە. ئاماژەی بەوەشکردووە، رێژەی داھاتی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان بۆ ھەردوو ڕووبارەکە بۆ 0% دابەزیوە و داھاتی ئاوی زێی بچووکیش بۆ ھەردوو ڕووبارەکە بۆ ٣٠٪دابەزیوە. ئەمەش عێراق تووشی قەیرانێکی گەورە دەکاتەوە، لە رووی ئاوی خواردنەوە، کشتوکاڵ و ئاژەڵدارییەوە.
لە چێشتخانەیەکی کەرکووک شەڕەچەقۆ لەنێوان خاوەن و شاگردانی چێشتخانەکە لەگەڵ کۆمەڵێک گەنج روویدا و بەهۆیەوە 9کەس برینداربوون و دۆخی تەندروستیی سێ لە بریندارەکان "خراپە." رووداوەکە ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە و لە یەکەم رۆژی جەژندا روویداوە. چێشتخانەکەش ناوی (روکن کەڕادەیە) لە نزیک شوقەکانی موسەڵڵا بەرامبەر گەڕەکی رووناکی. سەرەتا ژمارەیەک گەنج لەگەڵ خاوەن و شاگردانی چێشتخانەکە بووەتە دەمەقاڵێیان، دواتریش کۆمەڵێک گەنجی دیکە بۆ پاڵپشتیی گەنجەکان لە گەڕەکی موسەڵڵاوە هاتوون و شەڕەکە گەورەتربووە و "چەقۆ و ساتوورە و چەکیش" تێدا بەکارهاتووە. خاوەنی چێشتخانەکە و شاگردەکانی لە نەتەوەی عەرەبن و گەنجەکانیش تورکمانن. ئەوانەی برینداربوونە پێنج کەسیان لەلایەنی گەنجەکانن، چوار کەسیشیان خاوەن و شاگردانی چێشتخانەکەن. گەنجەکان کە برینداربوون تەمەنیان لەنێوان ساڵانی 1988 بۆ 1999یە. گەنجەکان بۆ نەخۆشخانەی رزگاری گوێزراونەتەوە و خاوەن و شاگردانی چێشتخانەکەش لە نەخۆشخانەی کەرکووکی گشتین. پۆلیسی عروبە راگەیاند، گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و چەند کەسێکیان دەستگیرکردووە. ئەو کەسانەی برینداریشن هەر دەستبەسەرن و دوای چاکبوونەوەیان لە بنکەی پۆلیس لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت. بەپێی زانیارییەکان، یەکێک لە بریندارەکان تەمەنی 11 ساڵانە و لەلایەنی چێشتخانەکە بووە. رووداو